ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,159
書籍 19,170
関連ファイル 96,557
Video 1,317
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
تامی ژیان
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تامی ژیان

تامی ژیان
ناونیشانی بابەت: تامی ژیان
نووسینی:#فەڕۆخ نیعمەتپوور#

تا چاو کاریدەکرد درەخت و سەوزەڵانی و گووڵستان بوو. ئاسمانی شین و ڕوون وەک گومبەزێک گەردوونی لە ئامێز گرتبوو. لە هەموو شوێنێکەوە دەنگی زوڵاڵی هەڵقوڵینی کانی و ئەو جۆبارانە دەهات وا بە ناو درەختەکاندا ڕادەخوشان و دونیایان بە ئاهەنگی سیحراویی خۆیان لێواولێوکردبوو.
بەڵام ئادەم و حەوا بەمەیان نەدەزانی. لای ئەوان هەموو شتێ وەها بوو کە دەبێ ببێ. نە دەیانزانی ئاسمان جوانە و نە بە دیمەنی سروشت سەریان سوڕدەما. هەموو شتێک تا ئەوپەڕی خۆی ئاسایی و بێ تام و بێ لەززەت بوو. تەنانەت کاتێ سەیری عورەتی یەکتریشیان دەکرد ئەوانیش شتێک بوون وەک هەموو شتێکی تر، ... وەک دار و بەرد. نە مەمکی قوت و خڕی حەوا سەرنجی ئادەمی ڕادەکێشا و نە شان و باهۆ، ڕان و سمت و بەرەتووکی ئادەم سەرنجی حەوا. هەموو شتێک تا ئەوپەڕی خۆی بەدوور لە هەست و ئیحساس بوو.

ئەوان بە دووانە ڕۆژ تا ئێوارە دەسووڕانەوە و لە میوەی درەختەکانیان دەخوارد. ئاژەڵەکانیان دەلاواندەوە، بە گووڵەکان یارییان دەکرد و بگرە ئاگریشیان نەبوو. بۆیە هەر شەو دەهات لە بن درەختێکدا لەسەر چیمەنی بۆن خۆش کە ئەویش هیچ لەززەتێکی لەواندا هەڵنەدەخڕاند ڕادەکشان و تا هەتاو هەڵدەهات لە باوەشی بێتامی یەکتردا دەخەوتن.

بگرە ئاژەڵەکانیش یەکتریان نەدەخوارد. ئەوان بە هەوا دەژیان و کەسیان تەمەحی یەکتر هەڵدڕینیان لەوی تر نەدەکرد. دونیا شامی شەریف بوو و خودا خۆشحاڵ لەو دونیا کامڵ و بێ نەقسەی دروستی کردبوو لە دوورەوە لە مەخلوقەکانی خۆی دەڕوانی و ڕازی چاوی لێ دەتروکاندن.

بەڵام دونیاکە ئەوەندەیش کامڵ نەبوو. خودا ئاگای لە بێتاقەتیی ئادەم و حەوا و بەتایبەت بێ تاقەتییەکانی حەوا نەبوو. ڕاستییەکەی ئەوە بوو هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە کە پێیان گوترابوو لە درەختە قەدەغەکە نەخۆن، ئەو زەین و فکری هەر لە لای بوو و جاروبارە پێش خەوتن یاخود بە دەم پیاسەوە بە قووڵی بیری لێکردبووەوە. ئادەم وانەبوو و بێ خەیاڵ دەهات و دەچوو و ئەو کاتانەیش وا حەوا سەری باسەکەی لەگەڵ دەکردەوە، دەیگوت واباش نیە بچین و کەمێک تووتڕک بچینینەوە و ئەوسا لە گۆمی بەر قەڵبەزەکەدا کەمێک مەلە بکەین!

لەهەموو خراپتریش شەوانە بوو. حەوا ئاگای لێبوو کاتێک دونیا تاریک هەڵدەگەڕا لە قووڵایی ئاسمان لەو دووردوورانە گۆیەکی خڕی شین و گەش دەردەکەوت و وەک مروارییەک دەدرەوشایەوە. گۆکە زۆر جوان بوو. ئەو، کاتێک ئادەم دەخەوت، بە ڕاکشانەوە تا درەنگان لێی ڕووانیبوو. بگرە ئەمە ببووە هۆی ئەوەی کەمکەم بە هۆی بەئاگابوونەوە عادەت بە شەو بگرێ و وەک دونیایەک کە خاوەن جوانی و سەرنجڕاکێشیی خۆیەتی، لێی بڕوانێ. جاروبارە هەستابووە سەرپێ و بە دزیی ئادەمەوە کەمێک لە تاریکیشدا گەڕابوو. باغی عەدەن بە شەو جوانییەکی تری هەبوو.

لە یەکێک لە گەڕانەکانی شەوانەدا بوو بەتووش مارێکەوە ببوو. مارێکی گەورە و ڕەشی چاوگەش کە کراژەکەی لەبەر تیشکی مانگدا وەک زێڕ شەبەق شەوقی دەدایەوە. ئادەم هەستی کرد شتێک لەم مارەدا هەیە کە لەوانی تری جیادەکاتەوە. جۆرێک لە ساردی و لە فێڵ لە چاوەکانیدا بوون. بە مارەکەی گوتبوو:
ئەوە بۆ ناخەوی؟
ئێمە بەشەو دەگەڕێین، ... حەزمان بە شەوە.

ئەها نەمزانیبوو.
بەشەو چی ئەکەی؟
هیچ، ... تەنیا دەگەڕێم، وەک تۆ وەک ئادەم.
حەوا بێدەنگ ببوو. سەرێکی هەڵبڕیبوو و لە ئاسمانی ڕووانیبوو. مارەکە گوتبووی:
بێتاقەتی؟
حەوا کە نەیدەزانی بێتاقەتی چییە و ئەم وشەیەی قەت بەر گوێ نەکەوتبوو، گوتبووی:
بێتاقەت! مەبەستت چییە؟
مەبەستم ئەوەیە نازانی چی بکەی، لە نێوان شتەکاندا سەرگەردانی، هیچ شتێک خۆشیت پێ نابەخشی، حەزدەکەی شتێکی تر بکەی شتێک جیاوازتر لەوەی تا ئیستا کردووتە...
ئەها ئیستا تێئەگەم.
لەگەڵم وەرە شتێکت پیشان بدەم.
ناتوانم، ئادەم خەبەری دەبێتەوە و نیگەران دەبێ.
زۆرمان پێناچێ، ئیستا دێینەوە.
حەوا لایەکی کردبووە و لە دوورەوە لە ئادەمی ڕووانیبوو کە هەروا لە سەر چیمەنەکە خەوتبوو.
زۆر باشە.
لەپاش ماوەیەک ڕۆیشتن گەیشتبوونە شوێنێکی چڕی ناو دارستانەکە. لێرە دەنگی سیسرک و قرپۆک و بوونەوەرە وردیلەکانی تر سەریان لە ژیان سەندبوو. پاش کەمێک ڕێکردنی تر کە بۆ مارەکە ئاسان بوو و بۆ حەوا دژوار لە شوێنێک لەبەردەم درەختێکی گەورە و یەکجار جوان ڕاوەستابوون. مارەکە لایکردەوە و بەسەر ئاماژەی بە درەختەکە دابوو. سەرەتا حەوا لەبەر ئەوەی قەت بە شەو نیبینیبوو، نەیناسییەوە. بەڵام پاش کەمێک دەستبەجێ چووەوە سەری و بەسەرسوڕمانەوە بە مارەکەی گوت:
بۆ منت بۆ ئێرە هێناوە، بۆ لای ئەم درەختە پیرۆزە. ئەگرچی زۆری بیر لێدەکەمەوە یەکجار دەمێکەیە نەمبینیوە، خوا کاتی خۆی پیشانی داین و ئیتر لەو کاتەوە قەت لەگەڵ ئادەم ڕوومان نەکردووەتەوە ئێرە...
مارەکە بە پێکەنینەوە گوتی:
هەڵەی ئێوە لێرەدایە. تا لەو میوانە، تا لەو سێوانە نەخۆی نازانی تامی ژیان چییە. خوا هەموو شتێکی داوە بە ئێوە جگە لە تامی ژیان نەبێ!
حەوا تووڕە گەڕایەوە. مارەکە هاواری لێکرد:
من هەموو شەوێک لێی دەخۆم و هیچیشم لێنەهاتووە!

حەوا ڕاوەستا. لایکردەوە. لە مارەکە و لە درەختەکەی ڕووانییەوە. بیری کردەوە کاتی خۆی خوا لە خواردنی میوەی ئەم درەختە مەنعی کردبوون، بەڵام نەیگوتبوو لەبەرچی. ئەمەی کەمێک وەک بێ ڕێزی دەهاتە.بەرچاو. باشە خودا نەیدەتوانێ بڵێ بۆ؟
ئارام ئارام بەرەو لای مارەکە گەڕاوە. مارەکە گوتی:
پێویست ناکا پیایا سەرکەوی، وەک دەبینی لە داوێنی ئەم درەختە پیرۆزەدا هەمیشە سێوی هەڵوەریو هەیە. هەمیشە ئەوەندە بەبەرهەمە کە لێی هەڵدەوەرێ.
دەنگی مارەکە گۆڕابوو. جۆرێک لە زیرەکییەکی تایبەت تیایا ڕەنگی دەدایەوە. چاوەکانی زیاتر دەبریسکانەوە.
حەوا لە درەختەکە نزیکتر کەوتەوە. لە سێوە هەڵوەریوەکانی ڕووانی. هەر وا گەش و جوان بوون. بە ئاستەمیش بێت نەڕزیبوون. چۆکی دایە سەر زەوی و یەکیانی هەڵگرت. کتوپڕ وێنەی گۆ مرواری ئاساکە، ئەوەی وا هەموو شەوێک سەیری دەکرد تیایا دەرکەوت. حەوا سێوەکەی فڕێدا. مارەکە هەروا چاوەڕوان بوو. حەوا پاش کەمێکی تر دیسان هەڵیگرتەوە.
بۆ سبەی کاتێک ئادەم لە خەو هەستا، سێوەکەی پیشاندا. ئادەم بە تەعەجوبەوە لێی پرسی:
ئەوە پێش من لەخەو هەستاوی.
سێوێکیشم بۆ هێناوی.
لە دووای ئەوەی لە ڕووبارەکەی بەردەمیان دەموچاویان شۆرد، لەسەر بەردێک دانیشتن و دەستیان کرد بە خواردنی سێوەکە. هەر کە تەواوبوون دونیا کتوپڕ تاریک هەڵگەڕا. بایەکی تووند هەڵیکرد و بارانێکی بەخوڕ دایکرد. هەورەتریشقەیەکی سامناک ئاسمانی دڕی و خودا لە پاش ساڵانی ساڵ دەرکەوتەوە. خودا کە بە زمانی هەورەتریشقە دەدوا لە عاسی بوونی ئادەم و حەوا ئاگاداری کردنەوە و وەک سزایش بڕیاری دا بیانێرێ بۆ زەوی. بۆ سەر گۆ مروارییەکە.
حەوا چاوەکانی گەشانەوە و ئادەم لە خەفەتا کەوتە سەر چۆک و گریا.
حەوا دانەوی و لە کاتێکدا هێشتا دنکێکی ڕەشی سێوەکە لە دەمیا دەهات و دەچوو و قووتی نەدابوو، گوتی:
ژیان چەند بەتامە!
ئادەم سەری بەرزکردەوە و بۆ یەکەم جار لە سەرەتای خڵقەتەوە مەمکی قوت و لەش و لاری حەوا سەرنجی قۆستەوە.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは530表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( زریان عەلی 23-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) på 25-06-2022
最近の( شادی ئاکۆیی )によって更新この商品: 07-02-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは530表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,159
書籍 19,170
関連ファイル 96,557
Video 1,317
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.422 秒(秒) !