ناو: بەکر
ناوی باوک: حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1932
ساڵی کۆچی دوایی: 1994
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
بەکری وەستا حەسەن لە دایکبووی ساڵی 1932 لە شاری سلێمانی، کوڕی وەستا حەسەنی بەرخانەقایە، پیشەی سایەقی بووە و لە ساڵی1957 لەگەڵ ئەڵمانیەکان دا لە دروست کردنی بەنداوی #دەربەندیخان# دا کاری کردوە. هەر لەو ساڵەدا ژیانی هاوسەری لەگەڵ فەیمە خانی شێخ قادری مەردۆخی، پووری شەهید ئاشتی (ئەبوبەکر شێخ نوری شێخ قادر) دا پێک هێناوە. لە شەستەکان دا لە ڕێگای #هەڵەبجە# و #پێنجوێن# ئیشی کردووە، لە سەرەتای حەفتاکاندا لە کارگەی شەکرە کە دامەزراوە و تا خانەنشین کراوە لەوێ کاری کردوە. خاوەنی شەش کوڕ بووە بە ناوەکانی (تەها، یاسین، ڕزگار، سەردار، حەمە، پێشەوا)، وە دووکچ بەناوەکانی (پەری و پەرژین)، وە لە ساڵی 1994 کۆچی دوایی کردووە و لە سلێمانی بە خاک سپێردراوە[1].