پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,358
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
چۆن ئیسلام کەعبەی بەلاوە پیرۆزە، منیش ئاوا ئەو خێزانەم لا پیرۆزە
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆن ئیسلام کەعبەی بەلاوە پیرۆزە، منیش ئاوا ئەو خێزانەم لا پیرۆزە

چۆن ئیسلام کەعبەی بەلاوە پیرۆزە، منیش ئاوا ئەو خێزانەم لا پیرۆزە
چۆن ئیسلام کەعبەی بەلاوە پیرۆزە، منیش ئاوا ئەو خێزانەم لا پیرۆزە
لە سەرەتادا وەکوو هەستی پیرۆزی نەتەوایەتی، دواتر ئەو ستەمە بەرجەستانەی دەرهەق بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکران لەلایەن دوژمنانی میللەتەکەمانەوە، کە خۆشەویستترین و پیرۆزترین کەسی نزیکی باوکمی دووچاری برسێتی و هەژاری و زیندانی و بەراکەندەیی کردبوو، یەکێکە لە نموونە زۆر و زەوەندەکان، لە هەمان کاتیشدا وێنای ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی بە نوێژی نیوەڕۆ و بەبەر چاوی خەڵکەوە لە سەنتەری شاری #سلێمانی# (بەردەرکی سەرا)دا گوللەباران کران.
ئەمانە هەموویان تابلۆیەکی ڕەنگاوڕەنگی پڕ لە قینی شۆڕشگێڕیی لە ناخمدا ڕواند، سەرباری ئەوانەش بێبەشکردن و دووریم لە نازی باوکایەتی، یاخیبوونی کردە هەوێنی بەرەنگاربوونەوەم لەهەمبەر ئەو دۆخە نامرۆییەی دوژمن بەسەرماندا سەپاندبووی. بێگومان ئەمە ڕەنگی دابووەوە بەسەر هەموو تاکێکی مەردی کورددا، هەموو ئەوانە قایل نەبوون سەر بۆ دوژمن شۆڕ بکەن. بۆیە دەکرێت بڵێین ئەمە وێنای ژیانی گەلێکی ستەمدیدەیە، کە لەسەر دەستی نەتەوەی ستەمکاری باڵادەستەوە نەخشێنراوە. خانەوادەکەی ئێمەش وەکوو زۆرێک لە خانەوادە ڕقئەستوور و شۆڕشگێڕەکانی دیکە و بە هۆی شۆڕشگێڕیی ئەندامانی خێزانەکەمانەوە، بە ژیانێکی پڕ مەینەتی گوزەرانمان دەکرد. هەژاری و برسێتی بڕستی لێ بڕیبووین و ئێمەی مناڵی پەپوولەئاسا خەونمان بەو بەهەشتەوە دەبینی کە باوباپیرانمان قسەیان لەسەر دەکرد، ناچار بووین شان بدەینە بەر کارکردن بۆ پەیداکردنی بژێوی. منەتێک نییە بە گەلەکەمی بفرۆشمەوە، بەڵکوو بە ئەرکێکی سەرشانی خۆمی دەزانم باسی لێوە بکەم کە هەموو ئەو نەهامەتییانەی بەسەر خێزانەکەماندا هاتبوو، لە سۆنگەی ڕەتکردنەوەی سەردانەواندن و دیلێتی و یەخسیرییەوە سەرچاوەی گرتبوو. بۆیە هەر لە تەمەنی مێردمناڵیمەوە هێشتا بەتەواوی تام و چێژی ژیانی هەرزەکاریم نەچەشتبوو، بەبێ ئینتیما بۆ هیچ ئایدۆلۆژیایەک و تەنها ڕۆحی کوردایەتی هاندەر و پاڵنەری سەرەکیم بوون کە وای لێ کردم وەکوو چەکدارێک بەرامبەر بە زوڵم و زۆرداری، بیر لەوە بکەمەوە دیلی و ژێردەستی لە ئۆغری ئازادی و سەربەستیدا بنێم و غەمی میللەتەکەم بکەمە کەشکۆڵ و ملی ڕێگەی پڕ هەورازی خەباتی سەخت بگرمە بەر. بێسەروشوێنبوونی سەربازی ونی زاکیرەم؛ کاکە حسێنی برام، ئەو کوڕە قارەمانەی کە ڕۆشت گوڵ دەسکەنە بکات و لە قژی کچانی نیشتمانەکەمی بدات و نەهێڵێت چیتر قژی کچانمان دەسکەنە بکرێت بە دەستی فاشییەکان، ڕۆیشت و نەگەڕایەوە، لە چاوەڕوانیی ئەوی بێ گۆڕ و بێ کەس و بێ ناونیشان کە کەس تا ئێستەش نازانێت ئاخۆ لە گەشتە بێسنوور و دوورمەوداکەیدا چیی بەسەر هات، کە هەرگیزاوهەرگیز چاوم پێ نەکەوتەوە و نەگەڕایەوە! ئەو لاوە خوێنگەرم و قارەمانەی کە کەس نازانێت لە دارستانێکدا یاخود لە چیایەکی بەرزدا گورگ خواردی، یان بوو بە نێچیری کەڵبەی بەعسییە لە گورگ دڕندەکان؟ تاکوو ئێستەش کە چل ساڵ لە خەیاڵدانمدا من بە ئازاری چارەنووسی هاوڕێم کاکە حسێنەوە، فرمێسک و هەناسەی سارد و حەسرەت بەرهەمیەتی، لە کاتی ئەم نووسینەشمدا خەریکە گریانێکی نەبڕاوە وەکوو کانییەکی سەرشێت بە چاوەکانمدا فرمێسکی بێئامان تیایاندا سەر دەکات و چاوم خوێنین دەکات. چی مەینەتییەکە مناڵێک خۆشەویستێکی بێسەروشوێن بکرێت و لە سۆز و ئەوینی دایکەوە، ناچاری بکەن بیر لەوە بکاتەوە باوەشی گەرمی دایکی تووڕ بدات و باوەش بە چەکدا بکات؟ جوانیی مناڵی فڕێ بدات و لەگەڵ ناسۆرییەکانی ژیاندا دەستلەملان بێت؟ سینەی پەنگخواردووی پڕ لە جوانیی مناڵیم، وا ئێستا پڕ بووە لە قین و تۆڵە لە ستەمکاران! ئێستاش ئەو ساتەوەختانە وەکوو چەقۆیەکی تیژ قەتماغەی یادەوەرییەکانم هەڵدەدەنەوە و ڕقئەستوور و تۆڵەستێنترم دەکات، وەکوو فیلمێک کە مەینەتییەکانی ژیان دەرهێنەریەتی و کاکە حسێنیشم پاڵەوانیەتی، خۆشم دەبمە گەڕیدەیەکی ماندوونەناس بەدوای حەقیقەتدا کە هیچ مرۆڤێکی سەرگۆی ئەم زەمینە پەیی پێ نەبات. هاوڕێ خۆشەویستەکەم؛ حسێن گیان، چیت بەسەر هات؟ پێدەشتەکانی کۆیە و #هەولێر# جێژووانت بوون، باڵای زرافت وەکوو دارچنار بۆ گڵکۆی حاجی قادر دەچەماندەوە و کڕنووشت بۆ شێعر و ئەدەبیات و غەزەلی کوردایەتی دەبرد. ئەگەر هاتیەوە، بە دەنگە هێمنە لەسەرخۆکەت بەئەسپایی بچپێنە و منیش دێمەوە لە حزوورتا دەبمە گوندییەکی بێئارام و بێئۆقرە، جارێکی تریش وانەی سەربەرزیت لێوە فێر دەبم... دژوارییەکان و سەختیی ژیان، ڕەنجی بازی بێبڕست و بێتاقەتیی کرێکاریم، سەرنگونیی دۆست و ئەحبابم، تەسلیمی پێڵووی چاوە ماندووەکانی دایکم، بێبەشبوونم لە خوێندن و گیرفانی بێ پارە و هەژاری، ئەو دێوەزمەیە ببووە خانەخوێ و ئێمەش ئێشکگرانی ئەو بووین. یاساغکردنی کوردبوون و لەبەرکردنی جلوبەرگی نەتەوایەتی و بە زمانی دایک قسەکردن و سووتماککردنی کوردستان، ناچاریان کردم چیتر بەرگەی نەگرم و هەنگاوەکانم بە بەرزەڕێی تونێلی مەرگدا گڕی بدەم و بەرەو ئاسۆی دژوار مل بنێم و چارەنووسێکی نادیاری لەگەڵدا ئاوێتە بکەم و ببم بە پێشمەرگە. وا دەزانم ئێستایە و تا ئێستەش وەکوو خۆی لەبەر چاومدایە کە لەگەڵ حسێنی لە خۆم گەورەتر، هۆشیارتر، فامیدەتر و کۆڵنەدەرتر دواتریش بڕیارمان دا. پێکەوە بڕیارمان دا ئیتر شەق لە ژیانی ترسنۆکانە بدەین، چیتر یەخسیری قبووڵ نەکەین، ژیانی خۆمان لە پێناوی نەتەوەکەماندا لەگرەو بێنێین، هەردووکمان لە مەیدانی سەر پردەکەی سلێمانی کرێکاراندا یەکترمان ناسی و بە یەکتر ئاشنابووین، هەردووکمان عەوداڵی دوای هێزی بازوومان بووین، هەردووکمان بیرکردنەوەمان لێک نزیک و چوونیەک بوو، هەردووکمان نەتەوە و نیشتمان پەروەر بووین، بۆیە دوا بڕیارمان دا پێکەوە ببین بە پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و بەئەمەک بۆ گەل و نیشتمان، تاوەکوو خەونی شۆڕشگێڕانەمان لە نەمانی ستەم و چەوساندنەوەی نەتەوایەتی و چینایەتی بهێنینە دی. حسێنی براگەورەئاسام کاتێک باسی شۆڕش و زیندان و دەستدرێژییەکانی بەعسم بۆ دەگێڕایەوە، ورد ورد گوێی خۆی هەڵدەخست و بەسەرنجەوە دەیڕوانییە ڕووخسارم و هەموو ئەو وشە و ڕستانەی لە زارم دەهاتنە دەر، ئەو بەهەستەوە گوێبیستیان دەبوو و هەندێک جار قوڕگی پڕ گریان دەبوو. منیش ئەوم دەخستە ژێر پرسیارەوە، بەڵام وەڵامم دەستگیر نەدەبوو، دیار بوو لێوانلێو بوو لە ڕقی چیانەیەتی و داخلەدڵ بوو بەرامبەر بە ستەمی ئاغا و دەرەبەگ، ئەوەش وای لێ کردبوو زێدی خۆی جێ هیشتبوو و لە شاری سلێمانیدا گیرسابووەوە و بەکولەمەرگی ژیانی غوربەت و دوور لە کەسوکاری هەڵبژاردبوو. ئەو جگە لە گوێگرتن، هیچ نهێنییەکی خۆی نەدەدرکاند و هیچ ڕازێکی خۆی بۆ باس نەدەکردم، تەنانەت نەمدەزانی لە کوێ شەوگار بەسەر دەبات، چونکە مەیدانی کرێکاران شوێنی ئێمە و بەیەکشادبوونەوەمان بوو. هەتا جارێکیان بەدزییەوە و بێ ئەوەی پێی بزانێت؛ بەدوای کەوتم، لە دواییدا بۆم ڕوون بووەوە و پێم زانی هۆتێلێکی لاکەوتەی پەڕپووتی کردووەتە نیشتمانی تاکەکەسیی خۆی. من و حسێن وەک دوو ڕێبواری پەڕاگەندە بەدوای حەقیقەت و بەرەنگاربوونەوە، بێ چارەنووس ڕێگای هاتونەهاتمان بە هەنگاوە پڕ مەترسییەکانمانەوە گرێ دا و بە هەورازی ڕووەو ئاسۆ هەڵزناین، چووین شەرەفی نازناوی پێشمەرگە بە باڵای خۆماندا ببڕین. سەردەمانێک بوو جەستەی نەتەوەکەم خوێنی لێ دەچۆڕا، خاڵە شەهاب و هاوڕێکانی لەسێدارە درابوون، لە #هەکاری# براکان پشتی یەکتریان شکاند و خوێنی خۆیان دەمژی، گوندنشینانی سنوورە دەستکردەکان پەرتەوازە کرابوون... خوێنڕژانێک بوو پڕواپڕ لە نەهامەتی، سیخناخ لە کارەساتی لێوانلێو لە مەرگ و قاتوقڕی، من وەکوو زەڕنەقووتەیەکی بێ پەڕ و باڵی تازە لە هێلکە چەکەرەکردوودا بووم، سەرم لە سیاسەت و کاری ڕێکخستن دەرنەدەکرد، سەرەڕای پێشمەرگایەتی و ژیانی پڕ لە کەند و سەختی چەکداری بەرامبەر بە دڕندەترین ڕژێمی سەردەم. لە ڕێگەی چەند کەسێکی هاوڕێی قوتابخانە و سەردەمی مناڵیمەوە، شوێن و ناونیشانی کەسێکیان پێ دام لە #پێنجوێن# بە ناوی عومەر. پاش گەیشتنمان بۆ پێنجوێن، خۆمان پێ ناساند. ئەو هاوڕێیانەم کە لە کاتی مناڵیدا لە قوتابخانەدا لەگەڵمدا بوون و پێکەوە بووین: کاک فوئاد ناسراو بە هەڵگورد، مۆفەق ناسراو بە ئارام، خەباتی شێخ جەنابی برازای شەهید خاڵە شەهاب؛ ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، هاوڕێی یەک بووین، کە زۆربەی کاتی دوای قوتابخانەمان لە کۆڵان و بەر دەرگای ماڵی خەباتی شێخ جەناب بەسەر دەبرد. مۆفەق کە زۆر بڕوا و متمانەم پێی بوو، ڕێنیشاندەرم بوو بۆ گەیشتن بە کەسێکی متمانەپێکراو لە پێنجوێن، لەو کاتەشدا برا گەورەکەی بە ناوی فایەق لەسەر پەیوەندیکردنیەوە بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدرانی کوردستانەوە، لە دائیرەی ئەمنی سلێمانی زیندان کرابوو، بە هەمان شێوە برایەکی عومەری ڕێنیشاندەرمان بۆ ناو هێزی پێشمەرگە، لەگەڵ فایەقدا لە زینداندا پێکەوە بوون، هەر ئەوەش ببووە هۆکاری ئەوەی ئێمەش بڕوا و متمانەی تەواومان بە عومەر هەبێت و تاکوو ئەوەی لە ڕێگەی ئەوەوە هاوکاری بکرێین و بگەینە ناو سنووری هێزی پێشمەرگەوە کە لەو کاتەدا بینینی پێشمەرگە و شوێنی دیاریکراویان زەحمەت بوو.
چوونی من و کاک حسێنی هاوڕێم بۆ پێنجوێن، جگە لەوەی هەڵەیەکی زۆر گەورە بوو، لە هەمان کاتیشدا سامناک و مەترسیداریش بوو. لە ساڵی 1979دا لە تەمەنی (17) ساڵیدا درکم بە زۆر شت نەدەکرد، مرۆڤ لەو تەمەنەدا لەو بڕوایەدام بەئاستەم بتوانێت چاکە و خراپەی خۆی لێک جیا بکاتەوە. لەگەڵ کاکە حسێنی هاوڕێمدا، بێ سڵکردنەوە و بێ گوێدانە مەرگ، لە سلێمانییەوە باروبنەی قینی شۆڕشگێڕانەمان پێچایەوە و هەردووکمان بەرەو پێنجوێن بەڕێ کەوتین و لەوێش خۆمان گەیاندە کەسی دەستنیشانکراو کە برایەکی لەژێر چنگی بەعسییەکاندا لە زینداندا بوو ئەویش عومەر بوو، دوای ئەوەی سڵاو و ڕێزی ئارامی هاوڕێمان پێ گەیاند و داواکاریی خۆشمان بۆ چاوساغیکردنمان بۆ ناو هێزی پێشمەرگە پێ ڕاگەیاند. لە ڕاستیدا زۆر ڕێزی لێ گرتین و پێی ڕاگەیاندین بێگومان هاوکاریتان دەکەم و هەر چی داواکاریی ترتان هەیە، بۆتان جێبەجێ دەکەم. فەرمووی لێ کردین و بەدەم بیرکردنەوەوە بردینی لە چایخانەیەکی بچووکدا داینیشاندین و دوای ئەوەی دوو چای بۆ بانگ کردین و پێی ڕاگەیاندین و وتی: ئێوە ماندوون و لێرەدا پشوویەک بدەن، منیش هەندێک کاری تایبەتیم هەیە و دەچمە ماڵەوە و خێزانەکەم ئاگادار دەکەمەوە، بۆ ئەوەی خواردن و پێداویستیمان بۆ ئامادە بکات. لەم چایخانەدا بۆ نیوکاتژمێر دانیشن و پشوو بدەن و مەچن بە هیچ لایەکدا، تا وەکوو دەگەڕێمەوە بۆ لاتان. کاتێک عومەر قسەکانی تەواو کرد و ڕۆشت و بەجێی هێشتین و هەر ئەوەندەی لەبەر چاو ون بوو، خاوەن چایخانەکە لەبەر ئەوەی گوێی بۆ قسەکانمان هەڵخستبوو، ئاگای لە تەواوی پلان و بەرنامەی ئێمە و عومەر بوو، بەپەشۆکاوییەوە هاواری لێ کردین وتی: نەگبەتینە، هەستن زوو خۆتان دەرباز بکەن، ئەو عومەرە بەکرێگیراوی بەعسە! ئێمە لە ڕاستیدا نەمانزانیبوو کە عومەر بەتەواوی پێچەوانەی ڕەفتار و باوەڕ و کرداری برا قارەمانەکەیەتی کە لەژێر چنگی ڕژێمی بەعسدا لە زیندانی ئەمنی سلێمانیدا لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بوو. قسەکانی خاوەن چایخانەکە شپرزەی کردین و لەگەڵ ئەوەشدا من خەڵکی شاری سلێمانی بووم و کاکە حسێنی هاوڕێشم خەڵکی کۆیە بوو، هەردووکمان نەشارەزا بووین، چونکە بۆ یەکەم جارمان بوو پێنجوێن ببینین و نەشماندەزانی ڕوو لە کوێ بکەین و بەتایبەتی لەو سەردەمەشدا پێنجوێن بە شێوەی ئێستە زۆر گەورە نەبوو، لە کەمترین کاتدا ئاشکرا دەبوویت، هەر ئەوەندەمان پێ کرا بەپەلە لە چایخانەکە وەدەرکەوین و بەهەڵەداوان خۆمان دوور خستەوە. لە سەرەتاوە دەبووایە ئێمەی بێئەزموون هەستمان پێ بکردایە، بەڵام ئەو هیچ ترس و سڵەمینەوەیەکی تێدا بەدی نەدەکرا و ڕاستەوخۆ لەگەڵ داواکاری و قسەکانی ئێمەدا هاوڕا بوو، بەڵام سەرنجی بچووکی من ئەوە بوو کاتێک قسەمان بۆ دەکرد و باسی سنووری هێزی پێشمەرگەمان دەکرد، دیار بوو ئەو خەیاڵی بە لایەکی تردا دەڕۆشت. یەکبینا و بێوچان، بە ڕۆشتنی نیمچەڕاکردنێکەوە، بە هەنگاوی پەلەی بێپسانەوە، تەپوتۆز لە بنی پێڵاوەکانماندا بڵند دەبووەوە، جارجارەش نەرمەڕاکردن، تەنگەنەفەسی دەکردین. ترس و دڵەڕاوکێمان بە قۆناغی یەکەمی غەدر و خیانەت لە عومەرەوە دەستی پێ کرد، ڕەنگ هەڵبزرکاو و گەروو وشک و بێ ئاو، ئارەقە لە سەرتاپای جەستەماندا دادەچۆڕا، خۆشمان نەماندەزانی چی ئاڕاستەیەکمان گرتووە و بەرەو کوێ مل دەنێین! تا نزیکی خۆرئاوابوون، ڕوو لە باشووری پێنجوێن هیلاک و ماندوو شۆڕ بووینەوە، لە دواییدا بیستمانەوە قوتابخانە و مزگەوت و شەقام و کۆڵانەکانی پێنجوێن پڕ ببوون لە چەکدارانی ڕژێم و زۆر شوێن بەدوای ئێمەدا گەڕابوون. جێگەی ئاماژەیە کە ئارامی هاوڕێم لە پەیوەندیکردنی عومەر بە ڕژێمی بەعسەوە بێئاگا بوو. بەڕێکەوت لە کۆڵانێکدا تووشی ئافرەتێک هاتین، کە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا لە چاوەڕوانیی هاوسەرەکەیدا دانیشتبوو، پاش ئەوەی سڵاومان لێ کرد و پێمان وت: ئێمە خەڵکی شاری سلێمانین و لێرەش کەس ناناسین و هیچ شوێنێکیش شک نابەین و ئۆتۆمبێلیش نەماوە تاوەکوو بگەڕێینەوە بۆ سلێمانی، گەر نەبێتە ئەرک و ماندووبوون، هەر چۆنێک بێت هاوکاریمان بکەیت! لە ڕاستیدا بۆ مێژوو دەڵێم، ئەو ئافرەتە شێرەژنی تەنگانە و مەرد و مەستوور و مرۆڤدۆست بوو، ڕاستەوخۆ فەرمووی لێ کردین و بەرەو ناو خانووە خنجیلانە بچکۆلەکەی پێشمان کەوت. لەدوای نیوکاتژمێر هاوسەرەکەشی هاتەوە و هەرکە چاوی بە ئێمە کەوت، بەشاگەشکەییەوە وتی: ئەرێ ئافرەت ئەمانە خۆیانن! لەگەڵ وای وت، من بەجارێک ئەژنۆم شل بوو و لە دڵی خۆمدا وتم: لە دەمی گورگ بەر بووین و کەوتینە قوڕگی شێرەوە. ئەمیش لە عومەری سیخوڕی بەعس خراپتر دەرچوو! خاوەن ماڵەکە دوای تێڕامانینێکی ورد و درشت لێمان، ڕووی دەمی لە من کرد و بە سەربادانەوە وتی: کوڕم، ئەوە چیتان قەوماندووە؟ خۆ سێ بەشی پێنجوێنتان لێ تەنراوە! تەواوی کووچە و کۆڵانەکانی شار لەلایەن چەکدارانی ڕژێمەوە کۆنترۆڵ کراوە، گوایە دوو پێشمەرگە بە چەک و تفاقەوە لەناو پێنجوێندا دەسووڕێنەوە و منەی ئەوە دەکەن زەبرێک بوەشێنن! هەموو دامودەزگاکانی بەعس کەوتوونەتە 'ئینزارەوە'! بە ڕووخسارێکی نائومێد و چاو بەبەزەییەوە، بێ چاو نووقاندن پێی ڕاگەیاندین: کوڕەکانم، ئاخر چۆن بە ڕۆژی ڕووناک لە ناوجەرگەی شاردا چالاکیی پێشمەرگە دەکرێت؟ لە ڕاستیدا جگە لەوەی من نەمدەزانی چەک چۆن بەکار دێت، نەشمدەزانی چالاکی مانای چییە، بۆیە لە وەڵامدا وتم: خاڵە گیان، بڕوا بکە ئێمە لێرە کەس ناناسین و بگرە شارەزای ناو پێنجوێن نین و ئەمەش یەکەم جارمانە ڕێمان بکەوێتە ئێرە، هەر چەندە کارێکی قورسە بۆ جەنابتان، بەڵکوو هەر چۆنێک بێت یارمەتیمان بدەیت و بە چی جۆرێک بێت ڕزگارمان بکەیت و بمانگەیەنیتە سنووری ناو هێزی پێشمەرگە! ئەو پیاوە مرۆڤدۆست و کوردپەروەر بوو، هەمان هەڵوێستی مەردانەی هاوسەرەکەی، بەبێ ترس و زۆر قارەمانانە دڵی داینەوە و بەڵێنی چاوساغیی پێ داین و وتی: بێخەم بن لەوەی ڕێگاتان پیشان دەدەم! بەدەم گفتوگۆوە پێی ڕاگەیاندین کە سەرکەوتوو نابین، بەڵام بە ویژدانی مەردایەتییەوە بەهانامانەوە هات و بەدڵفراوانییەوە خێزانەکەشی ئاگادار کردەوە بەوەی کە خواردنمان بۆ ڕێگا بۆ ئامادە بکات لەگەڵ خۆماندا بیبەین، نەبا لە ڕێگادا ماندوو بین و برسیمان بێت. دوای پشوویەکی باش لەو ماڵەدا، ماڵئاواییمان لێ کردن و پیاوەکەش ویژدانی ئاسوودە نەبوو هەر ئاوا بەئاسانی دەستبەرداری دوو گەنجی نەشارەزا و بێچارەنووس بێت، خۆشی هاوشانی ئێمە کەوتە ڕێ و نزیکەی دوو کیلۆمەترێک لە دەرەوەی پێنجوێنی دوور خستینەوە و پاشان بەوردی چۆنیەتیی ڕێگاوبانەکە و ئامۆژگاریی خۆی پێ ڕاگەیاندین و وتی: لە ڕێگەدا ئەملا و ئەولا مەکەن و چۆنم بۆ دەستنیشان کردوون، بەو شێوەیە بڕۆن. گەر هەڵەش بکەن، ئەوا دەکەونە ناو بۆسەی (ڕەبایەی) دوژمنەوە. ئەو نەخشەیەی بۆم کێشاون، دوای دوو کاتژمێر بەپێ دەگەنە ئاوێکی خوڕ، بەوریاییەوە لە ئاوە خوڕەکە بدەن و دەستی یەکتر بگرن، تا ناوقەدتان ئاوەکە قووڵە. کە پەڕینەوە ئەوبەر، دوو تا سێ کاتژمێری تر دەگەنە ناوچەی ئازادکراوەکان و ئیتر مەترسن، بەسەلامەتی بگەنە شوێنی خۆتان. بە نائومێدییەکی زۆرەوە بەجێی هێشتین. بەداخەوە ئەگەرچی دوای ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ئازادبوونی تەواوی کوردستان، چەند جارێکیش تەنها بۆ بەسەرکردنەوەی خاوەن ئەم ماڵە دڵسۆز و مرۆڤدۆستە سەردانی ئەو شوێنەم کردووە لە پێنجوێن، تەنها مێژوویەکی بچووکی ئەو ماڵەشم بۆ ڕوون نەبووەوە، ئاخۆ بۆ هەتاهەتایە هەردووکیان ماڵئاواییان لە ژیان کرد؟ یان بە هۆی دڵسۆزی و کوردپەروەریی خۆیانەوە ڕادەستی زیندانەکان کراون و بێسەروشوێن کراون؟ بۆیە هەمیشە دەڵێم چۆن ئیسلام کەعبەی بەلاوە پیرۆزە، منیش بەو شێوەیە ئەو ماڵەم لەلا پیرۆزە...
چۆن ئیسلام کەعبەی بەلاوە پیرۆزە، منیش ئاوا ئەو خێزانەم لا پیرۆزە
لە سەرەتادا وەکوو هەستی پیرۆزی نەتەوایەتی، دواتر ئەو ستەمە بەرجەستانەی دەرهەق بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکران لەلایەن دوژمنانی میللەتەکەمانەوە، کە خۆشەویستترین و پیرۆزترین کەسی نزیکی باوکمی دووچاری برسێتی و هەژاری و زیندانی و بەراکەندەیی کردبوو، یەکێکە لە نموونە زۆر و زەوەندەکان، لە هەمان کاتیشدا وێنای ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی بە نوێژی نیوەڕۆ و بەبەر چاوی خەڵکەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی (بەردەرکی سەرا)دا گوللەباران کران.
ئەمانە هەموویان تابلۆیەکی ڕەنگاوڕەنگی پڕ لە قینی شۆڕشگێڕیی لە ناخمدا ڕواند، سەرباری ئەوانەش بێبەشکردن و دووریم لە نازی باوکایەتی، یاخیبوونی کردە هەوێنی بەرەنگاربوونەوەم لەهەمبەر ئەو دۆخە نامرۆییەی دوژمن بەسەرماندا سەپاندبووی. بێگومان ئەمە ڕەنگی دابووەوە بەسەر هەموو تاکێکی مەردی کورددا، هەموو ئەوانە قایل نەبوون سەر بۆ دوژمن شۆڕ بکەن. بۆیە دەکرێت بڵێین ئەمە وێنای ژیانی گەلێکی ستەمدیدەیە، کە لەسەر دەستی نەتەوەی ستەمکاری باڵادەستەوە نەخشێنراوە. خانەوادەکەی ئێمەش وەکوو زۆرێک لە خانەوادە ڕقئەستوور و شۆڕشگێڕەکانی دیکە و بە هۆی شۆڕشگێڕیی ئەندامانی خێزانەکەمانەوە، بە ژیانێکی پڕ مەینەتی گوزەرانمان دەکرد. هەژاری و برسێتی بڕستی لێ بڕیبووین و ئێمەی مناڵی پەپوولەئاسا خەونمان بەو بەهەشتەوە دەبینی کە باوباپیرانمان قسەیان لەسەر دەکرد، ناچار بووین شان بدەینە بەر کارکردن بۆ پەیداکردنی بژێوی. منەتێک نییە بە گەلەکەمی بفرۆشمەوە، بەڵکوو بە ئەرکێکی سەرشانی خۆمی دەزانم باسی لێوە بکەم کە هەموو ئەو نەهامەتییانەی بەسەر خێزانەکەماندا هاتبوو، لە سۆنگەی ڕەتکردنەوەی سەردانەواندن و دیلێتی و یەخسیرییەوە سەرچاوەی گرتبوو. بۆیە هەر لە تەمەنی مێردمناڵیمەوە هێشتا بەتەواوی تام و چێژی ژیانی هەرزەکاریم نەچەشتبوو، بەبێ ئینتیما بۆ هیچ ئایدۆلۆژیایەک و تەنها ڕۆحی کوردایەتی هاندەر و پاڵنەری سەرەکیم بوون کە وای لێ کردم وەکوو چەکدارێک بەرامبەر بە زوڵم و زۆرداری، بیر لەوە بکەمەوە دیلی و ژێردەستی لە ئۆغری ئازادی و سەربەستیدا بنێم و غەمی میللەتەکەم بکەمە کەشکۆڵ و ملی ڕێگەی پڕ هەورازی خەباتی سەخت بگرمە بەر. بێسەروشوێنبوونی سەربازی ونی زاکیرەم؛ کاکە حسێنی برام، ئەو کوڕە قارەمانەی کە ڕۆشت گوڵ دەسکەنە بکات و لە قژی کچانی نیشتمانەکەمی بدات و نەهێڵێت چیتر قژی کچانمان دەسکەنە بکرێت بە دەستی فاشییەکان، ڕۆیشت و نەگەڕایەوە، لە چاوەڕوانیی ئەوی بێ گۆڕ و بێ کەس و بێ ناونیشان کە کەس تا ئێستەش نازانێت ئاخۆ لە گەشتە بێسنوور و دوورمەوداکەیدا چیی بەسەر هات، کە هەرگیزاوهەرگیز چاوم پێ نەکەوتەوە و نەگەڕایەوە! ئەو لاوە خوێنگەرم و قارەمانەی کە کەس نازانێت لە دارستانێکدا یاخود لە چیایەکی بەرزدا گورگ خواردی، یان بوو بە نێچیری کەڵبەی بەعسییە لە گورگ دڕندەکان؟ تاکوو ئێستەش کە چل ساڵ لە خەیاڵدانمدا من بە ئازاری چارەنووسی هاوڕێم کاکە حسێنەوە، فرمێسک و هەناسەی سارد و حەسرەت بەرهەمیەتی، لە کاتی ئەم نووسینەشمدا خەریکە گریانێکی نەبڕاوە وەکوو کانییەکی سەرشێت بە چاوەکانمدا فرمێسکی بێئامان تیایاندا سەر دەکات و چاوم خوێنین دەکات. چی مەینەتییەکە مناڵێک خۆشەویستێکی بێسەروشوێن بکرێت و لە سۆز و ئەوینی دایکەوە، ناچاری بکەن بیر لەوە بکاتەوە باوەشی گەرمی دایکی تووڕ بدات و باوەش بە چەکدا بکات؟ جوانیی مناڵی فڕێ بدات و لەگەڵ ناسۆرییەکانی ژیاندا دەستلەملان بێت؟ سینەی پەنگخواردووی پڕ لە جوانیی مناڵیم، وا ئێستا پڕ بووە لە قین و تۆڵە لە ستەمکاران! ئێستاش ئەو ساتەوەختانە وەکوو چەقۆیەکی تیژ قەتماغەی یادەوەرییەکانم هەڵدەدەنەوە و ڕقئەستوور و تۆڵەستێنترم دەکات، وەکوو فیلمێک کە مەینەتییەکانی ژیان دەرهێنەریەتی و کاکە حسێنیشم پاڵەوانیەتی، خۆشم دەبمە گەڕیدەیەکی ماندوونەناس بەدوای حەقیقەتدا کە هیچ مرۆڤێکی سەرگۆی ئەم زەمینە پەیی پێ نەبات. هاوڕێ خۆشەویستەکەم؛ حسێن گیان، چیت بەسەر هات؟ پێدەشتەکانی کۆیە و هەولێر جێژووانت بوون، باڵای زرافت وەکوو دارچنار بۆ گڵکۆی حاجی قادر دەچەماندەوە و کڕنووشت بۆ شێعر و ئەدەبیات و غەزەلی کوردایەتی دەبرد. ئەگەر هاتیەوە، بە دەنگە هێمنە لەسەرخۆکەت بەئەسپایی بچپێنە و منیش دێمەوە لە حزوورتا دەبمە گوندییەکی بێئارام و بێئۆقرە، جارێکی تریش وانەی سەربەرزیت لێوە فێر دەبم... دژوارییەکان و سەختیی ژیان، ڕەنجی بازی بێبڕست و بێتاقەتیی کرێکاریم، سەرنگونیی دۆست و ئەحبابم، تەسلیمی پێڵووی چاوە ماندووەکانی دایکم، بێبەشبوونم لە خوێندن و گیرفانی بێ پارە و هەژاری، ئەو دێوەزمەیە ببووە خانەخوێ و ئێمەش ئێشکگرانی ئەو بووین. یاساغکردنی کوردبوون و لەبەرکردنی جلوبەرگی نەتەوایەتی و بە زمانی دایک قسەکردن و سووتماککردنی کوردستان، ناچاریان کردم چیتر بەرگەی نەگرم و هەنگاوەکانم بە بەرزەڕێی تونێلی مەرگدا گڕی بدەم و بەرەو ئاسۆی دژوار مل بنێم و چارەنووسێکی نادیاری لەگەڵدا ئاوێتە بکەم و ببم بە پێشمەرگە. وا دەزانم ئێستایە و تا ئێستەش وەکوو خۆی لەبەر چاومدایە کە لەگەڵ حسێنی لە خۆم گەورەتر، هۆشیارتر، فامیدەتر و کۆڵنەدەرتر دواتریش بڕیارمان دا. پێکەوە بڕیارمان دا ئیتر شەق لە ژیانی ترسنۆکانە بدەین، چیتر یەخسیری قبووڵ نەکەین، ژیانی خۆمان لە پێناوی نەتەوەکەماندا لەگرەو بێنێین، هەردووکمان لە مەیدانی سەر پردەکەی سلێمانی کرێکاراندا یەکترمان ناسی و بە یەکتر ئاشنابووین، هەردووکمان عەوداڵی دوای هێزی بازوومان بووین، هەردووکمان بیرکردنەوەمان لێک نزیک و چوونیەک بوو، هەردووکمان نەتەوە و نیشتمان پەروەر بووین، بۆیە دوا بڕیارمان دا پێکەوە ببین بە پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و بەئەمەک بۆ گەل و نیشتمان، تاوەکوو خەونی شۆڕشگێڕانەمان لە نەمانی ستەم و چەوساندنەوەی نەتەوایەتی و چینایەتی بهێنینە دی. حسێنی براگەورەئاسام کاتێک باسی شۆڕش و زیندان و دەستدرێژییەکانی بەعسم بۆ دەگێڕایەوە، ورد ورد گوێی خۆی هەڵدەخست و بەسەرنجەوە دەیڕوانییە ڕووخسارم و هەموو ئەو وشە و ڕستانەی لە زارم دەهاتنە دەر، ئەو بەهەستەوە گوێبیستیان دەبوو و هەندێک جار قوڕگی پڕ گریان دەبوو. منیش ئەوم دەخستە ژێر پرسیارەوە، بەڵام وەڵامم دەستگیر نەدەبوو، دیار بوو لێوانلێو بوو لە ڕقی چیانەیەتی و داخلەدڵ بوو بەرامبەر بە ستەمی ئاغا و دەرەبەگ، ئەوەش وای لێ کردبوو زێدی خۆی جێ هیشتبوو و لە شاری سلێمانیدا گیرسابووەوە و بەکولەمەرگی ژیانی غوربەت و دوور لە کەسوکاری هەڵبژاردبوو. ئەو جگە لە گوێگرتن، هیچ نهێنییەکی خۆی نەدەدرکاند و هیچ ڕازێکی خۆی بۆ باس نەدەکردم، تەنانەت نەمدەزانی لە کوێ شەوگار بەسەر دەبات، چونکە مەیدانی کرێکاران شوێنی ئێمە و بەیەکشادبوونەوەمان بوو. هەتا جارێکیان بەدزییەوە و بێ ئەوەی پێی بزانێت؛ بەدوای کەوتم، لە دواییدا بۆم ڕوون بووەوە و پێم زانی هۆتێلێکی لاکەوتەی پەڕپووتی کردووەتە نیشتمانی تاکەکەسیی خۆی. من و حسێن وەک دوو ڕێبواری پەڕاگەندە بەدوای حەقیقەت و بەرەنگاربوونەوە، بێ چارەنووس ڕێگای هاتونەهاتمان بە هەنگاوە پڕ مەترسییەکانمانەوە گرێ دا و بە هەورازی ڕووەو ئاسۆ هەڵزناین، چووین شەرەفی نازناوی پێشمەرگە بە باڵای خۆماندا ببڕین. سەردەمانێک بوو جەستەی نەتەوەکەم خوێنی لێ دەچۆڕا، خاڵە شەهاب و هاوڕێکانی لەسێدارە درابوون، لە هەکاری براکان پشتی یەکتریان شکاند و خوێنی خۆیان دەمژی، گوندنشینانی سنوورە دەستکردەکان پەرتەوازە کرابوون... خوێنڕژانێک بوو پڕواپڕ لە نەهامەتی، سیخناخ لە کارەساتی لێوانلێو لە مەرگ و قاتوقڕی، من وەکوو زەڕنەقووتەیەکی بێ پەڕ و باڵی تازە لە هێلکە چەکەرەکردوودا بووم، سەرم لە سیاسەت و کاری ڕێکخستن دەرنەدەکرد، سەرەڕای پێشمەرگایەتی و ژیانی پڕ لە کەند و سەختی چەکداری بەرامبەر بە دڕندەترین ڕژێمی سەردەم. لە ڕێگەی چەند کەسێکی هاوڕێی قوتابخانە و سەردەمی مناڵیمەوە، شوێن و ناونیشانی کەسێکیان پێ دام لە پێنجوێن بە ناوی عومەر. پاش گەیشتنمان بۆ پێنجوێن، خۆمان پێ ناساند. ئەو هاوڕێیانەم کە لە کاتی مناڵیدا لە قوتابخانەدا لەگەڵمدا بوون و پێکەوە بووین: کاک فوئاد ناسراو بە هەڵگورد، مۆفەق ناسراو بە ئارام، خەباتی شێخ جەنابی برازای شەهید خاڵە شەهاب؛ ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، هاوڕێی یەک بووین، کە زۆربەی کاتی دوای قوتابخانەمان لە کۆڵان و بەر دەرگای ماڵی خەباتی شێخ جەناب بەسەر دەبرد. مۆفەق کە زۆر بڕوا و متمانەم پێی بوو، ڕێنیشاندەرم بوو بۆ گەیشتن بە کەسێکی متمانەپێکراو لە پێنجوێن، لەو کاتەشدا برا گەورەکەی بە ناوی فایەق لەسەر پەیوەندیکردنیەوە بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدرانی کوردستانەوە، لە دائیرەی ئەمنی سلێمانی زیندان کرابوو، بە هەمان شێوە برایەکی عومەری ڕێنیشاندەرمان بۆ ناو هێزی پێشمەرگە، لەگەڵ فایەقدا لە زینداندا پێکەوە بوون، هەر ئەوەش ببووە هۆکاری ئەوەی ئێمەش بڕوا و متمانەی تەواومان بە عومەر هەبێت و تاکوو ئەوەی لە ڕێگەی ئەوەوە هاوکاری بکرێین و بگەینە ناو سنووری هێزی پێشمەرگەوە کە لەو کاتەدا بینینی پێشمەرگە و شوێنی دیاریکراویان زەحمەت بوو.
چوونی من و کاک حسێنی هاوڕێم بۆ پێنجوێن، جگە لەوەی هەڵەیەکی زۆر گەورە بوو، لە هەمان کاتیشدا سامناک و مەترسیداریش بوو. لە ساڵی 1979دا لە تەمەنی (17) ساڵیدا درکم بە زۆر شت نەدەکرد، مرۆڤ لەو تەمەنەدا لەو بڕوایەدام بەئاستەم بتوانێت چاکە و خراپەی خۆی لێک جیا بکاتەوە. لەگەڵ کاکە حسێنی هاوڕێمدا، بێ سڵکردنەوە و بێ گوێدانە مەرگ، لە سلێمانییەوە باروبنەی قینی شۆڕشگێڕانەمان پێچایەوە و هەردووکمان بەرەو پێنجوێن بەڕێ کەوتین و لەوێش خۆمان گەیاندە کەسی دەستنیشانکراو کە برایەکی لەژێر چنگی بەعسییەکاندا لە زینداندا بوو ئەویش عومەر بوو، دوای ئەوەی سڵاو و ڕێزی ئارامی هاوڕێمان پێ گەیاند و داواکاریی خۆشمان بۆ چاوساغیکردنمان بۆ ناو هێزی پێشمەرگە پێ ڕاگەیاند. لە ڕاستیدا زۆر ڕێزی لێ گرتین و پێی ڕاگەیاندین بێگومان هاوکاریتان دەکەم و هەر چی داواکاریی ترتان هەیە، بۆتان جێبەجێ دەکەم. فەرمووی لێ کردین و بەدەم بیرکردنەوەوە بردینی لە چایخانەیەکی بچووکدا داینیشاندین و دوای ئەوەی دوو چای بۆ بانگ کردین و پێی ڕاگەیاندین و وتی: ئێوە ماندوون و لێرەدا پشوویەک بدەن، منیش هەندێک کاری تایبەتیم هەیە و دەچمە ماڵەوە و خێزانەکەم ئاگادار دەکەمەوە، بۆ ئەوەی خواردن و پێداویستیمان بۆ ئامادە بکات. لەم چایخانەدا بۆ نیوکاتژمێر دانیشن و پشوو بدەن و مەچن بە هیچ لایەکدا، تا وەکوو دەگەڕێمەوە بۆ لاتان. کاتێک عومەر قسەکانی تەواو کرد و ڕۆشت و بەجێی هێشتین و هەر ئەوەندەی لەبەر چاو ون بوو، خاوەن چایخانەکە لەبەر ئەوەی گوێی بۆ قسەکانمان هەڵخستبوو، ئاگای لە تەواوی پلان و بەرنامەی ئێمە و عومەر بوو، بەپەشۆکاوییەوە هاواری لێ کردین وتی: نەگبەتینە، هەستن زوو خۆتان دەرباز بکەن، ئەو عومەرە بەکرێگیراوی بەعسە! ئێمە لە ڕاستیدا نەمانزانیبوو کە عومەر بەتەواوی پێچەوانەی ڕەفتار و باوەڕ و کرداری برا قارەمانەکەیەتی کە لەژێر چنگی ڕژێمی بەعسدا لە زیندانی ئەمنی سلێمانیدا لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بوو. قسەکانی خاوەن چایخانەکە شپرزەی کردین و لەگەڵ ئەوەشدا من خەڵکی شاری سلێمانی بووم و کاکە حسێنی هاوڕێشم خەڵکی کۆیە بوو، هەردووکمان نەشارەزا بووین، چونکە بۆ یەکەم جارمان بوو پێنجوێن ببینین و نەشماندەزانی ڕوو لە کوێ بکەین و بەتایبەتی لەو سەردەمەشدا پێنجوێن بە شێوەی ئێستە زۆر گەورە نەبوو، لە کەمترین کاتدا ئاشکرا دەبوویت، هەر ئەوەندەمان پێ کرا بەپەلە لە چایخانەکە وەدەرکەوین و بەهەڵەداوان خۆمان دوور خستەوە. لە سەرەتاوە دەبووایە ئێمەی بێئەزموون هەستمان پێ بکردایە، بەڵام ئەو هیچ ترس و سڵەمینەوەیەکی تێدا بەدی نەدەکرا و ڕاستەوخۆ لەگەڵ داواکاری و قسەکانی ئێمەدا هاوڕا بوو، بەڵام سەرنجی بچووکی من ئەوە بوو کاتێک قسەمان بۆ دەکرد و باسی سنووری هێزی پێشمەرگەمان دەکرد، دیار بوو ئەو خەیاڵی بە لایەکی تردا دەڕۆشت. یەکبینا و بێوچان، بە ڕۆشتنی نیمچەڕاکردنێکەوە، بە هەنگاوی پەلەی بێپسانەوە، تەپوتۆز لە بنی پێڵاوەکانماندا بڵند دەبووەوە، جارجارەش نەرمەڕاکردن، تەنگەنەفەسی دەکردین. ترس و دڵەڕاوکێمان بە قۆناغی یەکەمی غەدر و خیانەت لە عومەرەوە دەستی پێ کرد، ڕەنگ هەڵبزرکاو و گەروو وشک و بێ ئاو، ئارەقە لە سەرتاپای جەستەماندا دادەچۆڕا، خۆشمان نەماندەزانی چی ئاڕاستەیەکمان گرتووە و بەرەو کوێ مل دەنێین! تا نزیکی خۆرئاوابوون، ڕوو لە باشووری پێنجوێن هیلاک و ماندوو شۆڕ بووینەوە، لە دواییدا بیستمانەوە قوتابخانە و مزگەوت و شەقام و کۆڵانەکانی پێنجوێن پڕ ببوون لە چەکدارانی ڕژێم و زۆر شوێن بەدوای ئێمەدا گەڕابوون. جێگەی ئاماژەیە کە ئارامی هاوڕێم لە پەیوەندیکردنی عومەر بە ڕژێمی بەعسەوە بێئاگا بوو. بەڕێکەوت لە کۆڵانێکدا تووشی ئافرەتێک هاتین، کە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا لە چاوەڕوانیی هاوسەرەکەیدا دانیشتبوو، پاش ئەوەی سڵاومان لێ کرد و پێمان وت: ئێمە خەڵکی شاری سلێمانین و لێرەش کەس ناناسین و هیچ شوێنێکیش شک نابەین و ئۆتۆمبێلیش نەماوە تاوەکوو بگەڕێینەوە بۆ سلێمانی، گەر نەبێتە ئەرک و ماندووبوون، هەر چۆنێک بێت هاوکاریمان بکەیت! لە ڕاستیدا بۆ مێژوو دەڵێم، ئەو ئافرەتە شێرەژنی تەنگانە و مەرد و مەستوور و مرۆڤدۆست بوو، ڕاستەوخۆ فەرمووی لێ کردین و بەرەو ناو خانووە خنجیلانە بچکۆلەکەی پێشمان کەوت. لەدوای نیوکاتژمێر هاوسەرەکەشی هاتەوە و هەرکە چاوی بە ئێمە کەوت، بەشاگەشکەییەوە وتی: ئەرێ ئافرەت ئەمانە خۆیانن! لەگەڵ وای وت، من بەجارێک ئەژنۆم شل بوو و لە دڵی خۆمدا وتم: لە دەمی گورگ بەر بووین و کەوتینە قوڕگی شێرەوە. ئەمیش لە عومەری سیخوڕی بەعس خراپتر دەرچوو! خاوەن ماڵەکە دوای تێڕامانینێکی ورد و درشت لێمان، ڕووی دەمی لە من کرد و بە سەربادانەوە وتی: کوڕم، ئەوە چیتان قەوماندووە؟ خۆ سێ بەشی پێنجوێنتان لێ تەنراوە! تەواوی کووچە و کۆڵانەکانی شار لەلایەن چەکدارانی ڕژێمەوە کۆنترۆڵ کراوە، گوایە دوو پێشمەرگە بە چەک و تفاقەوە لەناو پێنجوێندا دەسووڕێنەوە و منەی ئەوە دەکەن زەبرێک بوەشێنن! هەموو دامودەزگاکانی بەعس کەوتوونەتە 'ئینزارەوە'! بە ڕووخسارێکی نائومێد و چاو بەبەزەییەوە، بێ چاو نووقاندن پێی ڕاگەیاندین: کوڕەکانم، ئاخر چۆن بە ڕۆژی ڕووناک لە ناوجەرگەی شاردا چالاکیی پێشمەرگە دەکرێت؟ لە ڕاستیدا جگە لەوەی من نەمدەزانی چەک چۆن بەکار دێت، نەشمدەزانی چالاکی مانای چییە، بۆیە لە وەڵامدا وتم: خاڵە گیان، بڕوا بکە ئێمە لێرە کەس ناناسین و بگرە شارەزای ناو پێنجوێن نین و ئەمەش یەکەم جارمانە ڕێمان بکەوێتە ئێرە، هەر چەندە کارێکی قورسە بۆ جەنابتان، بەڵکوو هەر چۆنێک بێت یارمەتیمان بدەیت و بە چی جۆرێک بێت ڕزگارمان بکەیت و بمانگەیەنیتە سنووری ناو هێزی پێشمەرگە! ئەو پیاوە مرۆڤدۆست و کوردپەروەر بوو، هەمان هەڵوێستی مەردانەی هاوسەرەکەی، بەبێ ترس و زۆر قارەمانانە دڵی داینەوە و بەڵێنی چاوساغیی پێ داین و وتی: بێخەم بن لەوەی ڕێگاتان پیشان دەدەم! بەدەم گفتوگۆوە پێی ڕاگەیاندین کە سەرکەوتوو نابین، بەڵام بە ویژدانی مەردایەتییەوە بەهانامانەوە هات و بەدڵفراوانییەوە خێزانەکەشی ئاگادار کردەوە بەوەی کە خواردنمان بۆ ڕێگا بۆ ئامادە بکات لەگەڵ خۆماندا بیبەین، نەبا لە ڕێگادا ماندوو بین و برسیمان بێت. دوای پشوویەکی باش لەو ماڵەدا، ماڵئاواییمان لێ کردن و پیاوەکەش ویژدانی ئاسوودە نەبوو هەر ئاوا بەئاسانی دەستبەرداری دوو گەنجی نەشارەزا و بێچارەنووس بێت، خۆشی هاوشانی ئێمە کەوتە ڕێ و نزیکەی دوو کیلۆمەترێک لە دەرەوەی پێنجوێنی دوور خستینەوە و پاشان بەوردی چۆنیەتیی ڕێگاوبانەکە و ئامۆژگاریی خۆی پێ ڕاگەیاندین و وتی: لە ڕێگەدا ئەملا و ئەولا مەکەن و چۆنم بۆ دەستنیشان کردوون، بەو شێوەیە بڕۆن. گەر هەڵەش بکەن، ئەوا دەکەونە ناو بۆسەی (ڕەبایەی) دوژمنەوە. ئەو نەخشەیەی بۆم کێشاون، دوای دوو کاتژمێر بەپێ دەگەنە ئاوێکی خوڕ، بەوریاییەوە لە ئاوە خوڕەکە بدەن و دەستی یەکتر بگرن، تا ناوقەدتان ئاوەکە قووڵە. کە پەڕینەوە ئەوبەر، دوو تا سێ کاتژمێری تر دەگەنە ناوچەی ئازادکراوەکان و ئیتر مەترسن، بەسەلامەتی بگەنە شوێنی خۆتان. بە نائومێدییەکی زۆرەوە بەجێی هێشتین. بەداخەوە ئەگەرچی دوای ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ئازادبوونی تەواوی کوردستان، چەند جارێکیش تەنها بۆ بەسەرکردنەوەی خاوەن ئەم ماڵە دڵسۆز و مرۆڤدۆستە سەردانی ئەو شوێنەم کردووە لە پێنجوێن، تەنها مێژوویەکی بچووکی ئەو ماڵەشم بۆ ڕوون نەبووەوە، ئاخۆ بۆ هەتاهەتایە هەردووکیان ماڵئاواییان لە ژیان کرد؟ یان بە هۆی دڵسۆزی و کوردپەروەریی خۆیانەوە ڕادەستی زیندانەکان کراون و بێسەروشوێن کراون؟ بۆیە هەمیشە دەڵێم چۆن ئیسلام کەعبەی بەلاوە پیرۆزە، منیش بەو شێوەیە ئەو ماڵەم لەلا پیرۆزە...


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 830 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 53
پەرتووکخانە
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 22-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 830 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕێنووسی کوردی و چەپکێ سەرنج و پیاچوونەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,358
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕێنووسی کوردی و چەپکێ سەرنج و پیاچوونەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.953 چرکە!