图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,027
图片 106,626
书籍 19,283
相关文件 97,254
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هاندانمان بۆ تەقاندنەوەی دوو نارنجۆک
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاندانمان بۆ تەقاندنەوەی دوو نارنجۆک

هاندانمان بۆ تەقاندنەوەی دوو نارنجۆک
هاندانمان بۆ تەقاندنەوەی دوو نارنجۆک
ناوچەی شارباژێڕ دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری #سلێمانی#یەوە، پڕە لە گوندی سەخت و دڵڕفێن، پێک هاتووە لە هەردوو شارباژێڕی سەخت و شارباژێڕی تەخت، دانیشتووانەکەی بەگشتی بۆ بژێویی ژیانیان خەریکی ئاژەڵداری و ڕەز و باخن. گوندی: گورگەیەر، وێڵەیەر، عازەبان، بزەنگیان، گوندی هۆنگەرێنە، شوکێو، باراو، موبڕە، مامەخەلان، گەڕەدێ، سیتەک، تەگەران، چەمیاڵە، چاڵەخەزێنە شاناخسێ و مەروێ و چەندین گوندی تریش هەن، هەموویان پانتایی شارباژێڕیان پێک هێناوە کە لانکەی پێشمەرگایەتی و قەڵای سەرهەڵدانەوەی شۆڕش و دڵ و دەروونی کوردایەتی بوون، هەزاران ڕۆڵەی قارەمانیان گۆش کردووە و سەدان شەهیدیان لە پێناوی کوردایەتیدا گیانیان بەخشیوە، هەمیشە سەرقافڵەی بەرخودان و خانەخوێی خانەدانی مقاوەمە و بەرگری بوون. چاڵەخەزێنە سەر بە شارباژێڕە و دەکەوێتە باشووری چوارتاوە، لەگەڵ چەمپاراو و بلەکێی سەر بە شاری بانەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا ڕووبارێکی چکۆلانەی بەخووڕ لێکیانی دابڕیوە، لەو سەردەمەدا ئەو نێوەندە چاوگەی کاروباری قاچاخچێتی و بازرگانی بوو، خەڵکەکەی ڕۆژانە بە وڵاخ و تراکتۆر و ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب سەرقاڵی ئیشوکار و مەیسەرکردنی بژێویی ژیان بوون، هەناردە و هاوردەکردنی گەلێک کاڵا و کەلوپەلی بازرگانیی عێراق و ئێرانی ناوچەکەی کردبووە جێبایەخی ئابوورییەکی پتەوی دانیشتووانەکەی، لەم کەینوبەینەدا ببووە سەرچاوەی داهاتێکی باشی گومرگ بۆ هێزی پێشمەرگە، وێڕای ئەمانەش کشتوکاڵی و ئاژەڵداری بەشێکی دیکەی گرنگی ژیانی خەڵکەکە بوو. سپێدە بوو، من و هاوڕێکەم بە نامەکەی جەمالی حەمەی خواکەرەمەوە گەیشتینە شوێنی مەبەست و لەوبەری ڕووبارە بەخوڕەکەی کە کوردستانی باشوور و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی دەستکردی لێک جیا دەکردەوە، دوو پێشمەرگە بانگیان کردین و هەندێک پرسیار و لێکۆڵینەوەی سەرپێییان لێ کردین لەمەڕ چۆنیەتیی گەیشتنمان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە و ئێمەش پێمان ڕاگەیاندن: کە لە گوندی خانمە شێخان و گوندی بایەوێ چاومان بە جەمالی حەمەی خواکەرەم کەوتووە و لە سنووری دەستکردی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە بە نامەیەکی جەمالی حەمەی خواکەرەم بۆ بەکری حاجی سەفەر خۆمان گەیاندووەتە ئێرە، بۆ ئەوەی ببین بە پێشمەرگە. پاشان نامەکەمان دایە دەستیان، بۆ ئەوەی بیگەیەننە دەستی بەکری حاجی سەفەر کە لەو سنوورەدا بەرپرسێک بوو. دوو پێشمەرگەکە ئێمەیان لەگەڵ خۆیاندا بردە ناو ئاوایی و لە ماڵێکدا چاومان بە بەکری حاجی سەفەر و پۆلێک پێشمەرگە کەوت، بەخێرهاتن و پێشوازیی #گەرمیان#؛ دڵشادیان کردین و بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە پرسیارێکمان لێ بکەن. لە ئێوارەدا کۆمەڵێک پێشمەرگەی تریش پەیدا بوون و بە هاتنی ئەوان، هەستمان دەکرد دۆخەکە گۆڕانی بەسەردا هات و ئاسایی نەبوو، چاویان لەسەرمان بوو، چرپاندن بە گوێی یەکتردا و جۆری سەیرکردن و تێڕوانینیان ببووە مایەی ترس بۆمان، کە لەو کاتەدا ئێمە سەرەتای لاوێتی و پێگەیشتنمان بوو، هیچ ئەزموونێکی تفت و تاڵی ژیان و جۆری تێکەڵاوبوونی خەڵکی گوندەکان و باری سیاسی و کۆمەڵایەتیمان نەبوو، خەیاڵی بێسەروبنی لاویم و بە ئاوات گەیشتنم بۆ بوون بە پێشمەرگە و لەشانکردنی تفەنگی بەرگری و دڵسۆزیم بۆ ڕێچکەی کوردایەتیی باوکم و بینینی ئەو پێشمەرگەیەی جەمالی حەمەی خواکەرەم کە ئازاری کاکە حسێنی هاوڕێمی دابوو و لە ئەستێڵی ئاو هەڵکێشانی و پرسیارەکانی بەکری حاجی سەفەر لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵماندا؛ سەنگ و تەرازووی جەستە و قسەکردنیشمانی شێواندبوو، زۆر زۆر دەترساین ئەو مەینەتییەی پێشمەرگەکەی جەمالی حەمەی خواکەرەم کە بەسەر ئێمەیدا هێنابوو، لێرەش دووبارەی بکاتەوە.
بەڵام بەکری حاجی سەفەر دوای خوێندنەوەی نامەکە، پێی وتین: ئێوە لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ناو شارەوە نەنێردراون بۆ لای ئێمە و پشتگیریی ئەوانتان پێ نییە و بڕواش ناکەم کەس هەبێت ئێوە بناسێت تاوەکوو ببێتە کەفیلتان و ئێمەش هەر وا بەئاسانی بڕوا و متمانەمان بە ئێوە نییە لای خۆمان چەکتان بدەینێ و وەک پێشمەرگە قبووڵتان بکەین، بەڵام داواکارییەکەم هەیە لە هەردووکتان، جارێک پشوویەک بدەن و دواتر پێتان ڕادەگەیەنم.
بۆ شەوی دواتر پێشمەرگەیەک هات بۆ لامان و بەکورتی باسی خەباتی سیاسی و سەرەتای دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی یەکێتیی نیشتمانیی بۆ کردین. من و کاکە حسێنی هاوڕێم جگە لەوەی سەرمان بۆ دەلەقاند، هیچی تر لە سیاسەت تێنەدەگەیشتین، تەنها ئەوە نەبێت کە هەستمان بە زوڵم و ستەمی گەلە چەوساوەکەمان لەلایەن دوژمنەوە پێ دەکرد. پاشان پێی ڕاگەیاندین بۆ بڕوا و متمانەبوون و بوونمان بە پێشمەرگە، بچین لە شاری سلێمانی یەکی نارنجۆکێک بە ڕووی دوژمندا بتەقێنین، پاشان ئەڵقەی نارجۆکەکان لەگەڵ خۆماندا بۆ ئەوان بهێنینەوە، بۆ ئەوەی بزانن کە هەردووکمان نارنجۆکەکانمان تەقاندووەتەوە. دواتر پێی ڕاگەیاندین بەوە ئێمە دەبینە جێی باوەڕ و جێی متمانەی ئەوان و وەک پێشمەرگە قبووڵمان دەکەن. پاش ئەوەی بەکری حاجی سەفەر خۆی کرد بە ژووردا و پێشمەرگەکەش نارجۆکێکی بە دەستەوە گرت و لەبەر چاوی ئێمە ئەڵقەکەی دەرهێنا و پێشی ڕاگەیاندین کە چۆن هەڵدەدرێت و لە ماوەی چەند چرکەیەکی کەمدا دەتەقێتەوە و گەر بۆشمان نەکرا بیتەقێنینەوە، بە چی شێوەیەک ئەڵقەکەی بخەینەوە شوێنی خۆی و تاوەکوو بوارمان بۆ بڕەخسێت و دڵنیا بین لەوەی کە بەسەلامەتی دەردەچین و لە شوێنێکی تردا بیتەقێنینەوە. ئێمە لە مشتومڕی ئەوەدا بووین و زۆر بەوردی گوێمان بۆ قسەکان ڕادەگرت، لەپڕ پێشمەرگەیەکی باڵابەرزی ڕیش درێژ لەبەر دەرگای هەیوانەکەدا دانیشتبوو و گوێبیستی تەواوی گفتوگۆکانمان بوو، ڕیشە درێژەکەی تەواو سەرنجی منی ڕاکێشابوو، چونکە لەو تەمەنەمدا ڕیشی هاوشێوەی ئەوم بەرچاو نەکەوتبوو، لەژێر سمێڵی و دەم و لێو داپۆشراوەکەیەوە بێ ئەوەی هەست بە جووڵانی دەم و بزواندنی لچ و لێوی بکەین، گوێمان لە دەنگی بوو دەیوت: بەنیاز بووم تا کوردستان ڕزگاری نەبێت؛ ڕیشم نەتاشم، بەڵام ئەگەر ئەم دوو گەنجە توانییان نارنجۆکەکان لەناو شاری سلێمانیدا بتەقێننەوە، ئەوا بەڵێن بێت ڕیشم بتاشم و ئیتر هەرگیزاوهەرگیز ڕیش نەهێڵمەوە! لە لایەکەوە و خەفەتم بەوە دەخوارد من لەو تەمەنە هەرزەکارییەی حەڤدە بۆ هەژدە ساڵییەمدا ناتوانم وەکوو هێمایەک بۆ پێشمەرگایەتی، وەکوو ئەو پێشمەرگەیە ڕیش بهێڵمەوە، چونکە هێشتا موو ڕوومەتەکانمی دانەپۆشیبوو، کەچی سەیر لەوەدا بوو بەبێ هیچ لێکدانەوەیەکی سەرکەوتووانە، بەڵێنی ڕیشتاشینی خۆی بەستەوە بە چالاکییەکەی ئێمەوە. من و کاکە حسێنی هاوڕێم دوای ئەو هەموو دەردەسەری و ڕێگا سەخت و دوورەی کە بڕیبوومان، لە کۆتایی ساڵی 1979دا هەریەکە و نارنجۆکێکمان خستە گیرفانمانەوە و بەرەو شاری سلێمانی شۆڕ بووینەوە و بەپێی ڕێنماییەکانیان هەردوو نارنجۆکەکانمان تەقاندەوە، ئیتر نازانم ئەو پێشمەرگە باڵابەرزە ڕیشنە کە لە ناخەوە غیرەتی تیاماندا چاندبوو کە پێی وا بوو جگە لە خۆی، کەسی تر شۆڕشی پێ ناکرێت و قارەمانێتیی مرۆڤ لە ڕیشدا بەدی دەکرێت، هەر چەندە پەندێکی پێشینان هەیە و دەڵێت: بە ڕیش نییە و بە ئیشە، ئیتر نازانم ئەو قارەمانە ڕیشی تاشی یان نا؟ بەڵام ئەفسووس لە دواییدا بیستمەوە کە دەستبەرداری پێشمەرگایەتی بووە و لە شاری بانەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا گیرساوەتەوە و ژیانی هاوسەرگیریی پێک هیناوە و نەک ڕیشی، بەڵکوو سمێڵیشی تاشیبوو.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,086
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
挂钩项目: 54
传记
图书馆
文章
词和词组
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 22-07-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on23-07-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):22-07-2022
URL
此产品已被浏览1,086
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,027
图片 106,626
书籍 19,283
相关文件 97,254
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!