ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,161
書籍 19,170
関連ファイル 96,562
Video 1,317
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
من و ئاسمان
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

من و ئاسمان

من و ئاسمان
من و ئاسمان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

دایکم دەستی گرتووم و بە شوێن خۆی بە سەر شۆستەی ناو شەقامەکەدا ڕامدەکێشێ. من کە هەنگاوەکانم لە هەنگاوەکانی دایکم بچووکترن، ناگەمە پەلە و هەڵپەی ئەو بۆ بەسەرکردنەوەی خێرای دووکانەکانی ئەو ڕاستەیەی وا بە لای چەپمانەوەیە. دایکم پەلەیەتی و منیش ڕێک بە پێچەوانەی ئەو، هیچ پەلەم نییە. دایکم جاری وایە هەڵدەچێ، تووڕە دەبێ، دەگوڕنێ و دەڵێ:
هەتیوەکەی باوکت ڕایبگرتیتایە، من ئاوام بەسەرنەدەهات، ڕاحەت دەهاتم و دەگەڕامەوە. دەی بەڵکو ڕۆژێک لەم لەتردانانەدا بکەویت و ملت بشکێ و ڕزگارم بێت!
بەڵام من قەت لەم لەتردانانەدا نەکەوتم و ملم نەشکا. وەک بڵێی دەستی ئاسمان هەمیشە دەیگرتمەوە و نەیدەهێشت جەستەی نەرم و ئێسک هەورینم شتێکی ترسناکی بەسەردا بێت.
شەقام جمەی دێ. خەڵک و ماشین لێک دەئاڵێن و دەنگی دەستفرۆشەکان لە هەموو شوێنێکەوە دەبیسترێ. من کە ئیتر لەو تەمەنەدا نیم دەستم بە دەستی دایکمەوە بێت، جاری وایە شەرمێونانە هەوڵدەدەم مەچەکەم لە گیرەی بەهێزی دەستی دایکم ڕزگار بکەم، هەوڵێکی بێسوود کە ناگاتە هیچ شوێنێک. دەزانم دایکم ناهێڵێ قەت قەت من وەها دووابکەوم کە بۆ هەمیشە ونم بکا. لە ڕاستیدا دایکم ترسنۆکترین ژنی دونیایە. ئەو ئەوەی هەیەتی دەبێ بۆ هەمیشە هەیبێ، جا چ مەچەکی من ژان بکا و، چ نەیکا.
من کە بە ناو جەستەی مرۆڤە نەناسراوەکاندا ڕادەبوورم، هەڵبەت زۆر گوێ نادەمە پەلەی دایکم و هەڵپەی بۆ گەیشتن بەو شتەی کە دەبێ بیگاتێ. من تەنیا بە ئاسمانەوە سەرقاڵم. ملم ڕادەکێشم، چەناگەم بەرزدەکەمەوە و وەک هەمیشە لە ئاسمان دەڕوانم و، لەتردەدەم. دەبێ لێرەدا دیان بەوەدا بڵێم کە من لەمێژە ئەم عادەتەم هەیە. من لە مێژە حەزم لەوەیە کە تەنیا و تەنیا سەیری ئاسمان بکەم و هەتا بتوانم سەیری بکەم و دیسان سەیری بکەمەوە. کەسیش نازانێ من ئەم عادەتەم لە کێ وەرگرتووە. تەنیا شتێ دایکم و ئەوانی تر لە سەری سوورن ئەوەیە کاتیک لە دایکبووم، وەها نەبووم، بگرە بە چەند ساڵ دوواتریشی. هەرچەند من لەمەیشا باوەڕ بە دایکم و بە ئەوانی تر ناکەم. ئاخر عادەتێکی لەم چەشنەکە بووەتە هۆی سەرسوڕمانی هەموو خەڵکی شار، دەبێ سەرچاوەکەیشی زۆر سەیروسەمەرەو نائاسایی بێت.
دایکم مت و موورو دەکڕێ. هەموو ڕۆژێ، بەڵام قەت ئەو شتەی وا بە شوێنیەوەیەتی و من نازانم چییە دەستی ناکەوی و ناچار شتی تر دەکڕێ. ئەمە ئەو خەنی ناکا و دیسان مەچەکی من دەگرێتەوەو دەچینەوە بۆ بازار. لە سەر ڕێگا هەر لە مال دێینەدەر، ژنیکی قەیرەی بەشوو نەدراو هەیە هەموو ڕۆژیک دایکم لەگەڵی ڕادەوەستێ و قسەوباس بۆ ماوەیەک دگۆڕنەوە. باسی من دەکەن، هەروەها لەگەڵ دووکاندارێک کە سەقفی دووکانەکەی سەرەڕای بەرزبوونی ئاسمان لە من وندەکا و بۆیە من ڕقم لێیەتی، دیسان باسی من دەکەن. ژنەکە بە بەزەییەوە و پیاوەکە بە گاڵتەوە لەسەر من دەدوێن. ژنەکە هەموو جارێک داوا لە دایکم دەکا و دەڵێ بمبەن بۆ لای شێخ مەحیە، دەستی بە ڕەحمەتە و ئینشاڵڵا چاکی دەکاتەوە، دەڵێ فووەکانی لە چەشنی ئەو بایەن لە مەککە و مەدینەوە هەڵدەکەن و بۆنی مەحەممەد و ئەسحابە و خاکی پیرۆزی ئەوێی تێکەڵە، دەڵێ گەر نازانی شوێنەکەی لە کوێیە لە گەڵت دێم و، بۆ منیش باشە، بە خوا ماوەیەکە قاچەکانم پیس دێشێن و بەڵکو دۆعایەکیش بۆ من بنووسێ، بەڵکو فوویەکیش بە سەروسینگی مندا بکا! پیاوەکەیش کە مت و موورو فرۆشە، تەسبێحە قەزوانەکەی بە قامکە تووکاوییە خواروخێچە پڕ گرێکانی خول دەدا و چاوەکانی زۆڵانە لە دایکم و لە من دەبڕێ و دەڵێ بیبە لای دکتۆر، هەڵبەت نەک دکتۆری ئاسایی، نا، دکتۆری دەروون، ئەوان لێی تێدەگەن و بە حەمد و قووەتی خوا چارەسەرێکی بۆ دەبیننەوە. دەلێ هەڵبەت لەم شارە و شارەکانی نزیک و دەورووبەر دکتۆرێکی وەها دەست ناکەوێ و دەبێ بچین بۆ تەورێز یان تاران، هەڵبەت تەورێز باشترە، چونکە هەم نزیکترە و هەم وەک تاران قەرەباڵغیش نیە. ئەوسا ملێ بادەدا و بە بزەیەکی ناشیرینەوە دەڵێ هەی تاران، هەی لە تاران! دەڵێ وەک وتراوە ماسی گەورە لە دەریا دەستدەکەوێ. من هەموو ئەمانە دەبیستم و لەبیرم دەمێننەوە. جا چ چاوم لە ئاسمان بێت و یان نەبێت، من دەزانم ئەم وشە و قسانە بەرەو منن، بەرەو منی شێت و شەیدای ئاسمان.
ئای لە ئاسمانیش و لە جوانییەکەی! من دەتوانم لە پەڵەهەورێک لە کاتی دەرکەوتنی لەم سەری ئاسمان هەتا ونبوونی لەوسەری ڕاوەستم و لێی بڕوانم، بە بێ چاوترووکان، هەڵبەت ئەگەر مت و مورو و هەنگاوە بەپەلەکانی دایکم و ئازاری مەچەکم بهێڵن. یان من دەتوانم وەها نوقمی فڕینی باڵندەیەکی دوورەدەست بم کە چیتر چاوەکانم لە چاڵایی چاوەکانمدا نەمێنن و لەگەڵ باڵەکان و فڕینەکەی وەها بڕۆن کە ون ون بن.
دایکم مووروە شینەیەک دەکڕێ و بە برۆکمییەوە دەکا. دوواتر دەستبەندێکی شینیش بە مەچەکمدا دەکا، بە مەچەکی ڕاستمدا، ئاخر ئەو کە بە دەستی ڕاستی من دەگرێ پێویستی بە مەچەکی چەپی منە. مەچەکی چەپم بەخیلی بە مەچەکی ڕاستم دەبا و گلەیی لە خودا دەکا بۆ لە جیاتی ئەو نەبوو.
رۆژێک ژنەکە دەڵێ توخوا چەند جوانکیلەیە و سیمای چەند مەعسوومە، بەخوا گەر بڕیاری ئەوە لە لایەن خواگیانەوە دەرنەکرایە کە مەحەممەد دروودی خوای لەسەربێت دوواپێغەمبەرە و چیتر کەسی تر بە شوێنیا نایەت، ئەوا دەکرا ببێ بە پێغەمبەرێکی تر، یاخوا خوا شیفای با لە بەر خاتری ئەم ڕۆژە ڕوونە و ئەم سیما نوورانیە و ئەم بەژن و باڵا ناسکە! پیاوەکەیش کە ماوەیەکە لە جیاتی تەسبێحی قەزوان تەسبێحێکی دانە درشتی شینی ترسناکی بەدەستەوەیە، ڕوو لە دایکم دەڵێ ئاسمان باوی نەماوە، شانسی تۆ، ئەگینا نانت دەکەوتە ڕۆنەوە، هەرچەن نانی چەور لە زۆر شوێنی ترەوە دەتوانرێ چەوریش بکرێ!
من کە لەبەر ماڵی ژنەکە پەلەی ڕۆیشتنم نیە و لە ناو دووکانەکەیش خواخوامە هەرچی زووتر ودەرکەوم، لەبەر خۆمەوە بە خۆم دەڵێم ناکرێ ڕێگای من و دایکم ڕۆژێک لەیەک جیابنەوە و ئەو بە ڕێی خۆیدا و منیش بە ڕێگای خۆمدا؟
باوکم کە دەربەستی ڕووانینەکانی من بۆ ئاسمان نیە بە دایکم دەڵێ کچێ لێی گەڕێ وازی لێ بێنە، ئاخر مەگەر ئەمە چی لە تۆ کەمدەکاتەوە، مەگەر تۆ نازانی هەر کەسە و لەم دونیایەدا بە شتێکەوە دەیگرێت و، سەر و ئەقڵ و شعووری بە شتێکەوە سەرقالە، با بەشی ئەویش ئەم ئاسمانە بێت، نە پارەی تێدەچێ و لە ئارەق ڕشتنی دەوێ، دە لێی گەڕێ دە!. دایکیشم دەڵێ:
دەزانم بۆ ئەوەیە وەک هەمیشە خۆتی لێدەربازکەی، ... گەر پیاوی، جارێک لەگەڵی بچۆ دەرەوە و جا قسەبکە، بزانە چۆن ئەم گێژەگێژەی شێتت دەکا!
من لەبەر عادەتی ئەم ئاسمان ڕووانینەم فێرم بە پێوە میزبکەم. هەموو جارێکیش چرکەی میزە ناتەواوەکان سەرووی نافەکەکەم هەتا بنی بنەوەی تەڕدەکەن. منی ئاشقی ئاسمان هەمیشە بۆنی میزم لێدێت. دایکم دەڵێ عەمرت نەمێنێ و باوکم دەڵێ تا ژن نەهێنێ ئەم بۆنە میزەی هەر لێدێ.
من کە لە ئاسمانەوە فێربووم ساڵەکان نەژمێرم و ئەم عادەتی ژماردنە تەنیا بە هی زەوی و زەوینییەکان بزانم، هەر لەخۆوە ڕۆژێکیان لە کاتی عادەتی هەمیشەیی ڕۆیشتن لە گەڵ دایکما بۆ بازاڕ، بە دەم سەیرکردنی بەردەوامی ئاسمان و پرتەو بۆڵەی دایکم و خۆتێسرەواندنەکانی خەڵک لە جەستەم (یاخود باشتر وایە هی من لەوان)، بە دایکمم وت لە باوکم تەڵاق وەرگرە و هەوڵبدە لە ساڵی 1332 لە دایک بی، بۆ ئەوەی ئەم عادەتەی ئیستات بۆ هەمیشە تەرک بکەی و ببی بە کەسێکی تر! دایکم کتوپڕ ڕاوەستا، دەستی چەپی بە دەمی داپچڕاویەوە گرت و قیژەیەکی وەهای لێوە هات کە باوکم دەستبەجێ تەلەفۆنی بۆ دووکانی کابرای مت و مووروفرۆشی چاوحیزی کرد و لێی پرسی کە داخۆ چی بووە و داخۆ شتێکی ترسناک ڕووینەداوە.
باوکم لە داخی پرتەوبۆڵەکانی دایکم و بۆ خۆدزینەوە لە مشت و مڕی هەمیشەی ناوماڵ، بە قەرزو قۆڵ تۆیۆتای کۆنی کڕی و دەستیکرد بە موسافیرکەشی بۆ دێهات. هەرچەند سەرەتا بیری لەوە کردەوە ببێ بە شۆڕشگێڕ. باوکم بۆنی مانگا، مەڕ، بزن، کەر، هێستر، شیاکە، پشکەڵ، ماست، شیاکە، کورتان و کەبابی ناو شاری گرت، ئەو کەبابەی لادەییەکان کاتی سەردانی شار دەیانخوارد. دایکم کە لە ناو هەموو ئەم بۆنانە تەنیا حەزی بە بۆنی کەبابەکە بوو، بۆ یەکەم جار لە دووای ساڵانی ساڵ بزەیەک بە لێوەکانیدا گەڕا و وتی لە گەڵ خۆت سواری کە و بیبە بۆ دێهات. ئەم بۆنانە سەری لێدەشێوێنن و ئاسمانی پێ لەبیردەکەن. باوکم کە حسێبی جێگایەکی دەکرد و زەرەر و زیانەکەی لێکدەدایەوە، نکۆڵی لێکرد. دایکم وتی لە تەنیشت خۆی بە دەستی چەپدا جێگام بۆ بکاتەوە، باوکم وتی ئەوێیش گیراوە. وتی بگرە ئەوێ لە هەموو شوێنەکانی تر خۆشەویستترە. دایکم کە حسێبی داهاتی باوکم و کڕینی مت و مووروەکانی خۆی دەکردەوە، بێدەنگ بوو و ئیتر هیچی نەوت.
لەو کاتەوە باوکم بوو بە شۆفیری دێهات، هەموو ئێواریەک دەبێ بە تەنەکەیەکی بیست کیلۆیی ئاوی سارد خۆی لە ئاودەستەکە بشوات و تۆز و بۆنە بەناوبانگەکانی دێهات لەخۆی بکاتەوە. ئەگەرچی بۆنە کەبابەکەیشی لەگەڵ دەڕوات. ئەمە جگە لەوەی کۆتایی هەفتە دەبێ بچێ بۆ حەمامی عمومی.
بۆ من گرینگ نیە هەتیوەکەی باوکم ڕامبگرێ یان نا، من لەم دونیایەدا کەسم پێویست نیە بۆ ڕاگرتنم، دایکیشم لەخۆوە هەموو جارێک دەمبا بۆ مت و مووروکڕین. من بە تەنیا هەڵدەکەم، زۆر بە جوانی، بە مەرجێک لە ئاسمانم نەکەن. من ئەوم بێت بەسمە. لای من ئاسمان ئەوەندەی شت تیایە کە مرۆڤ ئەوەندە پەست نەبێ و ئەوەندە لە وجودی خۆی دانەبەزێ کە تەنیا ببێ بە بوونەوەرێکی ناو شەقام و دووکانی موت و مورو، یاخود شۆفیرێکی بۆگەناوی. یاخود چاولەدۆعایەکی وەک ژنەکەی دراوسێمان و چاوحیزەکەی ناو ڕاستەبازاڕەکە کە ئەوەندە ئەو تەسبێحانە لە ناو لەپ و مشتیا دەهێنێ و دەبا کە وەک سینگی تاشراو بە تیغی وەها لووس دەبن کە من بە بینینیان لەوانەیە بڕشێمەوە.
دایە تو خوا لێمگەڕێ با نەیەم لە گەڵتا، تو خوا!
باوکم ئەرکی سەر شانیەتی هەموو جومعەیەک دایکی خۆی، کە ئیستاکە پیروپاتاڵ کەوتووە، بە کۆڵ بیبا بۆ شەخسەکەی باشووری شار کە لە نزیک درەختێکی گوێزی نیوە وشکە. دایکی باوکم، بیشیکوژی سوار ماشین نابێت. ئەو حەزی لە تۆیۆتای باوکمە، یاخود باوکمی تۆیۆتا. ئەو لەعنەت لە خودی تۆیۆتاکە دەکا. باوکیشم سوار خۆی دەکا و خرتە خرت (وەک خەڵکی شار دەڵێن)، لەگەڵ یەک، نا باشتر وایە بڵێم بەسەریەکەوە، دەڕۆن. دایەگەورە لەوێ بە دەستە لاواز و چرچەکانی، نوقمی ساڵانی تەمەن، هەوڵدەدا بەرد بە کێلی ئەسحابەکەوە بنێ. دەستی لەرزۆکی ناهێڵێ بەردەکان ڕاوەستن و دەکەونە خوارەوە. باوکم دەڵێ دەلکێن، ... دەلکێن. دایەگەورە کە چاوەکانی بە جوانی نابینن بە درۆ دەڵێ دەزانم! ئەسحابەکەیش کە مەعلوم نیە هی چ ساڵێکە و شمشێرەکە بەر کوێی کەوتووە وا کوشتوویەتی، لە ناو کێلەکەوە لە پشتەوە تف لە بەردەکە دەدا بۆ ئەوەی بلکێ، بەڵام غافڵ لەوەی تڵپی تەڕ چییە تیای نەماوە تا بتوانێ تەنانەت نیوە تفێک کۆبکاتەوە. ئەسحابەکە بەخیلی بە پیرێژنەکە دەبا و کتوپڕ هەستدەکا ئاشقی بووە. بۆیە شەوانە کاتێک باشووری شار چۆڵدەبێ، دەچێ و لەسەر لقی درەختە نیوە وشکەکە دادەنیشێ، گۆرانی دەڵێ و خەیاڵی نابەجێ بە پیرێژنەکەوە، واتە دایکی باوکمەوە دەکاتەوە. خواگیان کە ڕقی لەمەیە و ئەمەی لەلا بێ ئەخلاقییە، دەرەجە و نیشانی ئەسحابەبوون لە شانەکانی ئەسحابەکە لە نیوەشەوێکی ترسناکدا بە تووڕەیی دادەماڵێ. بەڵام ئەفسووس و سەد مەخابن ئەسحابەکە ئەوەندە لەوە پێش مردووە کە خەڵکی هیچیان نەتوانن ئەم ڕووداوە تازانە ببینن.
ئەسحابەکە ماوەیەک وەک دووکاندارە چاوحیزەکە تەسبێحات دەکا، بەڵام چونکا دەستی ناکەوێ و کەسیش نیە بچێ لە بازاڕ بۆی بکڕێ، بە گونی خەریکە! باوکم شەوێک بە شێوەیەکی موعجیزە ئاسا ئیلهامی بۆ دێ و ئیتر دایکی بە کۆڵ نابا بۆ سەر شەخسەکە، قەت قەت، هەتا مێژوو بە بەرییەوە ماوە.
سەر ئەنجام ڕۆژێک تۆیۆتاکەی باوکم لە هەڵدێرێک وەرگەڕا و باوکم و چەند لادەیی شێت و شەیدای کەبابی شاری کەلەلا کرد و کوشتنی. دایکم کە عەبەسا بوو و قەت باوەڕی نەدەکرد مێردەکەی ئاوەها بۆ هەمیشە لەبەر چاویدا ون بێ، وازی لە مت و مووروکڕین هێنا و چارشێوێکی ڕەشی قەترانی دا بە سەریا و فێری هاتوچۆی تەکیە بوو. لە تەکیە کە دەهاتەوە لەبەر سەرئێشە خەوی لێنەدەکەوت. ناو و ناوبانگی دایکم، وەک باشترین لایەنگری خەلیفە کە دەیتوانی چەندین سەعات بە بێ ڕاوەستان زکر بکا و شێتانە سەر ڕاوەشێنێ، ماڵ بە ماڵ و گوند بە گوند ڕۆیشت. دایکیشم سەرئەنجام لە یەکێک لەم زکرە شێتانانەدا وەها حاڵی تێکچوو کە کەوت و لە پاش ڕشانەوەیەکی زەردی خەست، هەڵنەستایەوە. ئەویش مرد بە بێ ئەوەی ئەوەی وا دەیەویست لە دووکانی تەسبێح بەدەست چاوحیزەکە سەرئەنجام بتوانێ دەستی بخا و بیکڕێ.
من کە هیچ هەستێکم بۆ مردنی باوکم نیە، بەڵام بە مردنی دایکم دەڵێی خۆشحاڵم، بگرە زۆر زۆریش. ئێستا ئازادانە دەتوانم لە ئاسمان بروانم، بە بێ هەستکردن بە هیچ چەشنە ئازارێک لە جەستەمدا. هەروەها خۆشحاڵم چونکا ئیتر دایکم لێرە نەماوە تا نیگای ئەو چاوحیزە لەسەر لەش و لاری بچەقێ و کاتێک دایکم کەمێک لیی دووردەکەوێتەوە و سەرقاڵی ڕووانینی مت و مووروەکانە، لە لەش و لاری بڕوانێ و لەبەر خۆیەوە بڵێ خوا قەزای ئەو ئاسمانەی وا تۆی لێ کەوتوویتە خوارەوە!
من و ئاسمان ئیستا دووبەدوو ماوینەتەوە. ئەو لەو دووردوورانە بە هەتاو و هەور و ئەستێرەکانییەوە و، منیش لێرە لەم خوارخوارانە بە خۆمەوە. ئەو لەو دووردوورانە بە باران و هەورەتریشقە و بەفرەکانیەوە و منیش لێرە لەم نزم نزمانە بەو مت و مووروانەوە وا لە دایکمەوە بەجێماون و لە یەغانە قەدیمییەکەوە بۆنەکانیان سەرتاسەری ماڵەکەیان لەخۆ گرتووە.
بەڵام وەک هەمیشە ڕێگای دەربازبوون هەیە. دەچمە باڵکۆنەکە و دەڕوانم. لە ئاسمان دەڵێم، لە ئاسمان. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは268表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( زریان عەلی 26-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 27-06-2022
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 27-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは268表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.149 KB 26-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,161
書籍 19,170
関連ファイル 96,562
Video 1,317
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.422 秒(秒) !