چل دۆسته
ژمارە چل لە زۆر بواردا مرۆڤ بەکاریهێناوە بەچل ڕۆژ، چلەی ماتەمینی داناوە، بەچل ڕۆژ دوای منداڵبوون، چلەشۆری بەکارهێناوە، بەچل ڕۆژی ناوەراستی هاوین و زستان، چلەی هاوین و زستانی داناوە، زیندەوەرۆچکەی ڕووناکی پەخشی شەوانە، چلچرا و...تاد، ئه و ژمارەی چلە لە داب و نەریت و کلتور و ئایین و بۆنەکاندا شوێنی خۆی کردۆتەوە، بۆیە لە ناو گەلی کورددا چەندین ئیدیۆمی لەسەر هێنراوەتەوە وەکو: چل درۆ و چل فێڵ، لێرەش دوو بارە بەکارهاتووە بۆ پیاوێک یان گەنجێک یان ژنێک یان کچێک کە پەیوەندی سۆزداری و ئەوینی و خۆشەویستی لەگەڵ چەندین کەس هەبێت لە یەک کاتدا بەتەوسەوە پێی دەوترێت: چل دۆستە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,239 times