پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تەرکی ناکەم!
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەرکی ناکەم!

تەرکی ناکەم!
تەرکی ناکەم!
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

نەک باوکم، دایکم، ژنەکەم یان منداڵەکانم، بەڵکو هەموو دونیا بە 'سیبیل جان' و 'هانی'شەوە گەر تکای دونیام لێبکەن، قەت تەرکی ناکەم، ... قەت واز لە جگەرە ناهێنم. قەت قەت، ... چۆن دڵم دێت!

جگەرە خۆشترین شتی دونیایە. ئەگەرچی ئێمە وەک مرۆڤەکانی ئاسیا، ئورووپا، ئافریقا و ئۆسترالیا درەنگ پێمان زانی و تەنیا لە دووای ئەوەی کریستۆف کۆلۆمبی زێدە ڕێزدار ڕووی کردە ئامریکا و لە گەڵ خۆی هێنایەوە کەیفمان بە دیداری خۆش بوو، ... ئەگەرچی ئێمە و مانان درەنگ تێگەیشتین کە چەند زاڵمانە بە سەدان و ڕەنگە هەزاران ساڵ لەم نیعمەتە گەورەیەی خوا بێ بەری بووین.

دەڵێن زەرەری هەیە. دەی باشە، منیش دەڵێم زەرەری هەیە. بەڵام جا چی لەم دونیایەدا زەرەری نیە؟ ها، ... چی؟ ڕەنگە بڵێن وەرزش. منیش لە وەڵام دەڵێم وانیە، ئەی ئەوە نیە کابرا کتوپڕ پشت ئێشە دەگرێ، شانی دەسوێ، جمگەکانی دەناڵێنن، ... دڵی کتوپڕ ڕادەوەستێ! جگە لەمە وەک هەموومان دەزانین هەموو شتی خۆشی دونیا زەرەری هەیە. جا توخوا مەعقولە پیاو لەبەر زەرەرەکەی واز لە هەر چی شتی خۆشی ئەم دونیایە بێنێ؟ خوا زەرەری خستە پاڵ شتی خۆش بۆ ئەوەی لێی بسڵەمینەوە، بۆ ئەوەیکە پێی نەڵێن هەر شتی ناخۆشی خەڵق کردووە، ... بەڵام ئەمە من ناگرێتەوە. قەت قەت! تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم دێم و دێم و دێم و دێم!

جا بۆیە بڕیارم داوە، ... بڕیارم داوە قەت تەرکی نەکەم. هەتا بژیم لە گیرفانی دەنێم. لە کاتی دڵتەنگی و تەنیایی و وەڕەزییەکانم دەری دێنم و دانە دانە بە ئیشتیا دەیانکێشم. بە تایبەت لە کاتی ئێوارانی هاویندا لە بەر پەنجەرەی ژوورە قەدیمییەکاندا، یان زستان بە کاتی بەفری ناو کۆڵان لەبەر مانگەشەودا و لەژێر گوێسوانەکاندا، یان پاییزان لە ناو گەڵا هەڵوەریوە ڕەنگاوڕەنگەکاندا. دڵنیاتان دەکەم لەمە لە دونیادا خۆشتر نیە. قسەی قۆڕە دەڵێن ئافرەت خۆشترە، یان دەڵێن گۆشتی برژاو، یان پارەی زۆر. هیچیان بە جگەرە ناگەن. خۆی تاقە. وەک یەکەم دێت. وەک یەکەمیش دەمێنێتەوە. هەتاهەتایە. من پێم وایە ئەو خوا گیانەیش بۆ خۆی لەو سەرانە لە سەر ئەستێرەکان دادەنیشێ و بە کاتی ئێوارە لە کاتێکدا لەو سەرەوە لە هەموو گەردوون دەڕوانێ، جگەرەکە بە دەمی موبارەکییەوە دەنێ و دووکەڵەکەی بە دونیادا پرژ و بڵاو دەکاتەوە. جگەرەی خودایی، دووکەڵی خودایی و خەمی خودایی. من پێم وایە گەر خودا لە کاتی خوڵقانی دونیادا جگەرەی بکێشایە ئەوا هەموو شتێ زیاتر لەوەی ئیستا هەیە لە جێی خۆی دا دەبوو! ڕەنگە گلەیی بکەن مەگەر ئیستا شتەکان لە جێی خویدان؟ دەبێ بڵێم ئەیچۆن، لەجێی خۆدان، بەڵام بە شیوازی ئەو! وەک دەیشزانن چونکە ئێمە لە دونیایەکدا دەژین کە ڕێز لە ئازادی بیروڕا دەگرێ و دیمۆکراسی تیایە، کەواتە گەر تەنانەت لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ شێوازکەی ئەویش دا نەبین، بەڵام دەبێ ڕێزی لێبگرین.

منیش ڕێزم هەیە بۆی. پێش هەموویان بۆ جگەرە، ... بۆ جگەرەکەی.

دایکم ڕقی لەجگەرەیە چونکە پێی وایە کوڕەکەی وەک خۆی زوو پیردەبێ، باوکم چونکا پێی وایە ڕێزی ئەو دەشکێنم، ژنەکەم چونکە بۆنی دەمم دێت و منداڵەکانم چونکە پێیان وایە پارە بە ئاگرەوە نانە. هەڵبەت هەر هەمووشیان ڕاست دەکەن. بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەوان باسی هەموو شتێ دەکەن باسی من نەبێ، ئەوان زۆر بە ئاسانی من لەبیر دەبەنەوە. نازانن کە بێ جگەرە من هیچم. نازانن گەر من هێشتا بە پێوە ڕاوەستاوم و هێشتا کوڕی دایک و باوکمم و هاوسەری ژنەکەمم و باوکی منداڵان، چونکە جگەرە دەکێشم. بۆیە تەرکی ناکەم. نایکەم کە نایکەم. قەت قەت.

ئەوەندەی من بزانم هەموو کەس لەم دونیایەدا لانیکەم دڵی بە شتێک خۆشە و ئەوە ئەو شتەیە ڕایدەگرێ، وزەی پێ دەبەخشێ و پاڵی پێوەدەنێ کە ئەو ساڵانەی ئێمە ناومان ناوە ژیان، بژی. جگەرە لای من ئەمەیە! ڕێک ئەمە. هی وا هەیە شێت و شەیدای کارەکەیەتی، یان نوقمی پارە و پووڵە، یان حەزی لە ژنانە، یاخود حەزی لە سیاسەتە. من حەزم لە جگەرەیە. تازە دەبێ ئەوان مەمنوونم بن کە لەم دەورەو زەمانەدا من بە جگەرەوە گرتوومە. لەم گەڕەکەی ئێمە هەیە ڕۆژ تا ئێوارە لە ماڵەوە شەڕیانە چونکە پیاوەکەی... حەک لە خوا بەزیابێ، ... ئیتر خۆتان دەزانن مەبەستم چییە، گەر بۆتان بژمێرم لەم سەر تا ئەو سەری کۆڵانەکە بە چەندین بنەماڵەی بەدبەخت و بەستەزمان یان منداڵیان کوژراوە یان بۆ هەمیشە سەری خۆیان هەڵگرتووە و ڕۆیشتوون، هەر لەم گەڕەکەی ئێمە هەیە لەسەر پارە خەڵکی بەدبەخت و هەناسە سەرد کردووە. من لای خۆم وایە تەنیا من فڕم بە سەر ئەم شتانەوە نیە و حەیی و زیندوو، ئەگەرچی جگەر و سییەکانم ڕەش بوونەتەوە، لە ناو گەڕەک دا دێم و دەڕۆم و بۆ عالەم سەلامەتم. من پێم وایە ئەوەی دەروون و هەناوی خۆی بە شتێکی وەک جگەرە ڕەش و ڕزیو نەکا ئەوا بە شتی تر بەردەبێتە هەناوی خەڵکی و هی ئەوان وەک خەڵووز ڕەش دەکا. بۆیە لێم گەڕێن! تەرکی ناکەم. من لە گەڵ دووکەڵەکەم جوانترین دووانەی دونیاین. بێدەنگ و بێڕەنگ و خۆمانە.

هەڵبەت با نەیشارمەوە ماوەیەکە کۆکەیەکی پیسم گرتووە. وەخت و ناوەخت دێتە سەرم و وەها ڕامدەتڵەکێنێ، نەبێتەوە. ڕانەبم، دەمخنکێنێ. زۆرتر نیوەشەوانیش ڕووم تێدەکا. تەواوی خێزان لەو کاتانەدا تەنیا لێم ڕادەمێنن. لە چاوەکانیانا سەرکۆنە شاراوەکەیان دەیخوێنمەوە نەمانگوت، ... نەمانگوت! بەڵام من دڵنیام کەسیان باسی کۆکەیان نەکردبوو. هەر خەیاڵیشیان بۆی نەدەچوو. بۆیە من بە دڵنیاییەکی زۆرتر و بە ویژدانێکی ئارامترەوە دەکۆکم. دەکۆکم و وردە تفی سپی لە دەمم وەک فیشەک دەردەپەڕێ. قوڕگم دێشێ، سکم دێشێ، پشتم، سینگم، ... تەنانەت سەریشم. کۆکەکە واز ناهێنێ. قوڕگم وەک سەحرای کەربەلا وشک و برینگە. داوای ئاو دەکەم. کچە بچوکەکەم کە زۆر خەفەتم دەخوا هەڵدەستێ و بۆمی دێنێ. بە چاوە سرک و نازدار و خەمینەکانی لێم دەڕوانێ. نیگام لە نیگای دەچەقێ و بۆ ساتێک کۆکەکە دەکشێتەوە. بەڵام هەر دەمەوێ ئاوەکە بە سەرمەوە بنێم، دەگەڕێتەوە. ئەوسا پژەی کتوپڕی ئاو هەتا ناوەڕاستی ژوورەکە تەڕ و تڵیس دەکا. ژنەکەم کە ماوەیەک فێرە جنێو بووە، چەمۆڵەیەکم لێ دەنێ و ڕوو وەردەگێڕێ و شتێ دەبۆڵێنێ. گوێم تەنیا 'عەمرت نەمێنێ' ێکەی دەقۆزێتەوە. لە دڵەوە دەزانم کە عەمرم نەماوە! بەڵام تەرکی ناکەم، ... نایکەم کە نایکەم.

باوکم کە لە خانووەکەی ئەوبەر حەوشەکەیە و لە ناو پەنجەرە کراوەکەوە گوێی لە کۆکەکانمە، سەرێک لەبەر خۆیەوە بادەدا، دەڵێ هەر ئەم زەڕە زەڕەمان مابوو و دوواتر سوێند دەخوا ئەمەیش جۆرێکە لە وەجاخ کوێری. دایکم بە دەستە ڕەگ ڕەگاوییەکانی سوتووی جگەرەی تووتن و پەڕەکەی دەتەکێنێ و دەڵێ هی جۆری جگەرەکەیەتی، دەبێ بگوازێتەوە بۆ تووتنی ناوچەی ئالان. ئەوسا مژەکانی وەک پەڵەهەور بەرەو باوکم دەچن، وەک ڕۆژی حەشر لێی دەئاڵێن و ونی دەکەن. من دڵنیام باوکم لە شوێنێک لەو ژێرانە لە دەروونی خۆیەوەو بە دزییەوە دایکم بە تاوانبار دەزانێ. تەنیا منیشم کە دەزانم دایکم تاوانبار نیە. لەبەر ئەوەی ئەو تووتن و پەڕە دەکێشێ و من سیگاری زەڕ. لەبەر ئەوەی من قەت هەوڵی ئەوەم نەدا ڕۆژێک لە ڕۆژەکان بزانم ئالان لە کوێیە و بمەوێ بە جیبە کۆنە ئامریکاییەکەی عەبەی مەززە سەردانێکی بکەم. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە من تەرکی ناکەم. تەنانەت گەر عەبەی مەززە بە بەلاشیش بمبا بۆ ئالان.

کۆکەکە لەوەدا نەبوو. وتیان بچۆ بۆ لای دکتۆر. ماوەیەکی باش ملم نەدا. پێم وابوو وەک چۆن کۆکەکە بۆخۆی هاتبوو، ئاوایش بۆخۆی دەڕوا و ون دەبێ. ئاخر من باوەڕێکی سەیرم بە شتی خۆبەخۆ هەیە. دیارە هەر خۆبەخۆیش ئەم باوەڕەم پەیداکرد. لە بیرم دێ ڕۆژێکی زستانی بوو. بەفرێکی یەکجار زۆر باریبوو. ڕۆژ نەبوو خەڵکی بە وەروەرە پان و گەورەکانیان نەچن بۆ بانماڵین. لە ناو کۆڵان هەتا بەر پەنجەرەکان بەفر هاتبوو. ئەو ڕۆژە دەمەو ئێوارە بوو چوومە بانی. خەڵکی تازە لە بانماڵین ببوونەوە. کەس بەدەرەوە نەبوو. دووکەڵی کوورەکان لە ڕۆچنەی هەموو بانەکانەوە بەرەو ئاسمان دەچوو و بە دەم باوە لەسەمادابوون. چوومە قەراخ گوێسوانەکە. لەوێوە سەیرێکی ناو کۆڵانەکەم کرد. بە پێچەوانەی جاران چەند نزم دەهاتە بەرچاوم. هەر لەخۆوە خولیای خۆهەڵدانێک گرتمی. سەرەتا لەم خولیایە ترسام، بەڵام ترسەکە خۆی کرد بە ناو نەرمیی بەفرەکەی ناو کۆڵان و ون بوو. خۆم هەڵدا. ئیتر هەر ئەوەندەم لەبیردێ. بەختم هەبوو کە دراوسێیەک لەو بەرەوە لە پشت پەنجەرەکەیانەوە ئاگای لێ دەبێ چلۆن من لە ناو بەفرەکەدا نوقم ببووم. لە ڕاستیدا من خنکابووم، خنکاوی ناو چۆمی بەفر. کە دەریانهێنامەوە لە بیرم دێ تا چەندین مانگ لە ماڵەوە لەناو جێگادا کەوتم. دەیانگوت هەناسەی سواردەبێ و بۆیە دەبێ بحەسێتەوە. منیش دەحەسامەوە. بەڵام سەرەڕای هەموو شتێ لەو ساڵەوە باوەڕم هێنا کە شتێ هەیە بە ناوی 'لەخۆوە'، کە دێت و دەتبا. بۆیە هەتا سەد ساڵی تریش بیڵێن و بیڵێنەوە دیسان دەڵێم منننن تەرکی ناکەم کە نایییکەممم!... بڕایەوە.

کە چوومە لای دکتۆر، پاش کەمێک هێنان و بردن و سەیرکردنی قوڕگم و گرتنی پەستاوی خوێن و شتی لەم بابەتە، گوتی دەبێ تەرکی کەی! گوتی، تەنیا ڕێگا ئەمەیە. دیارە هەر بەمە وازی نەهێنا. ئەوەیشی گوت کە دەبوا زۆر لەوە پێش ئەم کارەم بکردایە! دیارە هەندێ دەواو دەرمانیشی بۆ نووسیم. لە بیرمە کاتێک خەریک بوو لە دەرگاکەی دەچوومە در، بە دەنگێکی بەرز بەڵام گڕ و ڕەگ داکوتاو لە ناو ناوەوەی قوڕگی گوتی تەرکی نەکەی دەتکوژێ، ... وەک چۆلەکە پاساریی تەڕی زستان بەردەبیتەوە! هەرچەند سەرەتا بە تێکەڵ بوونی زمانی زانست بە زمانی شیعر عەبەسام، بەڵام هیچم نەگوت و بە ئارامی دەرگاکەم لەدووای خۆم پێوەدا و ڕۆیشتم، بەڵام لەناو خۆمدا پڕ بە خۆم هاوارم کرد تەرکی ناکەم کە نایکەم!

دایکم شەوانە ئەو نووشتەیەی بە دزییەوە کردوویەتی، دەخاتە ژێر سەرینەکەم. لەگەڵیشیا چەند دانەیەک تووتن و پەڕەی پێچراو لە تەنیشتی دۆشەکەکەیشم دادەنێ. من قەت نایانکێشم. ڕۆژی دوواتر ژنەکەم دەیانباتەوە بۆ دایکم. نووشتەکەیش هەڵدەگرێ و ئیستا لە جیاتی دایکم بۆ شەوی دوواتر بۆخۆی دەیخاتەوە هەمان شوێن. من ئەگەرچی دەزانم لەوێیە، بەڵام قەت دەستی لێنادەم. پێم وابێ ئەمەیش هەمان باوەڕی خۆبەخۆیە. ئەوەیکە ڕەنگە لە نووشتەکەوە شتێک بێت دەر، لەناو دەممەوە بنیشێتە ناو قوڕگم و چاکم بکاتەوە. جارو بارە بە نیوەشەوان سەرینەکەم هەڵدەدەمەوە و چاوی تێدەبڕم و دەڵێم تەرکی ناکەم!

دراوسێیەکمان هەیە، زۆر حەزی بە یارمەتیدانی خەڵکە. شەوێکیان خۆی بە ژوورەوەدا کرد و گوتی کۆکەکەت وشکە و ئەمە مانای ئەوەیە قوڕگت وشکە، بۆیە تەڕی کە! هەمیشە لێوانێک ئاو لە تەنیشت خۆتدا دابنێ و جاروبارە لێی بخۆرەوە، بەتایبەت بەشەودا کە بە هۆی تاریکی قوڕگ وشکتر دەبێ. گوتی هەر لە کۆنەوە وابووە، خەڵکی لەشەودا زیاتر دەترسن. بۆیە ڕێگاچارەکەی ئاوە. ئاو و ئاو! منیش ئەمجارە بە ڕێک و پێکی دەستم کرد بە ئاوخواردنەوە. ئەشەمبیللا ڕاستی دەکرد! بەڵام تەنیا بۆ چەند چرکەیەک. ئیستا بە پێچەوانەی ئەو شەوی کچە بچووکەکەم لێوانە ئاوەکەی بۆ هێنام، کە ئاوەکە دەگەییە قوڕگم، کۆکەکە دەڵێی دەکشایەوە، قوڕگم فێنک دەبووەوە و هەناسەم باشتر دەبوو، بەڵام ئەوەندەی پێ نەدەچوو دەستی پێدەکردەوە. خراپتر لە جاران. زۆر خراپتر. خۆ نەیشدەکرا هەمیشە پەرداخە ئاوەکە بە لێومەوە بێت. بۆیە ئاوخواردنەوەم تەرک کرد. بەڵام بەهەڵە لێم تێنەگەن، ... جگەرە ئەکید نا، ... نایکەم کە نایکەم.

وای لێهات باوکم ئیتر قەت پەنجەرەکەیانی نەدەکردەوە، منداڵەکان هەوڵیان دەدا لە ژێرزەمینییەکە بمێننەوە، بگرە هەر لەوێیش بخەون، میوان یەکجار ڕووی لە کەمی کرد، جاری وابوو گوێم لێبوو دراوسێکانمان لەو دیوا دیواری حەوشەکەمانەوە جوێنیان بۆ حەواڵە دەکردم. بەستەزمان خێزانم کە تەنیا کەسێک بوو مایەوە. ئەگەرچی والی لێهاتبوو کە بە هەموو شتێ تووڕە هەڵدەگەڕا و بە هۆ و بێهۆ بەگژ منداڵەکاندا دەچووەوە. بەڵام من تەرکم نەکرد. دووکەڵ و کۆکەم وەها تێکەڵ کردبوو کە دەڵێی کۆکەم دەکێشا.

تا ڕۆژێکیان ئیتر خوێنم هەڵهێنایەوە. کە چاوم پێی کەوت زۆر ترسام. هەڵتروشکام و لێی وردبوومەوە. ڕەنگێکی سوور لەناو سپیایی و تۆقلە وردەکانی کەفی تفەکەدا بەجوانی دیاربوو. نا، خوێن گاڵتە نەبوو. تەزوویەک بە لەشما هات. هەستم کرد مۆرغەی پشتم ساردهەڵگەڕا. کە بەراستیش هەڵگەڕابوو. لە کۆنەوە بیستبووم کە خوێن شوێنی ڕۆحە و ئیستایش بەشێک لە ڕۆحی من تکابووە سەر زەوی. کەواتە ڕۆحیش دەکرا تک تک بڕژێ. ئەوەتەی من لەم دونیا دووکەڵاوییەدا دەژیم، قەت ئەوەندە هەستم بە ترس نەکردبوو. هەستامە سەرپێ. پاکەتە جگەرەکەم دەرهێنا و بە وردی لێی ڕامام. سەیری خەتە زەرد و شینەکانیم کرد، لە تاجەکەی سەری وردبوومەوە، لە 'انحصار دخانیات ایران'، لە 'فیلتردار'. دڵنیا لەوەی کە 'کریستۆف کۆلۆمب' یش تووتن لای تووتن بووە و قەت لە ژیانیدا خەیاڵی ئەوەیشی بە مێشکدا نەهاتووە کە دەکرا ڕۆژێک لە ڕۆژەکان بە سەدان ناوی لێ بنرێ، پاکەتەکەم بێڕەحمانە لەناو مشتمدا گووشی. بێگومان گەر منیش وەک سوورپێستەکان ڕۆژ تا ئێوارە بە سوار ئەسپەوە بام و بە ناو دەشت و دەر و لێڕەوارەکاندا لە هاتوچۆ و ڕاو و جوڵەدا بوومایە و شەوانە لە ژێر دەواردا جگەرەم بە باکردایە، نەک تەنیا بە تووش کۆکە و خوێن هەڵێنانەوە نەدەبووم، بەڵکو ئەوەندە بە سەر پێوە دەمامەوە، کە کاتی مردن، تەنیا لەسەر پشتی ئەسپەکەم بەردەبوومەوە، ... نەک لە ناو جێگادا.

کتوپڕ خۆمم کەنەف و داماو لە ناو جێگای مەرگدا هاتە بەرچاو. نا من نابێ لە ناو جێگادا بمرم. بەپەلە بەرەو ماڵەوە بوومەوە. لەناو دەرگای حەوشە بە تووش دایکمەوە بووم. پرسی ڕۆڵە هەر سەردانێکی ئالانت نەکرد؟ باوکم لەو سەری حەوشەکەوە هەر کە بینیمی، پشتی تێکردم، وەک بڵێی دەیەوێ ئافتاوەی ئاودەستەکەی پڕکا. ژنەکەم کە لەمێژ بوو لەتاو بۆنی جگەرە و بۆنی ناخۆشی دەمی من ڕستە ڕستە ڕێحانەی بە خۆیدا هەڵدەواسی، لووتێکی هەڵقرچاند و تاوی دایە گسکە زەردە بچووکەوبووەکەی. من کە سەرەتا بڕیارم دابوو بچمە ژوورەکەم، کتوپڕ لە ناوەڕاستی حەوشەکەدا ڕاوەستام و بە جوانی لە هەر هەموویانم ڕووانی. ویستم هاوار بکەم ئیتر تەواو، ئیتر وازم لێهێناوە و ئیتر قەت نایکشێم. هەر کە زارم هەڵێنا، کۆکە دەرفەتی نەدام. کۆکیم و کۆکیم. جەستەم مچۆڵە بووەوە. کۆکە وەک بوومەلەرزە لەبنەوە ڕایدەتڵەکاندم. بەری پێم بە زەوییەوە نەدەلکا. زارۆکێک بووم لە باوەشی گەورەیەکدا کە هەڵیدەپەراند. هەرچەند من ئەو سەردەمم لەبیر نایەت، بەڵام چەند ئاشنا دەهاتە بەرچاوم. بزەیەکی ترسناک تێکەڵی کۆکەکانم بوو.

نە دایکم، نە باوکم و نە ژنەکەم گوێیان نەدامێ. دایکم پشتی لە من و ڕووی لە کۆڵان، لە خەیاڵی ناوچەی ئالان دا بوو، باوکم لە پشت دیوارەکانی ئاودەستەوە هەناسەی ڕاحەتیی هەڵدەکێشا و ژنەکەیشم لە ناو تۆزی سەر پلیکانەکان، گۆشەی لەچکەکەی بەدەمەوە، پشتاوپشت بەدەم جوێندانەوە بەرەو ئەو سەری حەوشەکە دادەگەرا.

لە بیرم دێت کەوتم، بە سەر لاشاندا کەوتم. کۆکە ڕێگای لە هەناسەم گرتبوو. زار و قوڕگم بە شوێن هەوادا دەگەڕان. لەبیرم دێت هەر سوور بووم لەسەر ئەوەی دەنگ هەڵبێنم و پێیان بڵێم ئیتر وازم هێناوە، کە ئیتر نایکێشم، بەڵام لەبیرم دێت لە جیاتی ئەمە، دەنگم هەڵێنا کە تەرکی ناکەم، قەت قەت، تەرکی چی و شتی چی!

من وەهام. ئەوەتەی هەم باوەڕم وەها بووە باوەڕەکان خۆبەخۆ دێن و خۆبەخۆ دەمێننەوە. تەنانەت تا دوواچرکە، دوواچرکەکانیش. هەرچەند کەس نیە دووایی دوواچرکەکانت بۆ بگێڕێتەوە. کەس کەس![1]
ئەم بابەتە 274 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 28-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 274 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!