پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تەنیا دراوسێ
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەنیا دراوسێ

تەنیا دراوسێ
تەنیا دراوسێ
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

حاجی ئەحمە کە نازناوەکەی 'حاجی چایچی'یە، ئەوەتەی خۆی و خەڵکی ئەم شارە لەبیریان دێ، چایچی بووە. ئەو بە پێچەوانەی زۆربەی خەڵکی، شانازی بە کەسابەتەکەی خۆیەوە دەکا. دەڵێ ئەگەرچی حاجییە، بەڵام تڕی زل نیە و لای ئاساییە بەو کەشییەی سەریەوە کە هی مەککە و مەدینەیە، چای بۆ خەڵکی دابنێ و بەو پەڕۆ مەشەدییەی دەوری ملی و لاپشتوێنیشیەوە مێزی بەر دەمی مشتەرییەکان بسڕێ و هەرچی پەڵە و پاشماوەی چایی ڕژاوە، خاوێنی بکاتەوە. لای ئەو بەڕاستی کاسب حەبیبی خوایە. حاجی ئەوەندە شانازی بە کارەکەی خۆیەوە دەکا کە ئاشقی نازناوەکەی خۆیەتی. بگرە گەر کەسێک نەیزانێ و بە هەڵە، یان بە ئەنقەست پێی بڵێ حاجی ئەحمە، ئەو دەستبەجێ بە ئارامی و بە گفتێکی میهرەبان بەڵام کەمێک ڕەقەوە بۆی ڕاست دەکاتەوە و، دەڵێ باوان، حاجی چایچی! 'باوان' ێکی ئارام و 'حاجی چایچی'یەکی ڕەق.

دوکانی حاجی هەمیشە جمەی دێ. بەتایبەت زستانان. چایخانەکە شوێنی دۆمینە، تەختە، قسەوباس لەسەر ڕووداوە گرینگەکانی شار و دونیا و ڕابواردنی خەڵکی بە یەکترە. گەر ڕۆژێک بە هەڵکەوت لە ڕۆژێکی زستانیدا ڕێگات کەوتە ئەوێ، هەر کە دەرگا دەکەیتەوە، دەستبەجێ لە ڕێوە تەم و مژێکی خەست کە بەرهەمی جگەرەکێشانێکی زۆر و هەڵمی سێ سەماوەرە ڕووسییە زەلامەکانی حاجییە، بەرۆکت پێدەگرێ کە هەموو ناو چایخانەکەی تەنیوە. ئەوسا گەر تەحەمولت هەبێ و کەمێک لە شوێنی خۆت ڕاوەستی، بەرەبەرە ئەو کەلەسەر و زەلامانە دەبینی کە بۆ قسەکردن ڕێگا بەیەکتر نادەن. چایخانەکەی حاجی لە دەنگا خەریکە دەتەقێ. هیچ شوێنێکی ئەم دونیایە بەقەد چایخانەکەی ئەو بۆ قسەکردن ڕەوان و خۆش نیە.

بەڵام حاجی عادەتێکی گرینگ و سەیری هەیە. تا شتێ بە چاوی خۆی نەبینێ، باوەڕی پێناکا. بۆیە هەتا ئێوارێ ئەگەرچی بە دەیان و سەدان و هەزاران قسە لە چایخانەکەی دەبیستێ، بەڵام زۆربەی هەرە زۆریان وەک با بەلا گوێیدا دەگوزەرێن و وەک بڵێی قەت بە تووش گوێی حاجییەوە نەبووبێتن ڕێگای خۆیان دەگرن و، هەروا بەردەوام دەبن. حاجی قسەی یەک کەس بۆ ئەوی تر ناگێڕێتەوە.
حاجی چایچی چونکە چاوەکانی کزن و باش نابینن، یەکێک لەو کەسانەیە لەم شارە دەستبەجێ عەینەکی سازکرد، بە شانازییەوە لە چاوی کردن و هەوڵدەدا جگە لە کاتی نووستن نەبێ، قەت لەخۆی دووریان نەخاتەوە.

هەر لەم چایخانەدا بوو کە بۆ یەکەم جار حاجی هەواڵی هێرشی عێراقی بۆ سەر کوەیت و پاشان هێرشی ئامریکای بۆ سەر عێراق بیست. پاش چەند ڕۆژ هێنان و بردنی هەواڵەکان لە لایەن مشتەرییەکانەوە، حاجی تێگەیشت کە ئێراق کە دراوسێی ئێرانە (حاجی ئەمەی چاک دەزانی چونکە کوڕی براگەورەکەی لەوێ بێسەروشوێن ببوو) لەگەڵ کوەیتیش دراوسێن و ئامریکایش وڵاتێکە لەوسەری دونیا. حاجی کە هەبوونی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بە حەرام دەزانێ و قەت هیچ کام لەمانە لە ماڵەکەیدا دەست نەدەکەوتن، بە هەواڵی یەکەم سەرسام نەبوو. لای ئەو گەر دراوسێ پەلاماری دراوسێ بدا هیچ شتێکی عەجایبی تیانەبوو. دونیا شوێنی شەڕی دراوسێیانە. هەروەها شەڕی برا لە گەڵ برا. هەر وەک چۆن لە قورئانیشدا باسی هابیل و قابیل هاتبوو و مەلای مزگەوتی گەڕەک بە تەفسیل لە خوتبەی نوێژێکی جومعەدا بۆی باسکردبوون. بەڵام کاتێک هەواڵی دووهەمی بیست، وەها ڕاما کە ئاگای لە دەنگی ئەو چەند مشتەرییە نەما وا لەو سەرەوە داوای چاییان لێدەکرد.لای حاجی ئەوە یەکێک لە عەجایباتی ژیانی ئەم سەردەمە بوو کە وڵاتێک لەو سەری دونیاوە هەستێ و بێت و هێرش بکاتە سەر وڵاتێکی تر. ئەویش لە کاتێکدا وڵاتی یەکەم بە هیچ جۆرێک هیچ کارێکی بە سەر ئەو وڵاتەوە نیە و بگرە ڕەنگە خۆیشی بە دۆستی بزانێ. لای حاجی چایچی ئەمە یەکێکی تر لە نیشانەکانی کۆتایی جیهان بوو و ئیتر ئەوەندەی نەمابوو خودای لایەزال ئەوەی ناوی نابوو قیامەت و قەراربوو لە ڕێگای شەیپوورەکەی سوڕئیسڕافیلەوە ڕایبگەیەنێ، ڕایبگەیەنێ و یەکجار بۆ هەمیشە کۆتایی بەو گەمە ترسناکە بێنێ کە بۆخۆی لە یەکەم ڕۆژی خڵقەتەوە ناوی نابوو 'ژیان'.

خەڵکی، واتە ئەوانەی لە تەنیشت ڕیزە مێزی نزیک پێشخانەکەی حاجی دانیشتبوون، جوان لەبیریانە پاش ئەوەی مۆتەکەی هەواڵەکە، سینگی حاجی بەردا، حاجی چایچی وەها بە قایمی شەقێکی لە پشیلە ڕەشەکەی ژێر مێزی سەماوەرەکانی هەڵدا کە بەستەزمان پشیلەکە وەک تیسکەی تفەنگ لە دەرگای سەوز و نیوەڕزیوی دووکانەکەوە بۆی دەرچوو و هەتا ئێوارە درەنگان نەهاتەوە. حاجی کە ئەم پشیلەیەی لەبەر مشکی ناو دووکانەکەی ڕاگرتبوو، سوێندی خواردبوو کە گەر هەواڵی ئەو هێرشە ڕاست بێ ئەوا ئەم پشیلەیشی کە متمانەی دونیای پێ هەبوو، خوێڕی دەردەچێ و یەک مشکی لەمەبەدووا بۆ ناگیرێ و ئیتر شەوانە سەر مێز و کورسی و دەورووبەری سەماوەرەکانی دەبنە شوێنی تەراتێنی مشکە یاخییەکان! جا پشیلە سەگبابەکەیشی، تەنیا دەبێ دابنیشێ و سەیریان بکا و بە یادی ئەو ڕۆژانەوە ئاخ هەڵکێشێ کە شەونەبوو تیایا چەندین مشک ڕاونەکا!

بەڵام خەم قورسە و مرۆڤ دەبێ بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆی لێدەربازکات. بۆیە حاجی دەستبەجێ ڕێگا چارەیەکی بۆ ئەم هەواڵە بینییەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش دەستەوداوێنی هەمان ڕوانگەی کۆنی خۆی بووەوە. لەبەرخۆیەوە گوتی کوڕە کێ ئەڵێ ڕاستە، کێ تەیارەی بینی و کێ بۆمب و کێ مەیت و هەیهۆۆۆ کێ سوپاو هەیهۆۆۆ! حاجی ڕاستی دەکرد. هەر لە قەدیمەوە گوتبوویان تا شتێک بە چاوی خۆت نەبینی، باوەڕی پێ مەکە. حاجی ئەحمە ئەوەندەی تر سوورتر هەڵگەڕا لەسەر ئەوەی چاو تەنیا پێوەری ڕاستی و دروستیی شتەکانە. هەر ئەو ڕۆژە جارێکی تر لەعنەتی کردەوە لە 'گوێ' کە دەبوو بە سەرچاوەی هەرچی بەدبەختی دونیا و ژیانی خەڵکیە. ئەی ئەوە نیە گەر قەراربووایە هەرچی بە ڕۆژا لەم چایخانە لەدەم مشتەرییەکانەوە دەهاتەدەر، باوەڕی پێ بکردایە، ئیتر دەبوا بارگە و بنە بپێچێتەوە و ڕوو لە وڵاتی کافران بکا. کە خودا نەکا ئەو ڕۆژیش بێت، قەت قەت!

لە کەین و بەینی قسە و قسەڵۆک و دەنگۆی شەڕ لە ناوچەکەدا بوو کە لای حاجی چاوەکانی وەها گرینگ بوونەوە دەستبەجێ لە پاش سالانی ساڵ سەرنەدانی دکتۆر و نەگۆڕینی چاویلکەکەی، کە شووشەکانی تەمیان هەڵێنابوو و لە قەراخەکانیشەوە سەوز و شین هەڵگەڕابوون، لەگەڵ زاوا خوێندەوارە دڵسۆزەکەی سوار ئوتوبووس بوو و ڕووی لە تەورێز کردەوە. پاش چەند ڕۆژ، بە دڵ و دەروونێکی خۆشەوە و بە جووتێ عەینەکی تازەوە کە شووشەکانیان لە دوورەوە شۆقیان دەدایەوە، گەڕایەوە بۆ شارەکەی خۆی. حاجی ئیتر ئامادەی تاقیکردنەوەی ڕاستی و درووستیی قسە و قسەڵۆکەکانی سەردەمی شەڕ بوو.

ژیان وەک هەمیشە بێ ڕوحمە و ڕاستی چەند دووریش بێت خۆی دەسەلمێنێ. هێشتا چەند ڕۆژێک لە گەڕانەوەی حاجی لاینەدابوو کە پۆل پۆل ئاوارەی ئیراقی ڕوویان لە شار کرد. هەواڵ هات کە نەک تەنیا ئێرە، بەڵکو بە درێژایی سنور کۆمەڵ کۆمەڵ خەڵکی لێقەوماو و داماوە خۆیان دەکەن بەم دیوا و داوای پەنا و خۆراک و ئاو دەکەن. های لەو چیرۆکە ناخۆشانە حاجی بیستنی، لەو بەسەرهاتە سەیرو سەمەرانە کە تەنیا لە چیرۆکەکاندا باسیان لێدەکرێ. لە مردنی منداڵ و پیر و پەککەوتە بەدەم ڕێگاوە لە ڕەق هەڵاتنی شیرەخۆرە دەم بە گۆپکی مەمکی دایکەوە. ئەمە ئەوی بیری زەمانی کۆن خستەوە. حاجی ئەگەرچی بۆخۆی ئەو سەردەمە منداڵ بووە و بە کۆڵ گێڕاویانە و هەربۆیە ڕووداوەکانی نایەتەوە بیر، بەڵام دایک و باوکی باسی شەڕی دووهەم و هاتنی سوپای ڕووسیان بۆ کردبوو. هەوالەکان، ئەو سەردەمەیان هێنایەوە بیر. باسی سووتانی شار بە دەستی حەمە ڕەشی خانی بانە و ئەو دووکەڵەی کە گوایا تا چەند ڕۆژ نەیهێشتبوو خەڵکی شار چاویان بە هەتاوی گەشی ئاسمان هەڵبێ. لە هەمووی ئەم چیرۆکانەی ئەو سەردەمەدا حاجی دوو شتی لا پەسەند بوو و حەزی دەکرد لە هەر ڕووداوێکی تر بەردەوام زیاتر بێنەوە بیری و یادیان بکاتەوە. یەکەمیان، خەڵکی بۆ یەکەمجار بوو دەیانبینی سەربازی ڕووس میوەیەکی سەیروسەمری خڕی زەرد دەخۆن کە ئەوان قەت بە حەیاتیان نەیان بینیبوو. سەربازەکان پێستی شتە خڕەکەیان لێکردبووەوەو ئەوسا ناوەکەیان خواردبوو. خەڵکی کە سەریان بەم میوە نەناسراوە سورمابو، شوێنی سەربازەکان کەوتبوون، پاش ئەوەی دوورکەوتبوونەوە، دانەویبوون، پێستە زەردەکانیان هەڵگرتبووەو و بە عەجایەبەوە لێیان ڕوانیبوون و بۆنیان پێوە کردبوون. دووهەمین چیرۆکیش، دەیانگوت کاتێک حەمە ڕەشی خان فرمانی دابوو بەو پووت و بەرمیلە نەوتانە شار بسووتێنن کە لە خانووەکانی خودی خەڵکی ناوشاردا تفەنگچییەکانی دەستیان خستبوون، بۆ خۆی چووبووە ناو ڕەزە ترێکانی داوێنی کێوی ئاربەباوە و لەوێوە بە دووربینەکەی لە جەهەننەمە دەستکردەکەی خۆی ڕوانیبوو. ڕاستییەکەی ئەوە بوو حاجی چایچی چیرۆکی ئەم بۆن پێوەکردن و سەیرکردنەی زۆر لا خۆش و سەرنجڕاکێش بوو. لەو ڕۆژەوە ئەو پێی وایە هەمیشە نهێنییەک لە نێوان پرتەقاڵ و شەڕدا هەیە!

سەیر ئەوە بوو حاجی باوەڕی بەم چیرۆکانەی دایک و باوکی خۆی هەبوو. بۆ خۆی دەیگوت دایکم و باوکم ڕاست ئەکەن، ئەوان قەت لە ژیانیانا درۆیان نەکرد، من ئەگەرچی جوان ئەم بەسەرهاتانەم لەبیرم نایێ، بەڵام وەک تارمایی لەبەر چاوەکانمدا دێن و ئەڕۆن، بینیومن، هەر هەموویانم بینیوە کاتێک بە کۆڵی دایک و باوکمەوە بووم!
حاجی بە دیتنی ئاوارەکان، ئەژنۆی شل بوو. ئەو هەموو خەڵکە ئاوارە، ئاماژە بە کارەساتێکی گەورە بوون. بەڵام هەر دڵخۆشیی خۆی دەدایەوە کوڕە کێ تەیارەی بینیوە، ... کێ بۆمبی بینیوە و...، تازە کێ ئەڵێ ئەمە هەر بە هۆی شەڕی دراوسێ لەگەڵ دراوسێ ئاوارە و پەرتەوازە نەبوون... خەڵکی پێیان خۆشە چیرۆکی خۆیان سازبکەن، هەیهۆۆۆ، هەیهۆ!

ئێوارەیەکیان درەنگان کاتێک دەیویست چایخانەکەی دابخا، پۆلێکی سەیر لە ئاوارەکان ڕێک هاتنە بەر دووکانەکەی، پاش کەمێک مڵومۆ و چرپەچرپی ناوخۆیی، ڕوویان کردە ناو چایخانەکە. لە قوژبنترین شوێنی مومکین دانیشتن و داوای چاییان کرد.
مامە حاجی گیان با خەست بێت!

ئەگەرچی درەنگ بوو، بەڵام حاجی بێ دڵی نەکردن. کاتێ چایی بۆبردن، دەستی بە چاویلکەکەیەوە گرت و جوان لەنزیکەوە لێیان وردبووەوە. پێنج پیاوی تەمەن گەنج و تەمەن مامناوەندی، بە ڕوخساری درشت، تەپ و تۆزاوی و سووتاوی بەر هەتاو و باوە کە پیس و پڵۆخی لە سەرتاپای جەستەیانەوە دەباری. مشتەرییەکان لە کاتێکا بە سەرسوڕماوییەوە لە چاییە کاڵەکانیان دەڕوانی، هیچیان نەگوت و داوای خواردنیشیان کرد.
پێنج مرۆڤە سەیرو سەمەرەکە خۆیان بە سەر سمتەوە نەدەگرت. لەسەر کورسییەکان بەلادا دەهاتن، یاخود دەچوونە سەرعەرزەکە و پاڵدەکەوتن. ماندووییەکی لەڕادەبەدەر لە سەروسیمایانەوە دەباری. کەچی بەردەوامیش لە قسەکردن نەدەکەوتن. بەو لەهجە و شێوە ئاخافتنە سەیرەیانەوە سەرنجی حاجییان بە تەواوی ڕاکێشابوو. حاجی کە هێلکە و ڕۆن، یاخود هێلکە و تەماتەی چاکی سازدەکرد، دوو جێی بۆ سازکردن و لەگەڵ چەند نانی تەنوور لەبەردەمیاندا داینان. مشتەرییەکان وەک گورگی برسی بەربوونە خواردنەکە. پاروو بە پاروو دەیگوت جێم بکەوە!

حاجی کە بە درێژایی تەمەنی مرۆڤی زۆری بینیبوو، بە تایبەت ئەو کاروانچییانەی جاروبارە ڕوویانکردبووە چایخەنەکەی و بە ڕواڵەت و بە کردەوە لە خەڵکی تر جیادەکرانەوە، بەڵام لەم شێوازەی نەبینیبوو. لەبەر خۆیەوە بە ئەسپایی و بە نادڵنیاییەوە گوتی هی شەڕە و هی ترس! بۆیە دەسبەجێ بەو ئاکامە گەیشت کە بەراستی لەو دیو شەڕە و شەڕبووەو، بەو هۆیەوە خەڵکانێک پێوەبوونە.
لە کاتێکدا بە قاچی پاڵی بە پشیلەکەوە دەنا تا لەبەر پێی خۆی دووری بخاتەوە، گوتی:

ئەرێ ڕۆڵە، وەک بیستوومە وڵاتێکی تر، پێم وابێ ناوی 'کوت'ە هاتووەتە سەرتان، بۆیە وا لێتان قەوماوە؟
هەر پێنجیان سەریان بەرزکردەوە و، تێکڕا لە حاجیان ڕووانی. بزیەک نیشتە سەر لێویان. سەرئەنجام یەکیان لە کاتێکدا بەردەوام پارووەکەی ناو دەمی دەجوو، بە دەنگێکی کپەوە هاواریکرد:
ها مامە حاجی گیان! ها! (حاجی هەڵیدایە: باوان، حاجی چایچی!). ئەها مەبەستت 'کوێت'ە. نەوەڵلا 'کوێت'ی داماو پەلاماری کەسی نەداوە بەقوربان، بەساقەی ئەو کەشیە ڕەنگ ئاڵوواڵایەت بم! ئەوە عەراقی نەگبەت و سەددامی فاشییە ئەمەی کردووە. ئەو پۆخڵەواتە تا توانی لە ئێوەی کوشت و وڵاتی وێران کردن و ئیستا ڕووی چەکەکەی لەو وڵاتەی وەرگێڕاوەتەوە وا بە درێژایی هەموو ئەو ساڵانە لە دژی ئێوە یارمەتی دابوو!

حاجی کە قسەکانی بۆ سەریەک نەدەخرانەوە و لە هەندێ وشە هەر تێنەدەگەیشت، دەستی برد جگەرەیەکی لە پاکەتە دەرهێنا و، گوتی:
یەعنی وڵاتەکەی تۆ چووەتە سەر ئەوی تر، کوێی پێ ئەڵێن، ئەها کوت!
ئەیچۆن مامە گیان (حاجی هەڵیدایەوە: باوان، حاجی چایچی!) هەڵتهێنا، وەرتگرت، قۆپچەکەت ڕێک بە شوێنی خۆیەوە نا بەساقە!

یەکی تریان کە لە ناوەڕاستی نانخواردنەکەدا جگەرەی دادەگیرساند، گوتی:
ئەو ژن حیزە بێ ڕەحمە، جگە لە خۆی چاوی هیچ شوێنێکی تر نابینێ، لە کەسەکانی خۆیشی وەک مریشک ئەڕوانێ، مریشکی قوربانی!
باشە من تێناگەم، چۆن پیاو لە وڵاتێ هەڵدێ کە پەلاماری وڵاتی تری داوە؟
پێنج نەفەرەکە دیسان سەیری یەکتریان کردەوە. هەمان ئەوەی کە قسەی دەکرد هەڵیدایەوە و، گوتی:
بە ساقەی ئەو کەشیە ڕەنگ زەردە جوانەت بم! چیرۆکەکەی درێژە، ڕێک وەک کلکی ماکر، کە دەگەییە بنەکەیشی ئەوجا بۆنە حیزەکەی، حیز و کاست ئەکا. بە قوربان! سەرەتا سەددامی گەوا هێرشی کرد، دووایی ئەمەریکا هات و وتی هۆش کەرە، ڕاوەستە! پاشان لە کوردستان بوو بە ئینتیفازە، کە هێرشەکانی ئەمەریکا ڕاوەستا سەددام بە دەرفەتی زانی و هاتە سەرمان و ئەو بەڵایەی بەسەرا هێناین کە دەیبینی.

حاجی مژێکی لە سیگارەکەی دا. پێێ سەیر بوو بۆچی ناوی 'کوت' یان نەهێنابووەوە. دیسان کۆمەڵێک وشە لە قسەکانیداندا بوو ئەم تێی نەدەگەیشت.
بەڵام حاجی گیان! بە میوانی چاوە جوانەکانت بم، ئەمشەو شوێنمان نیە ڕووی تێکەین، ئەم شارەیش جمەی دێ، گەر ئەکرێ ئیزنمان بەی ئەمشەو لێرە ڕۆژ بکەینەوە، هەر چەنەیشی کرد ئەیخەینە سەر چاومان، ئاگایشمان لە چاخانەکەت ئەبێ، نەکا خوانەخواستە لەم قەرەباڵغییەدا دزییەکت لێبکەن. تا شوێنێ ئەدۆزینەوە.
حاجی کە چاوەڕوانی ئەمە نەبوو، گوتی:
یەعنی ئێوە نە لەدەست کوت و نەلەدەست ئەمریکا، بەڵکو لەدەست حکومەتەکەی خۆتان هەڵاتوون؟
ئەرێ وەڵڵا، چاکت پێکا مامە حاجی گیان (حاجی هەڵیدایەوە: باوان، حاجی چایچی)
جا شتی وا ئەکرێ؟ پیاو پشتی وڵاتەکەی خۆی نەگرێ کە ئەوەننە بەهێزە بتوانێ پەلاماری وڵاتێکی تر با، کەچی کاتێ وڵاتێکی تر بێتە سەر پشتی تێکا و هەڵبێ! جگە لەمە، مەگەر ئەکرێ کەسێکی تر لە وڵاتێکی تری یەکجار دوورەوە ئەو هەموو ئەسلیحە لەگەڵ خۆی هەڵبگرێ و ڕووبکاتە وڵاتێکی تر و ئەوەی پێی خۆش بێ بیکا؟ کاکە، خەڵکیتان بە کەر زانیوە؟
یەکێک لە پێنج نەفەرەکە، کە بە ڕواڵەت لە هەموویان بە بەتەمەنتر بوو، گوتی:
حاجی گیان! ئیستا مانووین، لێمان گەڕی با لێرە بمێنینەوە و بنووین، سبەی زیاتری لە سەر ئەڕۆین. تێ ئەگەم ئاڵۆزە، تێ ئەگەم، بە فیدای مرادخانییە پڕ قۆپچەکەت بم!
لێرە بخەون؟! جا چۆن شتی وائەبێ، چۆن دووکان بەلای غەریبا جی ئەهێڵم، حەی حەی! تەواومان کرد، هەر ئەمەمان مابوو!
حاجی گیان، تکایە هەر ئەمشەو. ئەوە خەریکە بارانیش ئەبارێ. حاجی گیان بە خوا، خوا گەڕ و گولمان ئەکا لە شوێنێ پیاو پەنای ئەدرێتێ بیەوێ شتی ناماقوڵ بکا. حەک خوا گەڕ و گولمان کا گەر هەر بیر لە شتی وایش بکەینەوە. ئەشیزانی مزگەوتەکانیش پڕن، ئێمە لەم شارە کەس ناناسین، نە خزمێ نە قەومێ. تۆ ئیستا باوک و باپیرمانی بە قوربانی پێچی پیرۆزی کەشیەکەت بم!

حاجی چایچی جوان لێیان وردبووەوە. ئەزموونی ژیان پێی دەگوت لەم جۆرە مرۆڤانە هیچ شتێکی ناخۆش و ناحەز ناتوانێ سەرهەڵبدا. بەڵام هیشتا یەک شتی بۆ ساخ نەدەبووەوە. ئەو شتەی بەردەوام دڵی کڕمۆڵ دەکرد. گوتی:
وەڵڵا کاکە پێم وابێ هەر هەمووتان درۆ ئەکەن، ئاخر چۆن ئەکرێ وڵاتێ لەو سەری دنیاوە بێت و پەلاماری وڵاتێ بدا کە یەکجار لێی دوورە! درۆئەکەن کاکە درۆ ئەکەن، عالەمتان پێ بخەڵەتێ منتان پێ ناخەڵەتێ! (حاجی دەستی بۆ چاویلکەکەی برد)، من ناتوانم پەنای ئەوانەی بەم وا درۆ ئەکەن، بەدرۆ هەڵاتوون و بەدرۆیش وڵاتی بەدبەختی تر پێوەئەکەن، نەوەڵڵا! من کە نەمبینیوە.

ئەوەی وا لە هەموویان بە تەمەنتر دەینواند، هەستایە سەر پێ و بەرەو حاجی هات. هەر گەیشتە لای حاجی، جوان لێی وردبووەوە. وەک بڵێی نیگاکانی لە سەر چاویلکەکانی حاجی ڕاوەستان و ئیتر نەگەیشتنە ئەو دیوییەوە. ئەوسا باوەشی بە حاجی چایچی دا کرد و دەستی کرد بە ماچکردنی سەرشانەکانی:
هەرچی نووری دنیایە بە سەر گۆڕی باو و باپیرانتا ببارێ، کێ ئەڵێ ئەمەریکای گەوا هاتووە و پەلاماری عەراقی داوە، هەر کەس ئەمەی وت گووی خوارد، پڕ بە دەمی خۆی و باو و باپیری. لەگەڵ ئەوانیش ئەم کەرە زۆڵانەی دوواوە! نەوەڵلا مامە حاجی گیان (حاجی هەڵیدایەوە: باوان، حاجی چایچی!)، حاجی چاچی گیان، ڕێک کوێتی گەوادی خوشک حیز بوو. هات، بە خۆی و بە سوپا زەبەلاحەکەیەوە، تۆپ و فڕۆکە بۆمب هاوێژ و دەبابە ماڵ وێرانکەرەکانییەوە، هات و هیچی نەهێشتین، بە ساقەت بم! ئیستایش لەدەستی ئەو زاڵمە هەڵاتووین و ڕوومان لە جەنابت کردووە، دەسدرێژی کردووەتە سەر ماڵ و خێزانمان، داری بە سەر پەردوومانەوە نەهێشت، ژن و منداڵی بردین، ئەتکی کردین، کوشتنی، لە خوێن گەوزاندینی، ئیستایش خوا ڕەحمی پێکردین و ئەو مەجالە جوانەی بۆ ڕەخساندین ڕوومان لە گەورەیەکی وەک مامە حاجی چاچی گیان کردووە. حەک ماڵم لە دەورت گەڕێ، بە ساقەی ڕووی نوورانیت بم! ئەوانەی دوواوە گویان خوارد وا ئەڵێن. بەقەی دونیا گوویان خوارد!
حاجی بەم قسانە ناوچاوانی بەرەبەرە کرایەوە. دەستی بردە چاویلکەکەی داگرت و بە پەڕۆیەکی خاوێنی بەردەستی شووشەکانی بە بزەیەکەوە خاوێن کردنەوە.


پێش ئەوەی لە چایخانەکەی بێتە دەر، چوو لە سەر ڕەفەکانی تاقە ژوورێکی بچووک کە لەناو دووکانەکەیدا هەیبوو، چەند پەتوو و بەتانیی پیس و کۆنی هێنا و دای بە مشتەرییەکانی. پێی گوتن وەک هەمیشە بەیانی زوو سەعاتی شەش دێت و چایخانەکەی دەکاتەوە. وتی بەیانی دەبێ زووتریش بێت.
حاجی چایچی کاتێ بەرەو ماڵەوە دەڕۆیشتەوە، لەبەر دەم خۆیەوە بە دەنگی بەرز لە گەڵ خۆی دەدوا و دەیگوت:
نەمگوت! ئەم خەڵکە لێی نازانن، ئاخر چۆن ئەبێ لەو سەری دونیاوە وڵاتێ بێ و ژیانت لێ بشێوێنێ. ئەویش بەو ئەسلیحە قورسانەوە کە هیچ ئەسپێ هەڵیانناگرێ. ئەیچۆن، گەر بیاندوێنی خۆیان شەرعی خۆیان ئەکەن و ڕاستییەکەی ئەدرکێنن. پەککوو لەم خەڵکە گێژە! تەنیا دراوسێ ئەتوانێ دراوسێ دەرکا، تەنیا ئەوان دەتوانن ماڵت کاول کەن تەنیا دراوسێ! [1]
ئەم بابەتە 174 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 174 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!