ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,165
書籍 19,170
関連ファイル 96,571
Video 1,317
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
سێبەری پشت پەنجەرەکە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سێبەری پشت پەنجەرەکە

سێبەری پشت پەنجەرەکە
سێبەری پشت پەنجەرەکە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

سی و پێنج ڕۆژە لە ماڵەوەم. زەخیرەم لێخستووە و ناچمە دەرەوە. دەرگا و پەنجەرەم لەسەر خۆم داخستووە. بە تەنیا خۆم لە گەڵ ژوورەکانی چەندین ساڵەی خۆمم. بە خۆشییەوە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ یەکتر نیە. وەک هەمیشە ساتەکان پێکەوە بەڕێدەکەین، هەرچەند ئەمجارەیان وەک جارەکانی تر و ڕۆژ و شەوەکانی تر نیە.
ساتەکانم بەسەر تەلەفۆنکردن، چاوکردن لە نێت و لە تەلەفزیۆن، گوێگرتن لە ڕادیۆ، خوێندنەوەی کتێب، پیاسە بە ناو ژوورەکان، ڕاکشان و ڕامان لە سەقف، چێشت لێنان و بەتایبەت سەیرکردنی پۆڕنو دابەشکردووە. هەڵبەت دیارە ئەو کاتژمێرانەی وا بەخەبەرم. مێژوو دەڵێ سەردەمی مەترسییەکان و مەرگ، مرۆڤەکان زیاتر بە سەر یەکترەوەن!
بەڵام بە تێپەڕینی ڕۆژەکان بەرەبەرە تاقەتم بەسەردەچێ و دەبێ لە بیری شتێکی تریشدا بم. دەچم لە ژوورە گچکە لەبیرکراوەکە کە پڕی شمەکە فرامۆشکراوەکانن، ئەلبۆمی وێنەکان بەهەر شەڕەشەقێک بێت دەدۆزمەوە. تۆزی لێدەتەکێنم و دەیهێنمە ژووری دانیشتنەکە و پەڕە بە پەڕە هەڵیدەدەمەوەو بە وردی سەیریان دەکەمەوە. دووای ساڵانی ساڵ. پێم وابێ لانیکەم دە ساڵیش دەبێ سەیرم نەکردوون. لە سەردەمی کڕۆنا، پیاچوونەوە بە ڕابردوو تام و چێژێکی تری هەیە.
وێنەکانی منداڵی، سەردەمی مێردمنداڵی و گەنجیەتی و دوواتر کەمێکیش کشاوەتر، لەوێن. بەڵام هەر ئەوەندە. ئیستا دەزانم لەو کاتەوەی وێنەی دیجیتاڵی و موبایل سەریانهەڵداوە چیتر ئەلبۆمەکە تازەنەکراوەتەوە. ئەلبۆمەکە لە سەر سنووری دە ساڵ لەوە پێش ڕاوەستابوو و، هەم من و هەم کات و هەم دونیای نوێ فەرامۆشی کردبوو. هەستدەکەم دە ساڵ لەوە پێش ئەوەندە دوورە، دوورتر لە وێنەکانی منداڵی و گەنجیەتیم. لە دەرەوە بەفرێکی ناوەخت دادەکا.
نازانم چەندە کات بە ئەلبۆمەکەوە بەسەردەبەم، هەر ئەوەندە دەزانم پشت و ملم دێشێن. خۆم دەکێشمەوە و لە خۆم (سەر کۆشم) دووریدەخەمەوە و لەسەر مێزەکە دایدەنێم. خەو دەمباتەوە.
کە خەبەرم دەبێتەوە، دەبینم ژوورەکە تاریک تاریکە. من کە سەرەتا نازانم لە کوێم و خۆم وەک خۆم نابینمەوە، چاوێک بە ژوورەکەدا دەگێڕم و ئەوسا هەراسان ڕادەبم. تیشکە بێ هێزەکان لە پەنجەرەکەوە خۆ بە ژوورەوەدا دەکەن. تینوومە، یەکجار تینوومە. سەرتاپای لەشیشم ئارەقە. دەڵێی لە سەحرای عەرەبستانم داوە. بەڵام هێشتا هەنگاوێکم هەڵنەهێناوە هەست بە سێبەری شتێک یان کەسێک لە پشت پەنجەرەکە دەکەم.
پێم سەیرە ناترسم. بەڵام ناترسم. شتەکە بە ئەسپایی سەرەتاتکێ دەکا. من گڵۆپەکان هەڵناکەم. لێدەگەڕێم لەو تاریکاییەدا لەو سێبەرەی بڕوانم وا لە بەستێنی تیشکە کز و ناڕوونەکانی دەرەوەدا، لە نێوان ئێرە و ئەوێدا، بە من و بەو شوێنەی وا من لێی ڕاوەستاوم مەشغوڵە. نازانم تا چەندە من دەبینێ، بەڵام دەزانم لە ئاستێکدا دەمبینێ. ئارام بەرەو پەنجەرەکە هەنگاو هەڵدەگرم. شتەکە ماوەیەک سەرەتاتکێ ناکا. من ڕادەوەستم. پاش ماوەیەک دیسان سەری پەیدا دەبێتەوە. پێش ئەوەی بگاتێ سەرەتاتکێیەکی تر بکات، دەگەمێ و پەنجەرەکە دەکەمەوە. ئەوسا سێبەرێکی سەرتاپا تاریک دەبینم بە عەبایەک لە تەوقی سەرەوە تا بەری پێ. بە چاوە تاریک و بۆشەکانییەوە و بە چەناکەیەکی درێژی ترسناکەوە کە دەگاتە سەر سینگی. نازانم بۆ ناترسم، بەڵام ناترسم. من کە سی و پێنج ڕۆژە میوانم نەبووە و بۆ خۆشم سەردانی کەسم نەکردووە، بەتەمای ئەوەی خوا سەرئەنجام بەزەیی بە مندا هاتووە و یەکێکی بۆ ڕەخساندبێتم تەواو پەنجەرەکە دەخەمە سەر پشت و فەرمووی ژوورەوەی دەکەم. ئەو کە سەرەتا دڕدۆنگە و نازانێ بڕوات یان دەعوەتە کتوپڕی و چاوەڕواننەکراوەکەم لێ قبوڵ بکات، ئارام لە پەنجەرەکەوە تێدەپەڕێ و دێتە ژوورەوە. بە شوێنیا بۆیەکی سارد لە چەشنی ئاسن، ئەویش لە پەنجەرەکەوە تێدەپەڕێ و دەچێتە ژوورەوە. لەبەر خۆمەوە دەڵێم وای لە خۆی کردووە بۆ ئەوەی کەس نەیناسێتەوە. تەنانەت خودایش.
دیسان گڵۆپەکە هەڵناکەم. هەر دووکمان لە سەر مۆبلەکە بەرامبەر یەکتر دادەنیشین. سەرئەنجام دەڵێم:
غیرەتی چاکت هەیە بە ئاپارتمانی چەند قاتدا هەڵدەگەڕێی. بەڵام من تێتدەگەم!
هەڵنەگەڕام، لای من لەسەر زەوی خوار و سەر و ڕاست و چەپ و پێش و دووا مانای نیە، من تەنیا دەڕۆم، هەر ئەوەندە!
ئەوسا بە لاچاو سەرنجێکی خێرا ئاراستەی ئەلبۆمەکە دەکا. سەیری وێنەیەکی گەنجیەتی من بە قژێکی زۆرەوە. دەڵێ:
کەچەڵیش بووی! کەچەڵیش نیشانەیەکی ترە بۆ نزیکبوونەوەی مەرگ!
من کە قژی زۆری ئەو سەردەمەو قژ تەنکیی ئیستاکەم بە تەواوی لەبیر چووبووەوە، دەڵێم:
ئەو ساڵانە یەکجار دوورن. بەڵام من هەر بەکارم.
خەفەتی لێ ناخۆی؟
دایکم بەشی منیش خەفەتی لێدەخوا!
دایکت؟
دایکم.
ئەوسا دەستدەکا بە گیرفانیدا و لیستێک دەردەهێنێ و دەڵێ:
بەڵام دایکت لەمێژە مردووە!
من کە نازانم بۆ ئەمەم لەبیرچووبووەوە و لە دڵی خۆمدا گۆناهەکەی بۆ لەبیرکردنی ئەلبۆمەکە دەگێڕمەوە، دەڵێم:
ڕاستدەکەی!.... بەڵام باشتر، ... باشتر کە مرد. ئەگەرچێ بە مردوویش خەفەت خواردنی لەبیرناچێتەوە.
ئەوسا دەست بۆ ئەلبۆمەکە دەبا و لاپەڕە دووای لاپەڕە سەیری وێنەکان دەکا. دەڵێم:
نۆرەی منە وا نیە؟ خوا جەزای بەخێرباتەوە!
زۆر دڵنیا نیم، ئاخر نازانم ڤیرووسەکە چووەتە ناو لەشتەوە یان نا! لێرەوە تێپەڕیم بۆ ئەوەی بزانم خۆی گەیاندووەتە ئێرەیش یان نا.
من کە دڵنیام گرتوومە و بەڵام هێشتا خۆی نیشان نەداوە، دەڵێم:
پێویست ناکا هەمیشە بیانوویەک هەبێت. ڤیرووسەکەیش لێرە بێت بەڵام بەشی ئەوەندە مەجالی تیایە.
نیگا بێ چاوەکانی ئاراستەی من دەکاتەوەو دەڵێ:
با هەمیشە دەبێ بیانوویەک هەبێ.
بێگومان کاتێک یەک بیانووش هەبێ، کارەکە زۆر ئاسانترە؟
مممم، ... دەتوانین وایش بڵێین.
من کە پێم سەیرە لە دووای ئەوەیش هاتووەتە ژوورەوە هەر بە دەنگی بۆڕ دەدوێ، دەڵێم:
ببورە، ... ئیستا دێمەوە، ... ئا ئیستا.
ئەو یەک بە خۆی دادەچڵەکێ.
هەڵبەت نە پێوەندی بە جەنابتەوە هەیە و نە بە کڕۆناوە!
میوانە ناوەخت و عەجایەبەکەم مڕەی دێ.
من هەر لەوە نەگەیشتم ئەمە چ بوونەوەرێک بوو خوا خوڵقاندی، دیارە کفر نەبێ کفر نەبێ، ... لە ناو ئاژەڵاندا تەنیا ئێوەن ئاواتان لێ دێ، ... پەکککووو!
من کە پێم سەیرە ئەو لە هەموو چیرۆکەکە گەیشتووە، دەستبەجێ تێدەگەم بە نیگا بێ چاوەکانییەوە لەو تاریکییەدا هەموو شتێکی بینیوە. دەلێم:
ئێمەیش بەدەست خۆمان نیە. سی و پێنج ڕۆژ زۆرە.
بە نووکی پەنجەی شایەتمان ئاماژە بە خوارەوە دەکەم و دەڵێم:
لە جیهانی خۆیدا دەژی، نە دەزانێ شەڕی یەکەم و دووهەم چییە و، ... نە دەزانێ ڤیرووسی کڕۆنا چییە.
من کە نازانم بەو نیگا بێ چاوانە لەوێ دەڕوانێ یان نا، ڕوو وەردەگێڕم و چیتر لەمە زیاتر دەرفەتی نادەمێ و بەرەو حەمامەکە دەڕۆم. لە حەمام بە سابوون جوان جوان خۆم دەشۆم و بە تیتۆڵیش ئەوێ.
ئەو هەروا سەرقاڵی ئەلبۆمەکەیە. دەڵێم:
ئەلبۆمت هەیە؟
چەناکەی درێژتر دەبێ (من ئەمە وەک پێکەنینی ئەو لێکدەدەمەوە) و، دەڵێ:
ئەلبۆم هی ئەوانەیە کاتی دەژین، ... سی چل پەنجا یاخود هەفتا هەشتا ساڵ. هی ئەوانەیە وا دەمرن.
یا ڕەنگە هی ئەوانەیە وا شەیتانی دەبن!
کتوپڕ ئەلبۆمەکە بەتووندی دەبەستێ و ڕادەبێ و ڕووەو پەنجەرەکە دەڕوا. پێم وابێ دەیەوێ بڕوا. دەڵێم:
هێشتا نۆرەی من نەهاتووە، وانیە؟
ئەوەی من دەیبینم نا، بەڵام پەلەم نیە.
وەعد بێ نەهێڵم ئەمجارە شەیتانی ببم، ... وەعد بێ!
بە تووندی لادەکاتەوە. لە نیگا بێ چاوەکانییەوە وەها ئاورێک دەبارێ کە ژوورە تاریکەکە ڕووناک دەکاتەوە. من دەکشێمەوە و دەست بەوێوەم دەگرم. دەمەوێ بڵێم تکایە تکا، بەوە نیە شەیتانی بوومە، بەڵام نایڵێم.
ئەو لە پەنجەرەکەوە هەڵدەفڕێ! عەباکەی دەکاتەوە و دەبێ بە هەیکەلێکی وەها گەورە و زەلام کە لەو تاریکاییەیشدا سێبەرە قورس و گەورەو گرانەکەی جادە و خانووەکان دەلێسێتەوە.
دەست بە دەممەوە دەگرم و لە ترس و لە شەرمان ئەژنۆم شلدەبێ و لە شوێنی خۆم چۆکدادەدەم.
خۆ ئەوە ئیزرائیل بوو، ... ئیزرائیل! [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは406表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( زریان عەلی 25-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 27-06-2022
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 27-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは406表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,165
書籍 19,170
関連ファイル 96,571
Video 1,317
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.406 秒(秒) !