وێنەیەکی زێدە جوانی کۆچەر یان ڕەوەندەکانی کوردستان کە بەهاران بەرەو کوێستانەکان هەڵدەکشان و پایزانیش شۆر دەبوونەوە زستانە هەواری خۆیان، هەموو ئەو کۆچەریانەی ڕویان لە کوێستانەکانی #باڵەکایەتی# و #برادۆست# دەکرد، بە #ڕواندز# دا گوزەریان دەکرد و چەند ڕۆژێکیش بنەو هەواریان لە دەوروبەری ڕواندز دەخست، کەل و پەلی پێداویستی خۆشیان لەناو بازاڕی بەهەڕمێنی ئەو سەردەمانی ڕواندز دابین دەکرد، بەهاران و پایزان بازاڕی ڕواندز لەبەر ئەو کۆچەریان جمەی دەهات.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 705 times