ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,607
画像 106,170
書籍 19,171
関連ファイル 96,582
Video 1,317
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
وێنەی سڵفیش!
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وێنەی سڵفیش!

وێنەی سڵفیش!
وێنەی سڵفیش!
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

پشکۆ کەوتبوو و هەوا بەرەبەرە بەرەو گەرمی دەڕۆیشت. سەرما، پشتی نەویبوو. ئەو بەشە بەفرەی بەسەر شاخاندا مابووەوە، بای گەرمی باشوور لێی دەئاڵا و شیرەی گیانی دەمژی و دەیپوکاندەوە. بەفر، بۆش بۆش بەسەر خاکی ژێریدا دەتوایەوە. کرتەی شکاندنی لە ژێر هەنگاوەکاندا، لەززەتی بەهاری دەبەخشی. هەر ئەم لەززەتە و لەپاڵیشیدا لەززەتی یەکەم وێنەی سڵفی لە بەرزاییەکان ئەو ڕۆژە ئەوی کێشابووە شاخی. خۆی و موبایلەکەی هەڵگرتبوو، بە داوێنی تاقە کێوەکەی باکووری شار هەڵزنابوو و خۆی گەیاندبووە قوتە. قوتەی بەرزی گەردەنکەش، نوقمی لێڕەوار، بەو گڕە بەردانەوە وا خۆیان جیادەکردەوە و مەودای ڕووانینێکی بەرفراوانیان دەڕەخساند. ئاسمان تا دووا سنووری توانا خۆی دەکێشایەوە.
ئەویش تا دڵ حەز بکا، دەیڕوانی، تا چاو یارمەتی دەدا لە دوورەکان مۆڕدەبووەوە. بەڵام خڕیی زەوی، زۆر زوو دوورەکان دەشارێتەوە. وەک بڵێی دەڵێ ئیتر هەموو شتێ بۆ ڕووانین نیە، گەر دەتەوێ بیبینی، دەبێ وەڕێ بکەوی!
موبایلە تازەکەی دەرهێنا و چەند وێنەیەکی دەرەکی گرت. لە ئاسۆ، لە دیمەنی شار، لە لێڕەوارەکەی بەردەمی و، لە خۆی. بە ڕوونی و گەشیی وێنەکان سەری سووڕدەما. بەڕاستی لە لای، موبایل، داهێنانێکی گرینگ بوو. لەوکاتەدا خەریکی دیاریکردنی شوێنێکی شیاو بۆ خۆی لەناو کامێرای موبایلەکەدا بوو، دیاریکردنێک کە لەچاو هەڵگرتنی وێنە دەرەکییەکان زۆر ئاسان نەیدەنواند، هەستی کرد تەنیا نیە و کەس یان شتێکی تریش لەناو ڕووبەری موبایلەکە، شتێک کە ڕێک وەک ئەو زەقزەق لە کامێراکەی دەڕوانی، بە وێنەکەوە سەرقاڵە! سەرەتا نەک ترس، بەڵام هەستێکی ناخۆش دایگرت. ئەوە چی بوو؟ ئەمجارە بە ئارامی کامێرای موبایلەکەی گێڕایەوە و ڕێک لە پشت سەری خۆیەوە چاوی بە ئاژەڵێک کەوت، ئاژەڵێک وەک سەگ. بروسکەیەکی ترس بە ناو پشتی دا گەڕا. بەپەلە لایکردەوە. نەک سەگ، گورگێکی بینی! چۆن زانی گورگە، بۆ خۆیشی بە جوانی نازانێ. بەلام دڵنیایە. ڕەنگە لەبەر ئەوەی هیچ سەگێک لەم ڕۆژگارەدا ناگاتە لوتکەی شاخان و، جگە لەمە تووکی ساف و لووس و نیگای تیژی ئەو چوارپێیە زۆر لە سروشت دەچوو. هیچ ئاسەوارێک لە حیزیی شاری تیا بەدی نەدەکرا. لەم بیرانەدا بوو کە چاوی بە دانەیەکی تریش لەولاترەوە کەوت. دانەیەک لە هەمان شێوەی ڕاوەستان، تێڕوانین و بڕیارێکی نهێنی. ئیتر تەواو دڵنیا بوو گورگن. ڕەوە گورگ! بۆمبی ترس گەیشتە ژمارەی سفر و تەقییەوە. هەتا هێزی تیابوو موبایلەکەی بەرەو گورگەکەی پێشەوە هاویشت، بە خۆشییەوە پێکای. لەو کاتەدا گورگەکە هەڵدەبەزییەوە و خۆی کەمێک بەرەو دوواوە دەکێشایەوە، ئەمیش هەتا هێزی تیا بوو سەرەو خوار بووەوە و دەستی کرد بە ڕاکردنێکی شێتانە. نازانێ داخۆ گورگەکان بەشوێنیەوەن یان نا، هەڵبەت ئەمەی زۆر لا گرینگ نیە، گرینگ خۆدەربازکردنە لە شوێنێک کە سروشت یەکجار نامۆیە بە مرۆڤ. ئەوەندە نامۆ کە دەتوانێ هەڵتدڕێ! دەنگی نەڕە و هات و هاواری شیتانەی لە دۆڵەکەدا دەنگ دەداتەوە و لە شوێنێک لە ناو بەفرە بۆشەکاندا نامەردانە کپ دەبێ. هەستی تەنیایی و بێ کەسی خەریکە ئەژنۆی شل دەکا، بەڵام بە خۆشییەوە دووسەد مەترێک لە خواروویەوە ماشینێک بە چەند کەسەوە دەبینێ. دڵی، ناهومێدانە دەکرێتەوە. لەم ساڵانەی دووایی خەڵکی بە ماشین ڕوو لە هەموو شوێنێک دەکەن. ئەگەرچی یەکێک لەو کەسانە بوو بەردەوام ئەمەی دەدایە بەر ڕەخنە، بەڵام ئیستاکە لە لای جوانترین دیمەنی جیهان بوو. شێتانە هاواریان لێدەکا و داوای یارمەتی: گورگ، گورگ، ئەی هاوار فریام کەون! بۆخۆیشی نازانێ بەو قوڕگە وشکەیەوە چۆن چۆنی دەیتوانی ئاوەها هاوار بکا. ئەوەندەی پێناچێ ئەوانیش لە خوارەوە دەیکەن بە قولە. دیتنی ئەوان و دەنگی قولەیان، پێکەوە، وزەیەکی زیاتری تیا دەگەڕێنێ و هەست دەکا ئەمجارە قاچەکانی بۆ ڕاکردن ئەو قورساییەی ساتێک لەوە پێشیان نەماوە. بە خۆشییەوە شاخەکان جۆرەیەکن، گەر قاچت هەڵنەکەوێ، ئەوا دەتوانی زوو بگەیتە خوارەوە.
دەگاتە لایان. چەند خۆی بە بەختەوەر دەزانێ. لادەکاتەوە و بە هەناسەبڕکێ سەیرێکی لووتکەکە دەکاتەوە کە ئێستاکە زۆر ئارام و بێوەی دەنوێنێ. وەک بڵێی هیچ نەقەومابێ! سروشت بە هەموو بێدەنگی و بێ ئازاریی خۆیەوە، هەڵکشاو، بە سەرسوڕمانەوە لێی دەڕوانێ. شەرمێک دەیگرێ، ئەگەرچی بە گێڕانەوەی بەردەوامی ڕووداوەکە بۆ ئەو چەند کەسە هەوڵدەدا لێی دەرباز بێت.

.
لەوێ لە شاری ڕاکشاوی داوێنی ئەم چیایەی باکوور، کۆمەڵێک کەس هەن کە حەزیان بە لێکدانەوەی شت و ڕووداوە غەریب و دەگمەنەکانە. بۆ وێنە کاتێک کچ و کوڕێکی ئاشق کە لە ماڵێکدا بە دزییەوە لە ژوانن و خەڵکی پێیان دەزانن، ئەوان دەستبەجێ دەکەونە لێکدانەوەی. یان کاتێک ئارەقخۆرێک دەڕشێتەوە، پەتاتەفرۆشێکی تورک خۆ بە شارەکەدا دەکا، حاجییەکی دەوڵەمەند حەزی کەباب دەیگرێ و لە دووای ژماردنی چەند جارەی باخەڵی بە ئەسپایی و دڵەڕاوکێوە بە سەر دوو پلیکانەکەی کەبابخانەکەی نزیک تاقە گاراژەکەی شاردا سەردەکەوێ، یان یەکێک لە سۆزانییە دەگمەنەکانی شار لە مزگەوت نوێژ دەکا. ئەوان هەمیشە ئامادەی گفتوگۆ گرینگ و چارەنووس سازەکانن. لای ئەوان شار خۆی دووپاتدەکاتەوە، چونکە ناتوانن لەسەر بابەتە هەستیارەکان بدوێن و گفتوگۆبکەن.
هەمیشە لە چایخانەکەی بەر مزگەوتی گەورەیە دادەنیشن و، باسەکان دەوروژێنن. چۆن چۆنیش هەواڵەکانیان بۆ دێ، کەس نازانێ. بەڵام هەمیشە وەهایە کە یەکیان هەواڵەکە دەبیستێ، ئەوسا دەستبەجێ خۆی بە چایخانەکەدا دەکا و ئیتر سەری قسە و باس دەکەنەوە. ئەوان چوارن. هەموویان ئەهلی کتێبن. یان باشتر وایە بڵێین لانیکەم هەمیشە کتێبێک لە بن باغەڵیاندایە. کتێبەکانی تێکەڵ بە بۆنی ئارەق و ئارەقە و دووکەڵ. زۆریش جگەرە دەکێشن. بۆنێکی تریش دەدەن کە ئەمەیان ئیتر نهێنییە، لەبەر ئەوەی هێشتا خەڵکی شارەکە بەو ئاستە نەگەیشتوون بتوانن قبوڵکی بکەن!
کە خۆی بە چایخانەکەدا کرد، سیانەکەی تر (هەمیشە وا هەڵدەکەوێ یەکیان لە کاتی هەواڵە دەگمەنەکان لە دەرەوەیە و سیانەکەی تریان لە ژوورەوە)، لەوێ بوون و وەک هەمیشە چاوەڕوانی بابەت. لە کاتێکدا هەناسەی سوارە، دەڵێ:
دەزانم نەتان بیستووە. خەبەرێکی تازەکورە! ئەمڕۆ، یان دوێنێ چەند گورگێک پیاوێک کە زۆر حەزی بە ڕواڵەت و قیافەی خۆیەتی و بە موبیلەکەیەوە ڕووی لە کێو کردبوو، ڕاوناوە. گوایا خەریکی وێنەی 'سڵفیش' بووە کە بە گورگەکان دەزانێ. یان ڕەنگە باشتر وایە بڵێین گورگەکان بەو دەزانن. ئاخر سڵفیش جۆرێک لە خۆپەرستییە و ئیتر بۆ خۆتان دەزانن خۆپەرستی دەگاتە کوێ. ئەم ئینگلیزییەیش پەککوو زمانێکی بەقوەتە، بزانە چۆن کەلیمەی سڵفیشی بۆ ئەم جۆرە وێنەهەڵگرتنەوەیە پەیداکردووە بۆ ئەوەی بە تیرێک دوو نیشان لێبدا! بەهەرحاڵ، بە پەلەپڕوزێ ڕزگاری بووە. بەختی هەبووە لە کاتی ڕاکردندا بە تووش جەماعەتێکەوە دەبێ کە بڕنۆیان پێدەبێ، لەو سەرە. لە کاتی سڵفیشەکە بە گورگەکە دەزانێ، ڕێک لە پشت سەرییەوە بووە. پیای کێشاوە و هەڵاتووە.
دەستبەجێ بە حەماسەتەوە جێگای بۆ دەکەنەوە و ئەویش دادەنیشێ. هاواری چایچی دەکەن دەورێک چایی بێنێ. سەروجگەرە دادەگیرسێنن. تەپکێک دووکەڵ دەبێ بە لووتکە.
ئەمەیان ئیتر زۆر دەگمەنە. شتی وا یەکجار زۆر کەم ڕوودەدات. زۆر خۆشە، هەر زۆر خۆشە!
هەر زۆر. هەڵبەت مەبەستم ڕووداوەکەیە نەک خۆشەکەی تۆ. بەڵام پێتان وایە کاری باشی کردووە هەڵاتووە؟
من پێم وایە دەتوانرێ لە دوو ڕوانگەوە جوابی پرسیارەکەی تۆ بدرێتەوە: گەر مەبەست دەربازکردنی گیان بێت، ئا، کاری باشی کردووە. بەڵام گەر مەبەست مرۆڤایەتی بە گشتی بێت، ئەوا نا، ئەو بەم ڕاکردنە حورمەت و گەورەیی مرۆڤی شکاند!
من پێم وایە مرۆڤەکان جاری وایە لەخۆوە ڕادەکەن، بە بێ ئەوەی هۆکارەکە بە جوانی لێکبدەنەوە. جارێ ئەو برادەرە دەبێ بیزانیایە کە داخۆ مەبەستی ئەو گورگانە داخۆ خواردنی ئەو بووە یان نا. ئاخر لە سەردەمێکدا کە هەموو کەس موبیلێکی پێیە و خەریکی سلفیشە، ئاساییە چوارپێکانیش بیرەبیرە بیانگرێ و بیانەوێ بزانن چ خەبەرە. ڕەنگە مەبەستی ئەو گورگانە موبیلەکە و سلفیش بووبێ. جگە لەمە ئاژەڵیش خاوەن هەستی مڵ و مۆیە، دەیەوێ بزانێ دونیا چ خەبەرە.
بەراستی جوانی بۆ چووی. من پێم وایە گەر ئەو برادەرە وێنەیەکی سڵفیشی لەگەڵ گورگەکە بگرتایە، بەزمەکە تەواو دەبوو. ئیتر نە ئەو هەڵدەهات و نە گورگەکە موبیلەکەی پیادەکێشرا و بگرە نە کابرایش زەرەری دەکرد. هەر کام بە ڕێگای خۆیاندا.
زەرەر؟ پێم سەیرە وا دەڵێی. من پێم وایە کاری چاکی کردووە هەڵاتووە. ئیستا گورگەکان خاوەنی موبیلن و بۆخۆیان خەریکی سڵفیش. چ پێویستیان بە کەسێکی بوودەڵەی وەها هەیە! هەر لە ئەزەلەوە حیکمەتێک لەم کێوچوونەی ئەو برادەرەدا هەبووە، بەبێ ئەوەی ڕۆحیشی ئاگادار بووبێ!
سڵفیشی مرۆڤێکی زیندوو و گورگێکی کێوی، پێکەوە، بەڕاستی وێنەیەکی دەگمەنە. بەناوبانگ دەبوو. هەموو کامێراکان ڕوویان تێدەکرد. بەلام تف لە ترس کە ئەقڵ لە مرۆڤ دەستێنێ. بڵێم چی بۆ ئێمەومانان هەڵناکەوێ.
من لەوە پێش، ئەگەرچی لای ئێوە نەمدرکاندووە، بەلام بەتووش گورگەوە بوومە. ڕاستییەکەی ئەوەیە گورگ تا برسی نەبێ کەس ناخوا، بەتایبەت مرۆڤ. من پێم وابێ بە ڕێکەوت لەگەڵ ئەو برادەرە ڕێگایان بەر یەک کەوتووە. چونکە بە بێ چاوەڕوانی بەتووش یەکترەوە بوون بۆیە ترساون، هەر دوولا ترساون. من پێم وایە ئەو برادەرە چەندە بەم لای شاخەکەدا ڕووەو شار هەڵاتووە، گورگەکانیش هەر بەو ڕادەیە بەو لایەی تردا بازیانداوە و ڕایانکردووە. تازە ئەوان چونکە چوار قاچیان هەیە زۆر خێراتر سەرەوخوار بوونەتەوە! لەم دەورەوزەمانەیەدا خۆ ناشوکری نەبێ هەموو کەس ترسنۆکە!
ئیتر ناتوانم ئەم بۆچوونەت بسەلمێنم. ڕاستە من زۆربەی کات لەگەڵ ڕاوبۆچوونەکانتم، بەڵام ئیزن بدە ئەمجارە لەگەڵتا نەبم. ئاخر کاکی خۆم مەگەر نەتبیستووە کە گورگ تەمەحکارە و گەر بەتووش ڕانەمەڕێکەوە بێت، سەرەتا هەموویان دەخنکێنێ ئەوجار یەکیان دەخوا؟
ئا، ڕاستە، بەلام ئەمە لە کاتی برسیەتیدایە.
جا تۆ گورگت بە شک دێت برسی نەبێت؟
ئا، گورگی ناو سڵفیش!
ئەگەرچی ئەو ڕاکردنە حەیای مرۆڤ و مرۆڤایەتی بردووە، بەلام لە سەرێکی ترەوە هێز و کەڵکی تکنۆلۆژیا نیشان دەدات. گەر ئەو موبیل و سڵفیشە نەبووایە بێگومان خواردبوویان. سڵفیش کارێک دەکا دوواوەی خۆیشت ببینی. کەواتە سڵفیش کت و مت خۆپەرستی نیە. هەڵبەت قسەیش لەسەر ئەوەیە بۆ وا گورگەکان ماتڵیان کردووە، بۆ دەستبەجێ پەلاماریان نەداوە؟
پێم وایە هی ئەوە بێت هەموو ئاژەڵان کاتێک بە تووش ئینسانەوە دەبن، سەرەتا سەریان سوڕدەمێنێ. یەکەم بەو هۆیە کە دەبینن شتێکی ئاوەها زل تەنیا لەسەر دوو پێ دەڕوا. دووهەم ئەوەیکە دەڵێن مرۆڤ لە لووتی ئەواندا زۆر بەدبووە. لەبیریشتان بێت کە تەنیا ورچ هەندێ جار هەڵدەستێتە سەر دوو پێ. جا گورگیش لە ورچ دەترسێ!
باشە پێتان وایە موبیلەکە چی لێهاتبێ؟
من پێم وایە چونکە لەشی گورگ نەرمە، نەشکاوە. هەڵبەت بەمەرجێک گورگەکە لەسەر بەفریش ڕاوەستابێ، نەک لەسەر بەرد. چونکە وەک دەزانن کاتێک موبیلەکە دەدرێ بە لەشدا، دوواتر دەکەوێتە سەر عەرز. عەرزیش ڕەقە. شرکەتی ئیستایش زۆر زۆڵن. موبیلەکان وەها دروست دەکەن کە زوو هەر بەر شتێ بکەوێ بشکێ. ئیتر بازاڕە و پارە و خێر.
گەر مەبەستی گورکەکان خوارنی کابرا نەبووبێ و هەروەها بە ڕێکەوتیش لەوێ نەبووبن، ئەوا من پێم وایە ئیستا موبیلەکەیان پێیە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. لەبیرتان نەچێ ئەو دیمەنانەی ئەوان دەیبینن هیچ مرۆڤێک بە حەیاتی ناتوانێ هەر بیریشی لێبکاتەوە. وێنە لای ئەوانە و بەس!
بەراستی بێ غیرەتە. ئاخر چۆن پیاو موبیلێک فڕێدەدا و بە جێی دێڵێ کە دەتوانێ یەک دنیا وێنەی لەوە پێشی تیابێت. ئاخر کابرا چۆن دەتوانێ ئاوا بە ئاسانی ڕابردووی خۆی بدا بە ئاوا؟ تف لە ئینسانی بێ غیرەت! هۆکاری دوواکەوتوویی ئێمە هەر ئەم دابڕانە مێژووییانەیە. بۆیە دەڵێم، ئەو برادەرە بیانخواردایە باشتر بوو تا ببێ بە دووپێیەکی بێ مێژوو.
بەڕاستی وایە! گورگەکان تەنیا خۆیان دەخوارد و موبیلەکە دەمایەوە. ڕۆژێکیش کەسێک موبیلەکەی دەدۆزییەوە و ئیتر مێژووی ئەو برادەرە بەردەوام دەبوو. بەڵام ئیستا ئەو چییە، هیچ، جگە لە پیاوێکی بێ بن و بنەچە کە تەنیا بۆ مردن باشە!
ئەو بێ غیرەتە لە جوغرافیایش شارەزا نەبووە. ئاخر کاتێک پشکۆ دەکەوێ، گورگیش ئەو تەمەح و برسیەتییەی نامێنێ. ئەمەیش ئاساییە. وەرزی ساردو سەرما بەو شێوەیە باوی نامێنێ و بۆیە گورگ ئارامترە. ئەو دەبوایە هەم دەرفەتی بە خۆی و هەم بە گورگەکە بدایە. وەک دەڵێن هەموو گورگێک گۆشتخۆر نیە!
ئەی تەڕەماشخۆرە! کاکە ئەم قسانە چییە دەیکەی؟ تا ئیستا گورگی گۆشت نەخۆر نەبینراوە! گورگ یان برسییە یان تێر. لەو بەینەدا شتی ترمان نیە. دونیا یان ڕۆژە یان شەو، پیاو یان چاکە یان خراپ.
من لام وایە گورگ جیاوازە، دەتوانێ لەیەک کاتدا هەر دووکیان بێت، هەم برسی و هەم تێر. لەخۆوە نیە ئەو برادەرە ڕایکردووە، هەر زۆر کاری باشی کردووە. تەنیا یەک هەڵەی هەبووە، گەر هاواری نەکردایە و ئەو کەسانەی لای ماشینەکە لەوێ نەبوونایە، کێشەی حەیاچوونی مرۆڤیش حەل بوو. تەواو!... ئیتر ئەم درێژدادڕییەی ناوێ!
پەلەنەکردن شەرتی بیرکردنەوە و پێشکەوتنە. کە پەلەت کرد حەتمەن بە تووش هەڵەوە دەبی. دەکرێ ئەو گورگە، گەر مێینە بووبێت، لە ڕەگەزی ئەو گورگە بێت وا لە ڕۆمی کۆن شیری بە ڕۆمۆلۆس و ڕۆموس ئەو دوو برایە دا وا دوواتر دووای ئەوەی گەورە بوون شاری ڕۆمیان بیناکرد. من پێم وایە هەڵتروشکایە، گوانەکانی دەبینی و ئیتر نەک ڕاینەدەکرد، بەڵکو دەرفەتی دەستپێکی مێژوویەکی نوێیشی بۆ دەڕەخسا.
کاکە! گوان تا جوان بۆی دانەنەوی، نایبینی، ئەمە تۆ چی دەڵێی! تازە ئەو برادەرە پیاوێکی کامڵی گەورە بووە. ئیتر کەی لەو تەمەنەدا دەرفەتی شتی وا هەیە. مێژووی ڕاستەقینە لەسەردەمی منداڵی و لاوەتییەوە دەست پێدەکا.
بە گوێمدا ناچێ، هەزار قسەی تریش بکەن من هەر لەسەر ئەو باوەڕەم ئەو پیاوە دوو شت نەجاتی داوە، یەکەم کەوتنی پشکۆ و دووهەم ترس. پشکۆ ئەم قاچ و ترس ئەوی تر. جا وەرە و ڕاکە! پشکۆ، گورگەکانی دوودڵ کردووە و ترس وزەی داوەتە ئەم. تەواو!... ئەمە کرۆکی چیرۆکەکەیە.
لێرەدا ڕوودەکەنە ئەوەی وا هەواڵەکەی هێنابوو. یەکیان دەپرسێ:
راستی نەتزانی کێ بوو و ناوی چی بوو؟ بێگومان دەیناسین. لەم شارە کەس نیە ئەوی تر نەناسێ.
بە گومان و دوودڵییەوە دەڵێ:
وەڵلا ڕاستییەکەی، ڕاستییەکەی، ئا، بێگومان دەیناسین، بەڵام ئیستا نا. من لە خۆشیی خودی هەواڵەکە لەبیرم چووەوە بپرسم کێ بوو. گرینگیش نیە. ڕۆژێک هەر دەزانین. کەس ون نابێ. بەتایبەت کەسێک کە بە ڕۆژی ڕوون لە سەر شاخ موبیلەکەی بە هۆی وێنەی سڵفیشەوە لەدەستدابێ و سەرەوخوار هەڵاتبێ و دوواتر بە چەند سەعات و چەندین ڕۆژ ڕووداوەکەی گێڕابێتەوە بۆ ئەوەی شەرمەکەی خۆی لە خۆی بشارێتەوە!
کاکە شەرمی چی و شتی چی! نەکا پێت وابێ تۆ یا خۆمان زۆر لەو ئازاتر دەبووین؟ هێزی سەرەکیتر کە هات، کاری ئاقڵانە ئەوەیە ڕێگای بۆ چۆڵ بکەیت. ئەی نەتبیستووە شاعیر دەڵێ هەستنە سەرپێ! قوڕبەسەریی مرۆڤ ئەوەیە هەر لە سەرەتاوە نە چنگی تیژی بەڕەوا بینرا و نە شەویلکەیەکی قایم بە دوو ڕیز دیانی درێژ و تیژی ترسناکەوە.
کەواتە دەبێ بەو ئاکامە بگەین ئەو برادەرە نەدەبوو بە تەنیا بچوایە بۆ شاخ. چونکە نە چنگی تیژی هەیە و نە دیانی شێر.
رێک وایە. کە کەرەسەی پێویستیشت پێ نەبوو، لە دۆخی وادا حورمەتی خۆت و هەموو بەشەر دەشکێنێ.
من لام وایە شەرمی تیانیە. گرینگ ئەوەیە گیانی خۆی دەربازکردووە. ئەمە لە دەست هەموو کەس نایەت.
خودی گیانی مەبەست نیە ئەوەندەی چۆنیەتی دەربازکردنەکەی مەبەستە.
بەتەنیا چووە چونکە پێی عەیب بووە لەبەر چاوی خەڵکی سڵفیش بگرێ. ئەوێ چۆڵ بووە. وەک چۆن قەدیم چوونە بەر ئاوێنە عەیب بوو و گاڵتەیان پێدەکردی.
باشە دوواتر هەر ئەو ماشینە بردبوویانەوە بۆ ماڵەوە؟
نازانم.
ئێمە هێشتا زۆر شت نازانین. چیرۆکەکە لە ڕاستیدا لەلای ماشینەکە کۆتایی نایە.
با ڕێک لەوێ کۆتایی دێ. لەوێ سنوورە. هیچ ئاژەڵێکی کێوی ناگاتە ئەوێ.
دەبێ زیاتر لە هۆکاری چوونی بۆ سەر شاخەکە بکۆڵینەوە. ئەمە زۆر موهیمە. داخۆ لەگەڵ ژنەکەی شەڕی بووە، بە تەمای ژووانی تر بووە، ڕقی لە خۆی هەستاوە، بێتاقەت بووە، کەس نازانێ کامی ئەمانە بووە.
سەر شاخ و ژووان! تەح ح ح!
وایە، وایە. لەبیرت نەچێ ژنانیش ئیستا دەچن بۆ کێو. ترسیان شکاوە.
بە کۆمەڵ ئا، بەس بە تەنیا نا.
چووزانی؟
دەزانم!
ئێ ێ ێ...؟
ئێ.
ئەسڵەن گورگ ماوە؟ من کە باوەڕناکەم. ڕەنگە لە ناوچە دوورەکان، بەڵام نەک لە تەنیشتی شار. ئەویش لەو شاخە.
ماوە. کە بشمێنن دەکرێ بگەنە هەر شوێنێک کە ئەقڵ نایبڕێ. ئەمە یاسای جووڵەیە.
چایچییەکە هاواری دەورێ چایی تریان لێدەکا. هەر چواریان بەسەر قسەکەی دەسەلمێنن.
باشە پێتان وایە نێوانی ئەو برادەرە دووای ئەم کارەساتە لەگەڵ سڵفیش چی دەبێ؟
هەموو بێدەنگ دەبن. پاش ماوەیەک:
ماوەیەکی چاک تەرکی دەکا! بگرە هەر واز لە موبیل و شتی وا دێنێ.
پێم وانیە وازی لێ بێنێ. موبیلێکی تر دەکڕێ (رەنگە هەر ئیستاکەیش کڕیبێتی)، ئەمجا دەچێ لەسەر بان سڵفیش دەگرێ.
من وای بۆ دەچم ماوەیەکی چاک تەنیا سەرقاڵی گێڕانەوەی ڕووداوەکە دەبێ. ڕووداو هەتا دووربکەوێتەوە تامی گێڕانەوەکەی خۆشترە، بەتایبەت کە ترسناک بووبێت. ئەوسا ڕۆژێک لەگەڵ هەندێ هاوڕێی دەچێتەوە هەمان شوێن، سڵفیشێک دەگرێ و دەیکاتە بەڵگە بۆ ڕۆژی ڕووداوەکە.
شتی وانابێ، تاریخی بەسەرەوەیە. ناسڕێتەوە، مەبەستم وێنەکەیە.
هەموو بێدەنگ دەبن.
چەند کەس تائیستا لە کاتی سەیرکردنی وێنەی ناو موبیل دیقەتی تاریخی داوە، تا ئەوان بیدەن. تاریخ هی زەمانی کۆنە.
ئەم زەمانەیش کۆن دەبێ.
من وای بۆ دەچم سڵفیش شتێک نیە مرۆڤ لێی بوگزەرێ. قەت شتی وانابێ.
بۆنی چاییە تازەکانی سەر مێزەکە لە کەپۆیان دەئاڵێ. هەموو دەستی بۆ دەبەن. ئەو دانەیان کە زۆربەی جار ئاخردانەیە لە دەوری ڕادەڕبڕینەکاندا، دەلێ:
من ئیستایش پێم وایە ئەو گورگە بۆ سڵفیش هاتبوو. گەر دەپرسن ئەو گورگەی تر چی، یان گورگەکانی تر چی، دەبێ بڵێم ئەوانیش هاتبوون بزانن سڵفیش چییە. لەهەموو شوێنێ خەڵکی ئاقڵ و نەزان هەیە. نەزانەکانیش هەمیشە لە زاناکانەوە فێردەبن. ئەمە مەنتقی مێژووە! ئەو برادەرەیش ڕایکرد چونکە لە نییەت و مەبەستی گورگە بەستەزمانەکە ئاگادار نەبوو. ئاکام ئەوەیکە هەم ئەو برادەرە موبایل و سڵفیشەکەی لەدەست چوو، هەم گورگەکەیش یەکەم سڵفیشی ژیانی خۆی. لە یەک ڕستەدا کە پشکۆ کەوت، هەوڵبدە لە گورگەکان وەک زستان نەڕوانی![1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは375表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( زریان عەلی 27-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 29-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは375表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,607
画像 106,170
書籍 19,171
関連ファイル 96,582
Video 1,317
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.797 秒(秒) !