ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,159
書籍 19,170
関連ファイル 96,557
Video 1,317
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
دنیا بە گونم
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دنیا بە گونم

دنیا بە گونم
دنیا بە گونم
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

تەمەنی لەمێژبوو لە بیست و پێنج لایدابوو و باوکی وەک جاران زەوقی پێنەدەهات. وەک جاران نەیدەدواند، کە لە تەنیشتی لە کاتی ژەم یاخود کاتی شەوانە دادەنیشت، باوکی وەک بڵێی ئەم هەر نەبێ خۆی بە شتێکەوە سەرقاڵ دەکرد، جا یان بە هەواڵەکانەوە کە لە بی بی سییەوە تا ئیسرائیل و لەوێوە تا هەواڵەکانی تەلەفزیۆنی ئێرانی دەگرتەوە، یان سەری دادەخست و دەستی بە سمێڵیا دێنا، وەک بڵێی بە قووڵی بیری لە شتێکی زۆر گرینگ دەکردەوە. ئەمانەی دەکرد تەنیا بۆ ئەوەی چاوی لە چاوی کوڕەکەی گیرنەکا. ئەمیش ئیتر بەرەبەرە ڕاهاتبوو. گوێی بە باوکی نەدەدا. هەستی دەکرد ماڵەکە وەک جاران ئاشنا نەدەهاتە بەرچاوی و دەڵێی دیوارەکان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر لێی نزیک دەکەوتنەوە و تەنگیان پێ هەڵدەچنی. ئەو دیوارانەی وا نیەتی پاڵ پێوەنانیان لە خشت خشتی خۆیاندا حەشاردابوو. شەوانە لە دووای نانخواردن خێرا دەردەکەوت و دەچوو لە سەیرانگای 'دووکانان' کە بەرز بوو و بەسەر شاردا دەیڕوانی دادەنیشت و لە گڵۆپە بێ ئەژمارەکانی ناوشار ورد دەبووەوە. تەمەنی منداڵی و گەنجیەتی چەند خێرا تێپەڕیبوو و ئیستاکە ئەگەرچی ژنی نەهێنابوو، بەڵام چەند جوان هەستی بەوە دەکرد کە ئیتر بووە بە پیاوێک. پیاوێکی سەربار کە نانە سکی خۆیشی پێدەرنەدەهات و بە هۆی ئەوەی سەربازی نەکردبوو لەهیچ شوێنێک دایاننەمەزراندبوو. بەدبەختیش بوو، کاسبیشی پێنەدەکرا. ئەوەی بۆی مابووەوە دیپلۆمێکی شەق و شڕ بوو کە بەکەڵکی هیچ نەدەهات. ورتکە نان چییە پێی دەرنەدەهات.

ئەو ئاگای لە بێ مەیلیی باوکی بوو. ئەمەی دەبینی. هەتا شەڕی ئێران و ئێراق بوو، دونیا قچێک باشتر بوو. لە ماڵەوە زۆر گوێیان نەدەدایە. وادیاربوو جارێکە لەبەر ئەوەی نەکا بکوژرێ تەحەمولیان دەکرد. بەڵام کە شەڕ تەواوبوو ئیتر دونیا بەلایەکی تردا وەرگەڕا. کتوپڕ لەناو ماڵ بوو بە میوان. کچیش نەبوو بە شووی بدەن و لەدەستی نەجاتیان بێت. ئۆباڵی بە ئەستۆیان بوو. ڕاستییەکەی ئەوە بوو ژیان وەک چەرمی چۆلەکەی لێهاتبوو. خوا هەڵناگرێ ئەمیش حەقی بە باوکی دەدا. ئاخر پیاو دەبێ پیاو بێ و زوو بچێتە سەر پێی خۆی. کە بیری لە دەستپەڕەکانیشی دەکردەوە ئەوەندەی تر حەقی بەباوکی دەدا. نەکا باوکی ڕۆژێک لە پشت درگاکەی حەمام یاخود ژوورەکەی خۆی، خۆی لێ حەشاردابێ و ئەم پێی نەزانیبێ؟

دیارە هەر گێلەگێلی لێدەکرد و لەبەر خۆیەوە دەیگوت کوڕە هیچ نیە، ماوەیەکە، من تاقە کوڕی گەورەی ماڵم و دووریم تەحەمول ناکەن. بەڵام شتەکە لەوە جیددی تر بوو سەرەتا بیری لێدەکردەوە. ڕۆژێکیان کە بەڕێکەوت لە ئاودەست بوو و لەبەر ئەوەی زۆری پێدەچوو نەیانزانیبوو لەوێیە، گوێی لێبوو باوکی بە دایکی دەگوت ئەم هەتیوە چی ئەکا، ... کەی خۆی ساخ ئەکاتەوە، ... بۆ ناچێ بۆ سەربازی! دایکی گوتی پیاوەکە سەبرت بێ، پەلەی لێمەکە، ئەچێ، تازە شەڕ تەواوبووە، ئەبێ خوا شوکرکەین ماوە و نەکوژراوە و خوانەخواستە بەڵایەکی بەسەرا نەهاتووە. باوکی گوتی ڕفیقەکانی هەموویان ڕۆیشتن، شار چۆڵ بووە، هەر ئەم سەر گۆپاڵە لێرە ماوە، پێی بڵێ ئەبێ بڕوات، ئەبێ ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە! دایکم چیتر وەڵامی نەداوە. دەنگی نەدەهات. لەبەر ئەوەی پێم نەزانن، زیاتر لەوەی دادەنیشتم، دانیشتم. قاچەکانم سڕببوون و ناچار هەر جارەی خۆم دەدایە سەر دانێیەکیان. جاری وابوو ئەمەیش چاری نەدەکرد و ڕاست دەبوومەوە و لەکاتێکا لە کەممەرم بەرەو ژوور دادەنەواندەوە، بیست سی سانییەک بەمەبەستی حەسانەوەی قاچەکانم بەو شێوەیە دەمامەوە. هەرچۆنێک بوو کات تێپەڕی و سەرئەنجام دەنگ لە داڵانەکە نەما. گوێم لە دەنگی دەرگای داڵان بۆ حەوشە بوو. ئۆخەیەکم هاتێ. بەدەم هاتنە دەرەوەوە لە ئاوێنەکەدا سەیری خۆمم کرد. باوکم ڕاستی دەکرد سەرم زۆر زل بوو! هەر هاتمە داڵان، بینیم دایکم بە بێدەنگی لەوێ دانیشتبوو و بە تەعەجوبەوە لە منی دەرووانی. گوتی ئەوە ئەیەڕۆ لە کەیەوە لەوێی؟ گوتم ئەوەندە نیە! دایکم سووربووەوە. گوتی باوکتە، ... لە دڵی مەگرە، با دوو قسەیش بکا! من کە هێشتا بەنەخوێنەکەم بەدەستەوە بوو و نەمبەستبوو، گورج گرێمدا و گوتم ئەچم بۆ سەربازی!

بۆ بەیانییەکەی چووم بۆ خیابانی ژاندارمری، ناوم نووسی و گوتیان هەفتەیەکی تر بەڕێت دەکەین. من کە لە خۆشیان ئۆقرەم نەبوو، هاتمەوە بۆ ماڵەوە و هەواڵەکم پێدان. دایکم دەستی کرد بە گریان. خوشکەکەم چاوەکانی بزبوونەوە و برا بچووکەکەیشم گوتی تفەنگێکم بۆ ئەهێنیتەوە؟

تەنیا باوکم بوو وەک هەمیشە مڕومۆچ بوو. من کە نەمدەزانی بەم بڕیارەم خۆشحاڵە یان نا هەوڵمدەدا بە هۆ و بێ هۆ بیدوێنم بۆ ئەوەی لە ڕازی دڵی بگەم. ئەویش کە زۆر سەگ بوو وەک هەمیشە ملی نەدەدا. وەک بڵێی دڵنیا نەبوو لەوەی کە من بەڕاستی دەڕۆم یان نا. تەنانەت شەوێکیان بەرگەی خۆناساندنەکەیشم دەرهێنا و پیشانم دا، ئەو لە ژێر چاوەوە، یاخود باشتر بڵێم لە ژێر عەینەکەکەیەوە بێ ئەوەی دەستی بۆ ببات چاوێکی لێکرد و دیسان گوێی بۆ هەواڵی ڕادیۆ ئیسرائیل گرتەوە کە باسی لەوە دەکرد بە سەدان هەزار دیلی شەڕ لە ئێراق ماونەتەوە و زۆربەی دایک و باوکەکان بە گوێرەی ڕێکخراوە جیهانییەکان ئاگایان لە چارەنووسیان نیە. نازانم بۆ، بەڵام کتوپڕ حەزم دەکرد منیش یەکێک لەو دیلانە بوومایە.

سەرئەنجام دە ڕۆژەکە تەواو بوو و من لەگەڵ دوو دەرەجەدار کە جل و بەرگی ئاساییان لەبەردا بوو و دەچوونەوە بۆ مەرەخەسی، سواری ئوتوبووسی تاران بووم و بەڕێکەوتم. دایکم دیسان گریا، خوشکەکەم دیسان چاوەکانی بزبوونەوە و براکەیشم لەخۆشی ئەوەی تفەنگی بۆ دەهێنمەوە هەر بزەی دەهاتێ. ئەو ڕۆژە باوکم ناوچاوی کرایەوە، بەڵام پێنەکەنی. بە بێ ئەوەی دەستم لەگەڵ لێبداتەوە، یاخود باوەشم بگرێ و ئەم لاولام ماچ بکا، دەستی کرد بە گیرفانیا دووسەد تمەنی دامێ و منیش ڕۆیشتم. من کە لە دووای چەندین مانگ پارەم هاتبووە گیرفان، لە خۆشیی پووڵەکە خێرا سوار ئوتوبووسەکە بووم و ڕێک لە سەر ئەو کورسیەی دانیشتم وا بەسەر باوکم و ئەوانی تردا دەیڕوانی. دوو دەرەجەدارەکەیش لە دووای منەوە دانیشتن. ئوتوبووسەکە ڕێکەوت و من دەستم لەوان ڕاوەشاند و ئەوانیش لە من. دیارە باوکم تەنیا یەک جار سەیری کردم و بینیم لەگەڵ کەسێکی تر کە حەتمەن ئاشنای بوو کەوتبووە قسە و گفتوگۆ.

بەسەر کەلیخاندا سەرکەوتین. ئوتوبووسەکە پڕبوو. جمەی دەهات. ڕانندەکە نەوارێکی بەرهەم حەسەنی سەرخست. من کە حەزم لە دەنگە زیقنەکەی نەدەهات، دەستم کرد بە گیرفانمدا و دووسە تمەنییەکەم لەناو پەنجەکانمدا هێنا و برد. ئوتوبووسەکە لە سەبەتڵۆ تێپەڕی. گەییە قووتەکەی گەردەنەی خان، پیایا سەرکەوت و پێش ئەوەی ئاودیو بێت و بکەوین بە دیوی سەقزدا لام کردەوە و لە ناو شارم ڕووانی، لە کێوەکانی دەورووبەری کە وەک قەڵا شاریان لەخۆیاندا حەشاردابوو، لە ئاسمان کە تا بێکەران خۆی دەکشان. نازانم بۆ، بەڵام کتوپڕ دڵم ئەوەندە تەنگ بوو نەبێتەوە. من کە لەوە پێش جاروبارە سەفەرم کردبوو و بەشی خۆم شارانم بینیبوو، ئەمجارەیان وەک بڵێی یەکەم جاربوو سەفەر بکەم وەها دڵم بچووک بووەوە و هەستم بە تەنیایی کرد نەبێتەوە. باشە ئەم کارە چی بوو من کردم! وەک دەیانگوت لە دەورانی ئامووزشی هەر مەرەخەسی نادەن و لانیکەم دەبوایە تا چەند مانگی تر نەهاتمایەوە، تازە ئەویش ئەگەر شتێک نەقەومایە! ناو دەمم وشک بوو و قوڕگم دەکزایەوە. بە خۆمم گوت عەجەب کەرێکم، ... عەجەب کارێکم کرد! گوتم جا با باوکیشم هەروا مڕ و مۆچ بووایە، ... کەچی؟... خۆ نەیەتوانی دەرمکات، کوڕی بووم! لام کردەوە و لە دوو دەرەجەدارەکەم ڕووانییەوە. هەر دووکیان بزەیەکیان هاتێ. کتوپڕ یەکیان گوتی مگە مجبور بودی بری سربازی، دوو سال عمر خودتو میخوای واسە چی تلف کنی مرد حسابی؟ جوان لێیانم ڕووانی. لە من گەنجتر بوون. من کە ئەوەندەی تر سەرم سووڕمابوو هەروا لێم ڕووانین. ڕاستی دەکرد من بۆ دەبێ بچم بۆ سەربازی. وەرە دەبێ تا دوو ساڵی تر لەوێ بم، ... دوووو ساااااااڵ!! دووای ئەوە تازە نازانم چی تریش دەبێ. ئەوسا کتوپڕ زانیم ساڵێک یانی چی. هێشتا من سەعاتێک نەدەبوو لەناو ئوتوبووسەکەدا بووم و هێشتا نەگەیشتبوومە ناو پادگان کە ئەو سەعاتەم بەقەدەر یەک هەفتە لێدەهاتە بەرچاو. سەرم نایەوە بە پەنجەرەکەوە و لەدەرەوەم ڕووانییەوە. تەپ و تۆزی جادەکە جاری وابوو دەگەڕایەوە و لە ماشینەکە دەئاڵا و شووشەکانی لێڵ دەکرد. بەتایبەت لەسەر پێچەکان. شاخە ڕووتەکانی ئەو دیوی کەلیخان بەرزبەرز وەک هەمیشە جادەکەیان بەڕێدەکرد. بیرم کردەوە باشە ژیان چیە کە من دەبێ دوو ساڵی بەم شێوەیە بگوزەرێنم. بیری ئەم ساڵانەی دووایی ژیانم کەوتمەوە. شۆڕشی ساڵی پەنجاوحەوت، شەڕی کوردستان، شەڕی ئێران و ئێراق، ئاوارەیی و هەموو بۆمباران و تۆپباران و مەترسییەکان هاتنەوە بەرچاوم. لەگەڵ ئەوەی بیرەوەرییەکان یەکجار ناخۆش بوون، بەڵام سەیربوو سوکناییشیان دەدامێ! ئاخر من تاوانی خۆم نەبوو. خۆم وەک گەڵایەکی دەم با هاتەبەرچاو. گەڵایەکی هێشتا سەوز کە لە لق دابرابوو. ئاخ کە من چەند تەنیا و چەند بێ پەنا بووم! شۆفیرەکە نەوارەکەی گۆڕی. ئەمجارە دەنگی حەسەن زیرەک بوو ناو ئوتوبووسەکەی تەنی دیسان شەو هات بۆ حالی من، بۆ دڵەکەی خەمباری من، عالەم سووتا هەی لە ناڵەی من، هەی نار هەی نار باوانم یار... بیرم تەمەنی خۆم کردەوە، 28 ساڵم بوو، کە لە سەربازی دەهاتمەوە دەبووم بە سی ساڵ، ... ئای باوکەڕۆ سی ساڵ! تا کارێکم دەدۆزییەوە و ژنم دێنا خوا ئەیزانی ئەبوومە چەند ساڵ. تازە ئەویش ئەگەر باوکم بۆم بێنێ، ئەو چڕو چاوەی من دەمبینی شتی وای لێنەدەکەوتەوە.

حەسەن زیرەک هەر وا دەیگوت و دەیگوت و منیش هەتا دەهات زیاتر بچووک و بچووکتر دەبوومەوە. ئاگام لێبوو دوو دەرەجەدارەکە باسی نەگبەتیی فەرماندەکەیان دەکرد.باسی ئەوەی کە داخۆ بڵێی کەی ئەم ڕۆژانە تێپەڕن.

لەم کەین وبەینەدا بوو، مقۆمقۆ کەوتە ناو موسافیرەکانەوە. ئوتوبووسەکە سورعەتەکەی کەم کردەوە. مقۆمقۆکە بەرز و بەرزتر دەبووەوە. خەڵک سەریان دەکێشا. منیش بەرەبەرە جەو گرتمی و ڕاست بوومەوە. لە پێشەوە ماشینێکی زۆر ڕاوەستابوون. کتوپڕ یەک گوتی پێشمەرگەیە، ... پێشمەرگەن! ئیتر دونیا شڵەقا.

هەموومانیان بردە خوارەوە. لە قەراخ جادەکە لە شیوێکدا کۆیان کردینەوە و یەکیان کە کوڕێکی باڵاکورتی کڵاشینکۆف لە شان بوو قسەی بۆ کردین. ئاگام لێ بوو دوو دەرەجەدارەکەیان جیاکردبووەوەو لەولاترەوە چەند پێشمەرگەیەک دەیانپشکنین و قسەیان لەگەڵ دەکردن. ئەوەندەی پێ نەچوو پێشمەرگەکان لایان کردەوە و لە منیان ڕووانی. یەکیان هات و منی بردە لای دەرەجەدارەکان. گوتم بەڵێ ڕاستە دەچم بۆ سەربازی. یەکیان گوتی عەیب ناکەی دەچی و سەربازی بۆ حکومەتێکی وا دەکەی؟ گوتی واباشتر نیە پێشمەرگەی میللەتی خۆت بیت و بەسەربەرزی ژیان بەسەربەری؟

وڕبووم. سەروبنی ڕووداوەکانم بۆ یەک نەدەهاتەوە. کتوپڕ بڕیارم دابوو بچم بۆ سەربازی، لە دووای دە ڕۆژ بەڕێیان کردبووم، لەناو ئوتوبووسەکەدا هەستم بە پووچی کات و ژیان کردبوو و ئیستاکەیش بەتووش پیشمەرگەوە ببووم کە باسی عەیبەیان دەکرد. ئا 'عەیبە'، ... ڕاستی 'عەیبە'. ئیستا من دەمزانی کێم و چیم، من ئەو وشەیەم دۆزیبووەوە کە بە باشترین شیوە ژیانی منی وەسفدەکرد و کەچی من لێم ون ببوو. وەسفێک بۆ تەواوی ئەم ساڵانە. ئەها ئیستا دەزانم، باوکم پێی عەیب بوو کوڕێکی هەیە لەم تەمەنەی مندا و کەچی هێشتا ئەسپێ لە گیرفانیا سەوزەڵێ دەڵێ. من بۆم عەیب بوو بەو تەمەنەوە لەسەر سفرەکەی ئەو دادەنیشتم و ڕۆژ تا ئێوارە بە بێ هیچ بەرنامەیەک دەخولامەوە. بە دیپلۆمێکەوە کە لەم دەورەو زەمانەیدا فلسێکی نەدەهێنا. هاتەوە بیرم جارێکیان باوکم گوتبووی گەر بمزانیایە دونیا ئاوای لێدێ قەت پێم نەدەخوێند. من عەیب بوو خوێندبووم.

ترسێک بەناو حەشیمەتەکەدا بڵاوبووەوە. دەنگ هات ئەرتەش جووڵاوە و بەرەو ئێرە دێ. بەرەبەرە خەڵکەکەیان بەرەو ماشینەکانیان بەرێکردەوە و دوو دەرەجەدارەکەیشیان سوارکردەوە. لەو ناوەدا تەنیا من مابوومەوە کە نەیدەویست سواربێتەوە. من بڕیارمدابوو چیتر بە عەیبە نەژیم.

کاغەزەکەم دڕاند و شوێنیان کەوتم. شەو لە سەر ڕیزەشاخەکانی پشت ئاوایی 'ساوان'ەوە چاوم لە گڵۆپەکانی شار کرد. ئەو شارەی ئیستاکە کتوپڕ یەکجار دوور بوو لە من. چاوم لە گەڕەکی خۆمان بوو. ئەو گەڕەکەی نامۆ نامۆ لە بناری ئاربەبادا ڕاکشابوو.

من هێشتا بەجوانی نەمدەزانی خەریکی چیم، بەڵام یەک شتم دەزانی، ئەویش ئەوە بوو ئیتر خۆم بووم، خۆیەک وک خۆم. خۆیەک بە بێ عەیبە. جا ئیتر چی ئەبێ با ببێ، ... دنیا بە گونم![1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは293表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( زریان عەلی 23-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) på 25-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは293表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,159
書籍 19,170
関連ファイル 96,557
Video 1,317
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.64 秒(秒) !