图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,413
图片 105,688
书籍 19,152
相关文件 96,427
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
توێژەرێکی ئەدەبی منداڵان: ئەدەبی کوردیی منداڵان بەرهەمی زۆرە و کوالێتی نزمە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئارش مێهرەبان

ئارش مێهرەبان
رووداو دیجیتاڵ

نووسەر و توێژەرێکی ئەدەبی منداڵان دەڵێ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەرهەمی زۆر بە زمانی کورد لە بواری منداڵاندا بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئەمە تەنیا حەز و خولیایە و وایکردووە بەرهەمی باش کەمبێت.

ئارش مێهرەبان، نووسەر و توێژەری ئەدەبی منداڵان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕووداو کە فوئاد هەقیقی پێشکێشی کرد باسی لە ئەو بەرهەمانە کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ منداڵان بڵاودەبێتەوە، ئەو پێوەر و تایبەتمەندییانەی نوسەرێک تێیدا هەبێت تاوەکو بتوانێت بۆ منداڵان بنوسێت و کاریگەرییەکانی ئەدەبی کوردیی منداڵان لەسەر منداڵ کرد.

لەبارەی پەیوەندیی کاریگەریی ئەدەبی کوردیی منداڵان لەسەر پەروەردەی منداڵ گوتی: یەکەم کاریگەریی لەسەر زمانی منداڵە و زمانی منداڵ بەهێز دەکات و هەروەها بە زمانی خۆت ئاوەز و جیهانبینی فێری منداڵە دەکرێ.

ئارش مێهرەبان، خەڵکی سنەیە و چوار بەرهەمی کوردی ئەدەبی منداڵانی هەیە و هەروەها بەڕێوەبەری وەشانخانەی پەپولە تایبەت بە منداڵانە، ئەو باس لەوە دەکات، هەندێ لە نووسەران پێیان وایە چونکە منداڵ بەردەنگێکی بچووکە نووسینیشی ئاسانە، کەچی ئەمە پسپۆڕیی خۆی پێویستە.

دەقی هەڤپەیڤینی ئارش مێهرەبان، نووسەر و توێژەری ئەدەبی منداڵان لەگەڵ ڕووداو:

رووداو: دۆخی ئەو بەرهەمانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ منداڵان بڵاودەبێتەوە، بە زمانی کوردی و بۆ منداڵانی کورد، چۆنی دەبینی؟

ئارش مێهرەبان: بەگشتی کاروانی ئەدەبیاتی منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچکات ڕانەوەستاوە. ئەم ڕەوتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باشتر بووە، هەرچەندە هەندێ لاوازی و کەموکوڕیی هەیە، ئەمەش دەخوازێت ئاوڕێکی باشتری لێبدرێتەوە.

رووداو: لاوازییەکان چین؟

ئارش مێهرەبان: بەداخەوە هەندێ لەوانەی لە بواری ئەدەبی منداڵاندا دەنووسن، شیعر بێت یان پەخشان، دیوارێکی کورتتر لە دیواری ئەدەبی منداڵان نابینن، پێیان وایە چونکە بەردەنگێکی بچووکە نووسینیشی ئاسانە، لە کاتێکدا نووسین بۆ منداڵ، بۆ ئەو توێژە هەستیارە، لە نووسین بۆ گەورە ساڵ و دژوارترە.

رووداو: پسپۆڕیی تایبەت بە خۆی دەوێ، دەبێت دەروونی منداڵ بخوێنیتەوە کەوا چیی دەوێت، وایە؟

ئارش مێهرەبان: بەدڵنیاییەوە. نووسین بۆ منداڵان کۆمەڵێک پێوەر و تایبەتمەندیی خۆی هەیە. لە وڵاتانی پێشکەوتوودا بەشێکی تایبەت بە ناوی ئەدەبیاتی منداڵانەوە هەیە، بەشێکی تایبەت لە بواری پەروەردەی منداڵان هەیە، دەروونناسیی منداڵان هەیە. بە داخەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ئەو بەشەمان نییە. واتە بەشێک کەوا بتوانێت نووسەرانمان بەباشیی پەروەردە بکات. بەشێک کەوا بتوانێت خوێندنەوەیەکی باشتر و تۆکمەتر ببەخشێت بە ئەدەبی منداڵان.

رووداو: واتە ئەوەی هەیە هەست و سۆزی خۆیەتی؟

ئارش مێهرەبان: بێگومان هەروایە. هەموو لەڕووی عەشق و حەزێکە و ئەو ئۆگرییەیە کەوا بۆ منداڵ و نووسین بۆ منداڵ هەیەتی. بەڵام بەبۆچوونی من، ئەو دڵسۆزییەش زۆر جاران دەتوانێت زیانی لێبکەوێتەوە. بەڕای من، بۆیە ئەمە زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەمی لاواز لە بواری ئەدەبی منداڵاندا بخوڵقێت، بەڵام بەگشتی ئەم ڕەوتە خەریکە بەرەو باشیی دەچێت و لەچاو جاران من باشتر و تۆکمەتری دەبینم.

رووداو: ئەو بەرهەمانەی لە بواری ئەدەبی منداڵاندا هەیە، شیعر و چیرۆکیش، بە زمانی دیکە نووسراون و بۆسەر زمانی کوردی وەرگێڕدراون، هەندێکیشیان بەرهەمی ئەدیبانی کوردن، کامیان باشترە؟

ئارش مێهرەبان: بێگومان لە هەردوو بوارەکەدا پێویستمانە، هەم وەرگێڕدراومان پێویستە کەوا دەتوانێت جیهانبینی و دید و بۆچوونێکی نوێ بە منداڵ ببەخشێت، کۆمەڵێک خەیاڵی نوێ ببەخشێت بە منداڵ، حەز و خولیا و تێگەیشتنێکی نوێ بە منداڵ ببەخشێت. بەڵام من واهەست دەکەم، بەرهەمی نووسراوی خۆمان زیاتر پێویستە، گەرچی ئێستا بەرهەمی نووسراومان زۆر زۆرە و ڕۆژانە زۆر کتێب چاپ دەبن، بەڵام چ کتێبێک و بە چ کوالێتییەک چاپ دەبێت، لەڕووی وەشانخانەوە بگرە یان لەڕووی ناوەڕۆک و دەقەوە، کەوا مەبەستی ئێمەیە ئەوە زۆر زۆر گرنگە.

رووداو: لەو پەیوەندییەدا چاودێرییەک هەیە؟

ئارش مێهرەبان: بەداخەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستانیش هیچ چاودێرییەک نییە و هیچ ناوەندێک نەبووە کەوا بەشێوەیەکی باش و زانستییانە ئەم بەرهەمانە هەڵسەنگێنێت و پێش چاپ و بڵاوبوونەوەی، بڕیاری لەسەر بدات.

رووداو: نووسەری کورد، ئەوانەی لە بواری ئەدەبی منداڵاندا کار دەکەن، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ژمارەیان زۆرن؟

ئارش مێهرەبان: بەڵێ. بێگومان کەسانێکی زۆر هەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشدا کار دەکەن، بەڵام بەڕاستی ژمارەی بەرهەمی باشمان کەمە. کەسەکانمان زۆرن و بەرهەمە کەمە.

رووداو: ئەو کەسەی لە بواری ئەدەبی منداڵاندا دەنووسێت، پێویستە لە بواری منداڵانیشدا خوێندبێتی؟ شارەزایی هەبێت؟ یان بۆ نموونە دەروونناسی بواری منداڵان بێت؟، توێژەی کۆمەڵایەتی بواری منداڵان بێت؟

ئارش مێهرەبان: بە دڵنیاییەوە هیچ کارێک بەبێ زانست سەرناگرێت. نووسین بۆ بواری منداڵانیش پێویستیی بەو زانستە هەیە.

رووداو: هەندێ کەس شاعیرن و ڕەنگە لەڕووی زانستییەوە لە پەیوەندیی لەگەڵ منداڵان خوێندنیان تەواو نەکردبێت، ئەمە لەنێو شاعێرانی گەورەی کوردیشدا دەبینرێ

ئارش مێهرەبان: بێگومان. بۆ باشیی و دروستیی ئەو بەرهەمانە، دەبێت ئێمە ئەو بەرهەمانە بخوێنینەوە و خەسارناسیی بۆ بکەین. بەڵام ئەگەر بچینە سەر بەشی یەکەمی پرسیارەکەتان، کەسێک کەوا بۆ منداڵان دەنووسێت پێویستە دەروونناسیی بەباشی بزانێت، زەینییەت، ئاوەز و حەزی منداڵ تێبگات و بزانێ منداڵ حەزی لە چییە. هاوکاتیش لایەنە ئەدەبییەکەشی بەهێز بێت.

رووداو: کاریگەریی ئەدەبی کوردیی منداڵان لەسەر منداڵی کورد چۆنە؟

ئارش مێهرەبان: یەکەم کاریگەریی کەوا لەسەر منداڵ دادەنرێت، بابەتی زمانە. کاتێک بەرهەمێک بە زمانی کوردی پێشکێش بە منداڵ دەکرێ و منداڵ دەیخوێنێتەوە، بێگومان هەم لایەنی زمانییەکەی بەهێزتر دەبێت و هەمیش خەریکی بە زمانی دایک ئەو منداڵە پەروەردە دەکەی. بە زمانی خۆت ئەو ئاوەز و جیهانبینی و ڕوانگەیە فێری ئەو منداڵە دەکەی. بێگومان ئەوە گرنگە ئەو بەرهەمە بە زمانی کوردی و بە زمانی دایکە.

رووداو: خۆت چۆن ئەم بوارەت هەڵبژارد؟ ڕەخنەت لە ئەدەبی کوردی بواری منداڵانیش هەیە

ئارش مێهرەبان: نووسین بۆ منداڵان زۆر چێژبەخشە و حەز و خولیایەکی تایبەتی بە من بەخشیوە، هێز و ورەی پێداوم. بۆیە هەموو هەوڵ و خوێندنەوەکانم لەم بوارەدا چڕکردووەتەوە. هەروەها لە بواری ڕەخنەی ئەدەبی منداڵانیشدا کار دەکەم. ئێستا بەرهەمەکانمان زۆرن و پێویستە پێداچوونەوەیەکیان پێدابکەین و خەسارناسییەکی باشیان بۆ بکەین. بۆ ئەمەش ڕەخنەگرمان پێویستە و پێویستییمان بە ڕەخنەیەکی باش هەیە. هەروەها نووسەرانی دڵفراوانیش کەوا ڕەخنەکانمان لێوەربگرن.

رووداو: لە نەبوونی لایەنێکی چاودێردا، بوونی ئەم ڕەخنەگرانە پێویستتریش دەبن

ئارش مێهرەبان: بێگومان هەر وایە. بە دڵنیاییەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览913
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 18-06-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文学
书: 儿童
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 05-07-2022
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on06-07-2022
此产品最近更新( شەنە بەکر ):05-07-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览913
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.193 KB 05-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,413
图片 105,688
书籍 19,152
相关文件 96,427
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!