کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,473
ۋېنۍ 106,576
کتېبۍ PDF 19,270
فایلی پەیوەڼیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
قوماش 149
کوردیپێدیا، داڎگا نېیەن، پەی پەیچۊری و بەرکۆتەی ڕاسییەکا، داتاکا ئاماڎە کەرۊ.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 149

قوماش 149
قوماش 149
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

دختۆر شێرۆ بووە یەک قەترە ئاو، نەیزانی چبرێ، بەینەکی باش چاوی بڕیە سوکانی تڕومبێلی، ئەوجە بە توندی دەرکەی تڕومبێلی کردەوەو چووە پشتەوە، تەماشامکرد سندوقی کردەوەو دەبە بەنزینەکی دەرهینا ڕاست سەری کردەوەو هەمووی بە تڕومبێلی داکرد، ئەوجە شقاتەکی لە بەڕکی دەریناو گۆتی: لە بەدە بێدەرپێی کەمتربم، ئەگەر ئێستا ئاگرت تێبەرنەدەم، ئەمن و چەکدارەکە غارمانداو تووند دەستی دختۆر شێرۆمانگرت، گۆتمان: بکە لە ڕاهی خوای و ئەو تڕومبێلەی مەسووتێنە، گۆتی: بمکوژن و بمبڕن هەر دەیسووتێنم، وەکی ئیشم پێیە ئیش ناکا، وەکی ئیشیشم پێنیە، بە سلفەکی هەردەبی! هەر کووی هەبوو تانیمان شقاتەکەی لە دەستی دەرینین، کابرای چەکدار گۆتی: کاکە بڕۆ لەکۆرمان بەوە بەس ئەو تڕومبێلەی مەسووتێنە، بڕۆن چاوەکەم بڕۆن، هیچ ئیشمان بەنگۆ نییە! شێرۆم هێور کردەوەو چووینەوە ناو تڕومبێلی، گۆتم: ئەو تڕومبێلەت هەموو کردتە بەنزین، ماژۆ هەتا هیشک دەبتەوە، دەنا ئەمەش لەناوی دەسووتێین، گۆتی: زۆری مەرێ، دختۆر شێرۆ بەخۆی ئیشی خۆی دەزانی و هەر بەخۆشی دەزانی چدەکاو چناکا، گۆتم: باشە کاکە باشە، ئەمن چ قسان ناکەم، بەس ئەتوو بمگەینەوە هەولێرێ، شێرۆ پێی لە بەنزینی ناو بەسەکەت لۆلای کۆڕێ.
لە لۆفەکان بەسەکەتین گەیشتینە مەسیفی، لەوێ لەکن بەنزین فرۆشەکی ڕایگرت دوو دەبە بەنزینی بکڕی، گۆتم: چاوەکەمی تڕومبێلی مەکوژێنەوە نەکوو ئیش نەکاتەوە، گۆتی: وەڵلا ئەو بەرازە لێیدێ، هەر بغەزری دەغەزری! بەنزینەکەی کڕی و سواربۆوەو بەڕێکەتین، گەیشتینە سەیتەرەی مەلا ئۆمەری، هەتا لەسەیتەرەی دەربازبووین، سعاتەکمان پێچوو، دختۆر شێرۆ گۆتی: بەس سەیتەرەی شاوێسی مایە، لەوێ دەرچین، تەواو، گۆتم: ئیشاڵلا دەردەچین، گۆتی: بەتەمای خوای، باشبوو خوا ڕەحمی کردو لەوێش دەربازبووین.
ئەوجە هاتمەوە سەرەخۆو درم کەتە قرتوفرت، یاڕەبی خوایە دەبی چبووبی، کێ تووشی کێشەکی بووبی، شێرۆ لۆ ئەوها بەپەلە هاتەدووم؟ وەلحاسر درم ئۆقرەی نەکردو لەسەر هەزاری لێیدەدا، هەتا گەیشتینەوە لای مارێ بووە پاش مەغریبەکی درەنگ و دنیا تاریکبوو، شێبەشی هەولێرێ کارەبای نەبوو، تاریکستانەک بوو نەبیتەوە، چونکە شەڕی ناوخۆشبوو، هەر لەگەر ڕۆژئاوابوونێ جادەو بازاڕ چۆلدەبوو، دنیا بەتەواوی کش و ماتبوو، گەیشتینەوە لای مارێ، لە دووری تەماشامکرد، دیتم گەڕەک هێمنەو شتەکی وا دیارنییە کە جێی ترسێبی، وەلەو ترسەکی زۆرم هەبوو، شێرۆ لەپێش دەرکەیمە ڕایگرت و گۆتی: یاڵلا دابەزە، ئاوڕم داوە لای شێرۆی، دیتم هەردوو چاوی پڕی فرمێسکن، زانیم شتەکی گەورە ڕوویدایەو شێرۆ بەزۆر خۆی گرتیە هەتا پێمنەرێ، یەکسەر دابەزیم و بێئەوەی جانتاو کەلوپەلەکانم بینمە خوارێ، غارمدا لۆ ماری خۆمان، دەرکەم کردەوە، دیتم داکم و بابم لە حەوشێ دانیشتینە، کە ئەوانم دیت سەلامەتن، بڕەک هاتمەوە سەرەخۆ، داکم کە چاوی بەمن کەت، قیت بۆوەو بە گریان لۆلای من هات، تووند باوەشی پێکردم و گۆتی: وەی لۆت کۆرەبم ڕۆرە، ئەوجە لەوەپاش کێ پێتبرێ پرتەقار!

وەکی داکم ئەو قسەی کرد، لەجێی خۆم تاسام و هیشکبووم، ئەوەی تەڕاتیبی لە قوڕگم نەما، بابم لێم نێزیک بۆوەو بە چاوی پڕ لە فرمێسک گۆتی: وەرە دانیشە کوڕم، با دوو قسەت لۆبکەم، گۆتم: پێمبرێ هەورین چیلێهاتیە، مایە یان نا؟ بابم قۆری گرتم و داینیشاندم، بەینەکی باش بێدەنگبوو، داکم هەر دەگریاو لە چۆکی خۆی دەدا، بابیشم سەری نووی کردبوو و فرمێسکی دەباراند، دختۆر شێرۆش زۆر بە خەمباری لە دووری ڕاوەستابوو و تەماشا مەی دەکرد، گۆتمە بابم: دە قسەم لۆبکەو پێمبرێ هەورین مایە یان نا؟ بابم سەری برند کردو گۆتی: کوڕی گەورەم، هەرچی خوا بینی دەبی شوکربین و پێ ڕازیبین، هەموومان عەبدی خواینەو خواش مادام ژیانی دانابی، مردنیشی دانایە! گۆتم: بابە لۆ پێچوپەنای لەگە من دەکەی، ڕاست و ڕاست پێمبرێ هەورین مایە یان نا؟ داکم دەستی لە ملی کردم و گۆتی: وەڵلا کوڕم چت پێبرێم، ناوەڵلا نەمایەو مردیە! لەگەر ئەو قسەی داکم تاسام و ئەوەی ڕوحبی لەبەرم نەما، پێش چاوم تاریبوو، نەمزانی و نەمتانی چبرێم، هەر ئەوەندە نەبی هەستامەوەو غارمدا ژۆرەکەی خۆم، دەرکەم کردەوەو چوومە ژۆرێ، یەکسەر ڕەسمەکەی هەورینم دەریناو بە دەموچاوم وەناو لە پڕمەی گریانێم دا، داکم و بابم و شێرۆ هاتنە ژۆرێ و دانیشتن و لەگەمن زۆر گریان، ئەو گریانەی هەر چارمان، ئاگری هەمووی دنیای دەکوژاندەوەو چیای لەبنوپۆتکەوە هەردەتەکاند، وەزعەکم بەسەرهات، بەس بەسەر ئەوانەدێ کە دە ساری تەمەنی خۆیان بە قوربانی عەشقەکی زۆر پاک کردیە، هەر چەند کردم نەمتانی بێدەنگبم و نەگریێم، بابم لە خەمان و لۆ ئەوەی وەزعەکەی هێور کاتەوە، دەستی بە قورئان خیندنێ کرد، ئەو جێیانەشی دەخیند کە باسی مردنی خۆشەویستان دەکەن و ئەو کەسانە کە سەبر دەگرن چ پاداشتەکیان هەیە، داکم لەمن زیاتر دەگریا، شێرۆ هەر خۆی نەهێشت و هەتا هەتایێ ئەو فرمێسکە پڕ لە وەفاو خۆشەویستییانەی دختۆر شێرۆم لەبیر ناچی.
بابم هەر قورئانی دەخیندو ئەمن هەر دەگریام، ناهەق نەبووم، هەورین هەموو ژیانی داگیرکردبووم، هەرچی بەسەریهات و بەسەرمهات دەرەنجامی ئەو عەشقەی بوو، ئەو قوربانی بە ژیانی خۆیدا هەتا ئەمن لەژۆری ئیعدامی بێمەدەرێ، ئەو هەموو ژیانی خۆی کردە قوربانی یەک هەناسەی من، ئێستاش وا چووە بن خاکی و بەجێی هێشتم، بە تاقی تەنێ ئەمنی لەو دنیایەی هێشتەوە لۆ خەموخەفەتان، ئای لە ئاگری عەشق کو ئادەمیزادی تەفروتونا دەکاو دەیکاتە مشکی(خۆڵەمێش).
هەتا برێی بێتاقەت بووم و وێرانبووم، نە ژیانم ماو ناخواردن و خواردنەوە، تاکە ئیشی من بەس گریانبوو لە دیار ڕەسمەکەی هەورینی، ئەو ڕەسمەی ڕۆژگارەکبوو سوکنایی درم بوو، ئەوڕۆش بوویتە خەنجەرەکی دەبان و لەتوپەتم دەکا، ژیان ئەوەی ناخۆشە، لەپڕ خۆشەویستانت لە دەست دەدەی، لە وەختەکی کە قەت لە خەیارت نەبووە لە دەستیان بدەی.
دوو شەوو دوو ڕۆژ لەو ژۆرەی کەتم و کارو پیشەی من بەس گریانبوو، هەر چەند داکم دەهات و نانی لۆ دەهینام، نەمدەتانی هیچ بخۆم، بابم زۆر ڕجای دەکرد پارەکی بخۆم، ئەوجە لەبەر خاتری وان پارە نانەکم لە زارم دەنا، ئەویش لەگەر گریان و فرمێسکی هەر دوو چاوەکانم تێکەر دەبوون، گۆتم: بابە دەپێمبرێ هەورین کوو مرد؟ بابم فرمێسکی چاوی سڕیەوەو گۆتی: کوڕم، وەکی هەورین بیستی هەناری خوشکی زەهیر(ژەهر)خواردی کرایەو مردیە، کوڕی سەرۆک جاشەکەش پێی گۆتبوو: ئەوها هەناری دەکوژم، مادام لۆمن نەبوو کوو دێلم لۆ ئێکەکیدیبی، هەورین زۆر تێکدەچی و بڕیار دەدا تۆرەی ئەو هەموو زوڵمەی بکاتەوە، پاشی دە دوازدە ڕۆژی فرسەت دەینی و کوڕی سەرۆک جاشەکەی دەداتە بەر گوللان و دەیکوژی، دوو فیشەکیش لە سەرۆک جاشەکەی دەدا، ئەویش دەبانچەی ڕادەکێشی و هەورینی دەداتە بەر گوللان و دەمودەست دەیکوژی!

گۆتم: سەرۆک جاشەکە مردیە؟ گۆتی: لە عینایە موڕەکەزەی کەتیەو لەو ڕۆژیوە ئاگای لەخۆ نییە، گۆتم: ئەدی مەیتی هەورینی چیلێهات؟ گۆتی: بردیان لە تەنیشت داک و بابی شاردیانەوە، گۆتم: دەتانم بچمە سەر قەبری؟ گۆتی: جارێ پێمباشە نەچی تەئکیدم کوڕەکانی ئەو سەرۆک جاشەی دووربەدووری دانووساینە، دەترسێم بچی و بتکوژن، جارێ سەبرەکی بگرە هەتا وەزعەکە هێور دەبیتەوە! هەر چەند ئەمن بەمردنی هەورینی تەفروتونابووم و ئاگر لە هەناوم بەربوو، بەران داکم و بابم دە ئەوەندەی من وەزعیان تێکچوو، بە تایبەتی داکم، لەو ماوەی مردنی هەورینی ڕەنگە دە کیلۆ کەمیکردبی، هیچی پێنەدەخورا، هەموو ڕۆژێ لەسەر نانی دەستی بە گریانێ دەکردو هەردەستاو دەچووە ژۆرەکەی خۆیی و بابم و تێر تێر دەگریا، ئەو ڕۆژە پڕ خەمانە قورئان خیندنەکەی بابم سوکناییەکی زۆری دەدا بەمن، ئاگری درم بەس بە دەنگە خۆشە پڕ لە فرمێسکەکانی بابم دادەمرکا، ئەگەر داک و بابەکی ئەوها بە هێزو توانام نەبایە، سەتاسەت لەگەر بیستنی مەرگی هەورینی بەزگم دەدا، ڕۆژانە قادر قرپەستور و زەکیەی خێزانی و دختۆر شێرۆ و جیرانەکانیدی سەریان لێدەدام و دریان دەدامەوە، دوعای خێریان لۆ دەکردم و داوایان لە خوای گەورە دەکرد سەبرو ئارامیم پێببەخشی.
شەوەکی پاش نوێژی عیشایێ بە دختۆر شێرۆم گۆ: لۆ لەگەرم نایێی بچینە سەر قەبری هەورینی؟ گۆتی: بەو شەوەی خەتەر نییە؟ گۆتم: تەئکیدم ئێستا کەسی لێنییە، قابیلە ئەو جاشانە بەو شەوەی لەوێبن! گۆتی: ڕاست دەکەی، یاڵلا با بڕۆین، گۆتم: چەکت هەیە؟ گۆتی: کلاشینکۆفەکم هەیە، گۆتم: دەبڕۆ بینە، ئەمنیش دەبانچەم پێیە، نەوەک خوانەخواستە شتەک ببی، با بتانین بەرگری لەخۆمان بکەین، گۆتی: زۆر باشە، شێرۆ چۆوە ژۆرێ و هەندەی پێنەچوو کلاشینکۆفەکەی هینا، سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین لۆ سەر قەبران.
چووینە ناو قەبرستانی و گۆتم: پێدەزانی؟ گۆتی: بەرێ، گۆتم: مادام لە تەنیشت داک و بابیبی ئەمنیش پێدەزانم، بەینەکی ڕۆیشتین و دیتمانەوە، لە تڕومبێلی هاتینە خوارێ و نێزیک بووینەوە لە قەبرەکان، شێرۆ دەستی لۆ قەبری هەورینی درێژکردو گۆتی: ئەوە هەوە، قەبرەکە هێشتا کێلی لۆ نەکرابوو، بلۆکیان لەوسەر و ئەو سەری دانابوو، چوومە سەر قەبرەکەیی و لای سەری دانیشتم و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە گۆتم: هەورین، هەورین! شێرۆ لۆ ئەوەی وەزعەکەی بگۆڕی گۆتی: الفاتحە! ئیدی دەستم بە فاتیحەی کردو لە نیوەی پێم تەواو نەکراو لە هۆڕژنی گریانێمداو خۆم بەسەر قەبرەکەی دادا، شێرۆش خۆی پێنەگیراو وەکی من دەستی بەگریانێکرد، هەردووکمان هەتا فرمێسکمان لە چاوی دابوو گریاین، چەندی گازمکرد: هەورین کچێ هەورین، ئەوە ئەمنم پرتەقار، دە وەرامم بدەوە، هیچ نەبوو، نە دەنگی هەبوو نە هەست، گۆتم: ئای هەورین، چ ژیانەکی پڕ خەمت بەڕێکرد، چ خەمەکت لۆمن بەجوێهێشت، ئای هەورین، ئەوجە کێ گازم بکا بە پرتەقار! ئەوجە درم بەچی ئەو دنیایەی خۆشکەم، ئای هەورین برینی دابڕانت چەند قۆرە، ئای هەورین کوو مارت وێرانکردم! دختۆر شێرۆ قۆری گرتم و گۆتی: سڵاوەتەکی لێدەو ناوی خوای بینە، دوعای لۆبکە خوای گەورە ڕەحمی پێبکاو لێی خۆشبی و ئیشاڵلا لەو دنیای پێکدەگەنەوە! لەگەر ئەو قسەی دختۆر شێرۆی بڕەک هاتمەوە سەرەخۆو قورئانەکەی گیرفانم دەریناو دامە بەر ڕۆناکی لایتەکەی تڕومبێلی دەستم بە خیندنی کرد، دەوری نیو سعاتی قورئانم خیندو دختۆر شێرۆ گۆتی: دەوجە با هەستین بڕۆین، بەینەکی باش تەماشا قەبرەکەیم کردو پێشی هەستم چەنگە خۆرەکی سەر قەبرەکەیم هەرگرت و لە گیرفانم ناو هەستامەوە بە چاوی پڕ لە گریان فاتیحەکیدیم خیندو داهاتمەوە دوو سێ جار قەبرەکەم ماچکردو خواحافیزیم لێکردو ڕۆیشتین.
گەیشتینەوە لای مارێ دیتم داکم و بابم لە پێش دەرکەینەو زۆر بە مشەوەشی ڕاوەستاینە، وەکی چاویان بەمە کەت بڕەک هاتنەوە سەرەخۆ، داکم گۆتی: ئەوە بەو وەزعە ناخۆشەی کێوە چووبووی؟ گۆتم: وەڵلا لەگەر دختۆر شێرۆی ئیشەکمان هەبوو، بابم گۆتی: ئیشتان هەبوو یان چووبوونە سەر قەبری هەورینی؟ فرمێسک لە چاوم هاتە خوارێ و گۆتم: ئەرێوەڵڵا چووبووینە سەر قەبری هەورینی، گۆتی: کورە کوڕم زۆرت ئاگا لەخۆبی، با ئەو دڕندانە زەڕبەکت لێنەدەن و نەتکوژن! گۆتم: بابە، ئەوجە پاشی مردنی هەورینی ئەمن ژیانم لۆچیە!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 344 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] مێدیای کۊمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 150
کوڵەباس
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 08-07-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 09-07-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 344 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)
کوڵەباس
ئەسغەر و مەحمووۮ
کوڵەباس
باسێوی کۊتا سەرو دیاردەو وېکوشتەی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,473
ۋېنۍ 106,576
کتېبۍ PDF 19,270
فایلی پەیوەڼیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)
کوڵەباس
ئەسغەر و مەحمووۮ
کوڵەباس
باسێوی کۊتا سەرو دیاردەو وېکوشتەی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.422 چرکە(چرکۍ)!