پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,410
Kuvat 105,714
Kirjat 19,160
Liittyvät tiedostot 96,490
Video 1,307
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
عەدنان کەریم :داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم لە دەرکردنی یاسایەک بۆ پاراستنی فەرهەنگی کوردی پەلە بکات
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەدنان كەریم

عەدنان كەریم
سەدەیەک زیاتر بەر لە ئێستا نالی خۆی بە قوربانی تۆزی ڕێگەی ئەو کەسە دەکات کە بە بای نەسیم پەیامەکەی بە سلێمانی بگەیەنێت، گەرووی هونەرییانەی عەدنان کەریم بەدڵسۆزییەوە ئەم پەیامەی نالی شاعیری گەیاندە هەموو شاری شارەزوور، لە هەمان کاتدا توانی وەڵامەکەی سالمیش بۆ نالی بنێرێتەوە و چامەکانیان لە یادوەری مێژووییدا زیندوو بکاتەوە، (نەکی نەکی)هەوڵێکی سەرکەوتوانەی تری ئەم گۆرانیبێژەیە بۆ زیندوو ڕاگرتنی ڕەسەنایەتی هونەری باکووری کوردستان کە بەم گۆرانییەی عەدنانەوە بە بیر خەڵکی باکوور و گشت پارچەکانی دیکە دێتەوە، وەک ڕێزگرتنێک ڕوو لە خاڵە تایەرتۆفیق دەکات و باس لە چەهچەی بولبول و ئاه و ناڵەکانی دەکات، لەوێوە بە بۆنی بەهارەوە چەپکێک نێرگز و شەهلا پێشکەش بە شاری کەرکووک دەکات و بە شانازی ژین و شنەی عەشق و ئەوین وەسفی دەکات و پەیامی گەرمیانی زامداری پێدەگەیەنێت ودواتر بە گوڕەوە لەوێوە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێت و ڕۆحێکی نوێ بە هونەری ڕەسەنی کوردی دەبەخشێتەوە کە بۆ ئەو کاتانەی ئەوسا و ئێستاش زۆر پێویستن.
ئینجا بە دیدەنی ماملێ شاد دەبێتەوە و لەلایەن (کامکاران)ەوە دەنگەسۆزئامێزەکەی لە باوەش دەگیرێت، چڕینی گۆرانی لەپاڵ چەنگەکەی تارا جاف و دەنگە دەگمەن و ناوازەکەی تاقی دەکاتەوە و پرۆژە بۆ دووبارەبوونەوەی گۆرانی تر دادەنێن. ئێستاش عەدنان کەریم چەپکێک لە شاکارە نەمرەکانی (وەفایی) شاعیری ئامادە کردووە و هەر بە ناوی (وەفایی)ەوە لە دوای تەجرەبەکەی پێشووی نالی و سالمەوە بەم ئەزموونەشیەوە دووبارە لاوانی کوردو گوێبیستانی ڕەسەنێتی هونەری گۆرانی کوردی سەرلەنوێ پێ ئاشنا دەکاتەوە و چەمکێک لەو پەرێزە کەم دەست لێنەدراوە زیندوودەکاتەوە.
لە دیمانەیەکی تایبەت بە گۆڤاری گوڵان عەدنان کەریمی هونەرمەند هەندێ تیشکی خستە چەند لایەنێکی ئەو بەرهەمە تازەیە و گفتوگۆیەکی هونەری لەنێوانماندا دروست بوو، لە کاتی وتووێژدا سادەیی و تەوازوعێکی زۆری پێوە دیار بوو، هەر ئەم سادەییە لە هەڵسوکەوت و قووڵییە لە ڕەهەندە هونەرییەکان هونەری گۆرانی وتنی ئەم زاتەدا گەورەیی عەدنان کەریمی هونەرمەندمان بۆ دەردەخات.
لێرەدا جێگای خۆیەتی سوپاسێکی بێپایانی مامۆستا مەلا عومەر چنگیانی بکەین کە بوو بە هۆکارێک بۆ سازدانی ئەم دیمانەیە.

لە کاتی ڕێزلێنانەکە، کاتێک ئەو جەماوەرە زۆرەت بینی کە زۆربەیان گەنج بوون، هەستت بەچی دەکرد، ئایا پێشبینی ڕوودانی ئەم حاڵەتەت دەکرد؟
-بۆ من سوپرایزێکی گەورە بوو، من کە ساڵانە دێمەوە ئەو گەنجانە دەبینم هەمیشە خۆشەویستی و موحیبەتی خۆیان بۆ من و هونەرەکەم دەردەربڕن، بەڵام ئامادەبوونی ئەمجارەیان هەستێکی وای لا دروست کردم، کە بڵێم بەڕاستی گەنجی کورد بەو شێوەیە نییە کە لە هەندێ ڕاگەیاندنەوە باسی لێوە دەکەن و خەریکە کار دەکەن جیایان بکەنەوە لە جدییەت.
خەریکە وایان لێدەکەن و دەڵێن گەنجی کورد یاخییە، نەزانە، نازانێت شیعر چییە، گۆرانی سادە و شیعری سادەی پێویستە. کۆمەڵێک ناسنامەیان داناوە بۆ گەنجی کورد کە لە سووکایەتی پێکردنەوە نزیکن، ئێمەش خۆمان گەنج بووین کاتێک کە ئیشمان کردووە حسابمان بۆ جدییەت کردووە، شیعرمان خوێندۆتەوە، من پێموایە ئەو توانایە لە گەنجی کورددا ماوە و هەر دەشمێنێ، نەوە لە دوای نەوە ڕێچکەی خۆی دەگرێت. لەبەر ئەمەشە ئەو گەنجانەی گۆرانی منیان دەوتەوە و ئەو کەسانەی ئامادەبوون. ئەو هەستەیان لا دروست کردم کە ئەو هونەرەی من پێشکەشم کردووە، بە ڕوونی گەیشتووە بە جەماوەر. جەماوەریش هونەرەکەی منیان قبوڵە.

مەراسیمی ڕێزلێنانی تۆ لەلایەن ڕێکخراوێکەوە ئەنجامدرا، بەڵام ئەگەر ئەو ڕێزلێنانەکە لەلایەن لایەنێکی پێوەندیداری هونەرییەوە بوایە باشتر نەبوو؟
-دیارە حکومەت و لایەنی پێوەندیدار بیریان لەوە نەکردۆتەوە، جەماوەرەکە خۆی لە ڕێگای سەنتەرێکی گەنجانەوە کە سەنتەری ڕۆشنبیری هەناسەیە ولە کۆمەڵێک گەنج پێکهاتووە ئەو مەراسیمەیان ساز کردوە. داوەتنامەیان بۆ زۆر بنکە و لایەن ناردبوو، ئەو سەنتەر و بنکانەی بڕیاریان دابوو خەڵات پێشکەش بکەن ژمارەیان زۆر نەبوو نزیکەی دوازدە تا سێزدە بنکە بوون، بەڵام ئەو ڕۆژە هەستم کرد و بینیم ئەوەی هاتبوو شتێکی لەگەڵ خۆی هێنابوو، زۆربەیان گوڵێکیان پێبوو، هەندێکیان کاری دەستی خۆیان هێنابوو. ئەوە هەمووی نیشانەی خۆشەویستی جەماوەرە بۆ من، ئەوانەی هاتبوون لەهەر پلە و پایەیەک بووبن بە شێوەیەک ڕێزیان لێگرتم نەمدەزانی چۆن هەستی خۆمیان بۆ دەربڕم. خەڵاتەکان ئەگەر گوڵ بووبێتن یان کارێکی دەستی خۆیان بێت بۆ من گەورەترین سەروەت و سامانێکی مەعنەوییە.

پێش دوو ساڵ لەگەڵ شاندێکی پەروەردەی سویدی سەردانی کوردستانتان کرد، ئەو سەردانە پێوەندی بە پەروەردەو فێرکردنەوە هەبوو یان لایەنی پەروەردەی هونەری؟
-زیاتر پەروەردەیی بوو، ئەو لایەنەش هاتبوون بۆ ئەوەی هەندێک لایەنی پەروەردەیی ئێرە و سوید تێکەڵ بکەین و بیگۆڕینەوە تاکو بتوانین کاریگەرییەکی باش لەسەر پەروەردەی ئێرە دروست بکەین. وەک دەزانین بنەمای دروستبوونی کۆمەڵگایەکی دروست لە باخچەی ساوایان و قوتابخانەوە دەست پێدەکات و کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر داهاتووی کۆمەڵگا. ئەو وەفدە لە چەند مامۆستایەک پێکهاتبوون، دوای گەڕانەوە بۆ سوید سەبارەت بە پێشکەوتنی کوردستان هەستێکی جوانیان لا دروست بوو هیوادارم کە هەمیشە ئەو شاندانە لە ئەوروپاوە بێنەوە کوردستان و زانستی خۆیان ئاڵوگۆڕ بکەن.

وەک دەزانین سەرەتا بەشێوەیەکی ئەکادیمی لە هونەری شێوەکارییەوە دەستت بە کاری هونەری کردووە، ئایا مۆسیقا و گۆرانی نەبووە هۆی دابڕانت لە شێوەکاری؟
- شێوەکاری بەشێکە لەژیانی من، بەڵام من زیاتر خۆم لە گۆرانی و مۆسیقادا دۆزیوەتەوە و کاتەکەشم زیاتر بۆ گۆرانی تەرخان کردووە. ئێستاش کە دادەنیشم بە عیشقەوە تابلۆیەک دەکێشم ناڵێم بە هەمان شێوەی گۆرانیەکەوە کاتی خۆمی بۆ تەرخان دەکەم، بەڵام هەر تابلۆ دەکێشم، هۆی نەچوونیشم بۆ بەشی مۆسیقا لەبەر ئەوە بوو ئەو کاتە بەشی مۆسیقا لە پەیمانگادا دانەمەزرابوو.


کەسانێک هەن دەڵێن ئەو شیعرە کلاسیکیانە لەگەڵ ئەم سەردەمە ناگونجێن، لە وەڵامی ئەمانە چی دەڵێی؟
- نازانم ئەم کەسانە بە چ پێوەرێک ئەم جۆرە قسانە دەکەن، ئایا چوونەتە ناو خەڵک و ڕاپرسیەک بکەن ئایا ڕایان چییە دەربارەی شیعرەکان یان لەخۆیانەوە قسە دەکەن و خۆیان حەزیان لێی نییە. هاتنەوەی ئەمجارە و ئەو ژمارە زۆرەی گەنجان کە شیعری گۆرانیەکانی منیان دەوتەوە باشترین وەڵامە بۆ ئەو کەسانەی دەڵێن ئایا خەڵک لەو جۆرە شیعرانە تێدەگات یان تێناگات..؟!
ئەو کەسانەی ئەو قسانە دەکەن لەوانەیە ڕاستەوخۆ زیاتر مەبەستیان لە گۆرانییەکانی من بێت، لەبەر ئەوەی دەزانن کە من زیاتر شیعر و گۆرانی کلاسیک پێشکەش دەکەم، بەڵام ئایا ئەو گۆرانییانە لەنێو خەڵک چەند شوێنی خۆیان کردۆتەوە، ئەمە خۆی وەڵامێکە بۆ ئەو کەسانە، چونکە گۆرانییەکانم بە شێوەیەکی زۆر باش لەناو دڵی خەڵکدا جێگای خۆیان گرتووە.
تاکە کەسێک ناتوانێت لە جیاتی کۆمەڵگایەک بڕیار بدات و کە قسەیەکیش دەکات دەبێت بیر لە ئامانجەکەی بکاتەوە و باشتروایە بچێ ڕاپرسییەک ئەنجام بدات.

ماوەیەک لەمەوبەر دیمانەیەکمان لەگەڵ هونەرمەندی گەورە(مەزهەری خالقی) ئەنجامداوە، بە بێ ئەوەی ناوی تۆ بهێنین وتویەتی (تا هونەرمەندی وەک عەدنان کەریم هەبێت گوناهە بڵێین هونەری کوردی لەقەیراندایە)، ئەو وتەیەی مامۆستا مەزهەری خالقی چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
-هەموو وتەیەکی مامۆستا مەزهەری خالقی بە مەدالیایەکی گەورەی ڕۆحی هونەری دادەنێم، چونکە ئەو بۆ من نموونەیەکی زۆر بەرزی هونەرە، هەر کاتێک من دەگەڕێمەوە کوردستان ئەگەر هەفتەی یەکەم بە هاتنەوەمی نەزانیبێت یەکسەر پێم دەڵێ: ئەوە چەندە هاتوویتەوە و بێ ئەوەی پێی بڵێم، خۆی دەیزانی چەند دەبێ هاتومەتەوە، مامۆستا مەزهەر زۆر خۆشەویستە لای من و ئەو شەهادەیەش کەلەسەر هونەری من بیدات بۆ من مانایەکی زۆر گەورە دەبەخشێت. لەژیانیدا ئەو خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە و ئێستاش هەر بەردەوامە و ئێمە لەسەر هەناسە و عەشقی دەنگی خالقی پەروەردە کراوین.

ئەو شیعرە کلاسیکیانەی تۆ دەیانکەی بە گۆرانی زۆربەیان تەسەوفیان تێدایە، چۆن توانیوتە وای لێبکەی بەبێ جیاوازی کاریگەری لەسەر گەنج و پیر دروست بکات؟
- متەسەوف زیاتر ئەو کەسانەن کە زۆربەی کات گۆشەگیرن و زیاتر دەیانەوێ بە ئیلاهی خۆیان بگەن، ئەو کەسانەن کە دوورە پەرێزن و لەگەڵ خۆیاندا دەچنە خەڵوەتەوە، بۆ نموونە ئەگەر لە سەردەمی خۆیاندا شیعری کلاسیکییان گوتبێت بە ڕووحێکی تەسەوفییەوە کردبێتیان، تۆ ئێستا جارێکی دیکە لە ئاوازێکی نوێدا دایبڕێژیتەوە، دنیایەکی تر وەردەگرێت، چونکە دنیای ئێستا دنیایەکی ترە، بەڵام من بڕوام بەوە هەیە کە تەسەوف لە هەموو زەمەن و کاتێکدا مانایەکی تایبەتی خۆی هەیە. زۆر جار لەدنیای تەنیایی بوونی شاعیراندا لەو سەردەمانەدا کە شیعریان نووسیوەتەوە ئەوەندە بە ڕوحێکی پاک و جوان و بێگەردەوە شیعریان نووسیوەتەوە ئەو شیعرانە بە نەمری ماونەتەوە تا ئێستاش و دڵنیام بۆ هەزاران ساڵی تریش دەمێنێتەوە، چونکە شیعری کلاسیک شرۆڤەی دەروونی مرۆڤە هەر بۆیەش کە ئێستا شیعرێکی نالی یان کوردی یان سالم دەخوێنیتەوە بۆت دەردەکەوێت چەند بە هەستێکی پاک و ڕاستگۆیانە و بەزمانێکی بەلاغەتی زۆر بەرزەوە توانیویانە شیعر بنووسن. هیچ یەکێک لە شاعیرانی کلاسیکی کۆن لە چوار زمان کەمتریان نەزانیوە (تورکی، فارسی، عەرەبی، و زمانی خۆمان کوردی)، ئەمە وای کردووە زۆر بەڕاستگۆیانە شیعرێک دابڕێژن کە گوزارشت لە هەست و ناخی دەروونی خۆیان بکەن هەر بۆیەش بە نەمری دەمێننەوە.

سروشت چ کاریگەری هەیە لەسەر گۆرانییەکانی عەدنان کەریم؟
- سروشت زادەی هەموو شتێکە، زادەی شیعرە، زادەی هەستە، زادەی مۆسیقایە، تۆ ئامێرێکی مۆسیقا بژەنی بولبولەکان وەڵامت دەدەنەوە.

نالی و سالم دوو شاعیری گەورەی کوردن، چۆن بیرت لەوە کردەوە چامەی ئەو دوو شاعیرە بە نەوەی نوێ بناسێنی؟
-ئەو چامەیەی نالی نزیکەی سەدو پەنجا ساڵ لەمەوبەر نووسراوەتەوە، شاعیرێکی وەکو نالی دوو سەد ساڵ بەر لە ئێستا لە دایک بووە، نالی وەک شاعیرێکی گەڕۆک بە هەموو دنیادا گەڕاوە، بەتایبەتی دەوڵەتانی دەوروبەرمان، چۆتە تاران و سنە و تورکیا و شام و مەککە و گەڕاوەتەوە شام. ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی لەو دوورە وڵاتییە تووشی حاڵەتێکی غوربەتی گەورەی ڕووحی ببێت. نالی لەو سەردەمەدا کە عوسمانییەکان پەلاماری میرنشینی بابان دەدەن شیعرێک وەکو بای نەسیم بۆ کوردستان دەنێرێت و هەواڵی شاری سلێمانی دەپرسێت، جوانییەکەشی لەوەدایە ئەو هەستە پاکەی نالی لە دوورەوە ئاواش بە گومانە لە پاکی خۆی هەر بۆیەش دەڵێ کە گەیشتیتە ئەو ئاوە خۆت بشۆ کە ئەو تاهیرە و تۆ تەهوور، کە دەڵێ ئەو تاهیرە و تۆ تەهوور بە هەستی خۆی ئەمەی ناردووە، ئەوەندە دەوڵەتی خۆی خۆشدەوێ دەڵێ: بەو ئاوە خۆت بشۆ ئەوجا پێت بنێ خاکی سلێمانییەوە و بچۆ بۆ خانەقا و کەسەکانی وەک شێخ عەباس و چەندین شوێن و کوچە و کۆڵانەکانی سلێمانی.ئەمە هەستێکی غەریبیە کە هەواڵی وڵاتی خۆی دەپرسێت لە دەست زوڵم و زۆرداری. کاتێک کە هونەرمەندێک ئەو شیعرە دەخوێنێتەوە دەکەوێتە ناو بابەتەکەوە و خۆی لەناویدا دەبینێتەوە. هەر شیعرێک ئەگەر هونەرمەند خۆی لەناویدا نەبینێتەوە ناتوانێت ببێ بە ئاوازێکی سەرکەوتوو و پەیامەکەی بگەیەنێت. ماوەیەک نەهاتبوومەوە کوردستان هەرچەند ئەو شیعرەم دەخوێندەوە فرمێسک لەچاوما دەهاتە خوارەوە منیش هەمان پرسیاری نالیم دەکرد. بەڵام کە شیعرەکە دەگاتە سلێمانی و سالم دەیخوێنێتەوە و وەڵامی دەداتەوە، سالم شاکارێک دەنووسێت هیچی لەوەی نالی کەمتر نییە. بارودۆخی شاری پێدەڵێت کە چۆن عوسمانیەکان خۆشییان تێدا نەهێشتووە و چیهری هونەر بەرەو لەناچوون دەچێت و هەموو شتێک خراپ بووە، هەروەها ئەو چامەیە وشەی زۆر قورسی تێدایە جاری وا هەیە بۆ گوێگر ئاسان نییە تێی بگات، بەڵام ئەمە دەبێتە قوتابخانەیەک بۆ ئەوەی ببێتە دەرگایەک و بچێتە ناو دنیای زانستەوە. لەهەموو شیعرێکی کلاسیکدا چەند پرسیارێک هەیە لە ڕێگای فەرهەنگ و کەسانی شارەزاوە وەڵامت دەست دەکەوێت کەواتە ئەگەر ئەو چامەیە بخوێنیتەوە مەعریفەتت زیاد دەکات و زیاتر حەقیقەتەکانت بۆ ڕوون دەبێتەوە هەر ئەوەشە مەبەستی من لە بەکارهێنانی شیعری کلاسیکیدا.


باسی غوربەتت کرد، ئایا غوربەت و دووری هۆکارێک بوون لە بەهێزتر بوونی هونەری عەدنان کەریمدا؟
- بەدڵنیاییەوە هۆکارێکی گەورە بوون مرۆڤ کە لەدوورەوە سەیری وڵاتی خۆی دەکات جوانتر دەیبینێت، بەڵام کە خۆت لەناو وڵاتەکەتدا بیت لەوانەیە ئەو هەموو جوانیانە بەو شێوە نەبینیت کە لەدورەوە هەستی پێدەکەیت. چونکە هەموو جوانییەک کە ڕۆژانە بیبینیت ناگات بەو جوانیەی لەدوورییەوە دەیبینیت کە هەمیشە دەبێتە هەوێنی ئیلهام وداهێنان. بۆ نموونە شاعیرێکی وەک مامۆستا هێمن دێتە باشووری کوردستان شیعر بۆ ڕۆژهەڵات دەنووسێت، حاجی قادری کۆیی دەچێتە ئەستەنبول و شیعر بۆ زێدی خۆی دەنووسێت.نالی دەچێتە شام و شیعر بۆ وڵاتی خۆی دەنووسێت، سالم دەچێتە تاران و خواخوایەتی بگەڕێتەوە سلێمانی و شیعر بۆ وڵات دەنووسێت..
ئەمە پرۆسەیەکە بۆ هەموو مرۆڤێک وایە بەتایبەتی شاعیر و نووسەر و هونەرمەندان کە غوربەت زۆر کاریگەری هەیە بەسەرشیعر و جوانیی هزرییانەوە.

دوا بەرهەمت لەگەڵ کامکاران بوو، هۆکاری کارکردنت لەگەڵ ئەوان بۆچی دەگەڕێتەوە و کامکاران چۆن دەبینیت؟
-بە ڕای من کامکاران پێناسە و ڕەمزی مۆسیقای کوردین، لە دنیادا بگەڕێی بەتایبەتی لە پایتەختە کەلتووریەکاندا بڵێ کامکاران کێن یەکسەر پێت دەڵێن کە گرووپێکی کوردین. تاکە گرووپن بە جلی کوردییەوە لە ئاهەنگی خەڵات کردنی شیرین عەبادی چوونەتە مەراسیمی خەڵاتی نۆبڵەوە و مۆسیقایان دەژەنی و گۆرانییان پێشکەش کرد، ئەمە خۆی لەخۆیدا پێناسەیەکی گەورەی هونەری کوردییە و ناسنامەی میللەتێکیشە، بە دنیا دەڵێن ئێمە مۆسیقایەکمان هەیەو ئەمەش مۆسیقاکەمانە، کە ئەوانم هەڵبژارد و پێوەندیم پێوە کردن بەخۆشحاڵییەوە وەڵامیان دامەوە ئەمە بۆ من شانازییەکی بێ وێنەیە بە ماوەیەکی دیاریکراو کارەکانیان بەوپەڕی پڕۆفیشناڵییەوە ئەنجام دەدەن. من کە ئاوازەکانمیان بۆ دەنێرم ئەوان لە ماوەیەکی کورتدا ئاوازەکان هەڵدەبژێرن و لە ماوەی شەش مانگدا وەڵامم دەدەنەوە و دەڵێن خۆت ئامادە بکە بۆ تۆمار کردن، ئەمە مایەی خۆشحاڵییە، هەندێ جار لەهەندێ شوێن بۆ یەک گۆرانی دەبێت ساڵێک چاوەڕوان بیت، بەداخەوە هەندێک جار لە کوردستان بێبەڵێنی هەیەو خەریکە دەبێتە کەلتوورێک. هیوادارم هەموو تاکێکی کورد پابەند بێت بە بەڵێنی خۆی بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرهەم بێت.

هەندێ کەس پێیان وابوو مۆسیقاکەیان زاڵ بوو بەسەر دەنگی تۆدا، چی دەڵێی لە وەڵامی ئەمانەدا؟
-ئەوە بۆ من جێگای پرسیارە من هەستم بەوە نەکردووە.زۆربەی گۆرانییەکان لەسەر زاری خەڵک بوون و بەخێرایی بڵاو بوونەوە، بۆ نموونە گۆرانی(لەو ڕۆژەوەی تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من) زۆربەی خەڵک لەسەر زاریان بووە، بە هەمان شێوە (لە شەوی تاریک و نم نمەی باران، نەکی نەکی) لەباکوری کوردستان لای خەڵک زۆر خۆش بوو، ئەمانە هۆکارێکن بۆ سەرکەوتنی کارەکە. من وا هەست دەکەم ئەمە لەوانەیە ڕای چەند موزیکژەنێکە کە نەشیان توانیوە بیخەنە سەر لاپەڕەی ڕۆژنامەکانیش وبەشێوەیەکی زانستی شیبکەنەوە و بیسەلمێنن. ئەوەی کە دەیبینین بەتایبەت مۆسیقای باشووری کوردستان نزیکە لە عەرەبی یان بەتەواوی تورکییە.لە مۆسیقای عەرەبیدا کۆرسی پیاو و ژن یەک شت ئەڵێن، بەڵام کامکاران بە شێوە زانستییەکەی هاڕمۆنی(باس، سۆپرانۆ)یان بە یەکەوە بەکارهێناوە وهاڕمۆنییەکەشیان خستۆتە ناو یەکەوە و مافی خۆیان پێداوە، لەوانەیە گوێی ئەو موزیکزانانە بەوە ئاشنا نەبێت و پێیان وابێت ئەگەر دەنگی هاڕمۆنی لەناو گۆرانیدا هەبوو ئیتر دەنگی گۆرانیبێژ دەکوژێت، بەڵام من تێناگەم ئەگەر دەنگێ گۆرانیبێژ دەکوژێت بۆچی خەڵکەکە بە شیعر و ئاوازەوە لەبەریان کردون؟!.

لەگەڵ تارا جافیش کارت کردووە، ئەمە چۆن بوو، ڕات چییە بەرامبەر تارا جاف؟
- تارا خان هونەرمەندێکی زۆر هەست ناسکە کە کورد بتوانێت شانازی پێوە بکات و تاکە ئافرەتی کوردە کە چەنگ بژەنێت، لەڕێگای کۆنسێرتێکەوە لە لەندەن یەکترمان ناسی، ئامێرەکەی زۆر ڕۆحییە و خۆیشی هەستێکی پاک و جوانی هەیە و بڕواشم بەوە هەیە زۆر گۆرانی هەیە تەنیا بە یەک ئامێرەوە جوانە. پێم وت گۆرانییەکی ماملێ هەیە حەز دەکەم بەیەکەوە بیڵێین ئەویش پێی خۆش بوو کاتێک لەکۆنسێرتەکەدا گۆرانییەکەمان وت هەستێکی سەیر ئامادەبووانی داپۆشی و بێدەنگ بوون. دەنگی تارا زۆر جوان و ڕوحانییە، بە ئیعتیرافی خۆیشی هەست دەکەم دەنگی من گونجاوە لەگەڵ ئامێرەکەی ئەودا و لە بەرنامەمدایە بۆ ئایندە بە یەکەوە کارێکی تر بکەین.


بیستوومانە کاتی خۆی بۆ ئەنجامدانی کارەکانی خۆت ستۆدیۆیەکت دروست کرد بوو، دەکرێ بۆ خوێنەران باسی ئەم ستۆدیۆیە بکەی؟
- سەردەمێک بوو کە زانستی ئەندازیاری دەنگیم دەخوێند لەسوید، کاتێکیش سیدی (شنەی با)م بڵاوکردەوە هەستم دەکرد پارەیەکی زۆری تێدەچوو. بۆیە لەگەڵ چەند برادەرێک توانیمان ئەو سیدییە و سیدی (ئەڕۆی ئۆغر، شەوی یەڵدا) ئەمانە هەموویان من خۆم تۆمارم کردن کەسانی وەک گۆران کامیل، غەمگین فەرەج، هەژار زەهاوی، فەرهاد محەمەد ئەو خۆشەویستانە هەموویان هاوکارم بوون، کاتی خۆی ئەو کارانەمان کرد بۆ ئەوەی خەرجی زۆری تێنەچێت، ئێستا ژیانەکە باشترە هیچ نەبێ ئەو بەرهەمەی تۆماری دەکەی دەفرۆشرێت، بەڵام هیوادارم خەڵک بەرهەمی کۆپی نەکڕن بۆ ئەوەی مافی هونەرمەند نەسووتێت، بۆ ئەوەی بتوانم کاری پرۆفیشناڵ پێشکەش بکەم، ستۆدیۆیەکی سادەیە و ئەگەر هەندێکی کاری خۆشمی تێدا بکەم، بەڵام ناتوانم هەموو کارێکی تێدا بکەم.

ئایا پێشێل کردنی مافی هونەرمەند تەنیا کۆپی کردنە ؟
- نەخێر تەنیا کۆپی کردن نییە، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانیش کە بەرهەمە هونەرییەکان بڵاو دەکەنەوە، مافی هونەرمەندان بپارێزن، پاراستنی پێویستی بە بڕیارێکە لەلایەن پەرلەمانەوە دەربچێت. بەداخەوە پەرلەمانی کوردستان زوو بڕیاری فرەژنی دەردەکات، بەڵام بۆپاراستنی فەرهەنگی کوردی هیچ بڕیارێک دەرناکات، ئەوە دووەم جارە ئەو پەیامە بۆ پەرلەمان دەنێرم کە بە زووترین کات دانیشتنێکی تایبەت بۆ ئەو یاسایە تەرخان بکەن کە داڕێژراوە و پێشکەش کراوە.هیوادارم مافی هونەرمەند بپارێزرێت ئەویش لەڕێگای چوارچێوەیەکی یاسایی لەلایەن پەرلەمانەوە، بەڵام نزیکەی چوار ساڵە ئەو یاسایەیان لایە و فەرامۆشیان کردووە، هیوادارم پەرلەمان بیر لە پاراستنی فەرهەنگی نەتەوەی کورد بکاتەوە.

جگە لە کۆپی کردن بوونی لایەنێک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی هونەرمەندان تاچەند گرنگە؟
-لەڕاستێدا زۆر کۆمپانیا هەن سپۆنسەرن ئەوە کارێکی زۆر باشە، بەرهەمی نوێم لەگەڵ کامکاراندا ئاسیاسێڵ سپۆنسەری سەرەکیەتی و هەوڵیداوە بەبێ هیچ بەرامبەرێک پشتگیری بەرهەمەکە بکات و سەنتەری (ئارۆ) بڵاوی دەکاتەوە. بۆ ئەمانە گرێبەستی نووسراو هەیە لەنێوانماندا. هیوادارم لەمەودوا بەو سیستەمە تێپەڕێت و کارەکان بچنە پێشەوە و هونەرمەند پێویستی بە هیچ کەس و لایەنێک نەبێت بچێت داوای یارمەتی بکات. ئێستا کۆمپانیای کوردی هەیە پشتگیری هونەرمەندان دەکەن بە بەرهەمەکەی منیشەوە، هەروەها گۆرانییەکی نوێشم تۆمار کرد لە پۆڵونیا کە لە شیعری عەبدوڵڵا پەشێوە و مۆسیقا و دابەشکردنەکەی هی ڕەنج شەمسە، ئەو گۆرانییە بە سپۆنسەری گرووپی قەیوان بوو، جێگای خۆیەتی من دەستخۆشییان لێبکەم و ناویان بهێنم لەهەموو دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا کە ببێتە هۆی بەرەو پێشبردنی فەرهەنگی کوردی و کۆمپانیاکانیش چاو لەوان بکەن و یارمەتی هونەرمەندانی تر بدەن.

لەکەرکووک لەدایک بوویت و لەسلێمانی گەورە بوویت، ئەو دوو شارە چ جێگایەکیان هەیە لەناو دڵی تۆدا؟
- من لە شاری کەرکووک لە تەپەی مەلا عەبدوڵڵا لە دایک بووم، باوکم خەڵکی شارباژێرە، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی و پەیمانگای هونەرە جوانەکانم لەسلێمانی تەواو کردووە و دایکم لێرە لە سلێمانی دەژی. کەرکووک و سلێمانی بۆ من خۆشەویست و دایکن، شارباژێڕیش بەهەمان شێوە، خۆم بە کوڕی هەموو کوردستان دەزانم، هەر بەش و شارێک بێت، هەولێر هەر خۆشەویستە، دهۆک و سابڵاخ و دیاربەکر و قامیشلۆ هەمووی وڵاتی منە و منیش کوڕی ئەم وڵاتەم.


دەکرێت هەندێ باسی بەرهەمی داهاتووت بکەیت؟
- ئەم بەرهەمە پێکهاتووە لە 8 تراک و بەرهەمەکەش بە ناوی (وەفایی)ە ئەم ناوەش دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ هەندێک هاوڕێی خۆشەویستم بەتایبەتی کاک یاسین قادر بەرزنجی هات، وتی حەز دەکەم ئەم ناوەی لێ بنێن، چونکە شیعری (وەفایی)م لەم ئەلبوومەدا وتووە، هەموو ئاوازەکان هی خۆمە تەنیا یەکیان هی فۆلکلۆری ناوچەی هەورامانە، مامۆستا هۆشەنگ کامکار دابەشکردنی مۆسیقای سێ گۆرانی کردووە و ئەرسەلان و ئەردەوان کامکار هەریەکیان دابەشکردنی مۆسیقای دوو گۆرانی و کاک ئەردەشیر یەک گۆرانی دابەشکردووە، بەشێوەی ئۆرکێسترا کارەکانیان تێکەڵ بە ئامێرەکانی خۆیان کردووە، بەرهەمەکەش بە سپۆنسەری کۆمپانیا ئاسیا سێڵە و بنکەی (ئارۆ) ئەرکی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە.

بەرهەمی پێشووت زۆر سەرکەوتوو بوو، چیت کردووە تاکو سیدی (وەفایی) لەئاستی بەرهەمی پێشووتر بەرزتر بێت؟
-ئەوەی من بیستوومە خەڵک و جەماوەر وا پێناسەی من دەکەن کە لە کارەکانمدا بەرهەم لەدوای بەرهەم باشتر دەبن، منیش هەوڵ دەدەم پێناسە و بۆچوونی ئەوان پەسند بکەم. هونەرمەندیش کاتێک جەماوەری زیاتر دەبێت وەک شەرمێک بەرامبەر جەماوەر و کارەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ کاری سەختتر دەبێت. کاری ساڵی پێشوو بەو شێوازە هارمۆنییەی کە کامکاران کردبوویان، ئەمساڵ داوام لێکردن کارەکەمان زیاتر سەمفۆنیک و کلاسیک بێت، ئیتر دەزانم کاری داهاتووم گرانتر دەبێت مرۆڤ نازانێت چیتر بکات، هیوادارم تا بتوانم کاری باش بکەم، ئەگەر هونەرمەند بە پەرۆشی کارەکەی بێت ئەوا ڕۆژ دوای ڕۆژ کارەکەی سەختتر دەبێت.

پەیامی تۆ بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چ پەیامێکت هەیە؟
-پەیامی من ئەوەیە دەبێت ڕاگەیاندنی کوردی بەخۆیدا بچێتەوە، هیوادارم ڕاگەیاندنی کوردی بەتایبەتی تەلەفزیۆنەکان خاوەنی کەسایەتی خۆیان بن نەک کە سەیری بکەین هەست بکەین سەیری کەناڵێکی تورکی یان عەرەبی دەکەین. پێویستە کورد داهێنانی خۆی هەبێت، من ناڵێم کاریگەری نییە، بەڵام با ڕاگەیاندنی کوردی هەوڵ بدات قوڵ ببێتەوە بەناو کەسایەتی خۆیدا و بتوانێت ڕاگەیاندنێکی کوردییانەی ڕەسەن پێشکەش بکات، تەلەفزیۆنەکان کار و گۆرانی خراپ بڵاو دەکەنەوە، ئەوەندەی کارێکی جوان بڵاو دەکەنەوە پەنجا کاری خراپ بڵاو دەکەنەوە. تۆ نابینی لەتەلەفزیۆنێکی جیهانی هەموو هونەرمەندێک ڕێگای پێبدرێت کاری خۆی نمایش بکات، لای ئێمە هەموو کەسێک دەتوانێت بەماوەیەکی زۆر کورت ببێتە گۆرانیبێژ، تەلەفزیۆنی کوردی ڕیکلامی بۆ دەکات و بەرزی دەکاتەوە، بەڵام ئەمە بەزیانی هونەرمەندەکە دەشکێتەوە، سەری لێ دەشێوێنێت، ئەمەش لە ئەنجامی نەزانینە، زۆربەی تەلەفزیۆنەکان کەسانی پسپۆڕ و شارەزا کاری تێدا ناکەن، هەندێ تەلەفزیۆن تەنیا سەیری وێنەی کلیپەکە دەکات بە بێ ئەوەی بایەخ بە تێکست و ئاواز بدات. ئەمەش زیانێکی گەورە لەمۆسیقای کوردی دەدات، ئێمە نەبووینەتە دەوڵەت، حیزبە کوردستانییەکان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە هەنگاوی بۆ دەنێن، هونەرمەندان و شاعیران و هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە خەون بەوە دەبینین ببین بە دەوڵەت. بوون بە دەوڵەت ئەوەیە تۆ فەرهەنگێکی وات هەبێت پێناسەی میللەتەکەت بکات و بڵێی ئەمەش ناسنامەی میللەتەکەمە، ئەمەش تەنیا بە سیاسەت ناکرێت. سینەماو گۆرانی کوردی دەتوانێت کاریگەری زۆری هەبێت لەناسینی ئێمە بەدنیای دەرەوە. لەم دواییە دەبینم لەڕێگای حکومەت و وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەنتەرەکانەوە کەسانی پسپۆڕ گرووپ گرووپ دەچنە دەرەوە، گرووپی نالی چوونە ئۆکرانیا، گرووپی ژێدار و کۆراڵی کچانی سلێمانی چوونە نەمسا، کە ئەوە دەبینم بڕوا بکەن لە خۆشیان نازانم چیبکەم، هەست دەکەم خەریکە دەبینە دەوڵەت. فەرهەنگ کاریگەرییەکی زۆری هەیە، پەیامی من بۆ حزبە کوردستانیەکان و بۆ دەوڵەمەند و[1] بازرگانان و کۆمپانیا گەورەکان ئەوەیە بە هەموو هێزێکیانەوە یارمەتی هونەرمەندان بدەن کە لە کوردستانەوە بچن هونەری خۆیان پیشانی میللەتانی دنیا بدەن و بڵێن ئەم هونەرەمان هەیە و ئەمە فەرهەنگمانە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 413 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-08-2015 (9 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەرهەنگ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
میرنشین: بابان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 03-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ەوە لە: 04-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 413 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.139 KB 03-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,410
Kuvat 105,714
Kirjat 19,160
Liittyvät tiedostot 96,490
Video 1,307
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.531 toinen!