ناو: کەمال
نازناو: وڵیاوایی
ناوی باوک: عارف
ساڵی لەدایکبوون: 1966
رۆژی کۆچی دوایی: #19-12-1985#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: #بەغداد#
$ژیاننامە$
کەمال عارف محەمەد وڵیاوایی لە ساڵی 1966 لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی کورد پەروەر و هەژار لە دایکبووە، خوێندکاری ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ لە قۆناغی دووەم بووە، لەساڵی 1982 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنە نهێنیەکانی سلێمانیەوە لە سنوری ڕێکخراوی قەندیلی ڕێکخستنە نهێنیەکانی سەر بە (یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان) وە دوا پلەی لێپرسراوی شانە بووە.
لە شەوی 30/31-08-1985 لە شاڵاوە ڕەشگیریەکەی شاری سلێمانی دا لە لایەن خۆ فرۆشان و دەزگا داپلۆسێنەرەکانی ئەمنی سلێمانی یەوە لە ماڵەوە دەستگیر کرا، هەڤاڵێکی خەباتی نهێنی ناوشار بوو، هەر بۆیە بەرگەی قورسترین لێدان وئەشکەنجەی گرت بەڵێنی بە یەکێتی و هەڤاڵەکانی خۆی دابوو کە ئامادەیە (خۆی بکاتە سوتەمەنی لە پێناویان) دا، هەر بۆیە بەور ئاسا وەستایەوە بەرامبەر جەلادەکان، تەنانەت نەیان توانی یەک ناو یەک وشەی نهێنی پێ بدرکێنن. تا لە ڕۆژی 19-12-1985 دا لە قەساب خانەکەی بەغداد لە سێدارە درا. شەهید کەمال بووە سێیەم شەهیدی خانەوادەکەی کە لە قەسابخانەکانی موسڵ و بەغدا لە سێدارە و گوللەباران بکرێن، شەهید (ڕەووف محەمەد) ی مامی لە موسڵ گوللە بارانکرا، شەهید (ڕەزا حسێن) ی خاڵی کە لە موسڵ لە سێدارە درا.[1].