پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,010
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,261
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
کارەساتی سۆیلەمیش و شەهیدبوونی مام ئاراس و هاوڕێکانی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کارەساتی سۆیلەمیش و شەهیدبوونی مام ئاراس و هاوڕێکانی
کورتەباس

کارەساتی سۆیلەمیش و شەهیدبوونی مام ئاراس و هاوڕێکانی
کورتەباس

کارەساتی سۆیلەمیش و شەهیدبوونی مام ئاراس و هاوڕێکانی
سەرلەبەیانیی ڕۆژی #07-10-1981# کە هاوکات دەبێت لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، مام ئاراس لە مەسەکان و گردی شەریف دەبێت، لەگەڵ جەباری عەلی عەوێز نامەیەک دەنێرێت بۆ سەرکردایەتی (محەمەدی حاجی مەحموود) و دەڵێت: بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەچینە ناوچەی شارباژێڕ و دەوروپشتی #سلێمانی# و دەگەڕێینەوە... لە پاشنیوەڕۆ کە دەگەنە گردی شەریف، لەوێ چاویان دەکەوێت بە مەفرەزەیەکی شەهید یوسفە لچەی پاسۆک، لەوێش قەناعەت بە هەندێک پێشمەرگەی ئەوان دەکات، سێ لە پێشمەرگەکانی پاسۆکیش لەگەڵ خۆی دەبات، بەڵام شەهید یوسف پێی خۆش نابێت، بۆیە لە کاتی ماڵئاوایی، شەهید یوسف بە پێشمەرگەکانی تری دەڵێت: باش ماچی هەڤاڵەکانتان بکەن، چونکە جارێکی تر نایانبیننەوە... بەڵام مام ئاراس بڕوای وا دەبێت کە هەرگیز یەکێتی تەقە لەو ناکات، چونکە لە ڕووی بۆچوونی سیاسییەوە مام ئاراسیش لە هەندێک شتدا هاوڕا بوو لەگەڵیاندا، بەتایبەتی لە بارەی ڕەسووڵ مامەند و دکتۆر مەحموود، ئەویش دکتۆر مەحموودی پێ باشتر بوو، لە هەمان کاتیشدا ئەو بە مەبەستی ئاشتی دەچێتە ناوچەکە، بە هیچ جۆرێک پلانی شەڕی نەبوو لەگەڵ یەکێتی. هەر لە بارەی ئامانجی جەولەکەشیانەوە، تێکۆشەری دێرین و جێگری فەرماندەی کەرتی حیزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستان (#حسک#)؛ شێخ ئومێد، ڕزگاربووی نێو ئەو ڕووداوەیە و لە هۆڵەندا دەژی و دەڵێت: ئێمە وەک هێزی پێشمەرگەی حیزبی سۆسیالیست لە کۆبوونەوەیەکی فەرمی و ڕای گشتی و تاکەکەسی، مام ئاراس داواکاریی خۆی بۆ هەموو هێزەکە دەربڕی لە کۆبوونەوەکەدا، بە شێوەیەکی زۆر دیموکراتیخواز و ئازادیخوازانە پێشنیاری خۆی و حیزبی خستە بەردەم ئامادەبووان، بەوەی بچن لە گوندەکانی شارباژێڕ بوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستان بۆ تەواوی دانیشتووانی گوندەکە ڕوون بکەنەوە. ئەوە ڕوون بکەنەوە بەوەی ئەوان جگە لەوەی دژ بە حوکمڕانی دەوڵەتی بەعسن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگای ئاشتی و برایەتی لەگەڵ حیزبەکانی تردا دەگرنه بەر کە دژ بە ڕژێمی بەعس خەبات دەکەن. ئەوانیش وەک هێزی سیاسی و سەربازیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کە لە ناوچە و گوندەکانی شارباژێڕدا ڕۆڵی کاریگەریان هەیە و مام ئاراسی گوتوویەتی: ئێمە بە مەبەستی ئاشتی و تەبایی دەچینە ئەوێ و درێژە بە خەباتی سیاسیی خۆمان دەدەین و هەوڵیش دەدەین بتوانین لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێکەوە چالاکییەکی مەزن دژ بە ڕژێمی بەعس ئەنجام بدەین. شێخ ئومێد دەڵێت: ئەو کاتەش هەرێمی سێی شارباژێڕ بوو، لە گوندی قاجر دوای کۆبوونەوەکە چەند پێشمەرگەیەک ئامادەیی خۆی دەربڕی و بەڕێ کەوتین. دوای ماندووبوونێکی و زۆر و برسێتی هێندەی تر بێهێزی کردبووین و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی لە شاتوان واتە: (مەسەکان، ناوگردان، بییەڕەشکە) لە ماڵی حاجی ئەحمەد کە ڕیشسپیی ئاوایی شاتوان بوو و لە هەمان کاتیشدا خەزووری شەهید دلێر جافی یەکێتی بوو، بۆ حەوانەوە و پشوودان؛ ژەمێک نانمان خوارد. من لێرەدا سەرنج و تێبینیم بۆ ئەو مەبەستە هەیە، گەر مام ئاراس ڕووخسارێکی جوان و ڕەفتارێکی مەردانە و دڵسۆزێکی ئەندازەبەدەر نەبووایە، چۆن مام ئاراس فەرماندەیەکی حیزبی سۆسیالیست، خۆشەویستی و شەرەفمەندێتیی لەنێو بنەماڵەی حاجی ئەحمەددا جێی خۆی کردبووەوە؟ ئەوان خەزووری شەهید دلێر جافی یەکێتی و ئەمانیش سۆسیالیست؟ دواتر لە شاتوان وەک پیشەی هەمیشەیی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ هاتوچۆکردنیان لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر بە تراکتۆر ماوەی نێوان گوندەکانیان دەبڕی، لە شاتوان تراکتۆرێک بۆ هێزەکەی مام ئاراس ئامادە دەکەن و بۆ ئەوەی بەرەو موانەکان بڕۆن، ئەوانەی نزیکی گوندەکانی کانیپانکەن، لەوێشەوە بپەڕنەوە گوندەکانی شارباژێڕ. هەر هەمان ڕۆژ بەڕێ دەکەون و نزیکی سەرلەئێوارە دەگەنە نێوان هەردوو گوندی سۆیلەمیش لە شارۆچکەی #شارەزوور#، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە گوندی سۆیلەمیش، هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە شەوکەتی حاجی مشیر و حامیدی حاجی غالی و عومەر عەزیز فەرماندەیان دەبن، بەسەر گردەکانی سنووری گوندەکەدا دامەزرابوون و لەناو گوندەکەشدا هێزکی تری یەکێتیی تیا بوو. پێشوەخت هەر هەموو گوندەکان تا دەگەیشتە #دەربەندیخان# و سورێن و هەورامان، هەموو حیزبی سۆسیالسیتی یەکگرتووی کوردستان (حسک) بە مەبەستی کار و چالاکییەکانیان جەولەیان تیا دەکرد. بەڵام پێش چەند ڕۆژێک مام ئاراس کەسێک ئاگادار دەکاتەوە بەوەی ڕێنیشاندەر و ڕێنماییکەر و شایەتحاڵی ئەوە بێت کە پێیان ڕابگەیەنێت بەوەی هێزی پێشمەرگەی کام حیزب لەوێدا بێت و ئایا چەکدار لەو سنوورەدا هەیە! بەڵام کەسی باوەڕپێکراو خیانەت دەکات و دەڵێت: گوندی سۆیلەمیش چەکداری تیا نییە. ئیدی مام ئاراس و هێزەکەی بە تراکتۆرێک دەگەنە ئەوێ و کاتێک مام ئاراس بەسەر یاڵەکانەوە چەکدار دەبینێت و داوا لە پێشەمەرگەکانی دەکات کە هەر هەموو لە تراکتۆرەکە دابەزن، هێزەکەی یەکێتی لەناو دێوە دەکەونە تەقەکردن لە هێزەکەی سۆسیالیست کە لە دوو تراکتۆردا دەبن بەرەو ناو دێی سۆیلەمیش دێن، هەر لەناو تراکتۆرەکەدا دوو لە پێشمەرگەکانی سۆسیالیست شەهید دەبن. وەک خەڵکی گوندەکە باسی دەکەن کە خۆیان ڕووداوەکەیان بینیوە، شەڕێکی قورس لەنێوان ئەم دوو هێزەدا تاوەکوو تاریکایی ئێوارە بەردەوام دەبێت. هەندێک لە پێشمەرگەکانی سۆسیالیست هەڵدێن و ڕزگاریان دەبێت، لەوانەش: (جەباری عەلی عەوێز، عەلی چەلەبی، کامەرانی سەعە چەتە، ڕزگاری کەریم باقی، نەورۆزی سەموون، عەتای وەستا مەحموود)، لە پێشمەرگەکانی پاسۆک: (عومەری مام تۆفیق، بابە ڕەسووڵ، کەمالە سوور، فەتاح قڕگەیی، شێخ ئومێد). هەر چی ئەوانی ترە دوای شەڕێکی بەرگریکردن، مام ئاراسیش تا دوا فیشەکی نێو مەخزەنی کڵاشینکۆفەکەی بەرگری لە مان و نەمان لە خۆی و هێزەکەی دەکات. کاتێکیش فیشەکی پێ نامێنێت، تفەنگەکەی خۆیانی تێ دەگرێت و دواتر بەبێ تفەنگ بەدیل دەگیرێت و چەند پێشمەرگەیەکی تری هێزەکەشی بەدیل دەگیرێن و چەند پێشمەرگەیەکیش لەو شەڕەدا شەهید دەبن. مام ئاراس و چوار پێشمەرگەی تر کە دووانیان بریندار دەبن، بەدیلی دەکەونە دەست هێزەکانی یەکێتی. یەکێک لە پێشمەرگە دیلە بریندارەکان بە ناوی محەمەد عەزیز کە ناسراوە بە حەمەی عەزە کەچەڵ، کە بەرگریی زۆر لە مام ئاراس دەکات و بریندار دەبێت، بەئازارەوە هەندێک جنێو دەدات، دەستبەجێ لەوێدا لەبەر چاوی خەڵکی ئاوایی شەهیدی دەکەن. هەر بەو ئێوارەیە خەڵکی گوند تەرمی، هەر سێ پێشمەرگە شەهیدەکەی سۆسیالیست لە خوارئاوای سۆیلەمیش بەخاک دەسپێرن. هەر چی مام ئاراس و سێ پێشمەرگەی تر دەبێت، بەدیلی دەکەونە دەستی هێزەکانی یەکێتی. خەڵکی گوندەکە تکای زۆر دەکەن کە نەیانکوژن، بەتایبەت مام ئاراس کە فەرماندەیەکی ناسراو و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو، ئەوانیش بەڵێن دەدەن بە خەڵکی گوندەکە کە هیچیان لێ ناکەن، بەڵام بەداخەوە ڕاستگۆ نابن لەگەڵ گفتی خۆیان، هەر ئەو شەوە دەڕۆن بەرەو گوندی تەپەکەل، لەوێ دادگایەکی مەیدانی دادەنێن بۆیان و لەسەر برووسکەی #نەوشیروان مستەفا# بڕیاری شەهیدکردنیان بۆ دەدەن. دیارە محەمەدی حاجی مەحموود دەبێت زانیاریی تەواوی هەبێت لە بارەی فەرمانی شەهیدکردنی مام ئاراس لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە، چونکە ئەو خۆی جگە لەوەی فەرماندەی ناوچەکە بووە، هاوڕێ و دۆستی نزیکی شەوکەتی حاجی موشیر و حامیدی حاجی غالی بووە، بۆیە دەڵێت:
بەڵام بە پێچەوانەی زانیاریی کتێبی ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەکی محەمەدی حاجی مەحموود، هەندێک لە فەرماندەکانی یەکێتی و بەشداربووی نێو ئەو کارەساتە لە دواییدا باسیان دەکرد، لەسەر برووسکەی نەوشیروان مستەفا؛ ئێمە شەهیدمان نەکردن... بەڵام لە زاری شایەتحاڵی زیندووانی نێو گوندەکە و شێخ ئومێد کە یەکێکە لەو تێکۆشەرانەی ڕزگاربووی نێو ئەو کارەساتە جەرگبڕە، تەواوی مێژووەکە دەگێڕنەوە، لە گریمانەیەکیشدا بە برووسکەی نەوشیروان مستەفا ئەو دیلانە شەهید نەکراون، بەڵام مێژووی شەڕی کورد کوشتن بە مێژوویەکی خوێناوی و بەرژەوەندیی حیزبەکان و قوربانیدانی نەوەی ئەم میللەتە باس دەکرێت و نکۆڵییش لەو مێژووە ناکرێت دوژمنانی گەلی کوردی پێ شاد دەبێت.
بۆیە لە بەرەبەیانیی ڕۆژی 8/10/1981دا کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، دوای ئەوەی خەڵکی گوند نانی بەیانیی جەژن دەبەن بۆ مام ئاراس و هاوڕێکانی، وەک دەڵێن پێشمەرگەکان پێیان دەڵێن بۆ نانەکە خەسار دەکەن، ئێمە دەتانکوژین، ناهێڵن نمەکی نانی ئەو جەژنە بکەن... مخابن، دوور لە هەموو عورفێکی ئایینی کە لەلای موسڵمانان پیرۆزە، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا مام ئاراسی هاوڕێم و سێ پێشمەرگەکەی تر بە دەستی هێزەکانی یەکێتی دەبنە کۆچی قوربانیی شۆڕش. بۆیە لەو کارەساتە پڕ لە ئازارە، (مام ئاراس و حەمەی عەزە کەچەڵ و لەتیفی سالە گاکوژ و بەرزان عومەر خراپەیی و خالیدی حاجی کەریم بێکراس و فارسی مەلا گورون و عومەر گەڕەدێی) شەهید دەبن. مام ئاراس ساتەوەختی شەهیدبوونی؛ لاوێکی تازەپێگەیشتوو بوو، ئەو تەنها بیست و چوار ساڵ تەمەنی بوو، مێژوویەکی پڕ لە شکۆی بۆ خۆی نووسییەوە، هەموو ئەوانەشی بەشدار بوون لەبەردەم ئەو تاوانەی دژ بە ئه و کرا، ڕۆژێک دێت زبڵدانی مێژووش ئامادە نییە بیانگرێتە خۆی.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,114 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 55
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-10-1981 (43 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,114 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,010
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,261
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!