ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,169
書籍 19,170
関連ファイル 96,581
Video 1,317
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
چاوەکان
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چاوەکان

چاوەکان
چاوەکان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

رۆژی هەینییە. ڕادیۆکەم لەسەر کەناڵێکی گۆرانی داناوە و ئاوازێکی خۆش ژوورەکەمی تەنیوە. بەڵێنە لەگەڵ هاوڕێکانم کاتژمێر پێنج و نیو لە سەنتەری شار یەکبگرینەوە. وەک هەمیشە، بەڵێنە، پاش کەمێک پیاسەی ئێرە و ئەوێ، خۆ بە باڕە هەمیشەییەکدا بکەین و ئیتر سەرخۆشبوون و گاڵتە و جەفەنگ و قسەی قۆڕ تا نیوەشەو. ئەوسا گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەناو تاکسییەکی ڕەش دا بە پارەیەکی کەم. شۆفیرەکەیش لەو پەنابەرانەی وا بە زمانێکی سەقەت دەدوێن و بۆ قەرەبووکردنەوەی بەردەوام بە بزەوە لێت دەڕوانن. گۆرانی وتن و نەعرەتە لێدان. وە چەند شۆفیرەکانیش میهرەبانانە لێمانوەردەگرن. کۆتایی هەفتە هەموو دڵیان گەورە دەبێتەوە. دوورکەوتنەوە لە کار، لەدەرەوەبوون تا دڵ دەخوازێ، خەوتنی بێ سنوور، سەما لەگەڵ کچە شۆخ و شەنگەکان و هەست بە ئازادییەکی ڕەها کردن، ئەو تایبەتمەندییانەن بەردەوام بزەدەخەنە سەر لێوەکان. شۆفیرەکانیش ئەگەرچی بەپێچەوانەی خەڵک لە کۆتایی هەفتەدا کاردەکەن، بەڵام پارە و پێکەنین و نەعرەتەکانی ئێمە ئەوانیش شاد دەکەن. بەگشتی کۆتایی هەفتە، ساتی کۆتایی هاتنی ناوچاوگرژییەکان و ئانی دەستپێکردنی شادییە. شار دەکەوێتە پێکەنین.
رادیۆکە بەردەوامە. لەنێوان دوو گۆرانی دا پێشەشکارەکە دەلێ ئێستاکە لەگەڵ توێژەرێک سەبارەت بە پەرەسەندنی کردەی ناحەز لەنێوان گەنجەکاندا قسەوباسیان دەبێ. ئەوسا پێش ئەوەی دەست پێبکەن هەندێ ئامار دەدا بە دەستەوە. دزی، دەستدرێژی بۆ سەر کچان، خۆ لە قوتابخانە دزینەوە، چەک و شتی لەم بابەتە لەناو قسەکانیدا بەرگوێ دەکەون. بیر لە سەردەمی سەرەتای لاویەتی خۆم دەکەمەوە. بزەیەکم دێتێ. پێم وایە چەندە سەردەمێکی خۆش، هەربەو ڕادەیەیش ناخۆش بوو. پێم وایە سەردەمێکە ئەقڵ خۆی نەدۆزیوەتەوەو مرۆڤ لە ڕێگای ئەنجامدانی کاری سەیروسەمەرەوە خەریکی خۆسەپاندنە بەسەر جیهاندا، یان پێی وایە دەتوانێ خۆی بسەپێنێ و جیهان دەستەمۆ بکا. چ بیرێکی سەیر. لەبەر خۆمەوە سەر ڕادەوەشێنم. ئەوسا بیرم زۆر بە خێرایی لەسەر بابەتەکە لادەچێ. بە من چی، من خۆ ئیتر لەو تەمەنە لامداوە. دەچم شەپۆلەکە دەگۆڕم. دیسان دەنگی گۆرانی و مۆسیقا ژوورەکە دەتەنێ.
لەم کاتەدا یەکێک لە هاوڕێکانم زەنگ دەدا و دەڵێ کە ئەمشەو بەرنامەکە گۆڕاوە و بەڵێنە ئەوان لەگەڵ دۆستەکانیان بێن. دوو دۆستی تازە کە ئەوەندە نیە لەگەڵیان بوونەتە ئاشنا. داوادەکەن ئەمشەو قاتی جوان لەبەر بکەم. بە بیستنی ئەم هەواڵە زۆر خۆشحاڵ دەبم. بەڵام ئەمە نابێتە هۆکاری ئەوەی گلەییان لێ نەکەم. گلەیی لەبەر شاردنەوەی هەواڵەکە لە من. تەلەفۆنەکە دادەنێم و بە شوێن قاتەکانمدا دەگەڕێم کە لەم دوواییانەدا ئەوەندە کەڵکم لێ وەرنەگرتبوون. لەبەر ئاوێنەکەدا چەند قات تاقی دەکەمەوە. سەرئەنجام لەسەر ڕەنگە ڕەشەکەیان ساخ دەبمەوە. ئەمشەو بەڵێنە کەمێک پیاوماقوڵ بین! بەڵێنە سەرەڕای خواردنەوەی زۆر، ئاگامان لە شێوازی هەڵسوکەوتی خۆمان بێت. بیر لە هاورێکان دەکەمەوە. لە قووڵایی دڵمەوە حەزدەکەم بەوەی گەیشتبێتن کە بۆخۆیان ئاواتخوازی بوون. بەو حسێبە تەنیا من مابووم. هەڵبەت گرینگ نیە. من جارێکە پلانی لەو چەشنەم نیە. لام وایە هێشتا زووە گەنجیەتی خۆم ببەستمەوە بە پەیوەندێکەوە کە دەتوانێ تەواو سنوردارم بکا. بزەیەکم دێتێ. خۆشحاڵم هاوڕێکانم ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە لەمێژە بە شوێنییەوە بوون. نیگاکانیان دەتوانن چەند شادومانانە پێبکەنن.
سەرئەنجام ئامادە دەبم. پێش ئەوەی بڕۆمە دەر، چاوێک بە خانووەکەدا دەگێڕم. هەموو ئەو سیمانەی دەبێ بە کارەباوە نەبن، بەدەرەوەن. بەڕواڵەت هەموو شتێ بەو شێوازەیە کە دەبێ ببێ. دڵنیا، گڵۆپەکە دەکوژێنمەوە و وەدەردەکەوم.
بڕیار دەدەم لە جیاتی پاس، بە قەتار بڕۆم. ئەگەرچی وێستگەکەی دوورترە. ڕۆژانی پشوو قەتار حاڵ و هەوای خۆی هەیە. قەرەباڵغییەکەی سەرنجڕاکێشە. لە لای خۆم ئەو قەرەباڵغییە وەک سەرەتایەکی باش بۆ کۆتایی هەفتە لێکدەدەمەوە. جگە لەمە گەر بەڵێنە ئەم کۆتایی هەفتەیە لەگەڵ هاوڕێکانم پیاوماقوڵ بین و نەیکەینە هەراهەرا، لانیکەم بە قەتارەکە بەجۆرێک لە جۆرەکان قەرەبووم کردبێتەوە.
رێگا تەنیا چارەکێکە. لای من چارەکەڕێگایەک دەبێتە زیاتر لە کیلومەترێک، ڕەنگە کەمێکیش زیاتر، هەزار و دووسەد سی سەد مەترێک. بە ناو بینا بەرزەکان، باخچە گچکەکان و چیمەنەکاندا تێدەپەڕم. ئێوارەیەکی دڵڕفێنە. خەڵک شمەک بە دەستەوە بەرەو ماڵەوەن. سەیرێکی پەنجەرە گڵۆپ داگیرساوەکان دەکەم. ژیان بەردەوامە. ژیانی بنەماڵەیی. بێگومان وەها خەونێکە هاوڕێکانی منیش بە شوێنیەوەن. بیر لە ژیانی ئەو دیو پەنجەرەکان دەکەمەوە. ژیانی ئەو مرۆڤانەی ڕەنگە ساڵانی ساڵە پێکەوە دەژین و پێکیشەوە ڕاهاتوون. ئەمە تا چەندە ڕاست بێ نازانم، هەر ئەوەندە دەزانم کە دەتوانێ بەشێک بێت لە خەونی مرۆڤ و بەشێک لە ژیانی.
هێشتا ماومە بگەمە وێستگەکە کە بەتووش چەند گەنجێکەوە دەبم. لێم دوورن، بەڵام ئاگام لێیە یەکیان کە پشتی لەمنە و کراسێکی چوارخانەی ڕەش و سپیی شۆڕی بەسەر شەڵوارەکەیدا لەبەردایە، بە تووڕەییەوە لەگەڵ ئەوانی تر دەدوێ. دەست ڕادەوەشێنێ و بە نووکی پەنجەکانی بەتووندی دەکێشێ بە سەرسینگی هاوڕێکانیدا. جاروبارەیش لەبەر خۆیەوە سەرڕادەوەشێنێ. کەلەسەری تاشراوی بریقە دەداتەوە. جاروبارە بەشێک لە هاوارهاوارەکانی دەگاتە لای من. بیری ڕادیۆکە دەکەمەوە. لەبەر خۆمەوە دەڵێم بێگومان توێژەرەکە لەسەر دوو گەنجی ئاوەها دوواوە. بەڵام کاتی ئەوە نیە من ڕۆژانی پشووی دوواهەفتە بەم بیرانەوە بفەوتێنم. بۆیە دیسان دەچمەوە سەر ئەمشەو و سەر هاوڕێکانم. بزەیەک دەمگرێ. بێگومان ئێوارە و شەوێکی خۆشمان پێکەوە دەبێ.
دەگەمە وێستگەگە. وێستگەیەکی ژێرزەمینیی گەورەی تێکچڕژاو لە خەڵکی. من کە لەمێژە بە قەتار هات و چووم نەکردووە، کەمێک دەپەشۆکم. ئاخر دوواجار کە هاتمە ئێرە، وەها نەبوو. ئەمە بۆ زیابوونی حەشیمەت دەگێڕمەوە. نیشتمان بە گوێرەی هەواڵەکان تا دێت قەرەباڵغتر دەبێ. بەتایبەت لە شارە گەورەکان. پێم خۆشە. ئاخر ئێمەیش دەبێ ئیتر کەمکەم وەک وڵاتانی ترمان لێ بێت.
بەناو خەڵکەکەدا ڕێگا بۆخۆم دەکەمەوە و دەچمە ئەو شوێنەی کە پێم وایە باشترین شوێنە بۆ سواربوون. من هەمیشە ئەو ڤاگۆنە هەڵدەبژێرم وا دووانی بۆ ئاخر ماوە. ئەمە عادەتی سەردەمی گەنجیەتیمە. لەدەورووبەرم دەڕوانم. تا چاوەکانم پێم دەڵێن، هەموو خەڵکی بە موبایلەوە خەریکن. بەو گووشیانەوە بە گوێیانەوە. یان دەدوێن یان گوێ لە شتێک دەگرن. پێکەنیم دێت. بیر لەسەردەمێک دەکەمەوە کە خەڵکی زیاتر لە چاوەکانیانەوە سەرنجی دەرەوەی خۆیان دەدەن تا گوێکانیان. ئەویش ئەو چاوانەی تەنیا بەسەر دیمەنەکاندا دەخشێن بە بێ ڕۆچوون بە قووڵاییەکاندا. ئاگام لێیە بۆ ئەوەی کاتیان لەدەست نەچێ جاروبارە چاو هەڵدێنن و سەیری ئەو تابلۆیانەی دەکەن وا ساتی هاتنی قەتارەکان ڕادەگەیەنن. ڕەنگە من تەنیا کەسێک بم کە هیچ سیمێک موبایلەکەم بە گوێکانمەوە نابەستێتەوە. بە خۆشییەوە من ئەم عادەتەم نیە. من تەنیا حەزدەکەم بە موبایلەکەم بخوێنمەوە. خوێندنەوەی ئەو شتە خۆشانەی وا خەڵک لە سەر فەیسبووک دایدەنێن. بەڵام ئەمڕۆ ئەوەیش ناکەم. تەلەفۆنەکەم لە گیرفانمدایە و حەزدەکەم لە خەڵکی و لە وێستگەکە بڕوانم.
کتوپڕ گوێکانم گوێیان لە تەقەیەکە کە خۆی بەئاستەم بە وێستگە ژێرزەمینییەکەدا دەکا، تەقەیەکی کز بەڵام ڕوون و ئاشکرا. چاودەگێڕم. بەڵام وا نایەتە بەرچاو سەرنجی کەسی تری ڕاکێشابێ. نەکا هەڵەبم و ئەمە تەقەی ناو یەکێک لەو تەلەفۆنانەی بێت وا خەڵک خەریکی یاریکردنن تێیدا؟... یاریی شەڕ! بۆیە پاش کەمێک سەرگێڕان و سەرنجدان وازدێنم. نیگام دەچێتەوە سەر تابلۆکە. کاتژمێر دە خولەکە بۆ پێنج. هێشتا پێنج خولەکی تری ماوە قەتارەکە بێت. لەم بیرانەدام کە دیسان گوێم لە دەنگی تەقە دەبێتەو، ئەمجارە ڕوونتر و ئاشکراتر. دڵنیام لە ناو وێستگەکەوە نیە. ئەمە وام لێدەکا هەست بە دووری خەتەر و ئاسوودەیی شوێنەکە بکەم. بەتایبەت کە خەڵکەکە هەر وەک خۆیانن.
دوو دەقیقەی تر لادەدات و کاتژمێر دەبێ بە هەشت بۆ پێنج.
رێک لەم کاتەدا حەشیمەتەکە بە دەستی ڕاستمەوە، لەو سەر وێستگەکە دەکەوێتە جوڵە و دەنگە دەنگیان پێدەکەوێ. خەڵکەکە دەجوڵێ. ورددەبمەوە. ئەوسا دەستێک دەبینم بە دەمانچەیەک بە حەواوە کە لەهەوڵی دڕدانی خەڵکەکەیە. دەستەکە دەیەوێ ڕێگای خۆی بە پاڵەپستۆ بکاتەوە. ئەمجارە خەڵکەکە باشتر دەکشێنەوە. ئەگەرچی کەمێک درەنگ، بەڵام بەپەلەپەل ڕێگای بۆ دەکەنەوە. دەستەکە دوو تەقە دەکا. دەنگی قیژ و قاو وەکا شوێنەکە دەتەنێ کە گوێ کەڕوکاس دەکا. حەشیمەتەکە نەوی دەبنەوە، تا قەرەباڵغی دەرفەت دەدا خۆ بەم لاولادا دەکیشن و خۆ لەسەر عەرز ڕادەکێشن. ئەوسا ئەو گەنجە کراس چوار خانە ڕەش و سپییە دەبینم کە بەرەوە لای من، بەرەو ئەم سەری وێستگەکە ڕادەکا. من کە تەنیا کەسێکم خۆم لەسەر عەرزەکە ڕانەکێشاوە، بەجوانی دەیبینم. کە دەگاتە لام، سیرە لە من دەگرێ، بەڵام من ئەوەندە ئارام ڕاوەستاوم کە بە بێ ئەوەی شتێکی ترسناک بکا، لێمەوە تێدەپەڕێ. وە من چاوەکانی دەبینم. دوو چاوی شینی ترساو و پڕ لە وەحشەت کە لە یەک ساتدا دەتوانێ زۆر شتی تریشی تیا بخوێنیتەوە.
لە من تێدەپەڕێ و دەگاتە ئەو سەر وێستگەکە. بەڵام جگە لەو تونێلەی وا قەتارەکە لێیەوە دێت، هیچ ڕێگایەکی تری لێ نیە. ئاگام لێیە لەوێ ڕادەوەستێ و سەیرێکی دوواوە دەکا، منیش دەڕوانمە ئەو شوێنەی وا ئەو لێی دەڕوانێ. چەند پۆلیسێک دەبینم. دەمانچە بەدەستەکە بازدەداتە خوارەوە و خۆ بە تونێلەکەدا دەکا. پاش چەند هەنگاوێک لەبەر چاوم لەو تونێلە تاریکەدا ون دەبێ. پۆلیسەکان دەگەنە ئەو سەری وێستگەکە و بە دەمانچەکانیان بە سەرەدزێ لە تونێلە تاریکەکە دەڕوانن. کاتژمێر پینج دەقیقەیە بۆ پێنج و من ئاگام لە ڕووناکاییەکە تونێلەکە دڕدەدا. ئەو ڕووناکییەی بەپەلە بەرەو وێستگەکە دێت.
تەلەفۆنەکەن زەنگ دەدا. دەزانم هاوڕێکانمن، ئەوان دەیانەوێ بزانن من لە کوێم، یاخود دەیانەوێ پێش ئەوەی یەکتر ببینین، هەر لە ئیستاوە قسە قۆڕکانیان دەست پێکردبێ. لە نێوان ئەوەی ڕوویدا و بیرکردنەوە لە زەنگی تەلەفۆنەکە، هەست دەکەم کەسێک دەست بە دەرەلینگەکەمەوە دەگرێ. سەردادەخەم و دەڕوانم. منداڵێکە. منداڵێکی تەمەن ڕەنگە دووساڵان. لێم دەڕوانێ و بەکاوەخۆ پیاما هەڵدەگڕێ. چاوەکانی چەند سەوزێکی ڕوونن. ئەوجا سەرنجم دەچێتە سەر ژنێک کە لە تەنیشتمدا لەسەر عەرزەکە ڕاکشاوە. دایکێک بە جۆبارێکی گچکە لە خوێن کە لە بن گوێچکەیەوە دەڕژێتە سەر زەوی. ئەو پەڵە سوورەی هەتا دێت بەرین و بەرینتر دەبێتەوە. پەنجەکانی مندالەکە بەهێزن و وەها شەڵوارەکەم ڕادەکێشن کە دیسان سەرنجم دەقۆزنەوە. دیسان نیگامان لە نیگای یەکتر دەچەقێتەوە.
بە سەرسوڕمانەوە دەبینم یەکێک لە چاوەکانی سەوزە ڕوونەکەی نەماوە و گۆڕاوە و لە جۆری چاوەکانی کراس چوارخانە ڕەش و سپییە لەبەرەکەن. چاوێکی شینی پڕ لە ترس و وەحشەت. لە کاتێکدا چاوەکەی تری هەر هەمانی پێشووە، سەوزێکی ڕوون.
دادەنەوێم، بەرزی دەکەمەوە و لە باوەشی دەگرم. منداڵەکە بە پەنجە ئاماژە بە دایکی و بە توونێلەکە دەدات و بە زمانی ناڕوونی شتێک دەڵێت. من چاوم لەسەر ئەو قەتارەیە کە ئێستاکە لە وێستگەکەدایە. کاتژمێر پێنج بۆ پێنجی یەکێک لە ئێوارەکانی شار.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは301表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( زریان عەلی 26-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 29-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは301表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,169
書籍 19,170
関連ファイル 96,581
Video 1,317
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.407 秒(秒) !