图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,035
图片 106,621
书籍 19,280
相关文件 97,250
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تەقاندنەوەی دوو نارنجۆک و دابڕانی من و کاکە حسێنی هاوڕێم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەقاندنەوەی دوو نارنجۆک و دابڕانی من و کاکە حسێنی هاوڕێم

تەقاندنەوەی دوو نارنجۆک و دابڕانی من و کاکە حسێنی هاوڕێم
تەقاندنەوەی دوو نارنجۆک و دابڕانی من و کاکە حسێنی هاوڕێم

منێکی مێردمنداڵ کە لە هەموو ژیانمدا بە خەونیش چۆلەکەیەکم سەر نەبڕیبوو، خەونم بە تەقە و خوێنڕشتنەوە نەدیبوو، نەمدەزانی چەک لە چ کاتێکدا بۆ کوشتنی بەرامبەر بەکار دێت، هەر ئەوەندەم دەزانی و لەیادم بوو کاتێک ماڵمان لە گەڕەکی چوارباخ و بەرامبەرمان ماڵی حەمەی نەوتفرۆش بوو کە پیاوێکی هەژار بوو و چەند منداڵێکی هەبوو، جگە لەوەی بۆ باری گوزەرانی کاری نەوتفرۆشیی بەر ماڵانی گەڕەکەکانی دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار بەتایبەت لە شەوانی ساردی زستان و بەفربارینێکی زۆردا، ئەم پیاوە چەند تانجییەکی هەبوو، لە بەرەبەیاندا دەچوو بۆ ڕاو و زۆر جار چەند ئاژەڵێکی وەک ڕێوی و کەروێشک و پەلەوەری لەگەڵ بەخەبەرهاتنەوەی خەڵکی گەڕەکدا لەگەڵ خۆیدا دەهێنایەوە ماڵەوە، چەندین جار دەمبینی چەند ئاژەڵێکی بە خوێن و بە قورسکەقورسکی پڕ لە ئازاری برینداری بەشانازییەوە نیشانی خەڵکی و دراوسێکانی دەدا و وەک بڵێیت قارەمانێکی بێوێنەی دژی ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی گەلی کوردە. بەڵام لە ناخی منداڵێکی وەک مندا، پیاوێک بوو ترس و تۆقاندنی لە ناخمدا چاندبوو. زۆر جار لەگەڵ دەرکەوتنی بە خۆی و عەرەبانە دوو ئەسپییەکەی و تەنکەرە نەوتەکەی دواوە، حەزم نەدەکرد نە باوکم و نە دایکم و نە براکەم تەنها پیاڵەیەک نەوتی لێ بکڕن، من وام دەبینی بکوژ هەر بکوژە، جا چی مرۆڤێک بکوژێت، یان پێ بە مێروولەیەکدا بنێت، یان ئاژەڵێکی بەستەزمان بکوژێت. بۆیە لە ناخمدا حەمەی نەوتفرۆشم بە نامرۆڤترین و بێبەزەییترین کەس دەهاتە پێش چاو... کاتێک بەکری حاجی سەفەر ئەو کارەی پێ ڕاسپاردین، سەرەتا موچرکەیەکی جەستەتەزێن دایگرتم، تەنانەت خۆشم نەمدەزانی لە ترساندا بوو یان لە خۆشییەکی هەرزەکارانەی کاڵفامێک کە شانازیم بە ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی بەو شێوەیە و لەو جۆرە دەکرد، بێ ئەوەی ئەوە لێک بدەمەوە کە نارنجۆک و تەقەمەنی و هەموو جۆرە چەکێک هیچ بەرهەمێکیان نییە جگە لە خوێنڕشتن و ماڵوێرانیی مرۆڤ نەبێت، نارنجۆکەکانی ئێمەش بۆ کۆستخستنی خێزانەکان و لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەیان بوو. جا خانەوادەی ئێمە و بەرامبەرەکەمانی گیرۆدە بکردایە، چوونیەک بوو، دایک و باوک جگەرسووتاو، خوشک و برا ڕەشپۆشکراو و ژن و مناڵیشی سەرگەردان دەکرد، خورپە و نائارامییشی دەخستە دڵانەوە و برینی ساڕێژنەبووی لە جەستەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە جێ خۆش دەکرد و تێکشکانی جوانییەکان و دزێوی و دڕندەیی بەرجەستە دەکرد. چ مەرگەساتێکە بە سازدانی مەرگی مرۆڤێک، شایی و لوغان بگێڕدرێت! ماتەمگێڕانی خانەوادەکان بە چاندنی بوغز و ڕق و قین لەبەرامبەر یەکتردا، سووتەمەنی و بوودەڵەکانیش بازرگانی شەڕ بوون. ئێمە یەخەی یەکترمان دادەڕی و هەندێک لە سەرکردەکانیش پێکی دەستکەوتی زیاتریان دەنۆشی. ئێمە بە بەردەباز دەکراین و ئەوانیش بەسەر جەستەی شەکەت و خوێناویماندا دەپەڕینەوە بۆ پۆستی باڵاتر. ئاوا بە هەمان شێوەی گەشتە مەترسیدارەکەی پێشوومان کە بە توولەڕێگەی مەرگدا گوزەرمان کرد و خۆمان گەیاندە ناو هێزی پێشمەرگە و بنکەکانیان، ئەم جارە مەترسیدارتر لە جاران و بە هەمان ڕێگەی هاتونەهاتەوە باوەشمان بە مەرگدا دەکرد، بۆ ئەوەی لەبریی شیرینی و ڕووناکی، تاریکی بەسەر ئەم و ئەو خانەوادەیەدا ببەخشینەوە. جوامێرییەکی هەرزەکارانە و بەبێ لێکدانەوە لە ئامانج و هۆکار و ئاکامەکەی، ئێمە دەمانویست ژیان لە کەسانێک زەوت بکەین، دایک و باوکێک جگەرسووتاو بکەین، خوشک و برا غەمبار و ڕەشپۆش و کۆستی ژن و مناڵەکانیان بخەین و لە خوێناوی خۆیاندا بیانگەوزێنین. بەو جۆرە بە فەرمانی بەکری حاجی سەفەر و لە خۆشەویستیی بوون پێشمەرگایەتیماندا ، چاومان بە ڕواڵەتی ئەو کەسانە هەڵنەدەهات کە بە پیاوی ڕژێمیان دەناساندن و ئەرکی ئێمە وەک پێشمەرگە ئەوە بوو ئه و ئەرکە جێبەجێ بکەین کە لەسەروو خۆمانەوە پێیان ڕادەسپاردین. بەهەرحاڵ، دووەم گەشتی مەرگبارمان لە چاڵەخەزێنەوە بەرەو شاری سلێمانی بە هەنگاوەکانمانەوە پێچا و هێندە پەلەپڕووزێمان بوو کە ئەگەر سەربازێک بکوژین، ئەوا جەرگی سەددام حسێن بە ساجەوە هەڵدەکڕووزێنین. بێگومان هەردووکمان قەناعەتی قووڵمان بەوە هەبوو کە لێدانی بەعسی فاشی داگیرکەر لە هەر شوێنێکدا بێت، ئەرکێکی پیرۆزە و گیانی خۆشمان دانابێت؛ پاشگەز نەدەبووینەوە لە بەجێگەیاندنی. ئەمە سروشتی پێشمەرگە و ناوی پێشمەرگە و ئەرکی پێشمەرگەی کوردستانە. ئیتر لەگەڵ هاوڕێی غەریب و بێکەسم کاکە حسێن، هەر چەندە ناوی ئەو گوندانەمان نەدەزانی، لەبەر ئەوەی بۆ یەکەم جارمان بوو بەو سنوورەدا تێپەڕین و بەپێی ئەو نەخشە و پلانەی بۆمان کێشرابوو، دواتر لە گوندی تەگەران سەرمان هەڵدایەوە و دوو لاوی هەژاری نەفامی وەک ئێمە بە خۆمان و دوو نارنجۆکەوە بە ڕۆژی نیوەڕۆ خۆمان کرد بە گوندەکەدا. پاش ماوەیەکی زۆری پێشمەرگایەتیبوونم، ئینجا بۆم دەرکەوت و زانیم گوندی تەگەران چەندە مەترسیدارە و زۆربەی زۆری چەکدارەکانی سەر بە ڕژێم، لە کاتی پەڕینەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ سنووری ناوچەی شارباژێڕ، بۆسەیان بۆ دادەنان و دەیان پێشمەرگە و فەرماندەی بەجەرگی تیا شەهید دەبوو، چونکە گوندی تەگەران ڕاستەوخۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکیی شاری سلێمانی و گوندەکانی تر بوو. پاشان تەگەران بە حوکمی ئەوەی سنووری جوگرافیای وا هەڵدەکەوت، جێگەی پەڕینەوە بوو بۆ گوندەکانی نێوان شارباژێڕ و دۆڵەڕووت و گوندەکانی بەری دۆڵێ. هەر چەندە دانیشتووانی گوندی تەگەران بە هۆی هاوکاریکردنیان بۆ شۆڕش و جێگەی حەوانەوە و شاردنەوەی پێشمەرگە بریندارەکان و هاوکاریکردنیان لە کاتی پەڕینەوەیاندا، لەلایەن ڕژیمەوە تووشی کێشە و گیروگرفتی زۆر دەبوون و مێژوویەکی دێرینیان هەیە لە بەشداریکردنی شۆڕشی نوێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا.
دوای ئەوەی تەواوی جەستەمان شەکەت بوو و ماندووبوونێکی زۆرمان پێوە دیار بوو، لە ماڵێکدا لامان دا و منیش لە گێلێتیی خۆم و نەفامیی خۆمەوە نارنجۆکەکەم دەرهێنا و خاوەن ماڵ دەستی کرد بە ناڕەزایی دەربڕین و بە دەنگی بەرز و جارجارەش بە دەنگێکی نزمەوە پێی ڕادەگەیاندین هەر دەبێت بە زووترین کات ئەو ماڵە بەجێ بهێڵین، چونکە ئەو گوندە مەترسیی زۆری لەسەرە و سەرەڕێیە و نزیکی سەربازگە و ڕەباییەکانی ڕژێمن. ناچار هەر چۆنێک بوو خاوەن ماڵ بەپەلە هەندێک خواردەمەنیی سەوزەی وەک کەوەر و پیاز و تەماتەی بۆ هێناین و جگە لەوەی ڕێزیشی لێ گرتبووین، لە ترساندا هەروەک دەرکردنیش؛ دەریکردین و بەهێمنی و زۆر بە دەنگێکی نزمەوە و بەترسەوە پێی گوتین: بەم گردەدا سەر بکەون و دواتر دەچنە ئەودیو (گوندی سیرەمێرگ)... ئێمەش بەپێی ڕێنماییەکانی خاوەن ماڵەکە بەڕێ کەوتین و دوای گوندی سیرەمێرگ، چووینە گوندی خەمزە و دواتر بۆ گوندی کەڵەکن کە چەند کیلۆمەترێکی کەم لە شاری سلێمانییەوە دوور بوو. دیارە بۆ پێشمەرگە و دانیشتووانەکەی مەترسیدارترین گوند بوو و خەڵکێکی زۆر باش و نیشتمانپەروەر و چەندین ئەندام و پێشمەرگە و فەرماندەی دڵسۆز و شەهیدیان هەبوو. لەلایەن دانیشتووانی گوندی کەڵەکنەوە هەواڵی ئەوەمان هەبوو بەوەی لەنزیک شارەوە بۆسەی چەکدارەکانی ڕژێمی لێیە و مانەوەمان باشترە لەوەی بپەڕینەوە و بچینە ناو شاری سلێمانییەوە. ئێمەش لەبەر پاراستنی ژیانی خۆمان و نەکەوتنە نێو بۆسەی چەکدارەکانی ڕژێم، بڕیاری مانەوەمان لە گوندی کەڵەکەن دا و بۆ شەوی دواتر پەڕیینەوە بۆ شاری سلێمانی. من نارنجۆکەکەی خۆم پێ بوو و کاکە حسێنی هاوڕێشم نارنجۆکەکەی خۆی پێ بوو، هەردووکمان بڕیارمان دا بەوەی لە شوێنی مەبەست و تایبەتدا یەک بگرینەوە و کاتژمێرەکەشمان دیاری کرد. برا گەورەکەم، ئەویش بە هەمان شێوە کە ناوی حسێن بوو، من چووم لە ماڵی ئەواندا خۆم داڵدە دا و کاکە حسێنی هاوڕێشم چوو بۆ ئەو هۆتێلەی کە لە ڕابردوودا لەنزیک مزگەوتی خانەقا و وەک بێدەرەتانێک لەوێ دەژیا. بۆ سبەی لە شوێنی دیاریکراودا چاومان بەیەک کەوتەوە و نەخشە و پلانمان داڕشت کە چۆن بتوانین هەردوو نارنجۆکەکە بتەقێنینەوە.
سەرەتا لە کۆڵانێکدا هەردوو ئەڵقەی نارنجۆکەکەمان دەرهێنا و لە ترساندا توند دەستمان پێوە گرتبوو، چونکە پێشتر لە گوندی چاڵەخەزێنە بە هەردووکمان ڕاگەیەنرابوو کە دوای ئەوەی ئەڵقەی نارنجۆکەکان دەربهێنن و فڕێی بدەن، لە ماوەی چەند چرکەیەکی کەمدا دەتەقێنەوە. ئەڵقەکانیشمان لە گیرفانماندا هەڵگرتبوو، چونکە پێمان وترابوو بۆ ئەوەی بڕوا و متمانەمان پێ بکرێت، دەبێت ئەڵقەکان لەگەڵ خۆماندا بهێنینەوە بۆ خۆیان. دوای مشتومڕێکی زۆر، دەستمان هەر لە گیرفانماندا بوو بە نارنجۆکەکانەوە، تەواو پەنجەکانی دەستمان ماندوو ببوون، هەر جارەی نارنجۆکەکەمان دەخستە دەستەکەی ترمانەوە و بیرمان لەوە دەکردەوە کاری تەقینەوەکە لە کوێ ئەنجام بدەین! زۆر شوێنی سەرەکی و گشتی لە دامودەزگاکانی ڕژێم گەڕاین کە بتوانین گورزێکی کوشندەی باش لە دوژمن بوەشێنین، بەڵام گونجاو نەبوو. دواتر لەگەڵ حسێنی هاوڕێمدا بە کۆڵانە تەنگ و باریکەکانی ئەسحابەسپیدا کە ناوجەرگەی شار بوو، بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی ژیان و گیانلێسەندنەوەی داگیرکەرانی کوردستان، بێگومان ئەگەر دەستمان بە تاوانبارێک یان جەللاد و سیخوڕێک بگەیشتایە، ڕەنگە بمتوانیبایە بڵێم کارێکی باش و پەسەند و بەجێمان کردووە، لێ نەوەکوو بەکری حاجی سەفەر کە تا ئەم نووسینەم لە ژیاندا نەماوە و ڕۆحی شاد بێت بەو شێوەیە ئاڕاستەی کردین و ئێمەی لاوی هەرزەکاریش کەمئەزموون و بەردیدەلێڵ بووین و بایەخمان پێ نەدەدا و دەمانویست هەر چی زووترە ترسێک بخەینە نێو دڵی چەکدارەکانی ڕژێم، ژاوەژاوێک لە شاردا بنێینەوە و ئەنجامەکەشی هەر چی بووایە؛ گرنگییەکی ئەوتۆی نەبوو بەلامانەوە. ئیتر بێ نەخشە و بەبێ بەرنامە، دوو گەنج بە دوو نارنجۆکەوە عەوداڵ بووین، تاکوو هەلێکی گونجاومان بۆ بڕەخسێت و ئەڵقەی نارنجۆکەکان بە دیاریی متمانەبەخشین بگێڕینەوە بۆ بەکری حاجی سەفەر.
لە کۆتایی ساڵی 1979دا، لە شەقامی ئەسحابەسپیدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی جۆری زیل دەهاتە شەقامی ئەسحابەسپی و لەوێدا ئەفسەرێک و هەندێک سەربازی لێ دادەبەزین بۆ بازاڕیکردن و دوای ماوەیەکی کەم دەگەڕانەوە بۆ سەربازگەکەیان لە دەرەوەی شار. ئەسحابەسپی شوێنی پیشەوەران و کڕین و فرۆشتنی کاڵا و پێداویستی و بە دەیان دووکانی هاوڵاتیی لێ بوو و یەکجار گەورە بوو، ڕۆژانە سەدان هاوڵاتی ڕوو دەکەنە ئەو شوێنە و جگە لەوەی هەموو جۆرە چەکدارێکی ڕژێم، هەر لە پۆلیس و ئەمن و ئیستخبارات لەو شوێنەدا بۆ مەبەستی سەرەکیی خۆیان لەوێدا هاتوچۆیان دەکرد و کۆ دەبوونەوە. ئێمە بڕیارمان دابوو خۆمان لە بۆسەی ئەواندا بنێین و ڕق و قینی خۆمان و فەرمانی بەکری حاجی سەفەریان بەسەردا هەڵبڕێژین.
لە کاتی دیاریکراودا، دوای وردبینییەکی باش، خۆمان ئامادە کردبوو کە ئۆتۆمبێلەکە گەیشتە شوێنی دیاریکراو، بەبێ ئەوەی بواریان بدەین سەربازەکانی لێ دابەزن و ئەو بەیانییە بازاڕی بکەن و بگەڕێنەوە بۆ سەربازگەکانیان، من و کاکە حسێنی هاوڕێم هەرکە ئۆتۆمبێلەکە وەستا و زۆر بەخێرایی و بەهەڵمەتەوە و بەبێ ترس ڕامانکرد بەرەو ڕووی، لەو کاتەشدا بەڕێکەوت پاسێکی هاتوچۆی سلێمانی و سەرچنار کە کۆتایی وێستگە بوو و هاوڵاتییان دادەبەزین و سەر دەکەوتن، لە کتوپڕێکدا هەردوو نارنجۆکەکەمان هەڵدایە ناو سەربازەکانەوە.
دواتر هەواڵمان پێ گەیشت کە ئەفسەرێک و چوار سەرباز کوژراون و دوو سەربازیش بریندار بوون. لەو کاتەشدا دراوسێیەکی خۆمان لە سەرچنار کاری دەکرد بە پاس و بەڕێکەوت لە وێستگەی پاسەکەدا دابەزیبوو، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکەی ئێمەدا؛ ئێمە دەبینێت کە نارنجۆکەکان هەڵدەدەینە ناو زیلی سەربازییەکەوە و من دەناسێتەوە و پریشکی پارچەی نارنجۆکەکەی بەر دەکەوێت و قاچی ڕاستی بریندار دەبێت، کاتێک بەبرینداری دەکەوێت بە زەویدا و ناتوانێت هەستێت و هەنگاو هەڵهێنێت، پیاوانی ڕژێم لەگەڵ لاشەی مردووەکانی سەربازەکاندا ئەویش لەگەڵ خۆیاندا بۆ نەخۆشخانەی سەربازی دەبەن و دواتر لێپرسینەوە و لێکۆڵێنەوەی لەگەڵدا دەکەن، هیچ ڕاستییەک نادرکێنێت، بەڵام کاتێک خانەوادەکەی سەردانی دەکەن، ئەندامانی خێزانەکەی ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانیش بە هەمان شێوە ماڵی باوکم کە نزیکترین دراوسێیان بووین؛ ئاگادار دەکەنەوە بەوەی من و هاوڕێیەکم کارێکی لەو جۆرەمان ئەنجام داوە و لە دڵفراوانیی خۆیانەوە و هەست بە بوونی گەل و نیشتمان، چاو لە کارەکەی ئێمە دەپۆشن. هەر چەندە ئێمە بەبێ بەرژەوەندی و پاداشت بەو کارە هەستاین، لێ کولتوور و کۆمەڵگەی ئێمە جیاوازتر بیر دەکەنەوە و زۆر جار ئەو کارانەش دەبنە هۆی کێشە و ململانێ و ئاستی تۆڵەسەندنەوە.
لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکە و بۆ چەند چرکەیەک دەنگێکی بەرز شەقامی ئەسحابەسپیی هەژاند و هاوار و ناڵەی سەربازی بریندار و گڕی ئاگری ئۆتۆمبێلی سووتاو، تەواوی حەشامەتەکەی بەسەریەکدا دابوو، هەر کەسە و لە ترسی گیانی خۆیدا نەیدەزانی بەرەو کوێ ڕابکات. خاوەنی عەرەبانە دەستگێڕەکانی ئەو شوێنەی ئێمە چالاکییەکەمان تێدا ئەنجام دا کە سەرقاڵی بژێویی باری گوزەرانیان بوون، هەموویان شوێنی کارەکەیان بەجێ هێشت و هەریەکە و بە لایەکدا ڕایاندەکرد. ڕێژنەی گوللەمان بەسەردا داباری و دەمودەست بەپەلە و بەڕاکردنەوە چووینە نێو کۆڵانەکانەوە. هەر لە ئەسحابەسپییەوە و بۆ دووریی سێ سەد مەترێک، مزگەوتی دوو دەرگای لێیە و دەرگای سەرەکی لە شەقامی ئەسحابەسپییەوە دەست پێ دەکات و کۆتایی دەرگای دووەمی دەچێتەوە سەر کۆڵانە باریکەکانی پشتی سینەما دڵشادی ئەو سەردەمە و دواتر بەرەو خوار دەبێتەوە و بە هەمان کۆڵاندا بۆ پشتی دەرگای مزگەوتی خانەقا، هەر لەوێدا هۆتێلێکی دوو نهۆمیی لێ بوو، هەرزانبەها و خەڵکی کرێکار و بێدەرەتانی بە نرخێکی کەم تیایدا دەژیان، کاکە حسێنی هاوڕێشم لەوێدا دەژیا و بێکەس و بێدەرەتان، وەک لە سەرەتاوە ئاماژەم پێ دا بە هۆی کرێکارییەوە لە مەیدانی کرێکاریدا پێی ئاشنا بووم، چەند جارێکیش سەردانم کردبوو لەو هۆتێلەدا، هەریەکەمان بە لایەکدا ڕامانکرد و منیش خۆم کرد بە مزگەوتی دوو دەرگا دا و بەڕاکردن چوومەوە سەر ئەو کۆڵانەی کە هۆتێلەکەی کاکە حسێنی هاوڕێمی تێدا دەژیا و بە ڕەنگی هەڵبزڕکاو و ماندووبوونێکی زۆر و ترسەوە بەدوای حسێنی هاوڕێمدا دەگەڕام و خۆم کرد بە هۆتێلەکەدا و هەواڵی حسێنی هاوڕێم پرسی و لە وەڵامدا گوتیان لە دوێنێوە نەهاتووەتەوە. مەخابن، لەو کاتەوە تاکوو ئێستەش من و کاکە حسێنی هاوڕێم لێک دابڕاین و ئێستاشی لەگەڵدا بێت، ئەو لێکدابڕانەمان بووە لێکدابڕانی هەتاهەتایی.
ئەفسووس چارەنووسی ئەو هاوڕێیەم تا هەنووکەش بۆتە برینێکی بەسوێ و سات بە ساتی ژیانم دەکولێتەوە و هەمیشە سۆراخی دەکەم و لەنێو بیرەوەرییەکانماندا تل دەدەم. ئەوە یەکەم چالاکی و چاوکردنەوەم بوو، له و تاقیکردنەوەیەدا بە سەرکەوتووییەکی ویژدان بریندارەوە هاتمە دەرێ، سەرەڕای ئەوەی کە خۆشەویستترین هاوڕێم کە پێکەوە ژیانێک بووین لە دوو جەستەدا، بۆ یەکجاری لێک دابڕاین و وای لێ کردووم تاوەکوو مردن خانەکانی مێشکم بە کۆمەڵێ ئاواتەوە بۆ دووبارە بینینەوەی هاوڕێم سەرقاڵ بێت.
زۆر جاریش بیر دەکەمەوە ئاخۆ کاکە حسێنی هاوڕێم بە ئەڵقەی نارنجۆکەکەی گیرفانیەوە دەستگیر کرابێت و بووبێتە بەڵگەیەکی بەرجەستە و حاشاهەڵنەگر و مایەی لەسێدارەدان، یان گوللەبارانکردنی و گۆڕ ون کرابێت! ئەمەش یەکێکە لە هەڵە دزێوەکانی هەندێک لە فەرماندە و سەرکردەکان و هاوشێوەکانی نێو شۆڕش، کە ڕۆڵەی خەڵکیان بەبێ گوێدانە ئاکام و چارەنووسیان دەبردە نێو مەنجەنیقی مەترسیدارترین فەرمانی خۆیانەوە. دەنا چی پێویستی بە دەرکردنی ئەڵقەی نارنجۆکەکان دەبوو بۆ جەنابیان بگەڕێتەوە، کە بەمە سەرەداوی بێگومان زانیاری دەست دوژمن دەکەوێت! دەکرا لە ڕێگەیەکی ترەوە، بەتایبەت ڕێی ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوشار و پاشان کار و کردەوەی خۆکوژی و چالاکیی لەو جۆرە و زەبروەشاندن و تەقینەوەیەکی ترسناکی لەو جۆرە بە زووترین کات تەنانەت لەلایەن هاوڵاتییانیشەوە باس دەکرا و لەنێو هێزی پێشمەرگەشدا دەبیسترا و دەکرا لە ڕێی تایبەتی خۆیانەوە جەختیان لە ڕاستیی چالاکییەکە بکردایەتەوە. بۆیە دەکرێت ئەوەی لە سەرەوە بە ئێمە کرا، لە سێ ڕووەوە ڕەخنەی لێ بگرین:
1. مامەڵەکردن بە گیانی کەسانی وەکوو ئێمەوە کە شارەزایی سەربازیمان نەبوو.
2. دیارینەکردنی ئامانجێکی ڕوون لە ئەنجامدانی چالاکییەکە. دیارە تەنها مەبەستمان شڵەژاندنی هێزە مۆڵخواردووەکانی بەعس بوو لە شارەکه، بۆ ئەوەی نەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بێن و بچن و هەست بە ئارامی بکەن، بەڵام بێ لێکدانەوەی سەرئەنجامەکەی و پێوەبوونی خەڵکی سڤیل.
3. پاشان داواکردنی ئەڵقەی نارنجۆک و بەڵگەی بەرجەستەی چالاکییەکە، کە دەبێتە مایەی مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی گەنجانی پڕ لە ورەی شۆڕشگێڕی وەکوو ئێمە.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,092
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
挂钩项目: 54
传记
图书馆
文章
词和词组
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 22-07-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on23-07-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):23-07-2022
URL
此产品已被浏览1,092
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.179 KB 23-07-2022 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,035
图片 106,621
书籍 19,280
相关文件 97,250
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!