کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,766
 شؤمارە عەسگەل  106,014
 کتاووەل 19,350
فایل های مرتبط 97,452
Video 1,396
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
تەندەر چییەکە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەندەر چییەکە

تەندەر چییەکە
تەندەر چییەکە
#هاورێ نەهرۆ#

سەرەتای حەفتاکانە، نەوتی عیراق خۆماڵی کراوە، ئەوە بوو تەقینەوەیەکی ئابوری بەدوای داهات، تەندەرچی یەکی زۆر پەیدا بوو لەسەرتاسەری عیراق، یەکی لەو تەندەرچی یانە ناوی ئەبو عەبدوڵا بوو لەگەرەکی سەربازی شەست ماڵی بەقونتەرات گرتبوو، هەر زوو ناوی ئەبو عەبدوڵا وەک ئاگری ناو پووش بڵاوبووەوە، لەشارو گەرەکەکانی دەوروبەری شار ناوی لەسەر زارانی خەڵک بوو، لەبەر ئەوەی لە ڕێگای ئەوەوە خەڵک ئیشی دەست دەکەوت، تارادەیەک بێکار لە ناوچەکە نەما، ئەوەی توانای ئیشی هەبوایە لای ئەبو عەبدوڵا ئیشی دەست دەکەوت، ئیدی خەڵک وەکو فریشتە چاویان لێدەکرد.

ئەبو عەبدوڵا پیاوێکی ئەسمەری باڵا بەرز بوو، چاویلکەیەکی پزیشکی لە چاوی بوو، تەمەنی نزیکەی پەنجا ساڵ بوو، ماوەیەکی پێ چوو هاوسەرەکەی لەگەڵ چوار منداڵ دا هینا لەو شارە نیشتەجێ بوو کە کارەکەی لێ بوو، دوو کوری هەبوو بە نێوی عەبدوڵاو غەسان، عەبدوڵا تەمەنی شازدە ساڵان بوو غەسانیش تەمەنی چوار ساڵان، هەروا دوو کچی هەبوون بە نێوی نیزال و ڕەوعە، نیزال تەمەنی چواردە ساڵان بوو ڕەوعەش یانزدە ساڵان، ئەبو عەبدوڵا لەسەرەتا دا ماشینیکی فوگس فاوگنی بچوکی هەبوو دواتر کە شەست ماڵەکەی تەواو کرد قازانجێکی زۆری کرد هەر بۆیە گۆرانکاری بەسەر ماشینەکانی هات هەر ساڵەو مۆدێلیکی بەرزتری کڕی. دوای ئەوەی شەست ماڵەکەی گەرەکی سەربازی تەواو کرد، سەد ماڵی دیکە لەشوێنیکی تر بۆی دەرچوو شان بەشانی ئەوە سەد ماڵی دیکە لەگەرەکی پولیس بۆی دەرچوو، پاش ماوەیەک دوو سەربازگەی بۆ دەرچوو لەدەرەوەی شار، ئیدی تادەهات دەوڵەمەندو دەوڵەمەندتر دەبوو تەنانەت سەفەری کرد بۆ پاکستان لەوی سەد کرێکاری بە مووچەی هەرزان هینا تاوەکو کارەکانی پێ مەیسەر بکا، نزیکەی شەش چاودێری مووچە خوڕی هەبوون بەسەر ئیشەکان دا دابەشیان کردبوو، هەر کارەو پاسەوانێکی بۆ دانا بوو، شەش ئەندازیاری هەبوون وەک مووچەخوڕ پلانیان دائەناو سەرپەرشتی کارەکانیان دەکرد، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پلان و پروژەی تازەی هەبوو بۆ نموونە پێشتر کاشی شتایگەری سەربانی دەکڕی بەڵام کە زانی گرانی لەسەر ئەکەوێ، بیری کردەوە بە هاوکاری یەکی لە چاودێرانی کارگەیەکی دروست کردنی شتایگەر دامەزراند، لە کوێ پیویستی بە شتایگەر هەبوایە لەوێ بەرهەمی دەهینا وێرای ئەوەی زیادە بەرهەمی لێ دەفرۆشتەوە بە نرخێکی گونجاو، چەند لوریەک هەبوون سەرەتا لە خان بەنی سەعدەوە کە ڵپوچی برژاوو کەچ و لمیان بۆ دەهێنا بە کرێ، ئەبو عەبدوڵا بیری کردەوە کرێی لوریەکان گرانی لەسەر دەکەوێ هەر بۆیە سەفەری کرد بۆ لوبنان لەوێ دوو لۆری و تراکتۆرێک و چەند خەباتەیەکی تازەی کڕی تا وەکو ئیشەکانی پێ مەیسەر بکا. یەکەم جار کاتی لوریەکانی هینایە سەر کار بەم بۆنەیەوە دووسەر مەڕی سەر بڕی و بە لەپی دەستی خوێناوی دوو نەخش لەسەر چامولغی لوریەکان دروست کرد وەک چاوزارو دوورخستنەوەی دەردو بەڵا. لەگەڵ پان و بەرینی ئیشەکانی دا، خەڵکێکی زۆرتر لای ئەو ئیشیان دەکرد تەنانەت لەشارەکانی دەوروبەر ناوی بڵاوبووەوە بە شیوەیەک کەس نەبوو لەو شارانە نەیناسێ، کە پینج شەممان دەهات، پارەی سیلفەی دەهیناو بەسەر وەستاو کرێکارەکاندا دابەشی دەکرد، ئەبو عەبدوڵا ببووە ئۆمیدی هەژارەکان، لە نێو خیزانی کرێکارەکاندا بە ڕێزەوە ناویان دەهیناو باسیان دەکرد، بەڵام مەخا بن سەرکەوتن و شکست هاوتەریبن. یەکەم کارەسات کە ڕووی لە ئەبو عەبدوڵا کرد، تەقینەوەی بۆتڵی گاز بوو لە ماڵەکەی، بووە هۆی کوشتنی کچە یازدە ساڵەکەی بە نێوی ڕەوعە، کوڕی یەکی لە خێزانی چاودێرەکان کە تەمەنی دوازدە ساڵان بوو ڕەوعەی زۆر خوش دەویست لەبەر ئەوەی باوکی دەینارد بۆ ماڵەوەیان کە ئیشی هەبووایە، ڕەوعەش پێکەنینێکی بۆ دەکرد و دەرگایەکەی بۆ دەکردەوە، چەندین جار ئەم دیمەنە دووبارە بووەوە تا وایلێهات خوشەویسی لە نێوانیان دروست بێ، کاتێ باوکی هەواڵی مردنی ڕەوعەی پێ دا، بۆ هەفتەیەک نان و خوراکی نەخوارد.

بەڵام ئەبو عەبدوڵا بەسەر خۆی نەهیناو کارەساتەکەی تیپەڕاند، هەواڵی مردنی کچەکەی وەک ئاگری ناو پووش بە نێو کرێکارەکاندا بڵاو بوەوە، زۆر کەس هاوخەمیان بۆ دەردەبڕی، هەندێ لە کرێکارەکان جلی ڕەشیان لەبەر دەکرد، ئەبو عەبدوڵا بە هۆی کارەکانییەوە خەڵکیکی زۆری دەناسی لە گەورە لیپرسراوانی نێو دام و دەزگاکانی میری، هەر بۆیە هەر کرێکارێک تووشی تەنگ و چەڵەمە بوایە لەگەڵ میری، ئەو هەوڵی ئەدا قورتاری بکا، بە بیرم دێ وەستایەکی کارەبایی هەبوو ویستی ببێتە فەرمانبەر لای میری، ئەبو عەبدوڵا ڕیپورتاجی پاڵپشتی بۆ نووسی، دەنگ و دۆیکی لاواز هەبوو لەنێو خەڵک گوایا ئەم کابرایە پێش ئەوەی ببێتە تەندەرچی شیوعی بووە ! هەر بۆیە خەڵکی هەژاری خوشدەویست و دەرفەتی بۆیان دەرەخساند کە هەمیشە ئیشیان دەستکەوێ، بە بیرم دێ چاودێرەکان بە تویتایەکی پێکابەوە چوون بۆ لێواری ئەڵوەن بۆ ڕاوەماسی بە ژهرو قڕژاڵ، سێ ماسی گەورەیان دەستکەوت بە ئۆتۆمبیلەوە چوون بۆ ماڵیان تا یەکێکی هەڵبژێری ئەویش مام ناوەندیەکەی هەڵبژارد، ئەنجام گەورەو بچوکەکەیان بەسەر خویاندا دابەش کرد، ئەبو عەبدوڵا هەمیشە هەوڵی ئەدا لەگەڵ ئەو مناڵانەی لەسەر ئیش بوون بە تایبەتی منداڵی چاودێرەکان کە درێژە بە خوێندن بدەن، دەیگوت ژیان زەحمەتە بۆیە دەبێ ئایندەیەکی باش بۆ خوتان و خێزانەکانتان دابین بکەن، هەر بەم هۆیانە پەیوەندییەکی ویژدانی لە نێوان کرێکارەکان و ئەبو عەبدوڵا دروست ببوو.

لەماوەی دوایی دا ئەوەندە کارەکانی زۆر ببوون لە هەفتەی جارێک ئەگەر دەربکەوتایە ئەگینا هەر خەریکی سیلفەو کڕینی شت و مەک بوو ! دووەم کارەسات کە ڕووی لە ئەبو عەبدوڵا کرد، کوڕە گەورەکەی کە نێوی عەبدوڵا بوو ئۆتۆمبیلێکی تویتای دەبڵ قەمەرەی هەبوو، پێ چوو بوو بۆ کەنعان کە ناوچەیەکی کاولی نشین بوو، لەوێ کوشتبوویان و فڕی یان دابووە نێو ئۆتۆمبیلەکەیەوە، ئەم کارەساتە کاریگەری خۆی دانا لەسەر دڵ و دەروون و سەرو سیمای ئەبو عەبدوڵا چونکە لەدەست دانی کوڕی گەورەی بوو، بەتایبەتی کە ئۆمیدی ئەوەی هەبوو لە ئایندەی نزیک پشتی پێ ببەستێ و سەرپەرشتی کارەکانی بکا.

مردنی ڕەوعەو کوشتنی عەبدوڵا دوو کارەسات بوون هەرگیز لە بیر نەدەکران بە تایبەتی لای دایکیان کە هەمیشە خەفت بار بوو، کراسی ڕەشی دەپۆشی.

وەک پێشینان گوتویانە تەماح سەری نەخویت سەرت دەخوا. یەکی لە ئەندازیارەکانی بە نێوی مەحەمەد پلانی بۆ ئەبو عەبدوڵا دانا بوو کە کاتێ سیلفە وەردەگرێ چەند نوقتەیەک بۆ بڕی پارەکە زیاد بکا تا وەکو پارەیەکی زۆرتر وەرگرێ بەشێوەیەکی فێڵ و تەزویر.

ئەوە بوو دواتر دام و دەزگاکانی میری لێ بە ئاگا هاتن ئەنجام ئەبو عەبدوڵا یان گرت و بە پینج ساڵ زیندانی حوکمیان کرد و دەستگیرا بەسەر ماڵو موڵکی گۆڕاو نەگۆڕی دا، بەم شیوەیە تراژیدییە ماڵی ئەبو عەبدوڵا دوای شکست و ئیفلاس بوون و لەدەست دانی دوو لە مناڵەکانی شارەکەیان جێهێشت.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 330 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
آیتم های مرتبط: 1
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 96%
96%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 28-06-2022 أڕا( زریان عەلی )
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 330 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,766
 شؤمارە عەسگەل  106,014
 کتاووەل 19,350
فایل های مرتبط 97,452
Video 1,396
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.422 ثانیه(اێس)