پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,409
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,489
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەریاچەی سپی
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەریاچەی سپی

دەریاچەی سپی
دەریاچەی سپی
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

دووای ئەوەی مرد، کاتێک چاوی کردەوە بینی بە تەنیا لە ژوورێکی چۆڵ و هۆڵ لەبەر تاقە تەلەفزیۆنێکدا دانیشتبوو. چاوی بە دەوری خۆیدا گێڕا. دەنگێک گوتی بەس سەیری بەرامبەری خۆت بکە! ئەویش وایکرد.
تەلەفزیۆنەکە کتوپڕ هەڵبوو. فیلمێکی لەسەر بوو، فیلمی خۆی. چڕکراوەی ئەو کاتانەی وا کاتێک لە ژیاندا بوو لە مردن ترسابوو. پێکەنینی بە خۆی هات. بیری کردەوە گەر تەنیا دەرفەت هەبوایە مردن دوو جار تاقی بکرایەتەوە ئەوا کەس لە مردن نەدەترسا.
تەلەفزیۆنەکە کوژایەوە. دەنگەکە هاتەوە ڕات چییە؟
لەسەر چی؟
لەسەر مردن.
گەر مردن ژوورێکی سپیی چۆڵ بێت بە تەلەفزیۆنێکەوە بۆ بەسەرکردنەوەی ئەو ساتانەی وا لە ژیاندا لە مەرگ ترساوین، ئەوا گاڵتەجاڕترین شتی دونیایە.
ئەوسا ڕایانگواست بۆ دەرەوە. لە دەرەوە هیچی لێنەبوو. ئەو دەیتوانی بە هەموو لایەکدا بڕوات. ئەو لایانەی هیچ لایەک نەبوون و هەموو لایەکیش بوون. بیری کردەوە کەواتە مردن مانەوەیە لە ناو هەموو ڕێگاکاندا.
دەنگی هەڵبڕی و گوتی
من کاتێک لە ژیاندا بووم گۆرانیشم دەگوت!
کەچی؟
کەچی؟!... یەعنی لە نێوان من و کەسی تردا جیاوازی نیە؟... من گۆرانیم دەگوت گۆرانی، ... تێدەگەی!
ئەوسا گۆرانییەکی خۆیان بۆ سەر خست. بەپێچەوانەی ئەوێ لە ناو ژیان، گۆرانییەکەی چەندە بێ مانا و چەندە بێ بەری لە هەست بوو. دەنگی هەڵبڕییەوە:
ئەمە گۆرانی من نیە، ... گۆرانی من نیە، ... گۆڕیوتانە!
هههه، ... ههههه...
پێکەنینەکە ئەوەندە دەکشا و ئەوەندە دەنگی دەدایەوە کە ئەم بۆ دەربازبوون لێی دەستی بە گوێیەکانییەوە گرت. بیری کردەوە کەواتە مردن وڵاتێکە تێیدا گۆرانی چیتر چێژی نامێنێ.
دونیا کتوپڕ بوو بە تەم و مژێکی سەیر. ئەوسا کۆترێک دەرکەوت و لەسەر شانی نیشت. کۆترێکی ڕەش بە باڵی سپییەوە. کۆترەکە لە جیاتی گماندن کەوتە گۆ. گوتی منت لە بیرە؟ ئەم جوان لێی وردبووەوە. ئەوسا هاتەوە بیری. گوتی تۆ لێرە چی دەکەی، لەو ساڵانە یەکجار تێدەپەڕێ. کۆترەکە گوتی لەبیرتە لە کاتی شەڕ ئێمەت لە خانووەکە جێ هێشت، ها لە بیرتە؟ ئێمەی کۆتری دەستەمۆ و ماڵی مەجبوور بووین بۆ پەیداکردنی بژیوی ڕوو لەدەشت و دەربکەین، ها لە بیرتە؟ من لەوێ بووم بە نێچیری واشەیەک، جا تۆ تاوانباری، ... تۆ. ئەم گوتی چاکم لەبیرە، هەمیشە بیرم دەکردەوە چیت لێ بەسەر هاتووە، بەڵام تاوانی منیش نەبوو، شەڕ بوو شەڕ، تێدەگەی، چارمان نەما. کۆترە باڵ سپییەکە دەندووکێکی لە قاچەکانی خۆی خشاند، فڕێ و دوورکەوتەوە.
دەنگەکە کتوپڕ هاتەوە، گوتی:
لێرە لە جیهانی مردن هیچ ون نابێ، تەنیا ژیان نەبێ.
ئەی من چۆن دەتوانم بیربکەمەوەو بدوێم گەر ژیانم نەبێ؟
تۆ تەنیا بوونەوەرێکی لە دووای مردن بەو بیرەوەریانەی وا بە کۆڵتەوەن.
بە توانای هەستکردن بە ئیستاوە!
تەنیا بەو جیاوازییە ئەم هەستکردنە ژیان نیە. تۆ تەنیا بەهۆی بیرەوەرییەوە تێدەگەی. لەبیرت بێت بیرەوەری چیتر ژیان نیە.
خەریکە لە مردن دەگەم، وانیە؟
خەریکە. مردووەکان زۆر درەنگ خوو بە مردن دەگرن. بەتایبەت ئەوانەی وا لە کاتی ژیان زۆر ئاوێتەی بیرەوەرییەکان بوون.
ئەوسا خۆی لە پارکێکدا بینییەوە. پارکەکە پڕ بوو لە خەڵک. کتوپڕ چاوی بە هەموو ئەوانە کەوت وا کاتی خۆی لە ژیاندا بینیبوونی. بە لایدا تێپەڕین تەنیا بە بزەیەکەوە. کەس نەیدەناسییەوە. ئەم ڕاوەستا و لێیانی ڕووانی. ئەوان، ئاشنا و خزمانی ساڵان، بێ ئەوەی ڕاوەستن تێپەڕین. ئەوسا تێگەیشت بزەکەیشیان تەنیا بە هۆی فەرامۆشییەوەیە. بیری کردەوە کەواتە مردن لەگەڵ خۆدابوونێکی ئەبەدییە.
ئەوسا چوو لە تەنیشت ئاوی پارکەکە، کە دەریاچەیەکی سپی بوو دانیشت. زانی دەبێ دابنیشێ تا ئەمیش وەکوو هەموو ئەوانی تری لێ بێت.
هەستی کرد لێرەیش زەمەن وەک سەردەمی ژیان بە هەمان خێرایی تێدەپەڕێ. ئەوسا کۆترەکەی بینی بە سەر دەریاچەکەدا نزم نزم دەفڕی و دەندووکی جارەوبارە لە ئاوەکە دەخشاند. هێڵێکی ئاوەکی کە لە گەڵ دایکبوون خێرا دەمرد لەگەڵ فڕینەکە دەکشا. بیری ساڵەکانی شەڕ کەوتەوە.
بەڕاستی کێ بەرپرسیارە؟
بارانێکی بەخوڕ دایکرد. دەریاچەکە کەوتە جووڵە. دەنگی دنکە بارانەکان دنیای گرتە خۆ. لای کردەوە. کەس لەوێ نەمابوو. تەنیا ئەم لێرە لە تەنیشت دەریاچەکە مابوو. حەزی کرد تا کەس گوێی لێ نیە، گۆرانییەک بچڕێ. کە دەنگی هەڵبڕی بینی خۆیشی گوێی لە خۆی نیە. ئەوسا کۆترەکە دەرکەوتەوە، بەڵام ئەم جارە تەڕ و تڵیس. باڵەکانی شۆڕ ببوونەوە و خەرامان خەرامان لە سەر چیمەنەکە دەڕۆیشت. دەندووکی کردبووەوە و هەنسکە هەنسکی بوو. ئەم وتی دیسان واشەت بەشوێنیەوەیە؟ کۆترەکە وەڵامی نەدایەوەو تەنیا هات لە تەنیشتی هەڵکورما و وەک ئەم نوقمی دیمەنی باران بوو. هەستی کرد دەنگی دەهۆڵ و زوڕنا دێت. وەک بڵێی لەم دەورووبەرانە شاییە و کەسێک ژنی هێنابێ. بە چاوی پڕ لە پرسیارەوە لە کۆترەکەی ڕووانی. کۆترەکە وتی دیسان کۆترێکی تر لەسەر زەوی و لە ناو ژیان واشە گرتی! ئەم گوتی نەکا لەوێ بەردەوام شەڕ بێت؟
کێ چووزانێ!
ئەوسا دیسان خۆی لە ژووری تەلەفزیۆنەکدا بینییەوە. پێیان گوت حەزدەکەی شریتی ژیانی جارانی خۆت بۆ لێبدەینەوە؟ ئەم کەمێک ڕاما و گوتی نا. گوتی کەچی؟ دەنگەکە گوتی هیچ، وەک هەمیشە هیچ نابێ، تەنیا بینینێکە و بەس.
لە پەنجەرەیەکەوە کە کتوپڕ دەرکەوتبوو سەیری دەرەوەی کرد. لە کوێستان بەفر دەباری. پۆلێک گورک بەشوێن ئاسکێکەوە بوون. دەنگی هەڵبڕی و گوتی ناکرێ وەها دونیاتان چێ نەکردایە؟ کانییەک لەبن پێی هەڵقوڵی. دەنگی خۆشی ئاو گەییە گوێی. دەنگەکە گوتی حەزت بەمەیە وانیە؟ گوتی ئا، شتێکی وەها. ئەو گورگانە پێویست ناکا بۆ ژیان ژیانی کەس و شتی تر بستێنن. دەنگەکە پێکەنی:
ههههە... ههههە...
دیسان کشا و دیسان دەنگی دایەوە. ئەم ئەمجارە گوێکانی نەگرت. کۆترەکە دیسان هاتەوە تەنیشتی و هەڵنیشت. ئەم بە ئارامی دەستی بۆ برد و بە لەپی دەستی لاواندی. گوتی ترسەکەت هەر ماوە؟ کۆترەکە سەری بەرز کردەوە و لێی ڕووانی. لە دەرەوە خوێنی ئاسکەکە چیای سوور کرد.
رەنگە ژیان پێویستی بە ڕەنگی سوور بێت.
ئەوجا ساڵەکانی بینی لەوێوە تێپەڕین. تەنیا وەک خۆیان بە بێ ئەوەی هەڵگری هیچ بن. بێ ئەژمار بوون. لەبەر خۆیەوە گوتی ڕەنگە بۆ ئەوێ بۆ ژیانیان بەڕێ دەکەن. گوتی دیسان دابەشیان دەکەنەوە. ڕیزی ساڵەکان تەواو نەدەبوو. جگە لەمە بەهەموو لایەکدا بڵاودەبوونەوە. وەک بڵێی هیچ یاسا و ڕێسایەک نایانگرێتە خۆ. لای سەیر بوو لەگەڵ ئەوەی یەکجار لەیەکتر دەچوون کەچی ئەم زۆر بەئاسانی لەیەکتری جیادەکردنەوە. بێگۆمان هۆکارەکەی ژمارەکان بوون. ساڵەکان نە دەدوان و نە سەیری شوێنێکیان دەکرد. ئەوان تەنیا تێدەپەڕین. وەک ڕیزە مەڕ بە بێ پرسیار لەوەی پێشەوە سەریان بە ناو گەڵی یەکترەوە نابوو و تەنیا ڕێگایان دەکرد. ئەوان چەند ئاشقی ڕێگاکان بوون. کەس نەبوو پرسیار بکا بەم پەلە بۆ کوێ؟ کەس نەبوو پرسیار بکا کە داخۆ لەو پێش پێشانە چی لێیە کە ئەوان ئاوا بۆی بەپەلەن؟
من دەزانم هیچی لێ نیە.
گورکەکان لێ ببوونەوە و قورس قورس لەناو بەفردا جەستەیان خستبوو و دەحەسانەوە. بەفرێکی تر خەریکی سڕینەوە خوێن و پاشماوەی جەستەی ئاسکەکە بوو. دۆڵەکان خۆیان بۆ شەو ئامادەدەکرد.
کۆترەکە گریا.
ئەم بڵێنی دا تەنانەت گەر شەڕیش بێت ئەمجارە کۆترەکان جێ نەهێڵێ. کۆتر کە ماڵی بوو ئیتر ماڵییە. دەترسێ، ... بۆ هەمیشە. لای کردەوە و گوتی:
دەبێ ببورێ، ... نەمزانی.
کۆترەکە کە تازە جەستەی وشک ببووەوە گوتی خۆشحاڵم لانیکەم دیمەنی جارانی من لە یەکێک لەم پەنجەرانەوە نابینرێتەوە. ئەم گوتی مەبەستت هی ئەو کاتانەیە، هی ساڵانی شەڕ.
ئەرێ هی ساڵانی شەڕ.
ریزی ساڵەکان هەر خەریکی تێپەڕین بوون. ئەم کە چیتر تاقەتی نەمابوو لێیان بڕوانێ، سەری وەرگێڕا و بڕیاری دا بچێتەوە لای دەریاچەکە. دەنگەکە هاتەوە، گوتی:
خەریکە بە ئێرە خوو دەگری.
ئەم کە ئیتر نەیدەزانی 'ئێرە چییە و مەبەستی دەنگەکە چییە، تەنیا بزەیەک نیشتە سەر لێوەکانی. ئەوسا هەستی کرد هیچی لەبیر نەماوە. هەستی کرد ئەو تەنیا بوونەوەرێکە کە بۆ ڕووانین چێکراوە. دەریاچە سپییەکە ئاشقانە بانگی لێدەکرد. ئەو بە جوانی گوێی لە دەنگی بوو.
ئیستا دەزانێ، مردن یەعنی تەنیا ڕووانین و بەس.[1]
ئەم بابەتە 339 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 26-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 339 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,409
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,489
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!