ناو: فەرەیدون
نازناو: فەرەیدون مەنسور جاف
ناوی باوک: فەتاح
ناوی دایک: ئامینە عەزیز
رۆژی لەدایکبوون:#01-07-1969#
شوێنی لەدایکبوون: #شارەزوور#
$ژیاننامە$
فەرەیدون فەتاح مەحمود ناسراو بە فەرەیدون مەنسور جاف لە دایکبووی 01-07-1969 لە شارەزوور، دەرچووی پەیمانگایە، پیشەی کاری جوتیاریە خاوەنی موڵکی سەربەخۆیە، سەرۆکی دوو ڕێکخراوی کشتوکاڵییە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ئەوانیش:
1- ڕێکخراوی پەرەپێدانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کوردستان.
2- ڕێکخراوی شارەزوور بۆ کشتوکاڵ و ژینگە لە ئێراق.
هەروەها نوسەرە و لە بواری کشتوکاڵ دا دەنوسێت وە خاوەنی دوو کتێبی چاپ کراوە بەناوی #زێڕی سەوز# کە لە دوو بەرگ پێک هاتووە کە 1129 لاپەڕەیە، بەرگی سێیەمیش بە ڕێگاوەیە، کە گەورەترین کتێبی کشتوکاڵییە بە زمانی کوردی لەهەر چوار پارچەی کوردستاندا، هەمووی دۆکۆمێنتاریە و چاوپێکەوتنە، لە جوتیارێکەوە بۆ پڕۆفیسۆرێک، ئێستا بەرگی یەک و دوو لە بازاڕدایە بۆ خوێنەران، یەکەم ڕاگەیاندکاری کشتوکاڵییە، کە زۆرترین چاوپێکەوتن و کورتە ڤیدیۆی هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر کشتوکاڵ[1].
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,222
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!