پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
من و ئەو شەوە
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

من و ئەو شەوە

من و ئەو شەوە
من و ئەو شەوە
#فەڕۆخ نیعمەتپوور#

ماشینەکە ڕادەگرم. لێی دێمە خوارەوە. قاچی چەپم دەخەمە سەر ئەو ئیسفاڵتەی وا بە بەستەڵەک سەرتاسەر داپۆشراوە. هەنگاو کرپەی دێت. بنی ئەستووری پێڵاوەکانم دڵنیام دەکەنەوە ناکەوم، بەڵام من بە ئارامی هەنگاو هەڵدەگرم. سۆزی سەرما ڕوخسارم دەنگێوێ.

شەقام و خانووەکانی ئەمبەراوبەری، بێدەنگن. گڵۆپی دارچرابەرقەکان و سەر دەرگاکان، ڕوونی دەکەنەوە؛ بەڵام تاریکایی دەڵێی لەوە قورسترە بەم شتانە هەوێنی بشکێ و داڕمێ. ڕووناکایی پشت پەنجەرەکانیش لەمە دۆخیان خراپترە. یان ڕەنگە من زۆر بە قورسی وەریدەگرم، چونکە دوو کچ و کووڕی گەنج لەو سەرەوە پەیدادەبن و لە کاتێکدا قۆلیان بە قۆلی یەکتردا کردووە، دەنگی کەنینیان سەرما دەدڕێ و لە دیوارە چلورئاساکان گەرم گەرم دەئاڵێ.

سەعات نۆی شەوی یەکێک لە ڕۆژەکانی کۆتایی مانگی نۆڤێمبرە. دەبێ خێراکەم، بەڵام نایکەم. وەک شەو و وەک ئەم بەستەڵەکە بەقورسی دەجووڵێم. لە ڕاستیدا پێویستیش ناکا. هەر ئەم خانووەم ماوە و دووای ئەوە دەتوانم بچمەوە بۆ ئیدارە. لەوێ دوواڕاپۆرتی خۆم بدەم و ئیتر بچمەوە بۆ ماڵەوە. بە هێنانەوە یادی ماڵەوە زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانم دەنیشێ. ئەگەرچی تا دەچمەوە مندالەکان لەمێژە لەناو جێگادان، بەڵام دەتوانم بە ئەسپایی بچمە ژوورەکەیان، لە تاریکایی ژوورەکەدا لە چاوە زیتەکانیان بڕوانم کە شەیتانانە و بەدوور لە چاوی دایکیان چاوەڕوانی منن بۆ ئەوەی دەست لە ملانی یەکتر بین، گۆنایان ماچ بکەم و ئەوسا وەدەربکەومەوە. بەو شەوە ساردە، گەرمای هەناسە و چرپەکانیان بە گوێکانمەوە هەست پێدەکەم.

دەستەکلیلەکە دەردێنم. ئەگەرچی زۆرن، بەڵام بینینەوەی ئاسانە. هەر کامەی بە پلاستیکێکەوە وەسڵە کە ئادرەسێکی لەسەر نووسراوە. دیارە من پێویستم بە خوێندنەوەی نیە. بە شێوە دەیانناسمەوە. تەنانەت لە نیوەتاریکیشدا. کلیلەکە لە دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەو بینا بەرز و گەورەیە ڕۆدەکەم وا زۆربەی گڵۆپەکانی کووژاونەتەوە. دوو گەنجەکە لە منەوە تێدەپەڕن. من سەیریان ناکەم. بەڵام دڵنیام ئەوان زیاتر لە پێویست لە منیان ڕووانیوە. پیاوێک بە دەستەکلیلەوە بەو شەوە تاریکە بابەتێکی باشە بۆ لێڕوانین و بیرلێکردنەوە. داستانی ئەشق بە ڕووداوە سەیرەکانەوە سەرنجڕاکێشە.

ئاسانسۆڕەکە هەڵناگرم. وەک هەمیشە بە پێ پلیکانەکاندا سەردەکەوم. لە قاتی سێهەم دیسان دەستەکلیلەکە دەردێنمەوە و دیسان بە شێوە ئەو کلیلەی وا پێویستە دەیناسمەوە و، دەچمە ژوورەوە. ژوورەوە تاریکە. بە دەستی ڕاستدا ئاشپەزخانەیە و لەوێ گڵۆپێکی زەردی کەم تین دەئایسێ. من بە شێوە خانووەکە دەناسمەوە و پێویستم بە داگیرساندنی گڵۆپەکان نیە. ژوورەوە بۆنێکی تایبەت دەدا. بۆنی پیرێژنێکی تەنیا، بۆنی دەواو دەرمانەکان، بۆنی وێنە کۆنەکانی سەر دیوارەکان، بۆنی چێشتی بەرماوە، بۆنی ئاودەست، ڕەنگە بۆنی تاریکی و سەرمای دەرەوەیش. من هەمیشە لە ڕووانینی وێنە کۆنەکانی ئەم جۆرە خانووانە خۆم بواردووە. وێنە ڕەش و سپی و ڕەنگییە کۆنەکان. ئەوانەی دەڵێی لەوێ هەن بۆ ئەوەی پێت بڵێن زەمەن شتێکە لە ڕەگەزی یادەوەرییەکان و بەس. کە تێدەپەڕم هەستدەکەم شوێنێک لەسەر دیوارەکە وەک جاران نیە. شتێک ونە.

بەناو هۆڵەکەدا تێدەپەڕم و لەوسەر دەگەمە ژوورە هەمیشەییەکە. دەرگاکە بە دەستی چەپدایە. بە ئارامی دەیکەمەوە. دەزانم وەک هەمیشە لە بەر تیشکی بێ هێزی گڵۆپێکی سەرمێزدا لەسەر تەختە گەورەکەی ڕاکشاوە و لێفەکەی هەتا ژێرەوەی چاوەکانی بەسەر خۆیدا داوە و چاوەڕوانی من یان کەسێکی لەچەشنی منە. بە چوونە ژوورەوەی من چاوەکانی دەچنە سەر من و لەگەڵ جووڵەی من ئەوانیش دەجووڵێن. ئەوسا ئارام لێفەکەی کەمێک دادەکشێنێ و لێوەکانی دەردەکەون. ئەو لێوانەی چیتر مەعلوم نیە بزەن، گریانن، دەمەلاسکەن، یاخود قسە شاراوەکان. دەڵێم:

چۆنی؟ ببورە کەمێک درەنگ کەوتم.

هەروا بێدەنگە و منیش هەروا نیگام لەسەریەتی.

پێویستیت بە یارمەتی نیە؟... چیت بۆ بکەم؟

ئەوسا دەست دەبەم و سەیری داوودەرمانەکانی دەکەم کە لە ژێر گڵۆپە بێ هێزەکەدا خۆیان مڵاس داوە. ئەمشەو وەک هەمیشە دەبێ دووانیان لێ بخوا.

هەر وەڵام ناداتەوە. لادەکەمەوە و دیسان لێی دەڕوانمەوە. دەڵێم:

برسیت نیە، کەمێک خواردنت بۆ بێنم، ... ناتەوێ بچی بۆ ئاودەست؟

ئەوسا حەبەکان هەڵدەگرم، لە دۆلکەکە لێوانەکە نیوەپڕدەکەم.

ئەو لێفەکەی تا ژێر چاوەکانی هەڵکێشاوەتەوە و زیت زیت لێم دەڕوانێ. دەست دەبەم لێفەکە لابدەم، بەڵام وەها بە توندی دەیگرێ کە لام سەیرە.

دەبێ لانیکەم داوودەرمانەکەت بخۆی!

ماڵەکە ساردە. دەچم کوورەکە بەسەردەکەمەوە. هەڵە. لەبەر خۆمەوە دەڵێم ئەمشەو دەبێ زۆر ساردبێ.

ئیستا ناتەوێ دەرمانەکەت بخۆی؟

ئەمە دەڵێم و بە ئەسپایی لەسەر قەراخی تەختی خەوەکەی سمت دادەدەم. نیگاکانی لەگەڵم دێن و ئەوانیش دادەبەزن.

نازانم بۆ، بەڵام حەزدەکەم چیرۆکێکی بۆ بگێڕمەوە. دەلێم سەردەمانێک بنەماڵەیەک هەبوون لە خانوویەکی خۆشدا پێکەوە دەژیان، پیاوەکە لەدەرەوە کاری دەکرد و ژنەکەیش لە ماڵەوە، دوو کوڕ و دوو کچیان هەبوو. کە شەو پیاوەکە ماندوو و شەکەت لە کار دەهاتەوە ژنەکە خواردنی ئامادەدەکرد و ئەوسا پێکەوە لە دەوری سفرە کۆدەبوونەوە و نانیان دەخوارد. لە دووای نانخواردن لەبەر تەلەفزیۆنە ڕەش و سپییەکە دادەنیشتن و سەیری گۆرانی و فیلمیان دەکرد. جارێکیان پیاوەکە شەو نەهاتەوە. ژنەکە زۆر پەرێشان بوو. منداڵەکانیشی هەروەها، ئاخر قەت باوکیان درەنگ نەدەهاتەوە. نەیاندەزانی چی بکەن. تا کتوپڕ یەکێک لە منداڵەکان بیرێک بە مێشکیدا هات، کۆتایی بەهار بوو، حەوشەکەیان پڕی گووڵ بوو، کچەکە چووە حەوشە، گووڵێکی لێکردەوە، پەرەکانی دایە دەم بای ئێوارە و پێیانی وت ئەی پەڕە جوان و ناسکەکان تکایە بە باوکم بلێن درەنگ نەکا و ئەمشەویش وەک هەمیشە زوو بێتەوە. ئەوسا هاتەوە ژووەرەوەو چاوەڕوان مانەوە. ئەوەندەی پێ نەچوو باوکیان هاتەوە. ئەو شەوە لە هەمیشە خۆشحاڵتر بوون. ژنەکە بە دەم سڕینی فرمێسکەکانییەوە شوکری ئەوەی کرد ژیان وەک هەمیشە بەردەوامە و هیچ نەقەوماوە. شەو کاتێک چوونە ناو جێگاوە، باوکیان چووە لای کچەکەی. گووڵێکی پێ بوو. دای بە کچەکەی. کچەکەی بزەیەکی کرد و دەستی کردە ملی باوکی و ئیتر خەوت. لەو ساڵەوە دەڵێن گەر کەسێکت لێ ونبوو تەنیا گووڵ بنێرە بەشوێنیا.

هەستم بە سەرمای زیاتر دەکرد. لام سەیر بوو. چیرۆکەکە کاریگەر نەبوو. ئەو بەهەمان حاڵەتەوە بەردەوام لێمی دەڕوانی. پەرداخە ئاوەکەم بەرزکردەوە و وتم هەستە دەبێ بیخۆی! دیسان بێسوود بوو. هەستام دەرمان و ئاوەکەم خستەوە سەر مێزەکە و گەڕامەوە سەری بۆ ئەوەی بەرزی بکەمەوە. نەیدەهێشت. سەیری سەعاتەکەی دەستم کرد. درەنگ بوو. دەبا تا بیست خولەکی تر لە ئیدارە بوومایە. حەزم نەدەکرد ئەمشەو نیگا زیت و شەیتانییەکانی منداڵەکانم لەکیس بچێ. لەم بەستەڵەکەدا گووڵێک وەک تەتەر دەست نەدەکەوت.

چاوەڕوان مامەوە. من سەیری ئەوم دەکرد و ئەویش سەیری من. بێدەنگی وەها قورس هەڵگەڕابوو کە لە ژێر لێفەکەیشەوە گوێم لە هەناسە ئارامەکانی ئەو بوو. چوومە بەر پەنجەرەکە، پەردەکەم لادا و سەیری دەرەوەم کرد. شەقام هەر وەک خۆی. ئاشقەکان تێپەڕیبوون، ... لە مێژ بوو. پەردەکەم دادایەوە و هەر لەوێ ڕاوەستام و لێم ڕووانییەوە. لێرەوە تیشکی گڵۆپە کەم تینەکە لە چاوەکانیدا شۆقی دەدایەوە. چاوەکانی گەنج بوونەوە. ئەوسا هەستم کرد شتێک لە ژێر لێفەکە ڕێک لە سەر سینگی جووڵا. نزیک کەوتمەوە. لەلا تەنیشتەوە لێفەکەم هەڵدایەوە. ئەو کە حسێبی ئەمەی نەکردبوو، هەروا لێمی دەڕووانی. قاپێکی وێنە لەسەر سینگی بوو. ئەو وێنەیەی وا شوێنەکەی لەسەر دیوارەکە چۆڵ بوو. با ئارامی کێشامە دەرەوە. ئەو سەرەتا کەمێک خۆی ڕاگرت، بەڵام دەستی شل بوو و بەریدا. وێنەکە وێنەی کچێک بوو بە گووڵێک بەدەستییەوە و بە نیگایەکەوە کە کەس نازانێ لە کوێی دەڕوانی!

داچڵەکام.
دوو حەبەکەم دایە، لێفەکەم بەسەردا دا و، دەرگاکەم بەست و وەدەرکەوتم. دەستە کلیلەکە وەک هەمیشە لە گیرفانمدا خڕەی دەهات. ئەو دەستەکلیلەی بۆنی تەنیایی و بیرەوەریی دەدا. بۆنی پیرەمرۆڤەکانی شارێکی نوقمی مانگی نۆڤێمبر.
لەسەر ڕێگای ئیدارە بیرم لە لێکچوونی چیرۆکەکان کردەوە. ئەو چیرۆکانەی تەنیا زەمەن لەیەکتر جیایان دەکاتەوە. تەنیا زەمەن.[1]
ئەم بابەتە 278 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 26-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 25-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 278 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.150 KB 25-06-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.89 چرکە!