ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,159
書籍 19,170
関連ファイル 96,557
Video 1,317
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
دوا نیوەڕۆیەک مێشەکان بردیان
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوا نیوەڕۆیەک مێشەکان بردیان

دوا نیوەڕۆیەک مێشەکان بردیان
دوا نیوەڕۆیەک مێشەکان بردیان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

دایکم هەمیشە لە نێوان دەرگاکەوە سەرەتاتکێیەتی. هەستدەکا لەم ژوورەدا خەریکە شتێکی دەگمەن دەقەومێ. شتێک وەک کارەسات. کوڕەکەی لە جاران ناچێ. لە کاتێکدا گلێنەی چاوەکانی بچوک دەکاتەوە و ورد ورد سەرتاپای بەسەردەکاتەوە، لەبەر خۆیەوە ئەم ڕستەیەی گۆرانییەکی حەسەن زیرەک دەڵێتەوە، ... بە چرپە و بە ئەسپایی: قەستەم بە سووڕەتی عەممە / داییم دڵەکەم پڕ لە خەممە!

من کە بە جوانی گوێم لە گۆرانییەکەیەتی، لام وایە دایکم وەک هەموو دایکانی تری دونیا لەخۆوە خەمی کوڕەکانیان دەخۆن. بە تایبەت دایکی من. ئەو دەبێ لەمە تێبگا گەر قەرارە شتێکی دەگمەن ڕووبدات، بگرە گەر کارەساتیش بێت، کەواتە دەبێ ڕووبدات! چی باشتر لە ڕووداوی دەگمەن؟ مەگەر ئەو نازانێ بناخەی دونیا لەسەر ئەم ڕووداوە دەگمەنانە ڕاوەستاوە کە بە سەد ساڵ جارێک ڕوودەدەن؟ جا چ چاک چ خراپ.

بەڵام دایکم وازناهێنێ. لای ئەو، وەک هەموو دایکانی تر، گەر دەگمەنێک هەبێ منداڵەکەیانە، نەک شتی تر. ئەوان دونیایان لا خۆشە، چونکە بوونەوەرێک بە ناوی منداڵی ئەوان پێی تێ ناوە و بە هەنگاوەکانیان بە سەر خاکەکەیدا هەنگاوهەڵدێنن. ئەو ڕۆژی چەندین و چەندین جار بە بیانوو و بە بێ بیانوو دەرگاکە بە ئارامی و بە ئاستەم دەخاتە سەر پشت و، لە ناو تەم و مژی تەنکی ژوورەکەدا بۆ هەیکەلی من دەگەڕێ. منێک کە ماوەیەکی چاکە لەوێم و، بەدەگمەن چۆڵی دەکەم.

لام وایە ئەو ڕووداوە دەگمەنە کە بەڵێنە لەم ژوورەدا ڕووبدات ئەوەندە دەگمەنە گەر دایکم بە سەدان ڕۆژی تر و ڕۆژانە بە دەیان جاری تر درگاکە بکاتەوە و لە من و لە ژوورەکە بڕوانێ، ناتوانێ بیدۆزێتەوە. دایکان هەمیشە دوواکەسانن مێژوو دەخوێننەوە.

بەڵام سەبارەت بە ڕووداوە دەگمەنەکە. من پێم وایە یەکێک لە دەنگە کەم وێنەکانی ژیان، ویزەویزی مێشە لە سەر شووشەی پەنجەرە لە گەرمای دووانیوەڕۆیەکی هاوین لە کاتێکدا مرۆڤ لە ژوورێکی خەڵوەتدا بە تەنیایی دانیشتووە و بێتاقەتی سەری پێهەڵگرتووە. لە ژوورێکی گەرمدا کاتێک تنۆک تنۆک ئارەقت لێدەڕژێ و لاجانگ، دەوری گەردن، بن باڵ، ناو پشت و سەر سینگت بوونەتە بەستێنی جۆبارە دیار و نادیارەکان.

من بە سەدان جار لە وەها ژوورێکدا دانیشتووم. بە تایبەت لەم ساڵانەی دوواییدا کە دونیا تا هاتووە گەرمتر بووە و باران و بەفریش کەمتر و کەمتر. هەست دەکەم ویزەویزەکان پێ بە پێی ئەم گۆڕانە، دلێرتر و دلێرتر بوونە.

لای من ژیان بووە بە ویزە و، ویزە بە ژیان.
ئەوەتەی لەبیرم دێ زۆر بە ئاسانی هەمیشە کتوپڕ خۆم بەتەنیا لە ژوورێکدا بینیوەتەوە. لەسەر کورسییەک لە قووڵایی هۆدەکە لە کاتێکدا گەرما تەنگی بە هەناسەم هەڵچنیوە و، چاوەکانم ئەبڵەق قەتیس ماون. لەوبەریشەوە، دەنگی ویزەویزی بێ بڕانەوەی مێشێکیش لەسەر پەنجەرەکە کە هەموو گوێی من و ژوورەکەی زۆر نامەردانە ئاخنیوە. دڵنیایشم دایکم گەر هەزاران جاری تر دەرگاکەم لێبکاتەوە، گوێی لەم دەنگە ناوازەیە نابێت.

بە درێژایی ژیان زۆر گوێم بۆ ئەم دەنگە هەڵخستووە. بەدەست خۆم نەبووە. لە ژوورەکەدا لەهەر حاڵەت و لەهەر دۆخێکدا بووبێتم، ئەوا ئەو دەنگە بووە سەرئەنجام بەسەر مندا زاڵبووە و منی لەگەڵ خۆی بردووە. ئیستایش لە پاش ئەو هەموو ساڵە، بەو ئاکامە گەیشتووم کە فەلسەفە و نییەتێک لەپشت ئەم ڕووداوە دووپاتکراوەوگرینگەی ژیانی مندا هەبووە. گەر دەپرسن مەبەستم لە فەلسەفە و نییەت چییە دەبێ بڵێم من لەمێژە بەو ئاکامە گەیشتووم، ئەو ویزەویزە، پێوەندێکی شاراوەی بە مانای ڕاستەقینەی 'بوون' لەم سەردەمەی ئێمەدا هەیە! پێوەندێک کە منی دۆزیوەتەوە و هەوڵدەدا لە ڕێگای منەوە ببێ بە کۆڵەکەی سەرەکیی ڕاوەستانی ئاسمانی ئەم سەردەمە.

پێتان سەیر نەبێ وا دەلێم. من پێم وایە ئەو ویزەویزە نەک دەنگی شاراوەی هەبوونی من لەم ژوورەدا، بەڵکو هی هەموو ئەو مرۆڤانەیشە لە دەرەوەی ئەم ژوورەدا دەژین، با خۆشیان بەمە نەزانن. پێشم سەیر نیە نایزانن، ئاخر ئەو ویزەویزەیە دەنگێک نیە هەموو کەس بتوانێ گوێی بۆ هەڵخا و بە قووڵی بیری لێبکاتەوە. گوێ و سەرنج و بیری خۆی دەوێ. لەو گوێ و سەرنج و بیرانەی کە وەک خۆیان لە خۆیان دێنە دەر و، دەبن بەوەی کە هەیە و لەبەردەمیاندایە و دەیبینن و دەیبیستن.

لای من، ئێمەی مرۆڤ بە پێچەوانەی هەموو ئەو شیعرانەی بۆمان هەڵبەستراوە و هەموو ئەو چیرۆکانەی فیلسووفەکان لەسەرمان باسیان کردووە، ئەوەیکە گوایا سەرچاوەی عەقڵین و کەلەسەرمان ئەو شوێنەیە ئەقڵ خۆی تیا حەشارداوە، شتێک نین زیاتر لە ویزەویزی مێشێک لە دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین لەسەر شووشەیەکی چڵکنی ڕووەوە کۆڵانێکی پڕ لە خۆڵ و لە زبڵ و پڕ لەو بنیادەمە ترسنۆکانەی کە هەموو ژیانیان تەنیا ماڵەکەیانە و ئەو کۆڵانەی پیای دەڕۆن.

دیسان تکایە زویر مەبن وا دەڵێم! من ئەوەتەی لەبیرم دێ، ئەم ژوورە و ئەو کۆڵانە بە هەموو زبڵ و مرۆڤە سڕەکانییەوە، هەن و دەڵێی بەڵێن نیە قەت کۆتاییان پێ بێت. من و ئەوان نە لە بیرمانە کەی لەدایک بووین و نە لەسەر ئەو باوەڕەیشین کە ڕۆژێک دەمرین. ئێمە تەنیا هەین. ئەوەی دەیزانین 'هەبوون'ە: هەبوونی هەموو ڕۆژەی من لەم ژوورە و، هەبوونی هەموو ڕۆژەی ئەوان لەو کۆڵانە، بەو ئاسمان ڕەنگ هەڵبزرکاوەوە لەناو شەپۆلی گەرمادا کە هەموو ڕۆژێ هەتا ئەوپەڕی خۆی دەکوڵێ. ئێمە هەین چونکە بوونمان پێدراوە. ئێمە نین چونکە دەمانەوێ ببین.

با لێتان نەشارمەوە کە من بە وردی سەیری سەمای مێشەکانم کردووە. جارێکە با بڵێم هەموویان پێکەوە لەسەر شووشەکان دەست ناکەن بە ویزەویزکردن. ئەوپەڕەکەی چەند دانەیەکن. وەک بڵێی سەمای ویزەویز، سەمایەکی بەکۆمەڵ نیە و ئەوان بە شێوەیەکی خۆڕسک لە ئەزەلەوە ڕێزی ئەم یاسایە دەگرن. ئەوەی دەیەوێ دەست پێبکا، سەرەتا دووای دەورێکی کراوەی خولانەوە لە ژوورەکەدا بەپەلە خۆی بە شووشەکەدا دەکوتێ و ئەوسا دەستبەجێ دەکەوێتە سوڕخواردن و ویزەویزێکی شێتانە لەسەری. مێشەکە بە هەموو چاوەکەدا هەڵدەخلیسکێ، لەم سەرەوە هەتا ئەو سەر، چەپ و ڕاست، ... سەر و ژێر. پاش ماوەیەک کتوپڕ لە شوێنێکدا دەچەقێ و ئارام دەبێتەوە. وەک بڵێی گوێ هەڵدەخا بزانێ دەورووبەرەکەی چۆن دەڕواننە سەماکەی و کاردانەوە و ڕایان لەسەری چۆنە. پاشان، شێتانە دەورێکی تر دەکەوێتەوە گەڕان و ویزەویز. دیسان ئارام دەبێتەوە. ئەوسا زۆربەی دەورەکانی تری لەچاو دوو دەورەی یەکەم کەمێک ئارامترە. جاری وایە لە شوێنێکی تایبەتی سەر شووشەکە دەسوڕێتەوە و جاری وایشە لە گۆشەیەکدا وەها بێدەنگ خۆی کڕدەکا گەر سەرنجی نەدەیتێ پێت وایە لەمێژە ڕۆیشتووە و ونبووە، بەڵام نا، ... ئەو هەر لەوێیە. ئەو، دەتوانێ بە سەعات لەسەر چاوە شووشەکە بمێنێتەوە. با ئەوەیش بڵێم هەر لەم گەشتانەیش دایە بە یەکدا دەپسن. ئەو بە سەر یەکی تردا، یان یەکێکی تر بە سەر ئەودا. جاری وایە بە کۆڵی یەکترەوە هەموو پانتایی شووشەکە دیسان بەسەردەکەنەوە.

مێشەکان لە هەموو جۆرێکن: چووکە، گەورە، شین، قاوەیی، سەوز و هتد. بە چاوە سوور و ڕەنگاوڕەنگە گەورەکانیانەوە. ویزەی مێشە سەوزەکان کە لە هەموویان گەورەترن، لەوەدا نیە. کەڕ و کاست دەکا. خۆکوتانەکانیشیان بە پەنجەرەکەدا ئەوەندە قورسە، ڕاتدەچڵەکێنێ. ڕاچڵەکاندنێکی پڕ لە دڵەخورپە! پێت وایە شووشەکە حەتمەن درزی بردووە، کە نەیبردووە. بەڵام ڕادەبی و بەو گەرما کوشندەیە لە چاوەکە ورد دەبیتەوە. ئەوسا لە جیاتی درز، گووەمێشە بێ ئەژمارەکان دەبینی. ڕەق ڕەق. جاری وایە بە نووکە چەقۆ دەیانکڕێنم. گووەمێشەکانی پڕ لە بوونی ئێمە!

تا گەرما زۆرتر، کەیفی ئەوان زۆرتر و حەزی ڕووانینی من زۆرتر و کٶلانی خەڵوەت لە مرۆڤە ترسنۆکەکانیش زۆرتر. من لەمێژە بەو ئاکامە گەیشتووم کە وڵات تا ساردتر بێت و بەفر زیاتر، ئەوا خەڵکەکەی ئازاتر و بەختەوەرترن. زۆر سادە لەبەر ئەوەی لە وەها وڵاتێکدا نە مێش دەستدەکەوێ و نە نیوەڕۆیەکی گەرم تا پیاو لە ژوورێکی ئارەقاویدا دابنیشێ و گوێ لە ویزەویزی خەمگینیان بگرێ. کە مێشیش دەست نەکەوت ئیتر بوونی ئێمە لەوان ناچێ و بەناچار دەبێ لە شتێکی تر بچێ. بەڕای من 'بوون' لەهەر شتێکی تر بچێ، جگە لە مێش، خۆی لە خۆیدا نیعمەت و دەستکەوتێکی گەورە و ناوازەیە. یەکجار ناوازە.

خۆ نەگبەتییەکە لێرەدا ڕاناوەستێ. بەدبەختی ئەو کاتە زیاتر دەبێ کە دەبینی مێشەکان دەبن بە نێچیری بوونەوەرێکی ناحەزتر و ناشیرینتر لە خۆیان. بێگومان دەزانن مەبەستم چییە. ئەرێ! مەبەستم جاڵجاڵۆکەیە. ئەو لاق درێژە جەستە بچووکانەی لە هەموو شوێنێکی ناو ژوورەکە و بە تایبەت لە نزیک و سەر پەنجەرەکە، بە سەدان داوی دیار و نادیاریان ناوەتەوە. ئەوانەی کە قەت پەلەیان لە خواردنی هیچ نێچیرێکی خۆیان نیە. وەک بڵێی ئەوەندەی چێژ لە چۆنیەتی پێوەبوونیان و لەسەیرکردنیان دەبینن، لە خواردنیان نا. بێچارە 'بوون' ی ئێمە!

من جاری وایە زۆر گەمژانە پێم وابووە گەر هەستم و هێلانەی جاڵجاڵۆکەکان تێکبدەم، ئەوا دەتوانم بەر بە قووڵبوونەوەی کارەساتەکە بگرم. بۆیە هەستاوم و شێتانە هەموو هێلانەکەیانم تێکداوە. بەڵام دوواتر بینیومە بە سەدان داوی تر هەر لەو ژوورە ئاشنایەدا هەن کە من تاوێک لەمەوبەر پێم وابووە تاقم تیانەهێشتبووەوە. هەر من نیم لەم ژوورەدا گوێم بۆ مێشەکان هەڵخستووە.

مێشەکان لێم دەنیشن، دەست و ڕوومەت و لێوم دەگەزن، دەیلێسنەوە. بە قاچەکانیان باڵەکانیان دەسڕن و لووتیان دادەژەنن. چەند هەنگاو دەڕۆن و ڕادەوەستن. کورت بە دەورمدا دەفڕن و بۆن بە ئارەقەی بەتامی لەشمەوە دەکەن کە تێکەڵ بە چەوری و بە خانە وردە داتەکاوەکانی جەستمەوە بووە. قاچەکانیان تا نیوە لە ئارەقەکەدا ڕۆدەچن. لەخۆشیا جاری وایە هەڵدەخەنەوە و خۆ بە یەکتردا دەکوتن. هەوا بۆنی ئەوان دەدا، زیاتر لە من و لە بنیادەمەکانی دەرەوە. هەموو شتێ تا ئەوپەڕی خۆی مێشاوی دەبێ. دونیا، واتە ژوورەکەی من، ڕەنگ و بۆن و تامی مێش دەگرێ. منیش تا دێ زیاتر بەو ئاکامە دەگەم کە مانا و ئامانجی ژیانی من شتێک نیە جگە لە بەرەوپیرچوونی ئەو ڕووداوە دەگمەنە یاخود بە زمانی دایکم ئەو کارەساتەی وا قەرارە ڕووبدات.

دایکم کە لە تێکدانی هێلانەی جاڵجاڵۆکەکان یەکجار دڵگرانە و بۆ قەرەبووکردنەوەی گوناحەکانی من پەستا پەستا نوێژ دادەبەستێ و ڕوو لە قیبلە داماوانە بەرز و نەوی دەبێتەوە، بە مۆڕەکەوە لە دەرگا نیوەکراوەکەوە لێم دەڕوانێتەوە و دەڵێ شەرمی محەممەد بتگرێ کە هەر ئەم جاڵجاڵۆکانە لەدەست کافر ڕزگاریان کرد. منیش کە ئەو چیرۆکەم هەر لە منداڵییەوە بیستووە، بە دایکم دەڵێم چارمان نیە و دەبێ چیرۆکێکی پێچەوانە هەڵبەستین. دایکم لێوەکانی بە نیشانەی دۆعا بەپەلە دەجوڵێنێ و فوویەک بە دەوری خۆیدا دەکا. من کە دەزانم دایکم لەو گەمژەترە لەم شتە بگا، دیسان نیگام دەخەمەوە سەر شووشەکان. میشەکان وەک هەمیشە لە دووای دیتنی دایکم بە ڕقێکی زۆرترەوە لە سەر شووشەکان و لە ناو ژوورەکە دەکەونە خولەخول. بە سەدان مێش دونیا تاریک دەکەن و کۆڵان و مرۆڤە ترسنۆکەکانی دەرەوە بۆ ماوەیەک لێم وندەبن.

رادەبم. هەستدەکەم ئیستا ئیتر وەختیەتی. وەختی ڕوودانی ڕووداوە دەگمەنەکە. بە ناویاندا دەکەومە پیاسە. لێم دەئاڵێن. شێتانە تەوافم دەکەن. لێم دەنیشن. دیسان دەفڕنەوە. دەستیان پیادەگێڕم. دەستم بە ناو جەستەی پڕ جوڵەیاندا دەگەڕێ. لە پورەهەنگ دەکەن. دڵنیام ئیستا ڕووبەری جەستەم پڕ بووە لە گووەمێش. بەڵام گوێ نادەمێ. بێگومان گەر دایکم ئیستا لێم بڕوانێ، بە مێشەکانی دەورمەوە لە کووپەیەکی گەورەی هەرمێ ئاسا دەکەم. کووپەیەکی گەڕۆکی ناو ژوورێکی گەرمی دووانیوەڕۆیکی هاوینی یەکێک لە ساڵەکانی پڕ لە بێتاقەتیی مرۆڤ.

دڵنیام ئیتر ئەم ساتەوەختە کاتیەتی. زەمەن گەییوە. کەسێک، کە ئەویش من بم، دەبێ شتێک بکا. وەک بڵێی مێشەکان ئاگایان لەم بڕیارە دەروونیەی من بێت، شێتانەتر لێم دەئاڵێن و بە دەورمدا دەکەونە فڕین. بەرەو دەرگاکە دەڕۆم. گوێم پڕە لە دەنگیان. ئاگام لێیە دایکم لەسەر بەرماڵەکەی خۆی دەڕنێ و دەکەوێتە گریانێکی شێتانە. وەک هەموو ئەو دایکانەی وا درەنگ لە مانای مێژوو دەگەن. بەڵام من گوێ نادەمێ. من غەرقی سەمای مێشەکانم.

دڵنیام گەر ڕۆژێک بێت و من ناچار بم لە ترسی کافرە نوێیەکان لەم شارە بڕۆم و ڕوو لە شوێنی تر بکەم، لە سەر ڕێگایش ناچاربم خۆم بە غارێکدا بکەم، ئەوا ئەم مێشانە دوژمنەکەم بە لاڕێدا دەبەن و گیانم دەپارێزن. ڕەنگە بڵێن چۆن؟ خۆ مێش بە پێچەوانەی جاڵجاڵۆکە تاڵ چێ ناکا و هێلانە ناتەنێ. دەبێ بڵێم بە هەزارانیان وەها لە سەر کونی غارەکە کۆدەبنەوە و پڕی دەکەن لە گووەمێش کە هیچ کافرێک غیرەتی ئەوە نەکا بە ناویاندا گوزەر بکا. دڵنیایشم ئەو ڕۆژە دێ. بگرە هەر ئیستاکە دەستی پێکردووە. هەموو شتێکی ئەم ژوورەی منی تیا دادەنیشم، بەو کۆڵانەوەی من دەیناسم، ئاماژەن بەمە. من ئەمڕۆ هیجرەت دەکەم بۆ ئەوەی ڕۆژێکی تر بگەڕێمەوە و هەرچی بوتی ترسنۆکی ئەم خێڵەیە بشکێنم و ئایینێکی تر لەگەڵ خۆم بێنم. وەک خودایش بە خۆشییەوە لە ئەزەلەوە بڕیاری لەسەرداوە، چیرۆکە گەورەکان هەمیشە بە سەرکەوتن کۆتاییان دێت.

کە لە دەرگای ماڵەوە دەترازێم، ئاگام لێیە دایکم بەپەلە لەسەر بەرماڵەکەی ڕادەبێ و لە پەنجەرەکەوە هاوار لە دراوسێکان دەکا. بە سینگی خۆیدا دەکوتێ و داماوانە بە شوێن فریادڕەسەوەیە: تکایە مەهێڵن مێشەکان بیبەن! تکایە! ئەو دیسان دەیسەلمێنێتەوە کە دایکان نایانەوێ لە مێژوو بگەن. ئەو تێناگا من کەسێکی نوێم کە خەریکی چێکردنی مێژوویەکی نوێیە. نازانێ من هەنووکە پێغەمبەری ئایینێکی نوێم. ئایینێک تەنیا بۆ سڕینەوەی ترسنۆکیی مرۆڤ و بۆ ڕەوینەوەی ساڵانی بێتاقەتی. ئایینێک بۆ فێرکردنی زمانی ویزەویز لە کۆڵانێکدا لەمێژە زمانیان لەبیرچووەتەوە. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは305表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( زریان عەلی 29-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 30-06-2022
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 30-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは305表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,159
書籍 19,170
関連ファイル 96,557
Video 1,317
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.281 秒(秒) !