ناو: دانا
ناوی باوک: جەمال
ساڵی لەدایکبوون: 1981
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
دانا جەمال ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی 1981 لە شاری سلێمانی، دەرچووی پەیمانگای پۆلەتەکنیکی سلێمانییە بەشی ژمێریاری، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی شارە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کە لە ساڵی 2005 لە شاری سلێمانی دامەزراوە و هەتا ئێستاش لە ساڵی 2022 ئەو ڕێکخراوە بێ دابڕان خزمەت دەکات و توانیویانە لە زۆربەی قۆناغەکان خزمەت بە تاکە کانی کۆمەلگا بکەن، سەرەڕای کاری ڕێکخراوەی خاوەنی پەیمانگای شاری نمونەیی یە کە 3 ساڵە دامەزراوە و خولی بەهیزکردن دەکەنەوە لە قۆناغی یەکی بنەڕەتی تا دوانزەی ئامادەیی، و هەروەها خولی حسابی بۆ پەیمانگای ژمیریاریش دەکەنەوە، سەرەڕای کاری ڕێکخراوەیی توانیویەتی چەندین بڕوانامە و سوپاس نامە لە سەرجەم سێکتەرەکان لەسەر ئاستی ڕێکخراوە بیانی و ناوخۆیی و دەزگا حکومی و ناحکومییەکان بەدەست بهێنێت، وە زۆر ئارەزووی لە وەرزشی شاخەوانییە و گروپی شاخەوانانی شاریان دروست کردووە و چەندین کەسایەتی دیار لەگەڵ گرووپەکە یان ئەم وەرزشە دەکەن و توانیویانە جگە لەوەرزشی شاخەوانی گروپی ژینگە پارێزیش دروست بکەن و چەندین هەڵمەتی پاک کردنەوەیان بۆ شاخی گۆیژە و سەیرانگا و ناو بازاڕ و شوێنە گشتی یەکان ئەنجام داوە.[1]