پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,024
وێنە 106,622
پەرتوک PDF 19,280
فایلێن پەیوەندیدار 97,252
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دیلکردنی نەوشیروان مستەفا
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیلکردنی نەوشیروان مستەفا

دیلکردنی نەوشیروان مستەفا
#حسک# و بەدیلگرتنی #نەوشیروان مستەفا#
کاتێک لە مێژوو ورد دەبینەوە، دەبینین زۆربەی کارەسات و ڕووداوە جەرگبڕەکان؛ لە دەرئەنجامی کێشە و ململانێی بەرژەوەندیی حیزبەکاندا بووە. هێندەی قوربانیدان لە سەردەمی شەڕی کورد کوشتن و لایەنی هێزە سیاسییەکاندا بووە، نیو هێندە لە شەڕی دژ بە ڕژێمی بەعسدا نەبووە. دیل و کوشتن و زیندانیکردن و بێڕێزی و ئازار و ئەشکەنجەدان لە سەردەمی شەڕی ناوخۆ، بەتایبەت شەڕەکانی بەرەی جود، کە حیزبی سۆسیالیست (حسک) و #پارتی دیموکراتی کوردستان# (پارتی) و حیزبی شیوعی عێراق (ح. ش. ع) و پارتی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک)؛ کە بەرەی جودیان پێک هێنابوو دژ بە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. برایەکم بە چەند ساڵێک لە من منداڵتر بوو و پێشمەرگەی حیزبی شیوعی بوو، ناڕەزایی دەربڕیبوو و گوتبووی من برایەکم بە ناوی شەهاب پێشمەرگەی یەکێتییە، چۆن دەستم دەچێتە خوێنی براکەم. داوای کردبوو بەوەی دوور بخرێتەوە لە چالاکییەکانی ڕۆژانەی هێزی پێشمەرگەی حیزبەکەی ئەنجامی دەگەیەنێت و گواسترابووەوە بۆ سورێن.
هەر لە بارەی ناشرینییەکانی شەڕی براکوژییەوە، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا مەلیحە کەریم خوشکی مام ئاراس بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی براکەی بەدەم گریانەوە دەڵێت: تەنها ئەوانە لە ئازار و زامی شەڕی براکوژی دەگەن، کە پریشکی ئەو ئاگرە تا سەر ئێسقان جەستە و دەروونی سووتاندوون. بۆیە شەڕی ناوخۆ هێندە قێزەوەنە، هەر چی سیفەتیکی ناشرینی هەیە بیدەیتە پاڵی؛ هێشتا قابیلیەتی.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم باسی نموونەیەکی تری هەڵە و تاوانەکانی شەڕی کوردکوژەی نێوان یەکتر بکەم، ئەویش شەهیدکردنی جەزای عەلی کاتب، نەوشیروان مستەفا دەڵیت:
هەر چەندە خەڵکی کوردستان بەباشی کەسایەتیی عوسمانی قالە منەوەر دەناسن و بە فەرماندەیەکی شارەزای ناو دەبەن، عوسمانی قالە منەوەر کابرایەکی وریا بووە و زۆر زوو بۆنی مەترسیی کردووە...
نەوشیروان مستەفا لە کتێبەکەیدا (پەنجەکان یەکتری دەشکێنن) باسی ئەوە دەکات کە پێشمەرگەیەک فیشەکی له دەست دەردەچێت و چەند پێشمەرگەیەک بریندار دەکات و جەزای عەلی کاتبیش دەچێت بەهانایانەوە بۆ گوێزانەوەی بریندارەکان. عوسمانی قالە منەوەر ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دەدات بە جەزای عەلی کاتب و لە کاتی گواستنەوەیاندا لە شارباژێڕ، ئاوات قارەمانی له و سنوورەدا دەبێت و گوایە چەند ڕۆژێک لەوەوپێش چەند پێشمەرگەیەکی تیپی 37ی شارباژێڕ چەند چەکێکی کەرتەکە دەفڕێنن و لای عوسمانی قالە منەوەر دەبنە پێشمەرگە و ئاوات قارەمانیش داوای چەکەکان دەکاتەوە و عوسمانی قالە منەوەریش وەڵامی ئاوات بەناشرینی دەداتەوە، لەو کاتەشدا جەزای عەلی کاتب بە ئۆتۆمبێلەکەی عوسمان بریندارەکان دەگوێزێتەوه و پێشمەرگەکانی ئاوات قارەمانی کە ئۆتۆمبێلەکە دەبینین بە عوسمانی قالە منەوەر، تێدەگەن و دەستڕێژییان لێ دەکەن و جەزای عەلی کاتب شەهید دەبێت و چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتییش شەهید و بریندار دەبن. یەکێک لە ناویاندا، سیروان مەولوود ناوێک دەبێت کە چوار فیشەکی بەر دەکەوێت و شەهید نابێت، دواتر لە کەرتی ئێمەدا، واتە کەرتی سێی ئەزمەڕ، تیپی 47ی پیرەمەگروون درێژەی بە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی دا. ئەمانە هەر هەموو کارەسات و ڕووداوی نێو شەڕی کوردکوژەن، جۆری ململانێ و گیروگرفتەکانی هێزە سیاسییەکان زیاتر ڕووبەڕووی هێزی پێشمەرگە دەبوونەوە و بەرپرسەکانیش هەر کاتێک چاویان بە یەک بکەوتایە، ڕێزیان لە یەک دەگرت و لە کاتی دوورکەوتنەوە و دوورەپەرێزدا پلانیان بۆ لەناوبردنی یەکتر دادەنا و هێزی پێشمەرگەیان تێوە دەگلاند. لە ئەنجامی شەڕی براکوژی، سنوورەکانی ئازادکراوی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە تا دەهات تەسکتر دەبوونەوە و هێزە سیاسییەکان لە بارودۆخێکی خراپدا بوون و ڕۆژانەش چەندین پێشمەرگەی کوردستان شەهید دەبوون.

دیلکردنی نەوشیروان مستەفا
کاتێک نەوشیروان مستەفا؛ سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەبێت، وەک خۆی دەڵێت بە کارێکی تایبەت بۆ دیدەنی دایک و خوشک و براکەی دەچێتە #شارەزوور# و لە گوندی قەویلە لە ماڵێک میوان دەبێت و چاوەڕوان دەبێت کارە تایبەتەکەی مەیسەر بێت. هێزی پێشمەرگەی حیزبی سۆسیالیست (حسک) لەو سنوورەدا دەبن و هەواڵیان پێ دەگات بە سەرپەرشتیی ملازم تایەر، بەرپرسێکی سۆسیالیست بە شێوەی میوانداری بانگی دەکەن و دوای هەندێک گفتوگۆ و دوای نانخواردن ویستم ئیزنیان لێ وەربگرم و بڕۆم، ملازم تایەر گوتی نەختێکی تر ڕاوەستە و چووە دەرەوە، خولەی حەمە تاتە هاتە ژوورەوە و تفەنگەکەی من بە دیوارەکەدا هەڵواسرابوو، دەستی دایە و بردی، ئیتر تێگەیشتم... ملازم تایەر پیاوێکی بەئەدەب بوو، شەرمی دەکرد بڵێت ڕاست و ڕەوان تۆ گیراویت، هەندێ منجەمنجی کرد، بەگیرم هێنا، ئاخرییەکەی گوتی برادەران حەز دەکەن لەگەڵیاندا بمێنیتەوە، من ئیتر نائومێد بووم لێیان (هەمان سەرچاوەی پێشوو)... بەم جۆرەی نەوشیروان مستەفا خۆی باسی دەکات، وەک دیلێک لەلای سەرکردایەتیی سۆسیالیست دەستبەسەر دەبێت و پاش ماوەیەک ئازاد دەبێت و دەگەڕێتەوە نێو سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەڵام وەک هەندێک لەو پێشمەرگانەی لەگەڵ مام ئاراسدا بوون لە گرتنی نەوشیروان مستەفادا؛ باسی دەکەن، لە مانگی 2ی ساڵی 1981دا دوای چەند شەڕ و پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانی یەکێتی و سۆسیالیست لە بەرزنجە، نەوشیروان مستەفا بەدیلی دەکەوێتە دەست هێزەکانی سۆسیالیست کە مام ئاراس فەرماندەیان دەبێت. لەو کاتەدا هەندێک لە پێشمەرگەکانی سۆسیالیست داوا دەکەن لە مام ئاراس کە دەستبەجێ نەوشیروان مستەفا بکوژن، مام ئاراس ڕێگا نادات، دەڵێت: ئەو دیلە، دیل کوشتن لەگەڵ ئەخلاقی بەرزی پێشمەرگەدا یەک ناگرێتەوە. لە هەمان کاتدا ئەو سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانە، ناکرێت ئێمە بۆ خەباتی نەتەوەیەک چەک بکەینە شانمان، بەڵام دەستمان بە خوێنی سەرکردەیەکی کورد سوور بکەین! بۆیە دەیبات ڕادەستی سەرکردایەتیی حزبی سۆسیالیستی دەکات. لە ماوەی ئەو بیست و سێ ڕۆژەی لەلای سۆسیالیست دەبێت، بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات. مام ئاراس بە سروشتی خۆی کەسێکی بەڕێز بوو، بۆیە دەڵێن چەند جارێک خواردنی بۆ هێناوە. تەنانەت ڕۆژی ئازادکردنیشی، بە دەستی خۆی چەکەکەی دەکاتەوە شانی و پارچەیەک جگەرەی ڕۆسمەنی ئەو کاتەی دەداتێ، جگەرەی ڕۆسمەن و دیمۆری و جمهوری لە ساڵانی شەست و حەفتاکاندا هەبوون و نەوشیروان مستەفاش حەزی زۆری بە کێشانی جگەرەی ڕۆسمەن هەبوو، چونکە جگەرەکێشێکی سەرسەخت بوو. ئەوەشی لە بارەی سووکایەتیکردن بە نەوشیروان مستەفا لەلایەن مام ئاراسەوە دەگوترێت، هیچ بنەمایەکی نییە.
ڕاستیی ئەوەی گوایە مام ئاراس بەزۆر سەمای بە نەوشیروان مستەفا کردووە، ناڕاستگۆیی و بوختانە و مام ئاراس کەسێکی بەرێز و شۆڕشگێڕێکی دڵسۆز و پابەند بووە بە ڕەوشتی سیاسی و پێشمەرگایەتی و دابونەرێتی کوردەواری. ئەوەی هەیه، ڕووداوێکە له و کاتەدا ڕوو دەدات کە نەوشیروان مستەفا لای سۆسیالیست دەبێت، پێشمەرگەکانی سۆسیالیست لەگەڵ خۆیان دایدەنێن و پێکەوە دەبن لە یەک ماڵدا. شەوێک هەمووان دەکەونە قسەی خۆش و گێڕانەوەی یادەوەری، یەکێک لەو پێشمەرگانەش بە ناوی شەهید مەلا نووری دەڵێت: کاک نەوشیروان، تۆ بۆ قسەیەکمان بۆ ناکەیت؟ ئەویش بەبێزارییەکەوە دەڵێت: خۆ سەماتان بۆ ناکەم! لەو کاتەشدا پێشمەرگەیەک لەبەر خۆیەوە دەڵێت: خۆ خراپ نییە! ئەمە هەموو ڕووداوەکەیە، تەنها قسەی نەوشیروان خۆی بووە و کاردانەوەیەک بووە و دەنا هیچ ڕووی نەداوە. دوابەدوای ئازادبوونی نەوشیروان مستەفا و گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی و شەڕی بەرەی جود، شەڕی کوردکوشتن هەر لەئارادا بوو. یەکێتی لە سنوورەکانی خۆیدا ڕێی بە هێزی پێشمەرگەی سۆسیالیست نەدەدا و بە هەمان شێوە سۆسیالیست ڕێی بە هێزی پێشمەرگەی یەکێتی لە سنوورەکانی خۆی نەدەدا کار و چالاکییەکانیان بکەن و بۆ لەناوبردنی یەکتر؛ بۆسەیان بۆ یەکتر دادەنا، لە زاری یەکێک لە ڕزگاربووی نێو کارەساتێکی جەرگبڕی نێو گوندی سۆیلەمیش، ئه و کارەساتە بووە هۆکاری شەهیدبوونی مام ئاراس و هاوەڵەکانی.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,233 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] پەڕتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتێن پەیوەستکری: 54
پەڕتووکخانە
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
پارت / لایەن: کۆمەڵەی ر.
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 22-07-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 23-07-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ئاراس ئیلنجاغی )ڤە: 23-07-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,233 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.129 KB 23-07-2022 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,024
وێنە 106,622
پەرتوک PDF 19,280
فایلێن پەیوەندیدار 97,252
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!