ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,159
書籍 19,170
関連ファイル 96,557
Video 1,317
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
من کچێک دەناسم
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

من کچێک دەناسم

من کچێک دەناسم
من کچێک دەناسم
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

من کچێک دەناسم، هەم باڵابەرزە هەم باڵا کورت، هەم سوور و سپییە و هەم سەوزە، هەم چاوکاڵە و هەم چاو ڕەش، هەم خرپەڵەیە و هەم پەیکەر یۆنانی ئاسا و ناو قەدباریک!
ئەو کچە دراوسێی منە. ڕەنگە دراوسێی تۆ و ئەوانی تریش بێت. ئەو دراوسێی هەموومانە، بە پانتایی ئەم وڵاتە.
ئەو کچە هەموو ڕۆژێک لێرەوە تێدەپەڕێ. کە دەڕوات، لەو نیسان پاتڕۆڵەوە بگرە کە هەمیشە چوار چەکداری مڕومۆچی تیایە تا هەموو ئەو پیاوانەی لەم بەراوبەری جادەکە لەبەر دووکانەکان ڕاوەستاون، یان بە ڕاگوزاری تێدەپەڕن، چاوی تێدەبڕن.
ئەویش چەند ئاسان وەک ئاسکێکی هەراسان لاقی هەڵدەنگێوێ و لەتر دەدا. وەک بڵێی شۆستە ساف و لووسەکە لە گڕەبەردی بەرز و نەوی چێکرابێ.
کە تێدەپەڕێ، هەموو پیاوەکان تا دوواهەناسە هەوای پاشی ئەو هەڵدەمژن. وەها کە حەزناکەن بیدەنەوە دەرەوە، ... سییەکان دەئاوسێن. چەکدارە مڕومۆچەکانیش بە بێ تەلەکانیان پەیامێک بۆ شوێنێک دەنێرن. خشە خشی بێ تەلەکە هەوا دەڕوشێنێ. گوێم، ژان دەیگرێ.
من ئاگام لێیە لەو بڵیند بڵیندانە، لە شوێنێک یەکجار بەرزتر لە باڵای چنارەکان، ئەو شوێنەی وا تێیدا ئاسمان شینتر دەنوێنێ، پۆل پۆل پەپوولە هەڵدەفڕن. پەپوولەکان بەو بەرزەوە، بەسەر سەری ئەوەوەن. ئەوان وەک پۆلە قشقڕەی ئێواران لێکدەئاڵێن، دەکشێن، نێوانیان تێدەکەوێ و پاشان دیسان کۆدەبنەوە. وێنە جۆراوجۆرەکان. پەپوولەکان لەگەڵ هەر هەنگاوێکی کچەکە چەندین نەقش درووست دەکەن. ئاسمان پێدەکەنێ.
کە دەگاتە دەرگاکەیان، بە شێنەیی دەستە ترساو و تەڕەکانی دەبا بۆ گیرفانی. کلیلە هەمیشەییەکە دەردێنێ و لە کونی قوفڵەکەدا سووڕی دەدا. دەرگاکە بە دەنگێکی ناحەز و قورس دەکرێتەوە. من قەت نەمزانی بۆ ئەو دەرگایە دەبێ وەها کۆن بێ و، وەها لاولاوەکانی هەمیشە ڕزیو و ژەنگاوی. دەرگایەکی قورسی ڕەزا گران بەو توێژاڵە ڕەنگانەوە لێرە و لەوێ توێ توێ هەڵیانداوە. ئەو دەرگایەی بۆنی سەدەکان دەدا.
کە ئاودیوی دەرگاکە دەکەوێ، من کە پێم وایە ئیتر لە چاوان ون بووە و خەڵکی دەبێ بگەڕێنەوە سەر کاروباری خۆیان، بە سەرسووڕمانەوە دەبینم هێشتا نیگاکان لەسەر دەرگاکە و دیوارەکانی خانووەکە قەتیس ماون وا ئەو کچەی من و تۆ و ئەوان دەیناسین، لە پشتیەوە ون بووە. جادە، نیگاکان ون ناکا. نیگاکان بە هەڵڕژاوی دەمێننەوە.بگرە ئاگام لێیە پچەپچەکان ڕوو لە زیادبوون دەکەن، ئاخ و ئۆخەکان وەک 'با' تۆزی سەر جادە و شۆستەکان ڕادەماڵن، کەم نین ئەوانەی دەست بۆ خۆیان دەبەن و ڕوو لە ئاودەستی مزگەوتەکان دەکەن. بگرە چوار چەکدارە مڕومۆچەکەیش خەیاڵێکی تووڕە دەیانباتەوە. خەیاڵێک وەک ئەو حۆریانەی وا ڕۆژێک بەڵێنە بیانگەنێ.
لەم ساتەدا پەپوولەکان دەگەنە سەر خانووەکە. وەک پۆلە کۆتر بەسەر سەریدا سووڕدەخۆن. کەس هەست بە بای باڵە بچووکەکانیان ناکا. 'با'کە، بۆنی جەستەی کچەکە لەسەر شەقام کۆدەکاتەوە و دەیبا لە بن باڵی پەپوولەکاندا حەشاری دەدا. لەو سەرە، ئاسمان لە جارانی شین تر دەبێ.
من، کە چی تر سۆمای چاوەکانم بڕ ناکا و ناتوانم دەرگا و دیوارەکان ببەزێنم، چاوەکانم دەقونجێنم و نیگا خەیاڵ دەمباتەوە. نیگا خەیاڵێکی پڕ لە دڵنیایی. پڕ لە ئەو. دڵم گوێی لە ترپەی هەنگاوەکانیەتی کە خەریکە بەسەر پلیکانەکاندا سەردەکەوێ. ئەوسا وەک هەموو پیاوەکان چاو هەڵدەبڕم بۆ پەنجەرەکەی. یەک تاقە پەنجەرە کە تەنیا ئەو خۆی دەزانێ بەرەو کوێ دەروانێ.
دڵم گوێی لێیە دەچێتە ژوورەوە. جانتا بچووکەکەی فڕی دەداتە سەر قەنەفەکەی. بە ئارامی لە کاتێکدا لەچکەکەی دادەکەنێ و دوگمەکانی مانتۆ ڕەشە ئەستوورەکەی بە کاوەخۆ دەکاتەوە و ئەویش فڕێ دەداتە تەنیشت جانتاکەی، بە قژی ئارەقای و جەستەی نیوە ڕووتەوە دادەنیشێ و پەنجە لە قژە تەپیوەکانی دەکشێنێ و دەست دەکا بە ئاڵۆزکاندنیان. چەندە ئەم حاڵەتە دەخایەنێ، نازانم. دڵم هیچ هەواڵێکی پێ نیە. پەپوولەکان هەروا خەریکی سووڕخواردنن. پەڵە هەورێکی هاوینی کە لەگەڵ خۆی تەنکە مژێکی بە ئاستەمی بە دەوری خۆیدا هێناوە، بە دیتنی پەپوولەکان بزەیەکی دێتێ و تێدەپەڕێ. هەموو شتێ چەند خەوناوییە. جگە لە شەقام.
لەو کاتەیدا سەرجادە دەگەڕێتەوە سەر دۆخی پێش تێپەڕینی ئەو کچەی وا هەموومان دەیناسین، لەو کاتەیدا چوار پیاوە تووڕەکە وازیان لە پەیامناردن بە بێ تەلەکەیان هێناوە، دڵم هەواڵێکی تر لەو خانووەکەوە دێنێ.
کچەکە بە جەستە نیوە ڕووت و قژە ئاڵۆزکاوەکانی هەڵدەستێ. بەرەو پەنجەرەکەی دەڕوا. لەوێ ماوەیەک ڕادەوەستێ و لەو شوێنەی دەڕوانێ کە تەنیا خۆی دەزانێ کوێیە. ئاگام لێیە ئەو دوورانە ڕەنگ دەگۆڕن. پەڵە هەورەکە بە دیتنی، ڕێگا بەرەو ئەوێ دەگۆڕێ. ئەوسا هەواڵە دڵاوییەکە دەڵێ کچەکە دەست دەبا و... گۆرانییە هەمیشەییەکە وەک هەمیشە ژوورەکەی دەتەنێ. ئاهەنگێک لە چەشنی مۆسیقایەکی ئارامی پڕ لە سەمایەکی پڕ لە تەنیایی. پڕ لە خەیاڵە قەدەغەکان. پڕ لە تەنیاییەکی لێواوڕێژ لە ترس و دڵەڕاوکێ و... خەون. ئەوسا بەرەبەرە جەستەی نەرمی دەکشێ و دەکشێ. کشانەکان دەبن بە ڕیتم و جووڵە و...ئەوسا سەما. ژوورەکە پڕدەبێ لە سەمای ئەو کچەی من دەیناسم، تۆ دەیناسی و ئەوانیش دەیناسن.
خۆشحاڵم تەنیا من ئاگام لە هەواڵەیە. بزەیەکی خۆشی دەمدەگرێ. سەیری خانووەکانی ئەوبەر دەکەم. بە خۆشییەوە کەس لەبەر هیچ پەنجەرەیەکدا نیە تا ئەو سەما سیحراوییە ببینێ. تا کتوپڕ دەبینم سەیارەی چوار پیاوە تووڕەکە بە پەلە لەبەر یەکێک لە خانووەکاندا ڕادەوەستن و بەهەڵەداوان خۆ بە ژوورەوەدا دەکەن، ... بە پلیکانەکاندا شێتانە سەردەکەون. بیری گشتاپۆ دەکەومەوە. خەڵکی شەقامیش، لەوێ لەچاو ترووکاندنێکدا کۆدەبنەوە. هەموو دەزانن چ باسە. ئاگام لێیە یەکێک لە چوار پیاوە مڕومۆچەکە دووربین هەڵدەخا و لەوبەرەوە لە پەنجەرەی ئەو کچەی من دەیناسم دەڕوانێ. خەم و ترسێکی قووڵ دامدەگرێ. نەکا شەقام خۆ بە ژوورێدا بکا!
کتوپڕ پۆلە پەپوولەکان دەبینم. دادەبەزن و لەبەر پەنجەرەکەدا دەکەونە سەما. ئەوسا پۆل پۆل چاوەشووشەکان دادپۆشن. ڕنگە بزۆکەکان، پەنجەرەکە دەکەن بە گوڵستان. ئاگام لێیە پیاوە توورە دووربین بەدەستەکە لەو بەرەوە لەبەر خۆیەوە جوێندەدا. ئاگام لێیە لە بێ تەلەکەیدا باس لەو پەپوولە کافرانە دەکا وا شەیتان لە جەهەننەمەوە ناردوونی بۆ ئەوەی بێ شەرمی و بێ حەیایی لەسەرزەوی بپارێزن و پەرەی پێبدەن.
دڵم هەواڵ دەدا، سەما هەر بەردەوامە. سەمای بن دیواری پەپوولەکان. سەمای ئاسکێکی سرک و ترساو. ئەو ئاسکەی من دەیناسم تۆ دەیناسی و ئەوانیش دەیناسن.
بەڕاستی دەیناسین؟[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは308表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( زریان عەلی 27-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 27-06-2022
最近の( ئاراس ئیلنجاغی )によって更新この商品: 27-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは308表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.178 KB 27-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,159
書籍 19,170
関連ファイル 96,557
Video 1,317
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.485 秒(秒) !