הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,421
תמונות 105,714
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,493
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
هەڵکێشانمان لە ئەستێڵ
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵکێشانمان لە ئەستێڵ

هەڵکێشانمان لە ئەستێڵ
هەڵکێشانمان لە ئەستێڵ
هێندە بەتاسوقەوە بووین بگەینە ناو هێزی پێشمەرگە، تەمەننامان دەکرد چرکەیەک پێشوەختتر پێیان شاد بین. بۆ یەکەم جاریش بە ئازایەتیی خانەخوێکەمان لە گوندی خانمە شێخان و گوندی بایەوێ، بە ئاواتی خۆمان گەیشتین و لە حزووری پێشمەرگەدا وەستاین.
پێش ئەوەی لەنێو گوندەکەدا بە دیداری پێشمەرگە شاد بین، دوو ڕۆژ پێشتر کاتێک قاچاخچییەکە ئێمەی هێنایە گوندەکە و لە ماڵێکی زۆر بەڕێز دایناین و بە خاوەن ماڵەکەی ڕاسپارد بەوەی شەوێک جێمان بکاتەوە، تاوەکوو بە دیداری هێزی پێشمەرگە شاد بین. لەو کاتەشدا ڕژێمی شای ئێران ڕووخابوو، دەروبەری ساڵی 1979 بوو، خومەینی هێندەی نەبردبوو حوکمی ئێران بکات بە ناوی جمهوری ئیسلامیی ئێران، هێزی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شار و شارۆچکەکانی ئێراندا بارەگایان دانابوو، هاتوچۆیان دەکرد و سەرقاڵی کار و چالاکییەکانی خۆیان دەبوون و خۆیان بۆ ئازادیی زیاتر ئامادە دەکرد. شەو داهات و خاوەن ماڵەکەمان لە کونجێکی ژوورەکەدا بۆ حەوانەوەمان جێگەی بۆ ئامادە کردین، سەرلەبەیانی هەموو پێکەوە بۆ ژەمی نانی بەیانی لەسەر سفرەی نانخواردن کۆ بووینەوە. منیش بۆ یەکەم جارم بوو لەو جۆرە خواردن و کۆبوونەوە گشتییە جوانەی کوردەواریی نێو گوندەکان ببینم. هەروەک پیشەی هەمیشەیی زۆرینەی خەڵکی شار کە بە بیجامەوە دەخەوتین و هەڵدەستاین، بە هەمان شێوە منی مێردمنداڵی تەمەن حەڤدە ساڵان بە بیجامەوە لەسەر سفرەکە بۆ نانخواردنی بەیانی دانیشتبووم، کاکە حسێنی هاوڕێم بەزەردەخەنەیەکەوە ئیشارەتی بۆ کردم بەوەی بچم شەرواڵەکەم لەپێ بکەم، بەڵام من نەمدەزانی لە مەبەستی ئیشارەتەکەی چیم پێ دەڵێت! خاوەن ماڵەکە کاتێک منی بە بیجامەکەوە بینی، وتی :ڕۆڵە، ئەوە چییە لەپێتدایە، هەستە خۆت کۆ بکەرەوە! بەڵام هێشتا منی ناحاڵی لێی تێنەدەگەیشتم، هەتاوەکوو وای لێ هات خاوەن ماڵ وتی: ماڵت خراو نەبێت، تۆ هاتوویت ببیتە پێشمەرگە و کوردستان بە بیجامەوە ئازاد بکەیت! منیش زۆر بەخێرایی هەستام و چووم شەرواڵەکەم لەپێ کرد. دوای نانی بەیانی، هەموو پێکەوە چووینە نێو گوندەکە و لاوێکی هەرزەکاری قژ بژی سمێڵ قەترانی، جلوبەرگی خاکی لەبەری چەندین پێچ پشتێن و ناوقەدی قەڵەو، جیا لە لەشولارە لاوازەکەی، هەندێک شاجوری کڵاشیکۆف و نارنجۆکی بەخۆیەوە هەڵواسیبوو، دیمەنێکی سەیری لەلام دروست کردبوو، کاتێک تێم ڕوانی و لێی ورد بوومەوە، ئەوم لێ دەبوو بە خۆم و خەونم بە سیمایەوە دەبینی. لە ناخەوە بەتاسووقەوە بووم ئاخۆ منیش دەتوانم لاسایی ئەو بکەمەوە؟ هەناسەم هەڵکێشا. هەموو ئەمانە وێنەی ئەو بەرپرسە بزێوەیان لە خەیاڵدانمدا کێشابوو خانەخوێکەمان ئاماژەی پێ دا و وتی: ئەوە 'جەمالی حەمەی خواکەرەمە'. لێی نزیک بووینەوە و بە دەنگی هێمن و دوای بەخێرهاتنمان، پرسیاری بە سەردا داباراندین: ناوتان چییە؟ خەڵکی کوێن؟ لەکوێوە هاتوون و لەبەر چی و بۆچی هاتوونەتە ئێرە؟ دەنگوباسی شار چییە؟ #سلێمانی# و کۆیە چۆن یەکتان گرتووە و بوونەتە هاوڕێی یەکتر؟ کێ دەڵێت بەعس نەیناردوون تاوەکوو سیخوڕی و خیانەتمان لێ بکەن! سەبارەت بە شاری سلێمانی و کۆیە، وەک پێشتر ئاماژەم پێ دا کاکە حسێنی هاوڕێم خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی کۆیە بوو، پاشان من کرێکاریم دەکرد و لە مەیدانی کرێکاراندا و کارکردنەوە بووینە هاوڕێی یەکتر. پاشان پرسیاری تری ئاڕاستە کردین و وتی: بە چی بەڵگەیەک بڕواتان پێ بکەم؟ منیش سەیری حسێنی هاوڕێم کرد و سەرگوزەشتەی هاتنمان و چۆنیەتیی یەکترناسینی خۆم و حسێن و بەڕێکەوتنمان لە شاری سلێمانییەوە و چۆنیەتیی هەوڵدان بۆ بەگورگانخواردووکردنمان لەلایەن عومەری سیخوڕ و دەربازبوونمان و داڵدەدانی کابرای بوێر و شەرەفمەندی خەڵکی #پێنجوێن# و ڕێنماییکردنمان و پاشان بینینی قاچاخچییەکە لە نیوەشەودا و پەڕینەوەمان لە ڕووبارە تەنگ و بەخوڕ و ترسی مەرگ و دڵەڕاوکێ و ڕێنمایی شەونخونیمان بۆ باس کرد. دیارە ئێمە بە نەشارەزاییمان، بە سادەیی و نیازپاکییەوە لە سەرەتاوە هەتا گەیشتنمان بەو ساتەی ئێمە لە بەردەمیدا وەستابووین، ئەمانەم هەمووی بە وردەکارییەوە بۆ گێڕایەوە، بەڵام ئەو بەسەرهات و ڕووداوانەی بۆم باس کرد، هیچ سەرنجی ڕانەکێشا. بۆ ئەوەی باوەڕ و متمانەمان پێ بکات، هێشتا هەر سوور بوو لەسەر پرسیارە گوماناوییەکەی خۆی. دووبارە پێی ڕاگەیاندین و پرسیاری لێ کردین: کێ دەڵێت ئێوە لەلایەن دوژمنەوە نەنێردراون؟ دیارە وەڵامی پڕبەپێست و بڕواپێکەرمان پێ نەبوو، من پەیم بە درۆ و سیاسەت نەدەبرد، بۆیە جگە لە سوێندخواردن بۆی، ڕاستیی مەرامی دڵمان و ڕاستگۆییمان، شتێکی ترم شک نەدەبرد پەنای بۆ بەرم. ئەمەش گومانەکانی جەمالی حەمەی خواکەرەمی لەسەرمان نەک نەدەڕەواندەوە، بەڵکوو پرسیاری زیاتر و توندوتیژتری دەکرد. هەر چەندە باسی پێشمەرگایەتیی باوکم لە شۆڕشی ئەیلوولدا بەشانازییەوە بۆ گێڕایەوە، بەڵام ئەوەش دادی نەدەداین و لە گومانەکەی فریامان نەدەکەوت.
جەمالی حەمەی خواکەرەم کە بەرپرسی پێشمەرگەکان بوو، ئێمەی بەپشتگوێخستنەوە جێ هێشت و گەنجێکی تر بە تاقم و تفەنگ و چەند مەخزەنێکی لاقەدیەوە، کە ناوی عەبدوڵڵا سوور بوو، پێدەچوو ئەویش ئاستی بەرپرسیارێتیی هەبووبێت، ئێمەی بردە لای خۆی و ڕادەستی پێشمەرگەیەکی تری کردین و ئەویش بەرەو خواری ئاوایی ڕاپێچی کردین. ئیتر لەوێوە دۆخەکە تەواو پێچەوانەی بۆچوونەکانی ئێمە سووڕایەوە بە دەورماندا و لەبریی ڕێزگرتن لە ئێمە، بە جنێوی سووک و قسەی بێتام؛ ورەی ئێمەی هەڵپاچی. لە دواییدا بووینە نێچیرێکی سەرکوێر و بەستەزمان، کە دەنگمان بە گوێی کەسدا ڕانەدەگەیشت و ناڵەمان ویژدانی کەسی نەدەبزواند. وێڕای ئەوەش، سەرنقومکردن و سەردەرهێنانمان بۆ چەند جارێک لە ئەستێڵی ئاو و بە قۆناغە تفەنگ شەلوکوتکردنمان و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی گوایە ئێمە داردەستی دوژمنین و بۆ زەبروەشاندن ئاڕاستە و هەناردەی ناو هێزی پێشمەرگە کراوین، زیاتر ئێمەی شپرزە کرد. پاشان پێی ڕاگەیاندین بەوەی لای بەرپرسەکەیان و لای هیچ پێشمەرگەیەک و خەڵکی ناو ئاوایی باسی هیچ لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوەیان نەکەین و وتی: گەر باسی بکەن و بیبیستمەوە چیم لێ کردوون، خراپترتان بەرامبەر دەکەم... لە ڕاستیدا ئێمەش هێندەی ئەو ئازارەی دەچووە دەروونمان، سادە و ساکارانە سوێندی زیاترمان دەخوارد و نییەتپاکیی خۆمان بۆ دەربڕی، بەڵام گوێی لێ ڕانەدەگرتین و بڕوای پێ نەدەکردین. لە شانسی ئێمەدا فریادڕەسێک پەیدا بوو کە خەڵکی ئاواییەکە بوو و چاوی بە ئێمە کەوتبوو، بە دەنگی بڵندەوە لە پێشمەرگەکەی پرسی: ئەوە خێرە تۆ وا لەو دوو منداڵە بەستەزمانە دەکەیت؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی: ئەمانە ڕژێمی بەعس ناردوونی بۆ کوشتنی ئێمە. ئەو پیاوە تا بڵێی کەسێکی ڕەفتار جوان و میهرەبان و بەخشندە بوو، پاش ئەوەی ڕەفتاری توندڕەوانەی ئەو پێشمەرگەیەی بەرامبەر بە ئێمە بینی، ناچار بوو ببێت بە کەفیلمان و لەو میحنەت و دەردەسەرییە ڕزگارمان بکات. دیار بوو ئەو پیاوە دۆست و باوەڕپێکراوی شۆڕش و جەمالی حەمەی خواکەرەم بوو، ئیتر نازانم ئەو ڕەفتارە دزێوەی لەبەرامبەر ئێمەدا ئەنجام درا، بە فەرمانی خودی جەمالی حەمەی خواکەرەم بوو، یان ئەوی لێ بێئاگا بوو! لەدوای بەخشین و داوای لێبوردن و قەناعەتپێکردنمان بەوەی ناچارن بۆ پاک ڕاگرتنی ڕیزەکانیان، دەبێت ڕەفتار و کردەوەی لەو جۆرە بەرامبەر بەو کەسانە بنوێنن کە نە تەزکیەی ڕێکخستنەکانی ناوشاریان پێیە و نە ئەمانیش دەیانناسن... زۆر جار شەهید جەمالی عەلی باپیریش ناچار دەکرا ڕەفتاری لەو جۆرە بنوێنێت، چونکە ڕژێمی بەعس زۆر کەسی لە سیخوڕەکانی خۆی بۆ زەبروەشاندن دەناردە ناو هێزی پێشمەرگە. دواتر جەمالی حەمەی خواکەرەم پێی ڕاگەیاندین بەوەی ئێمە بچینە سنووری هێزی پێشمەرگەی سلێمانی، نامەیەکی بچووکی بە تیپ پێچراوی پێ داین و وتی: بچنە شاری #مەریوان# و لەوێوە بۆ شاری بانە و پاشان بچنە بلەکێ و لە سنووری دەستکردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووبارە ئاودیوی کوردستانی باشوور ببنەوە و لەوێ هێزی خۆمان؛ پێشمەرگەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ی لێیە و نامەکەش بدەنە دەست #بەکر حاجی سەفەر#، لەو سنوورەدا پێشمەرگەی خەڵکی شاری سلێمانیی لێیە و ڕەنگە باشتر بتانناسن.

وێڵبوون بەدوای کوانووی خەبات و جۆشی بوون بە پێشمەرگە

لەگەڵ هاوڕێی ڕێگەی مەرگەساتم کاکە حسێندا، لەلایەن جەمالی حەمەی خواکەرەمەوە نامەمان درایە دەست و بەپەلە و پەیتا پەیتا هەنگاوەکانمان ڕێگەی لوول دەدا، تاوەکوو بەپەلە و زۆر بەخێرایی بیگەیەنینە بەکری حاجی سەفەر. جا ئێمەی گەنج بۆ ئەوەی زووتر بەرگی خاکی لەبەر بکەین و چەکی بەرگری و شەرەف لە شان بکەین و پیرۆزترین نازناوی پێشمەرگە هەڵبگرین و ببین بە بەشێک لە سروودی ئەی پێشمەرگەی قارەمان، ئەی گیانفیدای کوردستان، گوندی خانمە شێخان و هێزەکەی جەمالی حەمەی خواکەرەممان بەجێ هێشت و بە پیادە و ئۆتۆمبێل چەندین گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشمان بڕی و چووینە شاری مەریوان. شاری مەریوان؛ شارێکی شیرین و جوان و ئاووهەواکەشی پاکە، دانیشتووانەکەشی بەخزمەت و نیشتیمانپەروەرن. ئەو بڕە پارە کەمەی پێمان بوو، لەبن هاتبوو. بێ خەرجی و بە گیرفانی بەتاڵەوە گەیشتینە شاری مەریوان، تەنانەت یەک دیناری ئەو سەردەمەشمان پێ نەمابوو. لەو ئێوارە درەنگوەختەدا بێ پارە پوول و بێ کەس و غەریب و بێ داڵدە، سەری دنیامان لێ هاتبووەوە و نەماندەزانی چی تەکبیرێک لە حاڵی ناهەمواری خۆمان بکەین، پارووە نانێک چۆن پەیدا بکەین و بۆ حەوانەوە ڕوو لە کوێ بکەین و شەو بە چی کوێرەوەرییەک بگوزەرێنین.
بەکڵۆڵییەوە لەپەنا دیوارێکدا هەڵتووتاین و بەقەد تاڵە دەزوویەک ترووسکەمان لێوە بەدیار نەدەکەوت، ماندووێتیی ڕێگا برستی لێ بڕیبووین، لەناکاودا بڵمەبڵمی خەفەی نێو لێوانی زەلامێک خۆی بە گوێچکەماندا ئاشنا کرد، تاوەکوو لێمان نزیک دەبووەوە، دەنگی زیاتر دەبیسترا و کاتێک گەیشتە ئاستی ئێمە و چاوی پێمان کەوت، وتی: ئەوە شوێن نەماوە ئێرە نەبێ 'سیغ' لێ بدەن؟ من نەمدەزانی مەبەستی چییە و دوای ساڵانێکی زۆر دواتر بۆم دەرکەوت کە پێی وا بوو ئێمە سەرقاڵی بەنگکێشان (تلیاک) بین. زیاتر لە ڕووخساری هەرزەکارانەمانی دەڕوانی، پێدەچوو پەشیمانییەک بنوێنێ، لەبەر ئەوەی دوای قسەکەی؛ یەکسەر دەستی کرد بە پێکەنین و وتی: بێرۆ! بێرۆ باوکم، با بچینۆ ماڵی ئێمە! ئەمەش بووە شتێکی چاوەڕواننەکراو و بووە فریادڕەسمان و لە پێشمانەوە هەنگاوی گەورەی خێرای دەنا و بەپەلە بەرەو ماڵەکەیان گلۆر بووینەوە. دوایی بۆمان دەرکەوت ئەم کەسە خاوەن ماڵی پەنا دیوارەکە بوو، کە ئێمە کردبوومانە دەرەتان و داڵدەی خۆمان و لە پەنایدا هەڵترووشکابووین. کاتێک هەرسێکمان پێکەوە چووینە ماڵەکەی و پیاوەکە بانگی لە خێزانەکەی کرد، دوای پێشوازیی گەرمی ئەوان و ساتێک پشوودانی ئێمە، ئێوارەخوانیان ئامادە کرد. چوار منداڵیان هەبوو، لەپڕ یەکێک وەک هەورەبرووسکە خێرا و وەک بڵێی کارەبا شۆرتی کردبێت، بەلاماندا فرتەی بۆ کرد و یەکێکی تر لە مناڵەکانی لەبەینی ملی من و حسێنی هاوڕێمەوە سەری دەردەهێنا و جوکەیەکی بۆ دەکرد و دوو منداڵەکەی تریشیان بە پێچەوانەی یەکتر دەجووڵانەوە، لەپڕ یەکێکیان دەگریا و ئەوی تریشیان پێدەکەنی، من سەرم سوڕ مابوو لە ڕەفتاری ئەو منداڵانە و دایک و باوکیان هیچ باکیان پێ نەبوو، بەبێ ئەوەی هیچ ناڕەحەتییەکیان پێوە دیار بێت، ساتێک باوکەکەیان ڕووی لە ئێمە دەکرد و دەیوت: هیچ نییە، لەگەڵ ئەو وەزعەدا ڕاهاتووین. بەڵام بەجیا خواردنیان بۆ ئێمە دانا و خاوەن ماڵی خانەخوێی خانەدان لەگەڵماندا نانی نەخوارد، بە تەنیشتمانەوە ئاگرێکی بچکۆلەی دەم دا و شیشێکی گۆشتبرژاندنی هێنا و داخی دەکرد و جارجارە دەینا بە شتێکی ڕەنگ خورماییەوە و بە پارچە کاغەزێکی لوولەیی پڕ بە سییەکانی؛ دووکەڵی هەڵدەمشت. هەر چەندە ئەم کردارە لەو سەردەمەدا لای ئێمە زۆر نامۆ بوو، بەڵام فەرمووی سیغلێدانی لێ دەکردین، دوای ساڵانێکی زۆر دواتر زانیم ئەوە تلیاک بووە و بەو جۆرە دەکێشرێت. هاوسەرەکەشی وردە وردە دەستی پێ کرد و لە هاوسەریەوە بووە هاوەڵی سیغلێدانی! ژنە بەڕێز و بەحورمەتەکەی ڕووی کردە ڕووخساری من و وتی: ئێوە کێن و لە کوێوە هاتوون و بۆچی ڕووتان کردۆتە ئێرە و بەتەمای چین و چی دەکەن و لێرەوە بەرەو کوێ دەڕۆن؟ منیش وەکوو پرسیارە تێکەڵ و بێ بڕانەوەکەی ئەو، بە وەڵامی تێکەڵ و بێبڕانەوە وتم: من خەڵکی شاری سلێمانیم و ئاماژەم بۆ حسێنی هاوڕێم کرد: ئەویش خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی کۆیەیە و پێکەوە هاتووین ببین بە پێشمەرگە. ژنەکە دەستی کرد بە بۆڵەبۆڵ، بە ڕووخسارێکی گرژ و تووڕەبوونەوە و تێسرەواندنی هەندێک شیرینەجنێو بە دایکم... هەر چەندە دایکە بەستەزمانەکەم لە هەموو ئەم کردەوانەی من بێئاگا بوو، وتی: دەک عەمری ئەو دایکە نەمێنێت، وا تۆی بەرەڵای ئەم ناوە کردووە! قسەی ژنی خاوەن ماڵ کسپەی لە دەروونم هەستاند و ناخی ورووژاندم و یەکسەر وێنەی دایکە کڵۆڵە خۆشینەدیوە بەشمەینەتەکەمم هاتە بەرچاو کە دەبێت ئاخۆ ئێستا لە بێچارەنووسیی مندا، چەندە بێحەوسەڵە بێت! پیاوەکە نیگەرانیی منی دەخوێندەوە، بۆیە دۆخەکەی بە لایەکی تردا برد و پرسیی: ڕۆڵە، جا ئێوە پێشمەرگایەتیتان پێ دەکرێت؟ منیش پرسیارم کرد و لە وەڵامی پرسیارەکەی ئەودا وتم: جا ئەوانەی پێشمەرگەن، چییان لە ئێمە زیاترە! ئەی بۆچی پێشمەرگایەتیمان پێ ناکرێت؟ پیاوەکە لە وەڵامدا وتی: ڕۆڵە، ئێوە زۆرتان پێیە و کەمی دەردەبڕن! لە ژوورێکی جیادا جێیان بۆ ڕاخستین و شەکەتی و ماندووێتی هێندە تەنگی پێ هەڵچنیبووین، هەرکە چووینە سەر جێگە و خەوبردنەوەی چەندین کاتژمێریمان ماڵئاوایی لە شەوگار و پێشوازیی لە ڕۆژگار کرد. دواتر لە سەرەتاوە بەسەرهاتی خۆمان بۆ خانەخوێ گێڕایەوە و پێمان ڕاگەیاند کە هیچ پارەیەکمان پێ نییە و بەنیازی چوونە شاری بانەین، بە سوێندی کابرا بۆ حاڵ و گوزەرانمان، پاڵی پێوە نا ڕادەستی برایەکی خۆیمان بکات کە ئەویش لەسەر سەفەر بوو بۆ شاری بانە لەگەڵ خۆیدا بمانبات.
ئەو دەمە ڕژێمی پەهلەویی دوژمنی کورد؛ ئەوەندە نەبوو شاربەدەر کرابوو، ڕژێمی کۆنەپەرستی ئیسلامیی ئێرانیش هێندە نەبوو هاتبوونە سەر کار و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی یەکجار پاشەگەردانیدا بوو، کەس بە کەسەوە نەبوو، لە عێراقیشدا بە پلانێکی دۆستانە سەددام حسێن، ئەحمەد حەسەن بەکری لە عەرشی حوکمڕانیدا هێنابووە خوارەوە. بەگشتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەلێکی لەباریان بۆ ڕەخسابوو، ڕژێمی خومەینی هێشتا جێ پێی لەق و ناتۆکمە بوو، ڕەزا شا شیعرەکەی مامۆستا هێمنی شاعیریشی بەزاندبوو کە دەڵێت: بڕۆ بەغداد نیوەی ڕێت بێت...، بەڵکوو وا ڕاو نرابوو، کونەمشکی لێ ببووە قەیسەری و ئەم زەمینە فراوانەی نەگرتە خۆی. ڕژێمی تازەی حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامیی کۆنەپەرستی ئێران، بە هەمان شێوە بە هەمان پەیامی ڕژێمی پێشووتر، ئاڵای قڕکردنی گەلەکەمانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەرز کردبووەوە. زیندانیکردن و زەوتکردنی ئازادیی تاکی نێو کۆمەڵگە و گرتن و ڕاونان و شەڕ و پشێوی باڵی بەسەر کوردستاندا کێشابوو، نائارامی و بێئاسایشی و ترس و دڵەڕاوکێ؛ تۆقاندنی خەڵکەکە بوو. پێشمەرگە گیانبازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ورەی بەرزەوە و بێ پسانەوە بەریان لە هێرش و پەلاماری چەتە پیاوکوژەکانی ئاخوندەکان دەگرت. تۆپ و تانک و زرێپۆشی سووتاو و سوپای تێکشکاو و دووکەڵی ڕەشی بەری ئاسمان گرتوو و تەرمی پێشمەرگەی شەهید و چەکدارانی دوژمن، تابلۆی خوێناویی پڕ ئەفسووس و ئەفسووناویی نێو گوند و شار و شارۆچکە و مەیدان و ڕێگەوبانەکان بوون. لاوانی وڵات پۆل پۆل بۆ شەڕی بەرگری؛ چەکی شەرەفیان دەکردە شان، جوامێرانەترین هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانییان تێدا بەدی دەکرا. ڕژێمی داخلەدڵی ئیسلامیی کۆنەپەرست لە دژایەتیی گەلی کوردمان، هیچی تری لە ڕژێمی گۆڕنراوی شاهەنشاهی کەمتر نەبوو. بە پەلاماری دڕندانەی، سەرتاسەری کوردستانی خستە بەر هەڕەشەی سوتماککردنی خاک و جینۆسایدکردنی دانیشتووانەکەی، بێگومان بەبێ دەستپاراستن لە ژن و منداڵ و پیر و خەڵکی سڤیل. هەموو کونج و کەلەبەرێکی کردە زیندانی گەورە و مەیدانی لەسێدارەدان. ڕژێمی ئیسلامی وەکوو پیشەی دوژمنە هاوشێوەکان، تورکیا و عێراق و سووریا، سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە و پاکتاوی نەژادی بووە سیمایەکی دیار و قێزەوەنی سیستمی نوێی شیعەگەرانیی ئێران. لەو ساتە مەرگاوییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بە سینەی پڕ لە حەسرەتی ئازادییەوە لەگەڵ حسێنی هاوڕێمدا خۆمان گەیاندە شاری بانە و لەوێشەوە بە داوای هاوکاریکردن لە خەڵکی و بە سکی برسییەوە و زۆرترین ڕێگا بە پێ و پێڵاوی دڕاوەوە، چووینە بلەکێ و پاشان بەرەو دیوی باشووری کوردستان و ئاوی بەخوڕی نێوان سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانمان بڕی و ڕوومان لە گوندی چاڵە خەزێنەی ناوچەی شارباژێڕی کوردستانی باشوور کرد کە بەدەر لە کەرتەکەی جەمالی حەمەی خواکەرەم، ئەم جارەیان بە هێزێکی تر شاد بووین کە بەکری حاجی سەفەر سەرپەرشتیی دەکردن.

#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 956
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
פריטים המקושרים: 55
ביוגרפיה
הספרייה
מאמרים
מילים וביטויים
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( زریان سەرچناری ) על 22-07-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) ב- 23-07-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) על: 22-07-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 956
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,421
תמונות 105,714
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,493
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.625 2!