ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,149
画像 106,458
書籍 19,249
関連ファイル 96,905
Video 1,378
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
دار گوێزەکانی هەورامان
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دار گوێزەکانی هەورامان

دار گوێزەکانی هەورامان
دار گوێزەکانی هەورامان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

کاتێک دارگوێزەکانی هەورامان نەخۆشیی سەرەتان لێی دان، ڕۆناڵد ڕیگان سەرۆک کۆماری ئامریکا کە لە ژوورە گەورەکەی خۆی لە تەنیشت ژنەکەی دا خەوتبوو، لەخەوڕاچڵەکا و لە کاتێکدا ئارەقێکی سارد هەموو جەستەی لەخۆگرتبوو، سوێندی خوارد جارێکی تر بە شێوەیەکی جیددی بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوتووەتە بەر مەترسیییەوە و هەربۆیە دەبێ هەرچی زووتر هێرش بکاتە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەم کاتەدا نەنکم کە خەریکی تەشی ڕستن لە ژێر تاقە دارگوێزی حەوشەکەماندا بوو، چاوی بەو پەڵە ڕەشەیە کەوت کە لە دوێنێکەوە بە ناوقەدی دارگوێزەکەوە دەرکەوتبوو، زریکەیەکی لێوەهات و بە هەڵەداوان تا ئەو جێگایەی جەستەی پیری ئیزنی پێدەدا، خۆی گەیاندە لای حکومەت و داوای دکتۆر و دەرمانی لێکردن.

دکتۆرەکان کە قەت ناوی سەرەتانی دارگوێزیان نەبیستبوو، بە سەرسوڕمانەوە لە یەکتر و پاشان بە تێکڕا لە دایەگەورەم ڕامان، ئەوسا پێکەوە کاغەزێکیان نووسی و ئیمزایان کرد و، داوایان لە بەشی گشتیی تەندروستی کرد دایەگەورەم بە تاوانی شێتێی بنێرن بۆ شێتخانە، تا لەوێ لەژێر چاوەدێریدا بێت. بەڵام دایەگەورە لەوە چوست و چالاکتر بوو دکتۆرەکان بتوانن بیگرن، هەر بۆیە پاش ئەوەی بە نووکی تەشییەکەی ڕوومەتی هەموو دکتۆرەکانی بریندارکرد و بە بەنە چێنراوەکەی، قاچ و دەستی هەموویانی بەستەوە، هەڵات و ڕووی لە حەوشەکە کردەوە و، لەژێر دارگوێزەکە دیسان دەستی کردەوە بە تەشی ڕستن. دیسان ئەو خورییە خاوەی دەوری قۆلی خۆی ڕستەوە کە بۆنی مەڕەکانی دەشتی لاجانی دەدا.

رێک لەم کاتەدا دایەگەورەم بەمەوە سەرقاڵ بوو، ڕۆناڵد ڕیگان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە فرمانی هێرشی دەرکردبوو و، پاشان خەنی لەوەی توانیبووی ئەمریکا لە هەڕەشەیەکی کتوپڕی و گرینگ بپارێزێ، چووبووە ئاودەست، دووشی گرتبوو، دیانەکانی شۆردبوو، ڕیشی تاشیبوو و بە جلوبەرگە فەرمیەکانییەوە چووبووە سەر مێزی نانی بەیانی. بەڵام بەداخەوە هێشتا لە بەشی هەواڵەکانی ئەمڕۆی ڕۆژنامەکەی بەردەمی باسی هێرشەکەی تیانەبوو. خەمین لەمە، قومێکی لە قاوەکەی دا و بیری لە بەیانی کردەوە کە چلۆن بە تیترێکی گەورە هەر ئەم ڕۆژنامەیە سبەی باس لە کردەیەکەی سەربازی مەزن دەکا کە مانایەکی یەکجار گەورەی دەبێ بۆ هەموو مێژوو و هەموو مرۆڤایەتی، چ کۆن و چ داهاتوو.

دایەگەورە هێشتا دوو دەور تەشییەکەی بانەدابوو کە دیسان بیری نەخۆشیی دارگوێزەکە کەوتەوە. تەشییەکەی دانا و هەستا و ئەمجارە ئارام لە قەدی درەختەکە نزیک کەوتەوە. جوان لێی ڕووانی. ڕێک نیو مەتر بەرزتر لە عەرزەکە پەڵەیەکی ڕەش بە ناو قەدی درەختەکەوە بوو. دەستی پیاهێنا. درەختەکە لەوێدا کەمێک بۆش دەینواند. نەرمتر لە تۆڵاش. ئەوسا سەری هەڵبڕی و لە لق و لە گەڵاو لە گوێزەکان ڕاما کە هێشتا هەواڵی نەخۆشییەکەیان پێ نەگەیشتبوو. بیری کردەوە کە تا ئەم هەواڵە دەگا، ڕەنگە بتوانێ کارێ بکا. بیری کردەوە و بیری کردەوە. دەیزانی سەرەتان چاری نیە، بەڵام دەبێ سەرەتانی دارگوێز چاری هەبێ! هەستاو چوو مێووڕۆنێکی گرتەوە و خستیە سەر برینەکە. ئەوسا دۆعایەکی بەسەردا خوێند و فوویەکی پیاکرد و، هاتەوە شوێنەکەی خۆی. هێشتا گڵۆڵەیەکی تری نەچنی بوو دەنگی بەسامی شتێک، سەرنجی قۆستەوە. سەری هەڵبڕی و، سەیری دەورووبەری خۆی کرد. پێی وانەبوو هیچ بوونەوەرێک لەم جیهانەدا بتوانێ هەبێ و، خاوەنی وەها دەنگێکی سامناک بێت. لە چیرۆکەکاندا ئا، بەڵام لێرە لە ناو ڕاستییەکانی ژیاندا نا. بۆیە بە خەیاڵی ئەوەی تەنیا وەهمی پێرییە و نە چیتر، دەستی کردەوە بە ڕستنەوەی تەشی. چەندە ئەم تەشیەیشی خۆشدەویست! دایکی گوتبووی لە نەوەکانی پێشترەوە بەر میرات مابووەوە، وەها کەس نازانێ کام نەوە. بە وردی سەیری دەکا. ڕەنگە لەو نەوەوە مابێتەوە وا یەکەم جار لە ژێر ئەم دارگوێزەدا دانیشت. کتوپڕ زانی تەشییەکە لە دارگوێزە. ڕەنگە لە لقێکی هەر ئەم دارگوێزە. لەم بیرکردنەوەیەدا بوو دەنگەکە لێی نزیک و نزیکتر کەوتەوە.

بۆ سبەی، ڕیگان لە کاتی ناشتادا لە سەر لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکان، وێنەکانی بینی. فڕۆکە شەڕکەرەکان بە ئاسمانەوە، ئەوسا لە کاتی نیشانەگرتنەکاندا و دوواتر مەبەستە پێکراوەکانی ناو دووکەڵ و گڕ و تەپ و تۆز. سێ وێنەی تۆکمە و پڕ بە پێستی ڕووداوەکە. پەرداخە شیرەکەی حەوادا و لە بەرخۆیەوە بە خۆشیی سەرکەوتنەکەی، قومێکی قوڵی لێدا. لە سەیرکردنی وێنەکان تێرنەدەبوو. سەرئەنجام تەلەفۆنێکی بۆ هات و، دەبا ڕۆژنامەکە دابنێ. سەرۆکی سوپا بوو. بە پێکەنینەوە لەو سەر خەتەکەوە گوتی:
قوربان! مەبەست سەداسەد پێکراوە، چاوەڕوانی فرمانی تر دەمێنینەوە.

ریگان ویستی وەڵامی بداتەوە، بەڵام کتوپڕ بزەکەی سەر لێوی خنکا. شتێکی بچوکی ناو وێنەکان کە بینیبووی، بەڵام سەرنجی نەدابوویە، هاتەوە بەرچاوی. بەپەلە ماڵئاوایی کرد و گووشییەکەی دانا و، سەیری ڕۆژنامەکەی کردەوە. جوانتر لێی ڕاما. ئەوسا دیتییەوە. لە ناو دووکەڵ و گڕ و تەپ و تۆزدا، سەری پیرێژنێک و دەستەکانی و شتێک کە کەمێک لەولاتری دەستەکانییەوە بوو، بینی. ئەمانە لێرە چی دەکەن؟ تەلەفۆنی کرد و داوای بەشی زانیاری کرد. پاش کەمێک ئەفسەرێک هات و گوتی کە بە داخەوە لە تەنیشت هەدەفەکە پیرێژنێک دانیشتبوو و خەریکی شتێک بووە کە ئێمەیش تا ئیستا نازانین چ بووە، هەروەها گوتی کە لە شەڕدا تێداچوونی خەڵکی سیڤیل و مەدەنی بە داخەوە شتێکە ناتوانرێ سەداسەد خۆی لێ بپارێزرێ، بەڵام ڕیگان سەرنجی نەدایە ئەم ڕستەیەی دووایی. ئەو لەو شتە نەدەگەیشت کە سەرێکی پان و سەرەکەی تری تیژ بوو، بەو شتەوە کە دەڵێی مار بوو لە ناو قەدی ئاڵابوو. فرمانی دا هەرچی زووتر دەبێ بۆی بدۆزنەوە ئەم شتە سەیر و سەمەرەیە چییە.

دایەگەورەم کە هێشتا پێی وابوو دەنگەکە لە خەیاڵەوە دێ، سەرەڕای ئەوەی هەموو جەستەی هاتبووە لەرزین، بەڵام هەر لە تەشی ڕستن بەردەوام بوو. کاتێک بۆمبە بەهێزەکان تەقینەوەو دارگوێزە لەمێژینەکەیان لە خۆیاندا نوقم کرد و، جەستەی ناسک و پیری ئەویشیان بە تەشییە مێژووییەکەوە بە ئاسماندا کرد، هێشتا هەر بە حەواوە وازی لە تەشی ڕستن نەدەهێنا. ئەو هەر لە خەیاڵی ئەوەدا بوو زستان کورەزاو کچەزاکانی قاچ و دەستیان سەرمای نەبێ و گوێ و لووتیان سەرما نەیبا. تەنیا کاتێ تەشییەکە بە حەواوە لە دەستی بووەوە، ئەوجا باوەڕی بەوە هێنا دەنگەکە خەیاڵی نەبووە و شتێک بوو هەر لەم دونیایەیدا وا ئەوی تێیدا دەژیا. بەڵام خەیاڵ و ئەرکی تەشی ڕستن کە بریتی بوو لە هەموو مانای ژیانی ئەو، وازی لێ نەدەهێنا. بۆیە هەتا توانی بە حەواوە دەستی بۆ ڕاکیشا هەتا بیگرێتەوە، ئەو دەستانەی چیدی نەدەکشان و نەخوازراوانە بە لایەکی تردا دەڕۆیشتن! دایەگەورەم قەت نەیزانی ئەو ڕۆژە، دوواڕۆژی ڕستنە میژووییەکانی ئەو بوو.

ئەفسەرەکە ڕۆژی دوواتر بە مەلەفێک بە بن باڵییەوە هاتەوە لای ڕۆناڵد ڕیگان و دووا ڕاپۆرتی پیشاندا. بە پێی دووا لێکۆڵینەوەکان، ئەوە سەری پیرێژن نەبوو و، بەڵکوو تێکەڵێکی نەخوازراوانە لە دووکەڵ و گڕ و تەپ و تۆز ئەو وێنەیەی دروست کردبوو. دەستە غەریبەکەیش هەروەها. ئەو شتە سەیرەیش وا سەرێکی پان و سەرەکەی تری تیژ بوو، بەشێک لە دارگوێزەکە بوو کە بە هۆی تەقینەوەی بە هێزی بۆمبەکەوە تیکەیەکی لەم شێوازەی لێ جیاببووەوە. ئەفسەرەکە پێش ئەوەی بروات، گوتی:
قوربان! هەموو شتێ لە شوێنی خویەتی و، هیچ شتێک نیە جێگای نیگەرانی بێت.
ئەوسا قاچەکانی سەربازییانە بە یەکدا کێشابوو، جووتی کردبوون و ڕۆیشتبوو.
ریگان فرمانی دا ئەو وێنەیەی بۆ گەورە بکەنەوە و بیخەنە قاپێک. ئەوسا بردییەوە ماڵەوە و بە سەر دیواری ژووری خەوەکەی خۆی دا هەڵیواسی. خەنی لەوەی شەڕ دەتوانێ گەورەترین هونەرمەندی نیگارکێش بێت، هەموو شەوێ پێش خەوتن، یاخود ڕابواردن لە گەڵ ژنەکەی، سەیرێکی وێنەکەی دەکردەوە و حیکمەتی شەڕی لا گەورەتر و گەورەتر دەبووەوە.
دووای ئەوەی بۆ چەند ڕۆژ دایەگەورەم نەهاتەوە ماڵ، ڕوومان کردە دارگوێزەکە. ئەوەی بینیمان درەختێکی دارگوێزی وشک و ڕەق هەڵاتوو بوو نە گەڵای پێوە مابوو و نە گوێز، لکەکانی درێژ و سیس لە پەنجەی جادووگەریان دەکرد. بەو پەڵە ڕەشەوە ئیستاکە تەواوی ناوقەدی تەنیبوو. لەو شوێنەی وا دایەگەورەم هەمیشە دادەنیشت، چاڵێکی ڕەش و سووتاو دەبینرا. هەرچی بانگمان کرد دایە گەورە دایەگەورە، وەڵام نەبوو. تەنیا دەنگی ئێمە بوو دەهات و دەچوو.
ئەو زستانە، ئەوەتەی من لەبیرم دێ، ساردترین زستان بوو. قاچ و دەست و گوێیەکانی ئێمە وەک دارگوێزەکەیان لێهاتبوو، بێ گەڵا، بێ گوێز، درێژ و سیس وەک لقەکان.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは705表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 4
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( زریان عەلی 07-07-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 09-07-2022
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 07-07-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは705表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,149
画像 106,458
書籍 19,249
関連ファイル 96,905
Video 1,378
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.578 秒(秒) !