پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ

بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ
بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

وتی:
بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ!
من کە نەمدەزانی چۆن، وتم:
مەبەستت چییە؟
وتی:
چۆڵە، چۆڵ ئیتر، مەگەر نازانی چۆڵ یانی چی؟
راستی چۆڵ یانی چی؟
بیرم کردەوە ڕەنگە یانی وەک هێلانەیەکی پەرپوت کە باڵندە جێی هێشتبێ، یان وەک جادەیەک لەمێژە هیچ ڕێبوارێک پێیدا ناڕوا، یان وەک شاخێک کە ئیتر کەس لەسەر لوتکەکەیەوە لە دوورەکان ناڕوانێ، یان وەک بەلەمێکی تەنیا لە قەراخ دەریایەک کە ساڵانی ساڵە شەپۆلە بێ کۆتاکان یاری پێدەکەن.
بەڵام دیسان لەمە زیاتر هاتە زەینم. چۆڵ ڕەنگە یانی هەمان هێلانە کە تەنیا با پێیدا گوزەردەکا، تەنیا دەنگی با. یان هەمان جادە کە تەنیا لە بیرەوەریی دەنگی جێ هەنگاوەکانی جاراندایە کە بە سەریدا ڕۆیشتن، یان هەمان شاخ کاتێک تەنیا گوێی لە دەنگی نەرمی هەورە کە هیچ کارێکیان نیە جگە لە تێپەڕین، یان هەمان بەلەم کە زیاتر لە دووپاتبوونەوەی دەنگی شەپۆلەکان ئیتر هیچ دەنگێک نابیستێ. ئەو دەنگەی کە ئەویش بە هۆی تکرارەوە دەنگبوونی خۆی لەدەست دەدا.
وتی:
بێدەنگی!
رەنگە ئیستا ئیتر تێدەگەی؟
وتم:
پێم وابێ!
من لەبەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ تێگەیشتم. خۆشحاڵ بووم کە تێگەیشتم. دەزانم کە زۆر شتی ئەم دونیایە ئەگەرچی زۆر جار سادە دەنوێنن، بەڵام لێ تێگەیشتنەوەیان زۆر زەحمەتە. بۆچی؟ نازانم. ڕەنگە لەبەر ئەوەی ڕستەکان بۆ هەمیشە وەها نانوێنن کە سەرەتا دەیاننواند. وشەکان تەنیا خۆیان نین. شتێکی تریشن.
من بۆ ئەوەی دوودڵیەکەم ئاشکرا نەبێ و نەکەومە بەر تەوس و توانجی زیاتری ئەو، دەڕۆم. وەک هەمیشە دەڕۆم. ڕۆیشتن باشترین شێوازی تێگەیشتنە لە دونیا، یاخود نواندنی تێگەیشتنە. بە هەمان ڕیتمی قسەکەی ئەو تێگەیشتن دەنوێنێ. لانیکەم هەر خۆت دەزانی کە درۆ لەگەڵ خۆت دەکەیت. پێم وابێ مرۆڤ باشتر لەگەڵ درۆکانی خۆی ڕادێ تا درۆی ئەوانی تر. درۆی ئەوانی تر دەتڕوخێنێ، دەتشکێنێ، ئەژنۆت شل دەکا، بەڵام درۆی خۆت نا. درۆی خۆت دەتوانێ تا سنوورەکانی مەرگیشت ببا، دەتوانێ بتمرێنێ، دەتوانێ چی بەدبەختی دونیایە بەسەرتدا بێنێ، بەڵام هەر واز نەهێنی و زۆر ئاسان هەم مەرگ و هەم بەدبەختییەکان قبوڵ بکەیت. بەڵام درۆی ئەوانی تر دەتهێڵێتەوە، ناهێڵێ بگەیتە ئەم شوێنانە.
بۆیە من زۆر جار تەنیا گوێم لە درۆکانی خۆم لەگەڵ خۆم گرتووە. جوانترین درۆکانی دونیا. ئەوانەی گەورەترین ماناکان دەدەن بە ژیان.
بەڵام ئەو لە دوورەوە هەر هاوار دەکا:
بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ!
دوور کەوتنەوە یارمەتی نادا. دەڵێی لە بن گوێمدا دەنەڕێنێ. دەنگی، هەموو خانەکانی لەشم پڕدەکاتەوە و شێتانە بە ناویاندا تێدەپەڕێ. جەستەم لە خۆم وندەبێ. دەمەوێ بڵێم مەبەستت لە دووپاتکردنەوەی چییە؟ دەتەوێ بڵێی چی؟
بەڵام خۆم ڕادەگرم. من حەزم لە پرسیارکردن لە مرۆڤە درۆزنەکان نیە. ئەوان هەمیشە وەڵامیان پێیە. من حەزم بەو مرۆڤانە نیە وا هەمیشە وەڵامیان پێیە، وەڵام بۆ هەموو شتێ. وەک بڵێی لەمێژە دونیایان بە هەموو شتێکی ناویەوە ناسیووە. لای ئەوان هیچ شتێک بۆ زانین نەماوە.

بۆ ئەوەی جوانتر لە گشتی ڕووداوەکە تێبگەم، ڕستەکە دەهێنمەوە بەر چاوی خۆم بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ. ئەوسا لێکی دەدەمەوە. 'بەر ماڵەکەت' یانی کۆڵان. ئەوسا بیری کۆڵانەکەی خۆمان دەکەومەوە. کۆڵانێکی خۆڵینی درێژ کە سەرێکی دەگەیشتە تاقە دووکانی گەڕەک و سەرێکی تری دەگەیشتە تاقە خانووی شیروانیداری گەڕەک، بە خانووە یەک لە دووای یەکەکانەوە کە بە قوڕ و بەرد و خشت دروستکرابوون. کۆڵانی ڕاکردنی منداڵە عەجول و لاسارەکان، منداڵەکانی سەردەمی خەونە بچووکەکان. ئەوسا بیر لە 'چۆڵ' دەکەمەوە. لەمەیش کە حاڵیم. لە کۆتاییدا لە 'دەنوێنێ'. 'دەنوێنێ'یش یانی دەکرێ وابێ و وانەبێ. کەواتە ئەو کۆڵانە، نەک خانووەکەمان، ڕەنگە چۆڵ بێت و ڕەنگە نەبێت. پێکەنینم دێت. ئەم برادەرە دەیەوێ بڵێ چی؟
دیسان بە تەمای درۆیەکی ترە؟
ئاخر دەکرێ کۆڵان چۆڵ بێت؟
لە کوێی دونیا کۆڵانی بەردەم یەک ڕیزی دوورودرێژ لە خانوو دەتوانێ چۆڵ بێت؟
لانیکەم من هەموو ڕۆژێ لەوێم. وەک هەمیشە لەوێم، دادنیشم، کایەدەکەم، ڕادەکەم، بەرد لە چۆلەکەکان دەگرم، لەسەر حەساری قوتابخانەکە دادەنیشم و چاو لە ئاسۆ دەبڕم. من ئیستایش لەوێم. لادەکەمەوە و دەڵێم:
چۆڵی نانوێنێ، بە پێچەوانەوە وەک هەمیشەیە، وەک هەمیشە. ئەوە نیە من لەوێم!
ئەمجارە ئەو بە پێکەنینەوە دەڵێ بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ.
من جاری وابووە بە نیوەڕۆیانی گەرمی هاوین بە تەنیا لەو کۆڵانە دانیشتووم. تەنیا خۆم. لەبەر گەرمای تاقەت پڕوکێنی هەتاودا. ئەم سەر تا ئەو سەر کەس دیار نەبووە. من لەو کاتانەدا گوێم لە دەنگی تیشک بووە، تێکەڵ بە دەنگی ویزەویزی مێشە سەوزە گەورەکان. نیوەڕۆیە خەمگینەکانی ژیان. لەبیرم دێ دڵی بچوکم وەک چۆلەکە پاسارییەکی لێدەهات. گوێم لە فرتەی باڵەکانی بوو. ئەوسا دایکم هاواریدەکرد. بەڵام من لەمێژ بوو ئیشتیای نانخواردنم لێ تۆرابوو. نەکا ئەو مەبەستی ئەمە بێت؟
قەڵەم و کاغەزەکە لە گیرفانم دەردێنم و سەیری مێژووی سەر لاپەڕەکان دەکەم. خۆشحاڵم هەموو شتێک لەسەر جێی خۆیەتی. نا، ئەو لەهەڵەدایە. بەر ماڵی ئێمە چۆڵ نانوێنێ. یەک بە یەک لاپەڕەکانم هەڵدەدەمەوە و پیایاندا دەچمەوە. من بۆنی ڕووداوەکانی کۆڵان بە لووتم دا دێت، چاوەکانم دیسان دەیانبینێتەوە، جەستەم بە جوانی هەستیان پێدەکا. نا، نا، بە خۆشییەوە هیچ شتێک نەگۆڕاوە. ئەو برادەرە هەر لەخۆوە قسەدەکا. دەستم درێژدەکەم و دەڵێم ئەوەتا وەرە سەیری یادداشتەکانم بکە، وەرە جوان لێیان بڕوانە، هەموو شتێ وەک خۆیەتی وەک جاران!
باڵندەیەک بە ئاسماندا تێدەپەڕێ و نیگایەکی سەیرم تێدەبڕێ. دەمەوێ پێی بڵێم تۆیش ئەمە دەزانی وانیە!
تۆیش دەیزانی!
مەگەر تۆ هەر ئەوە نیت کە هەموو ئێوارەیەک بە سەر گوێسبانەکەی ئێمەوە هەڵدەنیشتی و هەڵدەکورمای، ها؟
باڵندەکە وەک من تەنیا دەڕوا و دەڕوا.
من بۆ ئەوەی بیسەلمێنم ئەو درۆدەکا و ئەو یەکێک لە هەمان ئەو درۆزانەیە کە درۆکانی خۆیان فەرامۆشکرد، قەڵەم و کاغەزەکە دەخەمەوە گیرفانم و بەپەلە خۆم بە ژوورەوەدا دەکەم. دەبێ بچم و لەوانەی ژوورەوە بپرسم کە بێنە دەرەوە و بەو برادەرە بڵێن ئەوەندە درۆ نەکا. پێی بڵێن هەموو شتێک وەک خۆیەتی، وەک جاران. بە هەمان ئەو چەند پلیکانەدا بەپەلە سەردەکەوم. یەک بە یەک دەرگای ژوورەکان دەکەمەوەو هاواریان لێدەکەم. وازناهێنم. ڕەنگە لە ژوورەکەی تردا بن، وەک جاران!
بەڵام، بەڵام کەس نابینمەوە. هەراسان و ماندوو پاڵ بە یەکێک لە دیوارەکانەوە دەدەم. هەناسەی ساردی ماڵەکە بە ڕوومدا دێت. دڵم وەک دڵەکەی ئەو سەردەمانەی لێدێتەوە، دەبێ بە چۆلەکەیەکی پاساری. چۆلەکە پاسارییەکەی ئەو نیوەڕۆ گەرمەی هاوین. بیرێکی ترسناک بە مێشکمدا دێت نەکا ئەمە هەمان خانووکەی جاران نەبێت، نەکا!
راستی ئێرە کوێیە، کوێ؟
دەنگی دێتەوە گوێم:
بەرماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ!
ئەگەر چی ئەمجارە نزم و نزم تر، دوور و دوورتر دەکەوێتەوە. [1]
ئەم بابەتە 326 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 326 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.150 KB 26-06-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!