دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک خالید کرژەیی، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (سدیق مەحمود کرژەیی) برای بەڕێزت و پێشمەرگەی دێرین و کارگێڕی کۆمیتەی ناوەندی دەرەوەم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
20ی حوزەیرانی 2022[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,001 ganger