پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەتاتە، میوەی بەهەشت
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەتاتە، میوەی بەهەشت

پەتاتە، میوەی بەهەشت
پەتاتە، میوەی بەهەشت
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

حەمەی برام پەتاتە فرۆشە. هەڵبەت چونکە کەسابەتی باشی نیە و پارەی چاک دەرناهێنێ، پەتاتەخۆریشە. جگە لەمە پاش ماوەیەک لە پەیوەندی لەگەڵ کاسبییەکەیدا شتێکی تریشی لێقەوما. ئەویش ئەوەیە بۆ ئەوەی بتوانێ باشتر مشتەری بەرەو خۆی ڕابکێشێ، جوان جوان پەتاتەکان لە ماڵەوە لە سەر داشقەکەی بە ئاو و بە پەڕۆ دەشوا، بۆیە، بووە بە پەتاتەشۆریش. حەمە پەتاتەشۆریشە.
کەس بەقەد حەمەی برام پەتاتە جوان ناشواتەوە. پەتاتەکانی وەک ئەڵماس لەبەر هەتاودا دەدرەوشێنەوە، وەک ملوانکەی مراوریی ملی ژنان لە دوورەوە باق و بریقیانە.
من ئەوتەی لەبیرم دێ حەمە پەتاتەفرۆش بووە. لەو کاتەوە عەقڵم بە دونیا کراوەتەوە، هەمیشە ئەوم لەبەر داشقەکەیدا لێرە و لەوێ لەسەر شۆستەکان و لەبەردەم دوکانەکانی شاردا بینیوە. نازانم بۆ لە دووای ئەو هەموو ساڵە وەک ئەو خەڵکە نەبوو بە خاوەن دووکان و هەر لێرە و لەوێ لەبەر سەرما و گەرمادا ڕادەوەستا و، هاواری مشتەری دەکرد. من ئەوەندە حەمەی برامم لەگەڵ پەتاتە بینیوە کە جاری وایە هەست دەکەم لەوان دەچێ، ڕەنگ بۆر و بە تەحەمول لە هەر چوار وەرزی ساڵدا.

کە ئێوارەی لێدێ پەتاتە نەرم و ڕەنگ هەڵبزرکاوەکان بە کاوەخۆ جیادەکاتەوە و لەسەر لایەکی گارییەکەی هەڵیاندەچنێ (بۆ ماڵەوەی جیادەکاتەوە)، پاش ئەوەی بە جوانی خێر و شەڕی ئەو ڕۆژە لە ژێر گارییەکەدا بە دانیشتنەوە بە ئەسپایی و بە دزییەوە دەژمێرێ، گەر دەستی دا ئەوە هەندێ میوەیش کە هەمیشە لە پاشماوەکانی بن قرتاڵ و سندووقەکانە دەکرێ و لۆژە لۆژ بەرەو ماڵەوە دەبێتەوە. هەڵبەت پێش ئەوەی بگاتەوە ماڵ، لەسەر ڕێگا لە مزگەوتەکەی گەڕەک لادەدا و کاری ئاودەستەکەی دەباتە ئەوێ. حەمە کەمێک دەشەلێ. خەڵکی دەڵێن دەیبینن بۆ ماوەیەک لەبەردەم دەرگای مردووشۆرخانەکەیش ڕادەوەستێ و ئەوسا لادەکاتەوە سەیرێکی دارمەیتەکەیش دەکا کە بە سەر بەرزایێکەوە لە بەرامبەر ڕیزی ئاودەستەکاندا هەڵواسراوە. پاشان وەڕێ دەکەوێتەوە و بەرەو ماڵەوە دەبێتەوە. ئەو شەوە وەک هەمیشە خێزانەکەی، یان بەساخی پەتاتەی کوڵاندووە، یان بەقاشکراوی خستوویەتە کەمێک ئاوەوە و لەگەڵ سەلکێک پیاز و کەوچکێک ڕۆن کوڵاندوویەتی، یاخود سووریکردووەتەوە. حەمەی برام پاش ئەوەی لە حەوشە بە حەزەوە دەست و دەم و چاوی دەشوا و بە دەنگی بەرز شوکری خودا دەکا و بە حەز و لەز پڕ بە سییەکانی هەوای ئێوارە هەڵدەمژێ، دەچێتە ژوورەوە و بە دەستە گەورەکانی پاروو لە دووای پاروو، پەتاتە بە دەم و قوڕگیدا دەکا.

کەس بەقەد حەمەی پەتاتەفرۆشی برام حەزی بە پەتاتە نیە، کەس!
من کە وەزعم باشترە و لە یەکێک لە ئیدارەکانی حکومەت دامەزراوم و پێم وایە چاوم باشتر دونیا دەبینێ (هەڵبەت با ئەوەیش بڵێم حەمە وەجاخ کوێرە و خاوەنی هیچ منداڵێک نیە)، ڕۆژێ ڕووم تێکرد و پێم گوت کە چیتر ڕەوانیە ئەو لێرە و لەوێ لەسەر شۆستە و لەبەردەم دووکانی ئەم و ئەودا ڕاوەستێ. بۆیە گوتم کە من ڕەنگە بتوانم کارێکی بۆ بکەم و دوکانێکی بچوکی بۆ پەیدا بکەم. تەنانەت گوتیشم لەگەڵ یەک دوو کەسیش قسەم کردووە و سوکە قەولێکیان پێداوم. گوتم کە لەوێ بۆ خۆی دەتوانێ جگە لە پەتاتە، شتی تریش دابنێ و بەدەمییەوە بیانفرۆشێ. یان نا، گەر حەزی لێیە با دووکانەکە بکا بە پەتاتە و تەواو. بە کورتی زۆرم بۆ باس کرد و بە تەمای وەڵامی ئەو، بێدەنگ بووم و چاوەڕوان مامەوە. حەمەی برام چاوەکانی لێ وردکردمەوە. دەستی برد قوتووی تووتن و پەڕە هەمیشەییەکەی لە گیرفانی پانتۆڵە هەراو و کۆنەکەی دەرهێنا، پاش ئەوەی جگەرەیەکی لەوەپێش پێچراوەی داگیرساند و مژێکی قووڵی لێدا، گوتی یەعنی تۆ پێت وایە من لە هەموو ئەم ساڵانەدا کە خەریکی پەتاتە فرۆشتن بووم و سەرم تیا سپی کردووە، ئەقڵم بەوە نەشکاوە لە بیری دوکانێکدا بم؟... ها؟ توسەری خۆت پێت وایە کە من ئەوەندە گەمژەم؟ من کە چاوەڕووانی وەها وەڵامێک نەبووم، کەمێک تیایا مامەوە و، ئەوسا زۆر خێرا وتم کە نا مەبەستم ئەمە نیە بەڵام حەمە چیتر دەرفەتی نەدامێ و لەکاتێکدا بە دەست ڕێگاکەی نیشان دەدام و قۆلی وەک قۆلی داوەڵ بەو ئاسمانەوە مابووەوە، بەڕی کەوتم و ڕۆیشتم و دوورکەوتمەوە. ڕقم لە خۆم بوو. نازانم بۆ وا بە بێ هیچ لێکدانەوە و هێنان و بردنی دۆخەکە بە کتوپڕی ئەمەم لەگەڵ باسکردبوو، بەڵام تازە گوزەرابوو و کارلەکار ترازابوو. لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پیادەهاتەوە، لەبەرخۆمەوە گوتم کە بە من چی، من ویستم پیاوەتی لەگەڵ بکەم و لەو دۆخە نالەبارە ڕزگاری بکەم، جا بۆ نایەوێ، ئیتر کەیفی خۆیەتی، چاوی دەرێ، چاوەکانی دەرێ!

بەڵام حەزی زانینی ئەوەی کە بۆچی حەمەی برام حەزی بە داشقەچیەتی و کەسابەتی گەڕۆکیانە بوو، بەرۆکی بەرنەدەدام.
هەر ئەو ڕۆژە من جێم هێشتبوو، بە چەند ساتەوەختێک دوواتر، مەلای مزگەوتەکەی گەڕەکەکەمان چووبووە لای و پەتاتەی لێکڕیبوو. پاشی خۆش و بێشی سەرەتایی و ئاسایی و، ئاڵ و گۆڕکردنی چەند قسە و باسێک، پێی گوتبوو گەر پێی خۆش بێت ئەوا دەتوانێ لە پاڵ پەتاتەفرۆشتنەکەیدا کەسابەتێکی تریش بکات کە زۆر خێرە و، جگە لەوەی خێری دونیای پێوەیە ئەوا خێر و بەرەکەتی ئەو دونیایەی تریشی تێدایە و بۆیە واچاکە دەستی ڕەد بە سینگییەوە نەنێ و ئەزدەم قبوڵی بکا.
حەمە هەر پێشنیارەکەی گوێ لێ ببوو (ئەمە خەڵکی دەورووبەری دەیانگێڕایەوە)، لە خۆشیا قیژەیەکی لێهەستابوو، کەوتبووە ماچکردنی شێتانەی دەست و مێزەری سپیی مەلا، پاشان بۆ نیو سەعاتی ڕەبەق لە سەر قاچەکانی هەڵتروشکابوو و لەکاتێکدا جگەرەی بە شوێن جگەرەدا بە باکردبوو، جوابی یەک مشتەری چییە نەدابووەوە.

ئیتر لە ڕۆژی دووای ئەو ئێوارەوە، حەمەی پەتاتەفرۆشی برام بوو بە مردووشۆری مزگەوتەکەی گەڕەک.
من کە یەکجار پێم ناخۆش بوو، ئیستا دەمزانی بۆچی وازی لە پەتاتەفرۆشیی سەرجادە نەهێنابوو، ئیستا دەمزانی بۆچی ئەوەندە بە جوانی پەتاتەکانی دەشۆردەوە، هەنووکە بوو دەمزانی بۆچی هەموو ئێوارەیەک پێش ئەوەی بچێتەوە ماڵەوە لەبەر دەرگای مردووشۆرخانەکە ڕادەوەستا و لێی ڕادەما و، تەنانەت جاری وایش بوو سەری بە دەرگاکەوە دەنا و گوێی ڕادەداشت!
بەڵام ئەو ساڵانە مردوو کەمبوون، خەڵک کەم دەمردن. بۆیە حەمە پارەی چاکی لە شۆردنی مردووەکان دەست نەدەکەوت. لەوەش نەدەچوو زۆر بەمەوە پەرۆش بێت. ئەو وەک جاران پەتاتە سیسەکانی جیادەکردەوە، میوە نیوەگەنیوەکانی دەکڕی و، بەحەزەوە لوولی بە پارووی پەتاتە دەدا. هیچ شتێک ئەوەی پیشان نەدەدا پارەی ئەو مردووە کەمانەی دەیشۆردن بارێکی لە دۆخەکەی گۆڕیبێ. من کە سەیری ڕەنگی سیس، دیانە نیوە هەڵوەریو، سەری نیوەڕووتاوە و ماش و برینجییم دەکرد، ئیتر لەداخا ئاگام لەخۆم نەدەما. حەمە وەک هەمیشە دەژیا. لای ئەو، زەمەن نەدەجوڵا.

ئەوانەی لەوەپێش مردوویان لەگەڵ مردووشۆرەکانی جاران شۆردبوو و لەم بارەیەوە خاوەن ئەزموون بوون، دەیانگوت کەس بە قەدەر حەمەی پەتاتەفرۆش جوان مردوو ناشوا. دەیانگوت بە پەڕۆ و سابوون وەهایان بەدەوردا دێت کە سەیرە. ناوگەڵ، پشت گوێ، بەینی پەنجەکان و قژ و بن باڵیان وەها دەشوا هەرنەبێتەوە. لەسەر یەک و لەسەریەک. دیسان و دیسانەوە. چەندین و چەندین جاری تریش. ئەوسا لە ئاوکێشانیان تێرنابێ. پەستاپەستا بە سەتڵە شینە ڕەنگ هەڵبزرکاوەکە ئاویان پیادەکا. خووشش خووششش، خوڕەی ئاو لەسەر تاتەبەردی مردووشۆردنەکە دەڵێی قەت کۆتایی نایێ. ئاو شەپۆل دەدا. دەریایە دەریا! دەیانگوت ئەوجا لەکاتی وشککردنەوەیاندا وەها لە هەموو ئازای جەستەیان ورددەبێتەوە، هەرنەبێتەوە. بە خاولییەکەیەوە ئەو شوێنانەی وا گومانی لێیان هەیە جوانتر وشکیان دەکاتەوە، تەنانەت لەگەڵیشیان دەدوێ. ئەگەرچی زەحمەتە وشەکانی ببیسترێ، بەڵام حەمە دەدوێ. باسی چیدەکا، خوا دەزانێ! لای حەمە مردووەکان دەڵێی زیندوون!
لە دونیادا مردووشۆری وەک حەمەی برام دەست ناکەوێ، لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانە بەرینەدا، من دڵنیام، ئەگەرچی جگە لە شارەکەی خۆم قەت هیچ شوێنێکی ترم نەبینیوە!

کتوپڕ ڕۆژێکیان هەورێکی چڵکنی ڕەش، نەک لە ڕۆژئاواوە یاخود لە باکوورەوە (هەوری وڵاتی ئێمە هەمیشە لەو دوو شوێنەوە دێن و دادەکەن)، بەڵکو لە شوێنێکەوە کە هەتا ئیستاکەیش کەس نەیزانی لە کوێوە، هات و ئاسمانی شاری لە چەند چرکەدا داپۆشی (هەندێ دەڵێن لە باشوورەوە هات). کەس هەوری وەهای نەبینیبوو، قەت قەت. هەورێکی ماسولکەیی و لەناوخۆیدا پێچاوپێچ، ڕەگاویی و پڕ چاڵە و چۆڵ کە قورس قورس دیسان لە چەند چرکەیەکدا نەوی بووەوە و نیشتە سەر شار. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوە بوو کەس نەترسا، بە پێچەوانەوە هەر هەموو سەریان هەڵێنا و کەوتنە سەیرکردنی. هەورەکە هەم سامی دەبەخشی و هەم سەرنج. خەڵک کە مابوونەوە سەرئەنجام چی بکەن، بە تەمای داکردنی باران یاخود بەفرێکی بەبەرەکەت، دڵخۆشیی خۆیان دایەوە و چاوەڕوان مانەوە. حەمەی پەتاتەفرۆشی برایشم یەک لەوان بوو.
بەڵام هەورەکە داینەکرد. بە ئیستایشەوە هەر داینەکرد. وەک فەرشێکی بەرین لەوێ مایەوە و هەناسەی شاری کپ کرد. لەو ڕۆژەوە ئیتر نە بایەک هەڵیکرد ڕایماڵێ و نە هەتاویش ئەوەندە گەرم کە بتوانێ شیبکاتەوە و وەک پەشمەک بیکاتەوە بە شەکر.
ئەوەندەی نەخایاند کە مردووی شار بەپێچەوانەی جاران زیادی کرد. هەر ڕۆژەی لە کۆڵان و لە خانوویەکدا دەنگی ناڵە و هاوار بەرزدەبووەوەو هەواڵی مردن و تەرمێکی تری ڕادەگەیاند. وای لێهات ئیتر حەمەی برامیان بە خوایش و تەمەننا بایە یان بەزۆر لە سەر داشقەکەی هەڵدەگرت و دەیانبرد. حەمە کە هەموو بن باڵی سوور و شین هەڵگەڕابوو، پاش ماوەیەک بەو ئاکامە گەیشت کە واباشە واز لە داشقە و پەتاتەکانی، بگرە بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت، بێنێ و بە تەواوی ڕووبکاتە مردووشۆری.

ئیتر پەتاتەفرۆشەکەی برام لە مزگەوت لێی کەوت. مردوو لەسەر مردوو، تەرم لەسەر تەرم. کەس نەیدەزانی چلۆن ئەم شارە ئەم هەموو حەشیمەتەی تیابووە. نەدەبڕایەوە. وەک بڵێی مردووەکان لە دووای شۆردن و ناشتنیان، دیسان بە دزییەوە لە گۆڕەکانیان هەڵدەستانەوە و شەوانە ڕوویان لە خانووەکانیان دەکردەوە و، دوواجار دیسان بۆ جارێکی تر دەمردنەوە و ڕوویان لە براکەی من لە مزگەوت دەکردەوە. حەمە لە شان و پیل کەوتبوو. دەڵێی وزەی لە بن پێیەوە وەک نەوتی چرا لەنتەری کون دەڕژایە سەر عەرز و لەناو خاک و خۆڵی وشک و برژاودا وندەبوو. ئێوارەیان درەنگان کاتێک دەکەوتەوە ماڵەوە، ئەوەندە ماندوو بوو کە خۆی بە پێوە نەدەگرت. بە بێ ئەوەی نان بخوا، یەکسەر دەچووە ناو جێگاکەی و دەخەوت. پرخەی حەمە ڕۆژەڕێیەک بڕی دەکرد.
بەڵام دەمبینی حەمە خۆشحاڵ بوو! هەڵبەت نەک خۆشحاڵ لە مردنی خەڵکی، بەڵکو خۆشحاڵ و خەنی لە شتێکی تر. چی بوو؟ نازانم.
تا ڕۆژێکیان لەپاش ماوەیەکی زۆر، سەردانیم کرد و لەکاتێکدا لەگەڵیا خەریکی خواردنەوەی چایی بووم، لێم پرسی کە داخۆ ماندوو نیە و نایەوێ واز لەمردووشۆری بێنێ، ئەوەیکە چیتر تەمەنی ئەو بەرگەی ئەم کارە دژوارە ناگرێ و واباشە بیداتە کەسێکی گەنجتر، یەکجار گەنجتر.

بەڵام حەمە تێکچوو. ژێرپیاڵەکەی لە لێوی ترازاند و داینایە سەر زەوی و لە کاتێکدا ورد ورد لە نیگاکانمی دەڕوانی، وتی پێت وایە مردوو و تەرمی خەڵکی ئەم سەردەمە بە گەنجی ئیستا دەشۆردرێ؟... وتی کە داخۆ من ئاوا بەم هەیکەل و ئەقڵەوەم لەم دونیایە گەیشتووم؟... وتی چما من نازانم لە وڵاتێکدا هەوری سەر سەری ناجوڵێ، مردووشۆری یەکێک لە شەریفترین کارەکانە؟ من کە لەم قسانەی واقم وڕمابوو، وتم ئەزانم عومرێک دوکانت نەکڕی و پەتاتەت شۆردەوە بۆ ئەوەی سەرئەنجام بتکەن بە مردووشۆر، وتم دەزانی پێویستی بەمە نەدەکرد و دەمانتوانی ڕاستەوخۆ بچینە لای مەلا و داوای لێ بکەین و تەواو، ئیتر ئەم تەمەنە جوانەت بە زایە نەدەچوو و بە مرادی خۆت دەگەیشتی، وتم پارووەکەت لە پشت ملتەوە بۆ دەمت برد و زەمەنێکی زۆرت بەزایەدا. بەڵام حەمە ئەمجارە لێم نەهاتە جواب. دووای ئەوەی کەمێک میوەی نیوەڕزیو و نیوەگەندەڵی بن قرتاڵەکانی پێدام، هەستام، پێڵاوەکانم لەپێکرد و جێمهێشت. حەمە بە مڕومۆچی خواحافیزی لێکردم.

راستییەکەی ئەوەبوو شارەکەمان زۆر خراپی لێقەومابوو. سەرەتا دەمانگوت ئەم هەورەیش دەبێ سەرئەنجام مل بداتە مەنتیقی ژیان و زەمان و ڕۆژێ لەم ڕۆژانە ئاسمانەکەمان جێ بێڵێ، بەڵام نەک شتی وا ڕووی نەدا، بەڵکو ڕۆژبەرۆژ زیاتر دادەبەزییە سەر شار و هەتا دەهات نزیکتر دەکەوتەوە. ئیستا ئیتر جاری وابوو دەکەوتە سەرەتاتکێکردنی ناو ماڵەکان و بگرە لە سەر چاوەشووشەکان نەقش و نیگاری سەیروسەمەرە و ترسناکیشی دەکێشایەوە. خەڵکی بەڕاستی وەڕەز و ماندوو ببوون. کۆڵان و شەقام نەمابوو بە چەندین و چەندین جار مەجلیسی سەرەخۆشیی تیا دانەنرابێ و بنەماڵە نەبوو لانیکەم ئازیزێکی لەدەست نەدابێ. لە شارەکەی ئێمە، ژیان زۆرتر پاڵی بە مەرگەوە دابوو هەتا ژیان.

کەمکەم وای لێهات خەڵکی ڕقیان لە حەمەی پەتاتەفرۆشی برایشم هەڵگرت. بە شوومیان دەزانی. کە دەردەکەوت بە پێچەوانەی جاران پشتیان تێدەکرد، یان هەوڵیان دەدا خۆی لێ گێل کەن. بگرە هەندێ جار ئەوانەی ڕوودارتر و تووڕەتر بوون بەر جوێنیشیان دەدا، بەڵام حەمە بێدەنگ و ئارام وەک بڵێی گوێ و ئاگای لەهیچ نیە، بەلایاندا تێدەپەڕی و تەنیا کاری خۆی دەکرد. تەنانەت لە جاران زیاتر بە تەرمی مردووەکانیش ڕادەگەیشت. ئەوەندە جوان دەیشۆردن و تەڕ و وشکی دەکردن کە دەڵێی کیسەکێشی حەمام بوو، ... دەڵێی خەڵکی زیندووی خاوێن دەکردەوە.
گەر لەو سەردەمەدا ڕێگات بکەوتایە شاری ئێمە و لە تاقە بەرزایی ناو شارەکە ڕاوەستایتایێ و بتڕوانیایە قەبرستانەکەی ڕۆژئاوای شار، ئەوا لە پان و بەرینییەکەی سەرت سوڕدەما.

سەرئەنجام ڕۆژێک چەرخی زەمەن گۆڕا و بایەکی وەها قایم هەڵیکرد کە هەورەکەی وەپێش خۆی دا و بردی. هەورە ڕەشە چڵکنەکە کە سەرەتا نەدەجوڵا و هەوڵیدەدا خۆی لە ماڵەکان و ناو کۆڵانەکان قایم بکا، بەرەبەرە ملی دا و جوڵا. بایەکە گەلێک بەهێزتر بوو. ئاە و ناڵەیەکی وەهای لێبووەوە کە لەکاتی ڕۆیشتن و دوورکەوتنەوەدا بەشێک لە شاخەکان و خانوو و کۆڵانەکانیشی لەگەڵ خۆی برد، بەڵام بە خۆشییەوە دەستی بە کەس ڕانەگەیشت. بۆ؟ کەس نازانێ.
ئاسمان ڕووناک بووەوە. ڕۆژێکی خۆشی بەهاری بوو. ڕێک لەناوەڕاستی مانگی گوڵاندا. سروشت لە هەموو کاتێکی تری خۆی ڕەنگاوڕەنگ تر. بگرە لە خودی ڕەنگەکانیش. بەڕاستی چ کاتێکی خۆش و دەگمەن بوو.
بەڵام ئەم دڵخۆشییە تەنیا ماوەیەکی خایاند. دیسان خەڵک بیری مردووەکانیان کەوتنەوە و خەم ڕووی لە شارەکە کردەوە. هێشتا خەڵکی تیای مابوون کە بۆچی دونیا کتوپڕ وای لێهات و ژیان لە شارەکەیان بە بارێکی تردا وەرسوڕابوو. کێ تاوانبار بوو؟ بەتایبەت کاتێک چاویان بە حەمەی برام دەکەوت، ئیتر دیمەنی ڕابردوو وەها لەبەر چاویاندا زیندوو دەبووەوە کە پێیان وابوو خۆقوتارکردن لێی مەحاڵە.
حەمەی برام بەناچاری سەرئەنجام ڕۆژێک دەستی ژنەپیرەکەی گرت و لە تەنیشت پەتاتەکانیدا سواری داشقەکەی کرد و لە شارەکە ڕۆیشتن. بۆ کوێ؟ منیش نازانم. کە حەمە ڕۆیشت، خەڵکی یەکجار خۆشحاڵ بوون. وتیان تەنیا پاشماوەی هەورەکەیش گۆڕبەگۆڕ بوو!
رێک چەند ڕۆژ لە دووای ڕۆیشتنی حەمە، لە قەبرستانی ڕۆژئاوای شارەوە دەنگێکی سەیر بەرزبووەوە. دەنگێک وەک بوومەلەرزە. پاشان تیشکێکی گەشگەش هەموو پانتایی سەر گۆڕستانەکەی داپۆشی. ئەوسا تیشکەکە لە یەک نوقتەدا کۆبووەوە و لەسەر نووکی لقی داربەڕوویێک نیشت و وەک مروارییەکی هەرە گەش کەوتە نوور هاویشتن. من قەت لە ژیانمدا ئەوەندە تیشکی گەش و جوانم نەبینیبوو. هەتاویش لە چاو ئەو تیشکە بەڕای من دەبێ خۆی بشارێتەوە!

مروارییەکە چەند ڕۆژ و شەو لەوێ بوو. کەس نەیوێرا و نەیویست توخنی کەوێ. هەموو ڕۆژێک خەڵک لەسەر بان و لە بەر پەنجەرەکانیاندا کۆدەبوونەوە و سەیریان دەکرد. ئیتر هەر باسی شەوانە مەکە کە ئاسمانی شارەکەمان چەند جوان و ڕووناک دەبوو.
لە ڕۆژی حەوتەمی مروارییەکەدا بوو کە شتێکی سەیرتر ڕوویدا. خەڵکی بینیان گۆڕەکان جوڵان. هەموو ئەو کەسانەی لە کاتی هەورە ڕەش و چڵکنەکە مردبوون و بەرەو گۆڕستان نێردرابوون، ڕابوونەوە و ساخ و سەلیم بەرەو شار هاتنەوە. باوەڕناکەی؟ باوەڕبکە!... با، هاتنەوە. دەتوانم ماڵ بە ماڵ بتگێڕم و پیشانت بدەم. مردووە زیندووەبوونەکان دەڵێم، ئا، ئەوان دەڵێم. ئیستا لێرەن، لەناو شار. ئەوەی مەحاڵ بوو لەم شارەی ئێمە قەوما.
دەشزانی بۆ قەوما؟ بە هۆی حەمەی پەتاتەفرۆشی برامەوە بوو، ئا، بە هۆی ئەوەوە بوو. ئەوەندە جوان مردووەکانی دەشۆرد کە باوەڕیان بە مردنی خۆیان نەدەهێنا. نازانم ئەمە لە کوێوە فێرببوو، ... ڕەنگە لە پەتاتەکانییەوە، ئا، ڕەنگە لەوانەوە. ئاخر حەمەی برام پێی وابوو گەر پەتاتە ئەوەندە حەکیم بێت کە نەهێڵێ پیاوی فەقیر بمرێ، ئەوا ناهێڵێ مردووی بەناحەق مردوویش بۆ هەمیشە بمرن.
ئەو هەموو ئەو کاتانە بە هەمان ئەو پەڕۆیانە مردووەکانی شۆردبوون کە پەتاتەکانی پێ خاوێن کردبوونەوە. ئەو دەیگوت درۆیە سێو میوەی بەهەشتییە، مرۆڤ گۆڕیویەتی و بەدەم خواوە درۆی هەڵبەستووە. ئەو پێی وابوو پەتاتە میوەی بەهەشتییە، تەنیا پەتاتە![1]
ئەم بابەتە 117 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 07-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 09-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 117 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!