پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بیکڕم یان نەیکڕم؟
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیکڕم یان نەیکڕم؟

بیکڕم یان نەیکڕم؟
بیکڕم یان نەیکڕم؟
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

دەستدەکەم بە گیرفانمدا. بە پەنجەکان و بە لەپی دەستم دەیانناسمەوە. لەوێیە. لەوێن. ئەسکەناسەکان دەڵێم. ئەوانەی کولەکەی ڕۆح و گیانن! چیتر ساف و لووس نین و بەدەستەوە دەلکێن. گەر ئاگام لێنەبێ، لەکاتی دەرهێنانی دەستمدا ڕەنگە بە پەنجەکانمەوە بکشێن و بێنەدەرەوە و خوانەخواستە بکەون. بەربنەوە. لە گۆشەیەکی ئەم شەقامە قەرەباڵغەدا بکەون، یاخود لە لا کۆڵانێک و، ئەوسا ڕوخساری کەسێکی تر بە دیداریان شاد بێت، کەسێکی وەک من. با ئەوەیش بلێم کە ئەگەرچی من زۆر بیر لەمە ناکەمەوە بەڵام دەزانم زۆر کەسی وەک من هەن، بێ ئەژمار. نەک تەنیا لەم شارە، بەلکو لە هەموو نیشتماندا. ئەو نیشتمانەی لەمێژە دەستەکانی وەک من لە گیرفانیایەتی و بەردەوام لە دڵەڕاوکێی کەوتن یان نەکەوتنیاندایە.
بەڵام هەر ئەمەیش نیە. من و ڕەنگە نیشتمانیش کاتێک لە بازاڕین، بەردەوام بە دەم کایەی دەستمانەوە لە ناو گیرفانماندا بیر لەوە دەکەینەوە داخۆ بیکڕین یان نەیکڕین! من ڕۆژانە گەلێک جار ئەمسەراوسەری شەقام دەکەم. بە ناو دووکانەکاندا و بە ناو ڕیزی شێواوی دەستفرۆشەکاندا دێم و دەچم، دیسان و دیسانەوە دێمەوە و دەچمەوە، بەڵام، بەڵام ناتوانم بڕیاربدەم. قسەیش لەسەر کیلۆیەک پەتاتە و کیلۆیەک تەماتەیە، هەروەها هەندێ پیازیش. ئا، تەنیا لەسەر ئەمانە. من و نیشتمان بەشێکی گرینگی کاتەکانی ژیانمان بەدەم ئەمانەوە دەڕۆن و تێپەڕدەبن. سەیر نیە!
من کە زۆر حەزدەکەم لەم گەڕانانەدا بە تەنیا بم، هەوڵدەدەم خۆم لە نیشتمان ڕزگار بکەم. پێم وابێ ئەویش وەهایە. بە چاوەکانیدا دەیخوێنمەوە. چاوەکانمان لە یەکتر خۆیان دەشارنەوە، هەڵدێن. بۆ کوێ؟
نازانم. بۆیە لێکترازانمان زۆر زەحمەت نیە. بە دەم سەیرکردنی پەتاتە و تەماتەکانەوە نەرم نەرم لەیەک دووردەکەوینەوە. ئەو بە لایەکدا و منیش بە لایەکی تردا، ئەو بە ڕێیەکدا و منیش بە ڕێیەکی تردا. بەبێ گۆڕینەوەی یەک تاقە وشە. دوواتر لە دوورەوە لەناو قەرەباڵغییەکدا چاوم لە سەر و شان و ملیەتی کە هەڵتەک هەڵتەک لە هەرچی گوێنی و سندووقی دووکان و دەستفرۆشەکانە دەڕوانێ و، پرسیاری نرخ دەکا و پاش کەمێک بیرکردنەوە دیسان بەڕێدەکەوێتەوە. نیشتمان وەک من ساخ نابێتەوە.
بەڵام داخۆ بیکڕم یان نەیکڕم؟ نرخەکان زۆر فەرقیان نیە. هەتا ڕزیوتر، ناوەڕۆک بۆشتر و بۆگەناویتر بن ئەوا هەرزانترن، بەڵام نەک ئەوەندە هەرزان کە من زۆر ئازایانە بەو ئەنجامە بگەم کە بتوانم خۆم لە پرسیارە گرینگەکە دەربازبکەم و بوێرانە دەست بە گیرفانمدا بکەم و بڕیار بدەم بیکڕم. ئەو پرسیارەی وا زۆر لە شێوازی پرسیارە گرینگەکەی شکسپیری ئینگلیزی زمان دەکا بوون یان نەبوون. بیکڕم لە جیاتی بوون، نەیکڕم لە جیاتی نەبوون. لام سەیرە. ڕستە کورتەکان چەند ئاسان دەتوانن ببن بە یەکتر.
دوێشەو لە کاتی گوێگرتن لە هەواڵەکان بوو ژنەکەم ڕووی تێکردم و، وتی پیاوەکە سبەی کەمێک پەتاتە و تەماتە و گەر دەکرێ پیوازیش بهێنەوە. من کە تەواو هۆش و گۆشم لەسەر هەواڵەکانی تەلەفزیۆنەکە بوو، جوان ڕستەکانم وەرنەگرت. تەنیا پاش چەند خولەکێک بوو کە ڕستەکان دیسان لە ناو گوێمدا دەنگیان دایەوە و ئەوسا لێیان تێگەیشتم. بۆیە هەر لە دووای ئەو چەند خولەکە بوو وەڵامی ژنەکەمم پێدرایەوە و، بە دەنگێکی نەوی وتم باش، باشە!
هەواڵخوێنەکە بە دوورودرێژی باس لە دابەزینی دۆلار دەکا. هەر لەسەر ئەم هەواڵە، هەم ڕاپۆرتێک پێشکەش دەکرێ و هەم پاشان لەگەڵ کەسێکیش وتووێژ دەکا. من بزەیەک دەگەرێتە سەر لێوم. دەستدەکەم بە گیرفانمدا و لێکی دەدەمەوە ئەم ئەسکەناسانە سبەی لە گیرفانمدا قورسترێکن. نا، هەر لە ئیستاوە قورسترێکن. دەمەوێ پاڵبدەمەوە و بە کچەکەم بڵێم لێوانێک ئاوم بۆ بێنێ کە هەواڵخوێنەکە لە هەواڵێکی تردا باس لە هاتنی کەشتییەکی شەڕکەری گەورەی ئامریکایی بۆ دووڕگەی فارس دەکا. کەشتییەک بە دەیان فڕۆکە و کەرەسەی سەربازیی پێشکەوتووی ترەوە. هەواڵەکە کورتە و ئیتر نە ڕاپۆرتی لەسەر پێشکەش دەکرێ و نە وتووێژێکیش. من ڕاست دەبمەوە. هەڵبەت نەک لەسەر پێ، نا، بە دانیشتنەوە و، لەسەر سمتم.
چاوم لە هەندێ تەماتە و پەتاتەی ڕزیو و بە کەڵکنەهاتووە کە لێرە و لەوێ، لە گۆشە و کەنارەکاندا کەوتوون. فڕێیان داون. مێشەکان بە دەوریاندا ویزەیان دێ. لە ناو ئەو قەرەباڵغییەدا بۆنەکانیان دەگەنە لووتم. بەخیلیم بە مێشەکاندا دێتەوە. پێم سەیرە لەم دونیایەدا هێشتا شتی بەلاش هەر ماوە و هەر دەستدەکەوێ.
قاچەکانم دێشن. گەڕانەکە قورس قورس وەک کەللایەکی گەورەی قوروقوشم لە پووز و پاژنەمدا لەنگەری خستووە. بڕیاردەدەم بچم و لە گۆشەیەکی کەمێک بێ قڕە و بێدەنگدا هەڵتروشکێم و گەر خوا خڕەبەردێکیشی دا ئەوا لەسەری دابنیشم و بحەسێمەوە. بە سەرسوڕمانەوە دەبینم خوا دوو بلۆکی داوە. لەسەر یەکیان دادەنیشم و بەدەم ڕاکێشانی لاقەکانمەوە هەست بە خۆشیی دەرچوونی ئازار دەکەم تێیاندا. کتوپڕ سیبەرێک لاتەنیشتم دەگرێتە خۆ. لادەکەمەوە. دەبینم نیشتمانە. ئەویش لەسەر بلۆکەکەی تەنیشم دادەنیشێ. ماندوو و وەڕەز دیارە. گوێم لە هەناسەی قورسیەتی. تووتن و پەڕەیەک دەپێچێتەوە، بە دەمنەکەیەوە دەکا و بە چەرخێکی کۆنی نەوتی دایدەگیرسێنێ. دووکەڵ لە جیاتی ئەوەی ڕوو لە حەوا بڕوات، ڕۆچێ و لە ژێر داشقەکانەوە بەرەو قوژبنەکان خۆ لە تەماتە و پەتاتە ڕزیوەکان دەئاڵێنێ. من کە جگەرەکێش نیم، بە بۆنەکەی وەڕەز دەبم، بەڵام هیچ ناڵێم. ڕەنگە جوانترین دیمەن دیمەنی جگەرەکێشانی نیشتمان بێت لە کۆڵانێکدا کە تەنیا من تێیدا دەیناسمەوە.
دەڵێ ڕات چییە بیکڕین یان نەیکڕین؟
نازانم، تۆ دەڵێی چی؟
گەر بە حسێبی دابەزینی دۆلار بێت ئەوا نەیکڕین چاکە و هێشتا ڕاوەستین باشترە، گەر بە حسێبی هاتنی کەشتییە شەڕکەرەکەیش بێت ئەوا بیکڕین چاکە.
ئیستا کامیان؟
گەر دۆلار ئاوا دابەزێ ئەوا سبەی لەمڕۆ هەرزانترە و گەر کەشتییەکەیش بمێنێتەوەو لەنگەربخا ئەوا ئەمڕۆ لە سبەی هەرزانترە.
ئیستا کامیان؟
...
من کە ژن و منداڵم هەیە و ئیتر ناتوانم لەمە زیاتر ڕاوەستم، جگە لەمە قاچەکانم دێشن و چیتر تاقەتی ئەم ئەمسەراوسەرکردنانەم نەماوە. کاکە، سکی برسیم پێ ڕاناگیرێ.
نان، نانی وشکیش تا سبەی دەستناکەوێ؟
گەر هەتبێ دەتوانی ڕاوەستی!
هەست بە لەرزینی دەنگ و وشەکانی دەکەم.
شتێک لە دەروونمدا دادەڕمێ. وەک شاخێکی بەسامی بەردین بەرەو داوێنێکی وشک. دەیدەمە پڕمەی گریان. بۆ ئەوەی دەنگم نەڕوا، خۆم دەگووشم و چەناگەم بە ناو سینگمدا ڕۆدەکەم. تەواوی جەستەم دەبێ بە بەرد. ڕەق ڕەق. بێگومان ڕەگی ملیشم دەبێ وەک بەنەخوێنیان لێهاتبێ. ژیان لەبەر چاوما دەبێ بە گەمەیەکی بەتاڵ. کتوپڕ دوو دەستفرۆش لێیان دەبێ بە بەزم و، دەنگی من ئەوەندەی تر دەمرێ. خۆشحاڵ بم یان نەبم؟ زەمەن لام بێ مانا دەبێ. بۆنی دووکەڵەجگەرە خەستتر لێمدەئاڵێ. بە بێ ئەوەی ڕووی تێوەرگێڕم، بە دەنگێکی نووساو دەڵێم:
تۆ چ نیشتمانێکی، ها، تۆ چ نیشتمانێکی!؟
...
ساڵانی ساڵە لەم وشەیە بێزارم، تێدەگەی؟
ساڵانی ساڵە لێت بێزارم.
چەند تەماتە و پەتاتەی ڕزیو لەبەردەمماندا دەکەون. چاویان تێدەبڕم. وێنەکان لێڵن. بەڵام ناسینەوەیان ئاسانە. ئەوەی وا فڕێیانی داوە، دەستی کورتی هێناوە و نەیتوانیووە بیانگەیەنێتە قوژبنەکەی پشتی من و نیشتمانەوە. ڕێک بۆ لای ڕزیوەکانی تر. پاپۆڕە شەڕکەرەکەی دوورگەی فارس خەریکی خاوێن کردنەوەی فڕۆکەکانیەتی. هەواڵنێرەکە چاوی بە پێچەوانەی هەواڵی خۆشی دابەزینی دۆلار، گەلێک غەمگینترە. شەستەکان لەبەردەممدا دەکەونەوە سەما و هەڵپەڕکێیەکی ڕەش و شێتانە. ئیستایە زۆر بە جوانی لەوە تێدەگەم کە ڕابردوو قەت لەکۆڵ مرۆڤ ناکەوێتەوە.
نازانم لە سات چەندە تێدەپەرێ، بەڵام حەزم بە جووڵان نیە. ئەوسا بە لاچاو ئاگام لە دەستی نیشتمانە کە دادەنەوێت و یەکەیەکە تەماتە و پەتاتەکان هەڵدەگرێتەوە، بۆ یەکەم جار نیگام دەچەقێتە سەر دەستی چڵکن و هەڵپێچراوی بە پەڕۆیەکی شڕی کۆن. پەڕۆیەک کە لەمێژە ڕەنگەکەی مردووە. ئەوسا سێبەرەکەی کە بەرزدەبێتەوە و، دیسان لاتەنیشتم دەگرێتەوەخۆ. گوێم لە دەنگی نەرم و قورسی هەنگاوەکانیەتی. هەنگاوە دوور لە پەلە هەمیشەییەکانی. نیشتمان دەڕوا.
شەرمێکی قورس دامدەگرێ. بەپەلە فرمێسکەکانم بە پشتە دەستم دەسڕم و لە هەوڵی سافکردنەوەی گەروومدا ڕادەبم و دەستدەکەم بە گیرفانمدا و هاواری لێدەکەم:
راوەستە، تکایە ڕاوەستە، ئەوەی هەمە بەشیدەکەین، تکایە، تکایە بەشیدەکەین
بەڵام نیشتمان لەناو ئاپۆرای خەڵکەکەدا ون دەبێ و وەک هەمیشە شان و ملی دەبینم هەڵتەک هەڵتەک لە ناو خەڵکی نوقمی هاواری تەماتە و پەتاتە و پیاز و دەبێ بە هەڵم.
بە ڕاستە کۆڵانەکەدا سەردەکەومەوە. لە یەکەم نا، بەڵام لە دووهەم دەستفرۆشدا ڕادەوەستم و دەستدەکەم بە گیرفانمدا و دەیانکڕم.
رەنگە دەرفەتێکی ئەوتۆیش تا سبەی و تا ڕۆژەکانی دوواتری نەبێ. ژیان خەریکە تەواو دەبێ بە ئیستا، تەنیا ئیستا![1]
ئەم بابەتە 259 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 259 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!