پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,517
وێنە 106,134
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,515
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئاگاتا کریستیی و عیراق
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاگاتا کریستیی و عیراق

ئاگاتا کریستیی و عیراق
شارپرێس: ئەردەلان عەبدوڵا

ئاگاتا کریستی یەکێکە لە ڕۆماننووسە ناودارەکانی بەریتانیا و جیهان، لە ساڵی 1890 لە باشووری بەریتانیا لەدایک بووەو لەساڵی 1976 کۆچی دواییکردووە. ئەو بە دایکی ڕۆمانی پۆلیسی دادەنرێت و خاوەنی 66 ڕۆمانی پۆلیسییە و 14 کۆمەڵە چیرۆکی بڵاوکردۆتەوە، بۆ زۆربەی زمانەکانی جیهانی کارەکانی وەرگێڕاوەو لە تەواوی جیهاندا کتێبەکانی ژمارەی پێوانەییان تێپەڕاندووە سەرو 2 ملیارد نوسخە لە کتێبەکانی چاپ و بڵاکراونەتەوە، بەمشێوەیەش دەبێتە یەکەمین نووسەری جیهان لەرووی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکان.
ئاگاتا کریستیی و عیراق
ئەوەی مایەی سەرنجە ئەم ژنە ڕۆمانووسە بەریتانییە پەیوەندییەکی ئێجگار تایبەتی هەبووە لەگەڵ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتیی و عیراق بەتایبەتی. لێرە دووەم مێردی دەناسێت و لێرەشەوە یەکێک لە چیرۆکە خۆشەویستییەکانی دەستپێدەکات. ئاگاتا کریستی لە ژیانیدا دوو ڕۆمانی لەبارەی عیراقەوە نووسیوە، یەکەمیان بەناونیشانی تاوانێک لە میزۆپۆتامیا Murder in Mesopotamia کە لە ساڵی 1936 دا بڵاویکردۆتەوە، یەکێکە لە ڕۆمانە ناسراوەکانی لە جیهاندا و کراویشە بە فیلم. زۆرجاریش ئەم ڕۆمانە بە ناونیشانی تاوانێک لە عیراق وەرگێڕاوە بۆ زمانی عەرەبی. دووەمین ڕۆمانیشی بەناونیشانی دیدارێک لە بەغداد They Came to Baghdad کە لە ساڵی 1951 دا بڵاویکردۆتەوە، ئەمیش یەکێکە لە ڕۆمانە جوانەکانیی.
پەیوەندی شەخسی

ئاگاتا کریستیی پەیوەندییەکی تایبەتی بە عیراقەوە هەبووە. ساڵی 1928 لەمێردی یەکەمی جیا دەبێتەوە، پاشان ساڵی 1929 سەردانی عیراق دەکات و دەچێتە ناوچەی ئوری مێژوویی، کەلەو کاتەدا لەلایەن شوێنەوارناسی بەریتانیا لیۆنارد ویلی سەرپەرشتی دەکرێت. لەو ماوەیە لەوێ دەبێت، لیۆنارد ویلی داوا لە ماکس مالوان شوێنەوارناس دەکات، کە هاورێیەتی ئاگاتا کریستی بکات و شوێنە گرنگەکانی عیراقی پێ بناسێت، لێرەشەوە چیرۆکێکی خۆشەویستی لە نێوان کریستیی ئەم شوێنەوارناسەدا پەیدا دەبێت. پاشان ساڵی 1930 ماکس مالوان دەچێتە لەندەن و ئاگا کریستی دەخوازێت. پاشان لەگەڵ مێردە نوێکەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ عیراق و زۆر شوێنی ئەم وڵاتە دەبینێت و هەر لە باشوورەوە بۆ باکوور، ماوەیەکی زۆریش لە دەورووبەری شاری موسڵ دەمێنێتەوە.

پاشان ساڵی 1931 و 1932 دەستدەکرێت بە پشکنین بەدوای شوێنەواری عیراق لە شاری موسڵ، لەوکاتەدا ئاگاتا کریستی لەگەل مێردەکەی دەبێت و هاوکاری دەکات و زۆرجار پارچە شوێنەوارەکان پاک دەکاتەوە یان فۆتۆیان دەگرێت. پاشان دووبارە ساڵی 1933 و 1934 دێتەوە عیراق، ماوەیەکی زۆریش لەگەل مێردەکەی دەبێت لەناوچەی تل عربجیة. پاشان ساڵی 1947 ماکس مالوانی مێردی دەبێتە بەرێوەبەری قوتابخانەی بەریتانی بۆ شوێنەوار لە عیراق، کە سەرپەرشتی هەموو تیمەکانی گەڕان و پشکنین بەدوای شوێنەواری عیراق دەکات، بەتایبەتی هەڵمەتی پشکنین بەدوای شوێنەواری ناوچەی نەمورد کە لە ساڵی 1948 ەوە تاوەکو 1958 ی خایاند.
ئەم پەیوەندییە ڕۆحییە، کاری کردۆتە سەر ئەم ژنە، دەتوانم بڵێم کاریگەریییەکی باشی هەبووە، بۆیە توانیویەتی دوو ڕۆمانی جوان بەناوی عیراقەوە بنووسێت.
رۆمانی تاوانێک لە عیراق
لەماوەی پێشوودا چاوم کەوت بە ڕۆمانی تاوانێک لە عیراق کە بەزمانی عەرەبی خوێندمەوە، لێرەدا پێمخۆشە کورتەیەک لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە بنووسم، هەرچەندە تەواوی کەسایەتی ناو ڕۆمانەکە ئەوروپیی و ئەمریکین بەڵام لە هەندێک شوێندا تێڕوانینی خۆی لەبارەی گەل و وڵاتی عیراقەوە دەڕبڕیوە.
کورتەی ڕۆمانەکە
ئامی لیتەران سیستەرێکی بەریتانییە کە لە بەغدا کار دەکات، پاشان لەسەر داوای دکتۆر ئیریک لایدنەر کە شوێنەوارناسێکی سویدیە، لە ناوچەی موسڵ کار دەکات و بەدوای شوێنەوارەکانی عیراقدا دەگەڕێت. ژنەکەی لویز بەدەست کۆمەڵێک کێشەی دەروونییەوە دەناڵێنێت، بۆیەدا داوا لە ئامی دەکات کە بێت ئاگاداری لویزی ژنی بێت. لویز پێش 15 ساڵ شووی بە پیاوێکی ئەڵمانی کردووە بەناوی فریدریک بۆسنەر، ئەم پیاوە لە کاتی جەنگی یەکەمی جیهانیدا لە ئەمریکا ژیاوەو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاریکردووە، بەڵام پاشان ئاشکرا دەبێت کە سیخوری بۆ دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا دەکات، بۆیە دەستگیر دەکرێت و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت و وەکو خائین حسابی بۆ دەکرێت. بەڵام بۆسنەر لە زیندان ڕادەکات و پاشان لە ڕوودای نێوان دوو شەمەندەفەردا، لاشەیەک دەدۆزنەوەو کە ناسانەمەکی ئەوی لەسەرە.
لویز لەماوەی ئەو چەند ساڵەی پێشوودا هەمیشە نامەی هەڕەشە ئامێزی لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە پێدەگات، ئەو کەسە هەڕەشەی ئەوەی لێدەکات، ئەگەر شوو بکات، ئەوا دەیکوژێت. ئەمەش لویز تووشی حاڵەتێکی دەروونی خراپ دەکات. بەڵام پێش دوو ساڵ شوو دەکات بەم شوێنەوارناسە سویدییە، لەوکاتەوە ئیتر نامە هەڕەشە ئامێزەکان نەماون، بەڵام ماوەیەکە دووبارە ئەو نامانەی بەدەست دەگاتەوە.
پاش هاتنی ئامی بە هەفتەیەک لویز دەکوژرێت، ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی پارچەیەک بەردی گەورەی مێژووییەوە، ئەم کوشتنەش دەبێتە لوغز و نهێنییەکی گەورەو تەواوی ئەو کەسانەی دەورووبەری لویز هەن تاوانبار دەکرێن یان گوومانیان دەخرێتە سەر.
بەڵام پاشان لەلایەن پزیشکی توێکارییەوە دکتۆر ڕایلی کاتەکەی کوشتنەکە دیاری دەکرێت، لەهەمووشی گرنگتر لەوکاتەدا کۆمیساری ناوداری بەلجیکی هیرکیول بوارو لە عیراق دەبێت، کە هاوڕێی دکتۆر ڕایلی یە. جێگەی ئاماژەیە ئەم کۆمیسارە لە زۆربەی ڕۆمانەکانی ئاگاتا کریستیدا بوونی هەیە. بوارو دەستدەکات بە پشکنین و لێکۆڵینەوەو دواتریش دەتوانێت تاوانبارەکە بدۆزێتەوە.
سەرەتای گومانەکان بەو شێوەیە دەستپێدەکات، کاتێک مەدام جۆنسۆن کە هاوکاری دکتۆر لایندەرە، دەڵێت ئەو شەوەی کە تاوانەکەی تێدا ئەنجام درا، من گوێم لە دەنگی هاوارێک بوو لە ژوورەکەی لویز، ئەمەش دەبێتە سەرەداوێکی گرنگ بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەکە. بەڵام لەپاش ئەوەی مەراسیمی بەخاک سپاردنی لویز تەواو دەکرێت، بۆ شەوەکەی جۆنسۆنیش دەکوژرێت. ئەمەش لەرێگەی ژەهراویکردنییەوە لەرێگەی گۆزەی ئاوەکەیەوە. بەڵام ئەو شەوە ئامی گوێی لە دەنگی جۆنسۆن دەبێت، کە هاوارا دەکات: پەنچەرەکە پەنچەرەکە.واتە کەسێک لە پەنچەرەکەوە هاتۆتە ژوورەوە ئەمی ژەهراویخوارد کردووە.
لێرەوە ئامی زۆر دەترسێت بەڵام کۆمیسار بوارو ئارامی دەکاتەوەو دەستدەکات بە پشکنین و دواجار تاوانباری سەرەکی دەەدۆزێتەوە کەئەویش مێردەکەی لویزە. بۆسنەری مێردی پێشووی، لەکاتی ڕووداوەکانی شەمەندەفەرەکە لەناو ڤارگۆنەکەدا ناسنامەی شوێنەوارنسێکی سویدی بەناوی دکتۆر لایندەر دەدزێت و ناسنامەکەی خۆی دەخاتە سەر لاشەکەی ئەو. پاشان لەرێگەی نامەوە هەڕەشە لە لویزی ژنی دەکات و دواتر پاش چەندین ساڵ لەرێگەی گۆڕینی ناسنامەکە و شێوازی دەمووچاوی، دووبارە لویز دەهێنێتەوە و کەسیش نازانێت کە ئەوە بۆسنەرە. بەڵام پاشان کاتێک بۆسنەر دێتە عیراقەوە، هەست دەکات کە ژنەکەی مەیلی بۆ لای شوێنەوارناسێکی هاوکاری ئەمریکی بەناوی ' ڕیشارد کاری هەیە. بۆیە ئێرەیی زۆر دەبێت و دووبارە دەستدەکاتەوە بەنووسینی نامەی هەڕەشە ئامێز و دواجاریش هەر خۆی دەیکوژێت و هەر ئەویش جۆنسۆن دەکوژێت کە پێشتر هاوکاری بووە، چونکە ترسی ئەوەی هەیە کە جۆنسۆن ئاشکرای کردبێت.
شێوازی نووسین
ئەم ڕۆمانە زیاتر لە بیۆگرافییەوە نزیکە، ڕۆمانەکە لەلایەن ئامی لایتەرانەوە دەنووسرێت و ئەو دەبێتە گێڕەوەڕ. وەکو خۆشی لە پێشەکی ڕۆمانەکەدا دەڵێت، کە ئەو لە ڕووی شێوازی نووسینەوە کێشەی هەبووەو بەلاشیەوە نووسین کارێکی زەحمەت بووە.
ئاگاتا کریستی هەوڵیداوە وەکو هەموو ڕۆمانەکانی تری بە زمانێکی ئاسان قسە لەگەڵ خوێنەر بکات، ئەمەش بە پشت بەستن بە ڕەگەزە گرنگەکانی ڕۆمانی پۆلیسی، لەوانە: کتوپڕ، دروستکردنی ڕووداو، کەسایەتی، کات و شوێن، دیالۆگ، مۆنۆلۆگ، گرێی ئەدەبی لەهەمووشی گرنگتر دووبارە لەم ڕۆمانەشدا پشکنەری ناسراو هیرکیول بوارو تێدایە، کە لە بەشێکی زۆری ڕۆمانەکانیدا ئەم کۆمیسارە بوونی هەیە و بۆتە یەکێک لە هێماکانی ڕۆمانەکانی کریستی. هەروەها ئەوەی مایەی سەرنجە کە لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا بەشێوەیەکی کتوپڕ تاوانبارەکە دەدۆزێتەوە کە دەبێتە مایەی سەرنجی خوێنەران.
عیراق
وەکو پێشتریش وتم کە لەم ڕۆمانەدا تەواوی کەسایەتیی ناو ڕۆمانەکە ئەوروپیی و ئەمریکین، کەسایەتی عیراقی کەمی تێدایە و ڕۆڵی لاوەکیان هەیە، بەڵام وەکو شوێن، عیراق دەبێتە مەیدانی سەرەکی ڕۆمانەکە. بەتایبەتی شارەکانی بەغدا و موسڵ و کەرکووک. لە کاتی باسکردنی شاری بەغدا و حوسینییەوە، تێڕوانینیکی باشی نییە لەبارەی عیراقەوە.
لەکاتی باسکردنی بەغدادا بەمشێوەیە دەنووسێت:
بەغدا ئەو شارە خەیاڵییەی کە ئێمە لە ڕێگەی چیرۆکەکانی هەزارو یەک شەوە لە ئەندێشەی خۆماندا دروستمانکردووە، بەڵام وێنە هەقیقەیەکەی تەواو دوورە لە ڕاستییەوە. ڕاستە ئەم شارە لەسەر ئاوی دیجلەیە و جوانییەکی پی بەخشیووە، بەڵام کاتێک میجەر کلس بردمی بۆ ناو بازاڕەکە، زۆر ناخۆشبوو، دوکانەکانی هیچ جوانییەکیان پێوە دیار نییە. دوکانی مسگرەکان ژاوەژاوێکی زۆریان دروستکردووەو من تەواو بێزار بووم لەو دەنگە ناخۆشانە.
پاشانیش کاتێک باسی شاری حوسینییە دەکات دەڵێت:
لە دوورەوە شارەکە جوان دیار بوو، بەڵام کاتێک چووینە ناوەوە زۆر ناخۆش و پیس و پۆخڵ بوو.
دوا قسە:
راستە ئاگا کریستی بۆچوونێکی باشی نەبووە بەرامبەر شارو شارۆچکە و تەنانەت خەڵکی عیراقیش، ئەویش وەکو زۆربەی بەریتانییەکان بیری کردۆتەوە، کە وەکو د، عەلی وەردی دەڵێت: لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا، بەغدا بەلای ئینگلیزەکانەوە گوزارشتی لە گوندێکی گەورە دەکرد لە چاو لەندەندا. بەڵام ئەوەی گرنگە کە ئەم وڵاتە بۆتە ئیلهمابەخش بۆیی و دوو ڕۆمانی جوانی بەناوی ئەم وڵاتەوە نووسیوە.
لەهەمووی گرنگتر عیراق سەردەمانێک بەتایبەتی لەسەردەمی بەریتانیدا کۆمەڵێک نووسەر و بیرمەندی جیهان سەردانیان کردووەو مایەی گرنگی پێدانیان بووە، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەو گرنگی پێدانەی جارانی نەماوە، لەمەشدا ڕەوشە سیاسییەکە هۆکاری سەرەکییە.
سەرچاوە:
اجاثا کریستي. الجریمة في العراق. مرکز العربي للنشر بالاسکندریة. مصر.
محسن حسين.أجاثا کريستي وعلاقتها بالعراق. www.azzaman.com.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 928 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.sharpress.net
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 23-06-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: گەشتنامە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 04-07-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) ل : 04-07-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 928 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1100 KB 04-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,517
وێنە 106,134
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,515
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.266 چرکە!