کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,792
وێنە
  123,935
پەرتووک PDF
  22,082
فایلی پەیوەندیدار
  125,640
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێی سەرای بۆکان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێی سەرای بۆکان
بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێی سەرای بۆکان
بابەت: یاداشت
نووسین: بابەشێخ حوسەینی
سەر لە بەیانی زووی ڕۆژی 20 ی مانگی جۆزەردانی 1360 بەرانبەر #11-07-1981# لە بنکەی کومیتە شارستانی #سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران# لە #بۆکان# بە پەلە لە خەو خەبەریان کردینەوە، پێان ڕاگەیاندین هێزی دژمن لە شاری #سەقز# ەوە هێرشی هێناوەو لە سەرا شەڕ گەرمە. ئەو کات مامۆستا عەبدوڵا ئارام بەرپرسی کومیتە شارستانی بۆکان ی سازمانی خەبات بوو هەروەها مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەدیم یەکێک لە بەرپرسانی کومیتە شارستان بوو.
شاری بۆکان لە دەست هێزی خەڵک وپێشمەرگەدا بوو، جیاواز لە پێشمەرگەکانی سازمان لە کومیتە شارستانی بۆکان، ژمارەێک پێشمەرگەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان یا بە مەئموریەت و یا بۆ مەرەخەسی لە بۆکان بووین بەندەش نووسری ئەم دێڕانە لەوێ بووم. بە زوویی خۆمان ئامادە کرد و بە سواری دوو ماشینی لاندەروێر بەرەو شاردێ سەرا بەڕێکەوتین. لە بەر ئەوەی فریا نەکەوتین نان بخۆین هەر کەسەو بابۆڵە پەنیری لە گەڵ خۆی هێنا. ماشینەکان ئێمەیان لە نێوان گوندی کوچکی خوارێ و کوچکی سەرێ دابەزاند، ئێمەش بە قەراغ جادەی سەقز بۆکان و بە بڵاوی بەرەو کوچکی سەرێ هەنگاومان هەڵگرت، زۆر نەڕۆیشتین دەستەێک پێشمەرگەی لایەنێکمان تووش بوو کە تفەنگێکی 106 بە سەر ماشینێکی جیب یان پێ بوو، لێمان نەپرسین چ خەبەرەو ئێوە بۆ لێرە ڕاوەستاون ئەوانیش هیچیان نەپرسی، وێ دەچوو چاوەڕوانی کەسانی دیکە بوبن. درێژەمان بە ڕێگەی خۆماندا و دوای ماوەێک گەیشتینە نێو ماڵەکانی گوندی کوچکی سەرێ.
لەو ماوەدا تا نزیکتر دەبووینەوە دەنگی تەقەمان زیاتردەبیست، بە ناو ماڵەکانی دێ کوچکی سەرودا تێ پەڕین وبە ناو دارو باغەکاندا هەنگاومان هەڵدەگرت. گەیشتینە باغە قەیسیەک کە چەند پێشمەرگەو فەرماندەی حیزبی دیموکرات مان بینی، وەک لە بیرم بێ، بریتی بوون لە سەروان سیروان، سەرهەنگ چیا وە ڕەمەزانە تورکە. زۆربەیان لیباسەکانیان خۆێناوی بوو، کەوتینە قسە لە گەڵیان وهەواڵ و زانیاری شەرەکەمان لێ وەرگرتن، ووتیان شەو پایەگای ئاڵتون ی سەقزمان گرتوو دوای گرتنی پایەگاکەو هێنانی دەستکەوتەکان هاتینەوە سەرا، ووتیان پێش ڕووناک بوونەوە کەوتوینە بەر پەلاماری دوژمن و چەند پێشمەرگەمان شەهید کراوەو ژمارەێک پێشمەرگەی دیکە ئابڵوقەو محاسرە کراون، داومان لێ کردن لە گەڵمان بێن بەڵام بە هۆی ماندوو بوون ووتیان ناتوانین. ئێمە بەرەو بەرزایی هەنگاومان هەڵگرت و لە بەرانبەر سەرا و لە بەریی، کوچکی سەرێ، ژمارەێک پاسدارو هێزی ڕژیمی لێ جێگیر بوو، ئەو ژمارەیە ڕێگەیان نەدەدا پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات لە ناودێ پاشەکشە بکەن و خۆیان لە موحاسرە ڕزگار کەن.
پێشمەرگەکانی سازمان لەو هێزەی دوژمن نزیک بوونەوە، بە بیرم دێ شەهید خەلیفە شەمسوڵا یەکم گولە ئارپێ جی لە خومپارەی دوژمن دا کە بەرانبەر سەرا، دابەسترابوو، شەهید محەممەد نانەوا و هەروەها عەبباس گڵۆلانی پێشمەرگەێکی دیکەی سازمانی خەبات تەقەیان لە پاسدارەکان وخۆفرۆشانی دەوروبەری خومپارەکە کرد. چەند پێشمەرگەی دیکەی سازمانی خەبات کە ئێستا لە ناوخۆی کوردستانن و لە بەر باری ئەمنیەت ناویان ناهێنم لە شەڕێکی دەستەو یەخەو قارەمانانە ئەو ژمارە بەکرێگیراوەی دوژمنیان لە بەرانبەر دێ سەرا وەدەرناو چەند کەسیان بە سزا گەیاندن.بە تێک شکان وەدەرنانی هێزی دوژمن لە بەرانبەر سەرا، چەندین پێشمەرگەی حیزبی دیموکڕات لە مەحاسرە ڕزگاریان بوو. ئەگەر چی بە داخەوە لە یەکەم هێرشی سەر لە بەیانی زوودا، بەکرێگیران توانیبویان چەند پێشمەرگە شەهید بکەن و چەند پێشمەرگەش بە دیل بگرن. لەو شەڕە دەستەو یەخەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە بەرانبەر هێزی دوژمن، بە تەواوی بەرزاییەکانی بەرانبەر دێ سەرا پاک کراوەو خەسارەتی بەرچاو بە دوژمن گەیشت و تەنانەت بووە هۆی ڕوخانی ورەی پاسداران و بەکرێگیراوانی ناو شارە دێ سەرا، وە هەورەها ئەو بەکرێگیراوانەی لە بەرزاییەکانی دیکەی جێگیر کرابوون. ئێمە تەقەمەنیەکانمان فیشەک و گوللەی ئارپی جی مان کۆتایی پێ هاتبوو، بە ناچاری و بە پەلە پێشمەرگەمان ناردەوە بۆ ناو شاری بۆکان و بۆ بنکەی سازمان بۆ هێنانی تەقەمەنی و هەروەها ئەو ژمارە پێشمەرگەی حیزبی دیموکڕات کە ماندو بوون فیشەکەکانی خۆیان داینێ.
لە سەعات دەوروبەری 12 ی نیوەڕۆ شەهید خەلیفە شەمسوڵا و فەرماندەێکی دیکەمان، بە خۆڕێکخستنێک و ئامادەکاری باشتر بڕیاری هێرش بۆ سەر دوژمنی بۆ سەر جادەی سەرەکی و ناو شارە دێ سەرایان دەرکرد. بە پێ بەرنامە هێرشەکانمان دەچووە پێش، ئەوەی جێگەی خۆشی بوو ئەوە بوو کەو ئەو شۆێن و سەنگەرانەی ئێمەی لێ بووین زیاتر بەندی ئاو بوون و تەنانەت هێرشی هیلیکۆپتێرەکانی دوژمن نەیدەتوانی خەسارەتمان پێ بگەێنێ. لە کاتی هێرشی دووهەم بۆ سەر دوژمن بۆ یەکەمجار خوا لێخۆشبوو ئیبراهیم مەلا مەحمودی م بینی، بە بێ چەک لەوێ بوو ئەو لایەنگری حیزبی دیموکرات بوو، ناوبراو زۆری بە قارەمانەتی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات دا هەڵدەگوت و زۆر سپاسی کردین.
ئیبراهیم مەلا مەحمودی دوایی بووە پێشمەرگەی سازمانی خەبات و فەرماندەیی چەندین شەڕی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات ی لە ناوچەی بۆکان و لە ناوشاری بۆکاندا کرد. لە هێرشی دووهەمی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بۆ سەر جادەی سەرەکی و ناو دێ سەرا، هێزەکەی دوژمن بە تەواوی ورەیان لە دەست دابوو، لە هێرشی دووهەمدا تواندارا هێزی دوژمن تووش شکستێکی گەورەتر بکرێ.ئەو هێرشە بە ڕادەێک خێرا بوو کە هەلیکۆپتێرێکی دوژمن فریا نەکەوت باڵ بگرێتەوەو کاتێک لە سەر جادەی سەرا بۆ هەڵگرتنەوەی بریندارەکانیان و یا بۆ هەر مەبەستێکی دیکە نیشتبۆ وە، گەیشتینە سەر جادەی ئەسڵی و ناو قاوەخانەی سەرا، پێشمەرگەکان دەستیان بە سەر هەلیکۆپتێرەکەدا گرت و خەلەبانەکانی زوتر فریاکەوتن خۆیان دەرباز بکەن. پێشمەرگەکانی سازمان دوای شکست پێ هینانی دوژمن و ڕزگار کردنی چەندین پێشمەرگەی حیزبی دیموکڕات لە مەرگ و لە ئابڵوقەی دوژمن، وردە کەلو پەلی ناو هەلیکۆپتێرەکە، وەک بێسیم، عەینەک و کڵاو و چەندین شتی دیکەیان لە هیلیکۆپتێرەکە دەرهێناو دوایی هەلیکۆپتێرەکەیان ئاوردا.
بە داخەوە لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە، یەکێک لە لایەنە سیاسیەکان هەلیکۆپتێرە سووتاوەکەیان بردەوە بۆ ناو شاری بۆکان و بە خەڵکیان ڕاگەیاند کە پێشمەرگەکانی لایەنەکەی ئەوان سووتاندوویانە، بەڵام هەر زوو خەڵک پێ یان ڕاگەیاندبوون، کە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات ئەو جەنگە قارەمانانەیان کردوە. ئەو شەڕە قارەمانەو کەم وینەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە ناوچەی بۆکان بووە هۆی خۆشحاڵی خەڵک و سپاسی ئەو پێشمەرگانەی لە موحاسرە ڕڕزگار کرابوون.
بۆ بەندەش شانازیە چونکە هاوڕیبازی شەهید خەلیفە شەمسوڵا وە شەهید محەممەد نانەوا، کە لەو شەڕەدا دەوریان هەبوو هەروەها هاوڕێ ئەو پێشمەرگە نەبەزو لێهاتوانەم کە یا ئێستا بەردەوامن لە خزمەت بە گەل و نیشتمان لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات و یا وەک پێشمەرگە لە ناوخۆی کوردستاندا تێدەکۆشن. لە کۆتاییدا سپاسی کاک شۆڕش ئەسەد زادە دەکەم کە چەند زانیاری بۆ ناردم.
ڕێکەوت: #2020-03-03# 09:19:49
بەشی: (مێژوویی)
#بابەشێخ حوسەینی#
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,408 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-07-1981 (44 ساڵ)
پارت / لایەن: سازمانی خەبات
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: بۆکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 11-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,408 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.969 چرکە!