پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دڵتەنگییەکانی باجی
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دڵتەنگییەکانی باجی

دڵتەنگییەکانی باجی
دڵتەنگییەکانی باجی
#فەڕۆخ نیعمەتپوور#

باجی ئەوەتەی لەبیری دێ دڵی تەنگە. هەڵبەت بۆ خۆیشی لەبیری نایەت لە کەیەوە. هەندێ دەڵێن هەر کە چاوی بە دونیا پشکوت وای لێهات، هەندێکی تر دەڵێن لەو ڕۆژەوە یەکەمین بیرەوەری لە مێشکیدا چێ بوو، کۆمەڵێکی تریش دەڵێن خەتای مردووەکانە. بەڵام، لەو ساڵانە ئەوەندە تێپەڕبووە کە باجی بۆ خۆی بەلایەوە زۆر گرینگ نەبێ چۆن و کەی و بۆچی وای لێهات. ئەو ئەوەندە عادەتی بە دڵتەنگییەکانی خۆی گرتووە و ئەوەندە ئاشقیانە کە بە بێ ئەوان ژیان لای هیچ مانایەکی نیە. دڵتەنگی ژیان و، ژیان دڵتەنگی، ... لای ئەو.

باجی هەمیشە، بە جێ و نابەجێ، ئاە هەڵدەکێشێ. کە قسەدەکا بە هەناسە و ئاهەوە دەدوێ و تۆنی دەنگیشی نزمی نزمە. وەک بڵێی هەر ئائیستاکە کارەساتێک ڕوودەدا و باجی لە پێش هەمووانەوە بەهۆی توانایەکی نادیارەوە ئاگای لێیە. ڕێک وەک خودا. لێوەکانی و چەناکەیشی هەمیشە شۆڕن و، چاوەکانیشی داهێزراو. تا لادەکەیتەوە دەچێتەوە ناو بیر و خەیاڵان. زۆربەی کاتەکانیش کاتێک دانیشتووە، سەری بە لارەوەیە. بە کورتی باجی خەمی هەموو دونیا دەخوا، هەر لە مردووەکانییەوە بگرە، ساحەب مردووەکانی، غەریبەکانی و، تا دەگاتە ئەوانەی وا قەرارە ڕۆژێک لە ڕۆژەکان بمرن. ئەو، تەنیا خەمی خۆی ناخوا. باجی قەت خۆی لەبیر نیە.
من نازانم دڵی باجی چۆن جێی ئەو هەموو شتەی دونیای تیا دەبێتەوە.

رۆژێ پێم گوت باجی تۆ بۆ ئەوەندە خەفەت دەخۆی، مەگەر نازانی ئەوەی لە دونیا دەگوزەرێ کاری خودایە و دەبێ بە کاری خودایش شوکربین و ناشوکری نەکەین، ئەگینا گوناهبار دەبین؟... ئاخر مەگەر تۆ خۆت بە موسوڵمان نازانیت؟... بۆ ئەوەندە خۆت ئازار دەدەی؟ بۆ ئەوەندە لە کاری خواگیان ناڕازیت؟ باجی بە چاوە داماو و داهێزراوەکانی کە دەڵێی لە جیهانێکی ترەوە لێیان دەڕوانیم، کەمێک لێم ڕاما، پاشان ئاهێکی هەڵکێشا و گوتی های بەقوربانت بم هەر خواگیان بۆ خۆی دەزانێ بۆ کاری گەردوون وەهایە، بەقوربانی بم هەر خۆی دەزانێ بۆ وای دروستکردووە! گوتم هەرئەوە، منیش مەبەستم هەر ئەوەیە، لە کاری کەسێک خەفەت نەخۆین کە هەر تەنیا خۆی تێیدەگا، با خەفەتەکانیش دانێین بۆخۆی. لێرەدا بینیم چاوەکانی باجی کە هەتا دەهات لە ناویدا نیگاکانی بۆ پاشەوە بۆ پشت بیلبیلەکان دەگەڕانەوە، پڕ بوون لە فرمێسک. بە بێ ئەوەی هەڵوەرێن، پاش ماوەیەک وشک بوونەوە و ئەوسا گوتی های ڕۆڵە گیان... های لە دنیا... های!

من لەم کاتانەدا هەستم دەکرد باجی خەفەتی خودایش دەخوا. خودایەک کە بۆخۆیشی بووە بە قوربانیی خڵقەتی خۆی.
ئەوەی کە دەڵێن باجی هەر لەو ڕۆژەوە لە دایک بووە ئاوەهایە، هەڵبەت لام قسەی لابەلایە. ڕاست نیە. شتی وانابێ. ڕاستە منداڵی ساویلکە دەگری، ئەویش هەر لە یەکەم چرکەوە، بەڵام ئەمە فڕی بەو خەفەت و دڵتەنگییانەوە نیە باجی خاوەنیانە. دڵتەنگییەکانی ئەو، ئەگەرچی نەخوێندەوارە، لە جۆرێکی ترن، هەست دەکەم تێکەڵن بە فەلسەفە، بەتایبەت تێکەڵن بەو بەشەی باسی پەیوەندیی نێوان ژیان و پووچگەرایی دەکا. هەڵبەت باجیی داماو یەک وشەیش چییە لەمە نازانێ، هەر قەتیش نەیبیستووە. یەک کەلام چییە لەسەری نەیخوێندووەتەوە، بەڵام، ... بەڵام ئەو بە بێ ئەوەی لێی بزانێ تەواوی ئەم بەشەی فەلسەفەی قوتداوەو و بە جوانی کردوویەتی بە گۆشت و خوێن! بگرە ئەو پێش فیلسووفەکانیش بەمەی زانیوە! ئەو بە بێ ئەوەی بتوانێ یەک وشە چیە لەسەری باسی بکا، لە دەروونی خۆی، بە هۆی بەهرەیەکەی خوداییەوە لەهەمووی گەیشتووە. لەبەریەتی. وە چونکە نایشتوانێ باسی بکا، وەها بابەتەکە لە دەروونیدا پەنگی خواردووەتەوە و خەست بووەتەوە کە دەڵێی بۆ خۆی ڕێک لەوە دروستکراوە و بەس. بە بێ هیچ کەم و زیادێک.

لای باجی، ژیان و کارەسات دووانەیەکی ئەبەدین کە خودایش ناتوانێ لێکیان بکاتەوە.

من بۆ ئەوەی ڕایتڵەکێنم و بەئاگای بکەمەوە (جاری وایە هەستدەکەم باجی لەلایەن کەسێکی ناڕەسەنەوە بۆ خۆشی، ئا بۆ خۆشی، هیپنۆتیزم کراوە)، دەڵێم دونیا هەر ئەوە نیە تۆ دەیبینی، سەیری ئەم هەموو شتە جوانە بکە، ئەم هەموو شتە خۆشە، ئەم دونیا ڕەنگاوڕەنگە، ... باشتر نیە پیاو جاری وایشە زەینی بدا بەمانە و ئەوانیش ببینێ؟ پێت وانیە لانیکەم نیوەی جیهان ئەم جوانیانەیە؟ باجی هەناسەیەک هەڵدەکێشێ و دەڵێ ئای ڕۆڵە گیان! ئای، ... دنیا هەر زۆر جوانە، ئاگات لەو مەنزەرانەیە، لەو ئاسمانە جوان و دارستانە سەرسەوزانە؟ بەخوا چەند ساڵ لەوە پێش لەگەڵ خێزان چووین بۆ سەفەر، شەوکەی لە باخێک ماینەوە، باخەکە لە قەراخ بەنداوێکی گەورە بوو، شەوەکەی بوو بە مانگەشەو، پیاو نازانێ بڵێ چی بۆ ئەو هەموو جوانییەی ئەو شەوە، ئای ڕۆڵە ئای ی ی! باجی یەک دوو هەناسەی قووڵی تر هەڵدەکێشێ و لە عەرزەکەی بەردەمی ڕادەمێنێ. هەست دەکەم سەری بەقەد هەموو گەردوون قورسە.

باجی دەتوانێ بە هەفتە و بە مانگ لە ماڵەوە دابنیشێ، بێدەنگ، سست سست، بە بێ ئەوەی تاسەی دەرەوە بکا. بەکاوەخۆ ماڵەوە خاوێن دەکاتەوە، بە حەوشە گەورەکەی ڕادەگا، بۆ پشوو لە سەر پێ پلیکانەکان دادەنیشێ و سەیری ئاسمان و شاخەکەی ئەوبەر دەکا. گوێ لە بانگی مەلا دەگرێ و لەنەکاو دڵی ئەوەندەی تر تەنگ دەبێ. جاری وایە فرمێسکەکانی بە سەر ئینجانەی گوڵەکانی تەنیشتیدا دەوەرێ و هەناسەی ئەوەندە سواردەبێ لەوانەیە بخنکێ. لەم کاتانەدا دەست دەبا و لەو تۆنگە ئاوە دەخواتەوە کە بە هۆی تیشکی هەتاوەوە گەرمی گەرمە. ئاوە گەرمەکە بە جەستەی گەرمتریدا پرش و بڵاو دەبێتەوە.

بەڵام حاجی هەر لەو کاتەیشدا گەر دەست بدا و بچێ بۆ سەفەر، کەس بە قەد ئەو حەزی بە گەڕان نیە. چاوە کزەکانی هەموو شتێک قوتدەدەن. بەو کامێرا کۆنەی کە میمۆرییەکی چوار گیگابایتی تیایە، لە هەموو شتێ وێنە و فیلم دەگرێ. چاوەکانی بە هەموو شتێ سەرسام دەبن. هەر لە مێشێکی ڕەزاگرانی بەهەڵکەوتەوە بگرە کەبەسەر شووشەی ماشینەکەوە نیشتووە، هەتا دوورترین پەڵەهەوری ئاسمانەکان. ئەو وەک منداڵ بە دیتنی ڕووداوە خۆشەکانی ژیان پێدەکەنێ و دەتوانێ سەدان جار هەمان ڕووداوت بۆ بگێڕیتەوە و دیسان هەر وەک جاری یەکەم پێ بکەنێتەوە. پێکەنینێکی منداڵانە کە هیچ گەورەساڵێکی تر، جگە لە باجی ناتوانێ دووپاتی بکاتەوە. باجی، منداڵێکی گەورە، یاخود پیرێکی منداڵە.

لای باجی ژیان چیرۆکێکی هەمیشە تازەیە. لای ئەو هیچ شتێ کۆن نابێ. بە هەموو خڵقەت، جا چ گەورە و چ بچوکی، سەری سوڕدەمێنێ. هەموو شتێ لای ئەو گەر سەدان جاریش بیبینێتەوە، هەر وەک جاری یەکەم دەنوێنێ. باجی ئاشقی ژیانە. ئەو، لەهەر ڕووداوێکی کۆن، هەر چەندەیش کۆن و دووپاتکراوە بێت، دیسان شتی تازە دەبینێتەوە.

ئەوەی کە دەڵێن لەو ڕۆژەوە وای لێهاتووە وا یەکەمین بیرەوەری لای دروست بووە، پێم وابێ تا ڕادەیەک ئەقڵ دەیگرێ. هەرچەند نە کەس و نە بۆخۆیشی نازانن یەکەم بیرەوەری چی و چۆن بووە. من زۆر جار بیرم لەم یەکەم بیرەوەرییە کردووەتەوە. یەکەم بیرەوەری ڕەنگە یەکەم بۆن بێت، یەکەم دیمەن، یان یەکەم دەنگ بێت، واتە ئەو بۆن و دیمەن و دەنگەی بە پێچەوانەی بۆن و دیمەن و دەنگەکانی تر لە یاددا دەمێنێتەوە. وەک بیستوومە باجی لەسەردەمی هاتنی ڕووسەکان لەدایک بووە و ڕێک ئەو شەوەی، شار لە لایەن حەمە ڕەشی خانەوە سوتێندراوە، خەریکی گخە و بڤە بووە و توانیویەتی خۆی بەروپشت بکا. جا من پێم وایە باجی یان بۆنی دووکەڵی ئەو شەوەی لەبیرە، یان دیمەنی بڵێسەی بەسامی ئەو گڕانەی هەموو شوێنێکیان بێ بەزەییانە دەلستەوە، یان دەنگی زریکەی بەسامی ئەو ژن و منداڵانەی لە کۆڵانەکانەوە گوزەریان کردووە و شاریان جێ هێشتووە. ئەدی، باجی بێگومان بێ ئەوەی بۆخۆیشی بزانێ یەکێک لەمانەی لەبیرە! من دڵنیام. دڵنیام چونکە دیمەنی شەڕ قەت زەین و دەروونی کەس جێ ناهێڵێ، جا لە هەر تەمەنێکدا بیت.

ئەوەی کە هۆکاری دڵتەنگییەکانی بگەڕێتەوە بۆ مردووەکانیش، بە ڕای من ڕێی تێدەچێ. باجی لە هەموو قۆناخە سەرەکییەکانی ژیانی، واتە منداڵی، گەنجیەتی، گەورەساڵی و ئیستایش قۆناخی پیری، گەلێک مردنی بینیوە. سەیریشە! گەر لە ژیانی ورد بیتەوە دەبینی بۆ وێنە کاتێک منداڵ بووە لەسەر تەنوورەکەیان ڕۆژێک کابرایەک بە دەمانچەوە خۆی پیادەکا و ئەوەندەی پێ ناچێ پۆلیس و چەکداری حکومی دەوری دەدەن و دەبێتە شەڕە تەقە و کابرای بێچارە دەکوژرێ. ئەو لە پشت پەنجەرەکەوە هەموو شتێکی بینیبوو. کە شۆڕشیش کرا گەنج بوو و لە ڕووداوەکانی ناو و پاشی شۆڕش برایەک و دوو ئامۆزای کوژران. ئەو، ئیتر ئەو ئەرکەی پێ بڕا (لە لایەن خۆیەوە) کە بچێتە سەر گۆرەکەیان و بەکوڵ بۆیان بگری و ڕوومەتی خۆی بڕنێ. باجی ئیستایش بەدوور لەچاوی خەڵکی، بە پیادە، وەخت و ناوەخت دەچێتە سەر گۆڕەکانیان و دەگرێ. بە تایبەت پاییزان. ئەو بەدەم گریانەوە حەزی بە گەمەکردن بە گەڵا زەردە وەریوەکانی پاییزە. ئەو گەڵایانەی 'با' لە دەوری جەستەی کۆیاندەکاتەوە و دەکەونە تەوافی لەش و لاری لاوازی باجی. کە شەڕی ئێران و عیراقیش دەستی پێکرد، شارەکەیان ئەوەندە بۆمباران کرا کە بە سەدان و بە هەزاران خەڵکی تیا بکوژرێ و ئەویش بەشێکی باشیان بناسێ. لەبیرمە ئەو ساڵانە باجی نەیدەزانی چۆن پێوەندی خۆی لەگەڵ دونیا بدۆزێتەوە. تەواو سەرگەردان ببوو. من ئەو ساڵانەم ناونا، ساڵە عەبەسەکانی باجی.

کە بەرەبەرە تەمەنیشی هەڵکشا، ئەوجا مردنی کەس و کار دەستی پێکرد، بۆ وێنە دایک و باوکی. باجی لەم ساڵانەی دووای وای لێهاتبوو کە بۆ گریان پێویستی بە هیچ کارەسات و ڕووداوێک نەمابوو. گریان بۆخۆی دەهات. هەر ئەمەیشە من ناوم لێناوە دڵتەنگی. کە دڵتەنگ بووی، گریان هەمیشە لە گیرفانتدایە. تەنیا ئەوەندەی کە هیممەتت هەبێ و دەستی پیا بکەی و دەریبێنی. ئیتر لە خزمەتتدایە، ... بە هەموو ئازای ئەندامییەوە! بگرە باجی دەستیشی پیانەدەکرد. ئەو تەنیا سەری بە ئاستەم خواردەکردەوە، بە ئارامی لاچاوێکی لە گیرفانی سوخمەکەی دەگرت و ئیتر گریانەکە بۆ خۆی دەهاتە دەر و دەپەڕییە چاوەکانییەوە. ڕەنگی سوور، ... ڕەنگی سوور! ئیتر ڕەنگێکی سوور لە چاوەکانییەوە دەدەڵا و هەموو دەورووبەر و هەموو جیهانی سوور دەکرد.

با ئەوەیش بڵێین باجی قەت پووڵی لە گیرفاندا نەبووە. ئەو، عانەی تەنیا بەدەست ئەم و ئەوەوە بینیوە. بە تایبەت بەدەست مێردەکانییەوە. بەڵام بە خۆشییەوە قەتیش حەزی نەچووەتە سەر پارە. ئەو تەنیا لێی ڕووانیوە، وەک چۆن لە هەموو دیمەنەکانی تری دونیای دەڕوانی. هەمیشەیش سەری بەم شتە بچووکە سووڕماوە کە چلۆن ئاوەها ببووە ناوەندی 'بوون'. فەلسەفە خۆڕسکە پووچگەراییەکەی لە دەروونەوە پێی دەگوت ئەمە یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی ئەو کارەساتەیە لەدەرەوە بەربینگی بە هەموو جیهان گرتووە. بەڵام مەگەر دەکرا لێی دەربازبین؟ نا، لای ئەو نەدەکرا. نیگای مێردەکانی پێیان دەگوت نا. ناکرێ مرۆڤ لە شتێک دەرباز بێ کە هەموو ژیان پێیەوە گرێدراوە. ئەگەرچی لەسەرێکی ترەوەهەر ئەوەیش سەرچاوەی نەهامەتییەکان بێت. باسی مێردەکانی باجیم کرد، ئا مێردەکانی! چونکە سێ شووی کردووە. هەڵبەت نەک لەبەر ئەوەی حەزی بە شووکردن بووە. نا، بەپێچەوانەوە... چونکە مێردەکانی یەک لە دووای یەک بە هۆی دەردێکی خودایی مردن. ئەمە کارێکی کردووە خەڵکی پێی بڵێن سەرەخۆرە! باجی سەرەخۆرە. بەڵام کەس بەقەد خۆی نازانێ کە هیچ گوناح و تاوانێکی لەم مردنانەدا نەبووە. ئەو سێ مێردە یەک لە دووای یەک هەر لەخۆوە مردن. یەکیان لە نیوەشەودا. کاتێک بۆ بەیانی لەخەو هەستا، پەیکەرێکی بێ گیانی لە تەنیشت خۆیدا بینی. دووهەمیان لە دووکانەکەی کە کوتاڵفرۆشی بوو، لە کاتێکدا سەری خستبووە سەر مێزەکەی بەردەمی، ئەو مێزەی مەقەست و گەزەکەی لەسەر بوو، گیانی دەرچووبوو. سێهەمیشیان لە کاتی دەستنوێژگرتنی بەیانیی زووی یەکێک لە ڕۆژە زستانییەکان لە مزگەوت. بەلادا کەوتبوو و سەری لەناو قووڵایی ئاوەڕۆکەی نێوان دیواری حەوزەکە و شوێنی دانیشتنەکەی مابووەوە هەتا خەڵکی تر هاتبوون.

بەڵام باجی فێربووە شوکر بێت. شوکر بە شێوەی خۆی. ئەو زۆر نەگریا. ئەمانەیشی هاویشتە ناو تورەکەی فەلسەفەکەی خۆی و کردنی بە بەشێک لە دڵتەنگییەکانی خۆی. بۆیە مێردەکانی لای ئەو بەردەوام دەگەڕێنەوە. ئەوان نامرن، ... هەتا باجی مابێت.

باجی تەسبێحێکی هەیە سەد و یەک دنک. بەو ئیمامەوە درێژ درێژ بە سەرسەری ئەوانی ترەوەیە و حوکمیان دەکا. هەڵبەت هەر ئەم تەسبێحە نیە. گەر یەغانە کۆنەکەی هەڵبدەیتەوە، بەدەیان و ڕەنگە بە سەدان تەسبێحی تر ببینی کە وەک شارە مار بە سەر یەکتردا پێچ و لوولیان خواردووە. لەهەموو ڕەنگێک. بەتایبەت سەوز. لەهەموو ئەندازەیەکیش. درشت و ورد. باجی گەر کەسێکی زۆر خۆش بووێت، وەک دیاری تەسبێحی بۆ دەبا. تەسبێحە گەرم و ئارەقاوییەکان. ئەو دنکانەی ئەوەندە بۆ دۆعاکردن لەناو مشتی باجی دا سووڕی خۆیان داوەتەوە کە ئێستاکەیش سەرەرای تێپەڕینی ساڵان، هەر سرتە وشەکانی باجییان لە گوێدا دەزریگنێتەوە. ئەو سرتانەی بەپێچەوانەی هومێد و خەونی باجی، قەت نەیانتوانی بەر بە کارەساتەکانی دونیا بگرن.

من جاری وایە سەرم بە باجی سوڕدەمێنێ. باشە بۆ دەبێ کارەساتەکان نەمێنن؟ مەگەر نەک ئەوەیکە ئەوان هەزاران ساڵە هەن و دەیشمێنن! من دڵنیام بە درێژایی مێژوو بە سەدان و هەزاران و... باجیی تریش هەبوونە کە وەک ئەو ئەم ئارەزووەیان لەدڵدا بووە. من دڵنیام کە باجی بەسەر حەزێکی منداڵانەدا کەوتووە. ئەمە لە ئەقڵەوە نایەت، لە هەستەوە دێت. پووچگەراییەکەی باجی لەسەر هەست ڕاوەستاوە. ڕۆژێک بڕیاردەدەم ئەمەی پێ بڵێم. هێشتا نەگەیشتوومەتە بەر دەرگای ژوورەکەی پەشیمان دەبمەوە. لێوی خۆم دەگەزم. با لێگەڕێین ئەویش هەبێ. ڕێک وەک چۆن کارەسات هەیە.

ئەو خانووەی ئەوی تیا دەژی، خانوویەکی یەکجار قەدیمییە. بە دیواری ئەستووری یەک میترییەوە و بەو پەنجەرە دارە سەوزانەوە ڕیشاڵ ڕێشاڵ هەڵگەڕاون. بەو گوێسەبانە داتەپیوەوە گەر ئاوەها بڕوات، ئەوەندەی نەماوە بگاتە زەویی کۆڵانەکە. بەڵام ئەمە ئەو شوێنەیە باجی یەکجار دڵی پێی خۆشە. منداڵەکانیشی لێی گەڕاون لەوێ بێت. لەبەر باجی لیگەڕاون گوێسەبانەکەیش وەها بێت. باجی بەتایبەت بە نیوەشەوان بە ژوورەکاندا دەگڕێ، دەچێ لە حەوشەکەی پشتەوە دادەنیشێ، بۆنەکان شێتانە هەڵدەمژێ و جاری وایە کونە دیوارێک وەها لەگەڵ خۆی دەیبا کە کاتێک دەگەڕێتەوە، تیشکی هەتاو زەردبووە. باجی جاری وایە کامێرا چوار گیگابایتییەکەی دەهێنێ و لەو کونانەیش وێنە هەڵدەگرێتەوە. منداڵەکانی سەری لێڕادەوەشێنن.

بەڵام من دڵنیام گەر ئەم خانووە نەبێ، گەر ئەم دڵنیاییەیە و ئەم ئەشق و حەز و ئاسوودەییەی باجی لەم خانووەدا نەبێ، ئەوا دڵتەنگییەکانی ئەویش بۆ هەمیشە وندەبن. ئەو لەسەر خاکی خۆشحاڵییەوە، دڵتەنگییەکانی بەرەو دونیا بەڕێ دەکا.
ئەم خانووە نەبێ، کۆترێ دڵتەنگییەکان نە شوێنێکیان هەیە بۆ فڕین و نە شوێنێکیان هەیە بۆ نیشتنەوە. [1]
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!