پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,990
وێنە 105,139
پەرتووک PDF 19,078
فایلی پەیوەندیدار 95,579
ڤیدیۆ 1,260
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
لە ڕێگەی بابەتێکی ڕۆژنامەوانی کوردم ناسی ژان ماری
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە ڕێگەی بابەتێکی ڕۆژنامەوانی کوردم ناسی ژان ماری
کورتەباس

لە ڕێگەی بابەتێکی ڕۆژنامەوانی کوردم ناسی ژان ماری
کورتەباس

ژان ماری پرادیێر ڕۆژنامەنووسێکی فرەنسییە، ئەو لە ڕۆژانی شۆڕشی ئەیلوولدا بە کورد ئاشنابووە و تا ئێستاش پەیوەندی لەگەڵ دۆزی کورد بەردەوامە.

ژان ماری پرادیێر، ڕۆژنامەوانێکی فەڕەنسییە، لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، چەند جارێک سەردانی کوردستانی کردووە و لە نزیکەوە سەرکردایەتیی شۆڕش و پێشمەرگەی کوردستانی بینیوە، ناوبراو لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی کوردستان24دا، وەک شایەتحاڵێک، ئه و چیرۆکانەی سەردەمی شۆڕشی کورد دەگێڕێتەوە، کە بە چاوی خۆی بینیویەتی.

کوردستان24: بەڕێزتان دۆستێکی نزیکی گەلی کورد و شۆڕشەکەین، لەکەیەوە و چۆن ئەو دۆستایەتییە دروستبووە؟

ژان ماری پرادیێر: ئەمە چیرۆکێکی دوور و درێژە، لە سەردەمی شەڕی جەزائیر وەک ئەفسەر لە سوپای فەڕەنسا خزمەتم دەکرد، بە ڕاستی بارودۆخێکی ترسناک بوو، شەڕ بوو دژی خۆپیشاندان و ئازادی و خەڵک، ئیتر لە ساڵەکانی شەستەکاندا لە جەزائیرەوە گەڕامەوە.

ئه و کاتەی گەڕامەوە فەڕەنسا، لە زانکۆی فەڕەنسی دەستم بە وانەوتنەوە کرد، کاتێک ڕۆژنامەکانم دەخوێندنەوە بۆ ئەوەی بزانم چ شتێک دروستە، بابەتێکم خوێندەوە، وەکوو ڕۆژنامەنووسان پێی دەڵێن نهێنییەکانی شەڕ، یاخود پشتگوێخستنی شەڕ، یان بەجێهێشتنی خەڵک، ئەوەش دەربارەی شۆڕشی کورد بوو. بەڵام تەنیا یەک بابەتی بچووک هەبوو، پێویستە بیرت بێت چی شتێک لە شەستەکاندا دروست بوو.

یەکەم: لە تێڕوانینی من وەکوو فەڕەنسییەک لە سەردەمی شەڕی داگیرکاری و کۆتاییهاتنی، جەنەڕاڵ دیگۆڵ هەوڵی دا سەرلەنوێ و دووبارە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا دروست بکاتەوە. جەنەڕاڵ دیگۆڵ دەربارەی کێشەی کورد شارەزایی هەبوو، لەبەرئەوەی چەندین جار لە سووریا لەگەڵ کوردەکان کۆببووەوە. به و پێیەی ئەوکات ناوبراو لە ساڵەکانی سییەکاندا لە سوپای فەڕەنسا ئەفسەر بوو، بەڵام ئەو ناچار بوو بە شێوەی فەرمی هیچ دەربارەی کێشەی کورد نەڵێت. ئەگەر بیرتان بێت حکوومەتی فەڕەنسی ئەوکات، هەوڵی دا سەرلەنوێ پەیوەندی هەبێت لەگەڵ عبدولکەریم قاسم، بەڵام کاتێ ناوبراو لە 14ی تەممووز کوژرا، ئەو کاتە لە فەڕەنسا بۆنەی نیشتمانی بوو.

دووەم: لەو کاتەدا هەموو جیهان، بەتایبەت چەپەکان و ئەوانەشی کە بەشداربوون و پشتگیریی شۆڕشە ناوخۆییەکانیان دەکرد، بۆ شۆڕشی کوبا و شۆڕشی ڤیدڵ کاسترۆ و ڤێتنام زۆر خەمبار بوون و هاوسۆزیان بوون.

ناتوانی بیهێنیتە بەرچاو لە ڤیتنام شەڕ چۆن بوو، هەروەها بارودۆخی قوتابیان لە ئەمریکا و جیهاندا چۆن بوو. ئێمە وەکو قوتابیان دژی شەڕ بووین وهەمیشە گفتوگۆکانمان دەربارەی شەڕ بوو لە ڤیتنام، بەڵام کاتێک قسەت دەربارەی کوردستان دەکرد، هیچ کەس نەیدەزانی و باسکردن له و ناوە، شتێکی نوێ بوو لەو کاتەدا، بەردەوام دەتبیست چیی؟ کوردستان چییە؟ کوردستان کوێیە؟ لە ساڵی 1966، شۆڕشی کۆرزۆڤڵ لە چین لەگەڵ (ماو تسی تۆنگ) ڕووی دا، هەموو قوتابییە گەنجەکان، بەتایبەتی گەنجە چەپەکان ماویان خۆشدەویست، هەروەها چەندین کەلوپەل و تیشێرتی تایبەتی وەکو چینییەکانیان لەبەر دەکرد.

ڕۆژێکیان بابەتێکی زۆر سەرنجڕاکێشم دەربارەی بێدەنگیی دونیا لەسەر کوردستان خوێندەوە، دواتر وتم دەبێت زیاتر بزانم، لە پاشاندا بڕیارم دا بچم بۆ کوردستان، بۆ ئەوەی تێ بگەم بۆچی خەڵکی کورد شەڕ دەکەن. پرسیارم لەخۆم دەکرد: ئایا ئەمە شەڕی ناوخۆی خۆیانە، یان شەڕی عەرەبە لە دژی کورد؟ ئایا ئەم شەڕە سیاسییە، یان ئایينییە؟ بۆیە نەمدەزانی. لەو کاتەدا ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی (ڕۆنیۆ مەریۆس) سەردانی کوردستانی کردبوو، ڕێک ساڵی 1965 بوو، ناوبراو لە شەڕی هەندرێن وەکوو شایەتحاڵێک بوو، ئەو شەڕەی لە نێوان سوپای ئەوکاتی عێراق و پێشمەرگە لە ناوچەی ڕواندز ڕووی دابوو، واتە ئەو شوێنەی پێی دەوترێت شاخی هەندرێن.

کاتێک ڕۆنیۆ مەریۆس گەڕایەوە فەڕەنسا، بابەتێکی نووسی و لەگەڵ کتێبێک بە ناوی (کوردستان یان نەمان)، کتێبەکە دەربارەی پێشمەرگە و بابەتی ديکه بوو. هەروەکوو ڕۆمانێک وا بوو، ڕۆمانی شەڕ. بۆیە منیش بڕیارم دا بچمە کوردستان و هەندێک بابەتی جیددی بنووسم، دیارە ئەوکات گەنج و هەرزەکار بووم.

بەڵام چۆن دەتوانم بچمە کوردستان؟ بۆ ئه و مەبەستە نامەیەکم بۆ ڕۆژنامەیەک نووسی و پرسیارم کرد، ئایا ئێوە کەسێک دەناسن بتوانێت هاوکاریم بکات بۆ ڕێکخستنی گەشتێک بۆ کوردستان؟ ئینجا ناوونیشانێکیان پێ دام ئەمیر کامەران بەدرخان، کە لە پاریس دەژیا. من لەوکاتەدا کارم بۆ پەیمانگای دەروونیی زانکۆی تولوز دەکرد و بروانامەی دکتۆرام وەرگرت، بەڵام تا ڕاددەیەک کاتی ئەوەم هەبوو لەناو گرێبەستی کارکردنەکەمدا و گرێبەستەکەشم بەرە و تەواوبوون دەچوو. دواتر وتم ئێستا من دەستم بەتاڵە و دەتوانم سەردانی کوردستان بکەم و هەرچەندێک پێویست بکات، بمێنمەوە، بەڵام پێشتر چوو بووم بۆ پاریس و هەندێک برادەرم بینی و هەوڵمان دا چی گرنگە لەو گەشتەدا بیکەین، نەک تەنیا سەرکێشی بێت. بۆیە بیرمان کردەوە لەوانەیە ئەگەر هەندێک کەلوپەل و دەرمان لەگەڵ خۆماندا بەرین، بەسوود بێت. وەک هەندێک کەلوپەلی پزیشکیی بۆ خەڵکی کورد، دواتر دوو قوتابیم بینی، ژن و پیاوێک کە لە بەشی پزیشکی دەیانخوێند، برادەری زۆر خۆشەویستم بوون، ئەمه و لەگەڵ برادەرێکی دیکەی فەڕەنسی، ئەو لە بواری میکانیکدا زۆر شارەزا بوو و لەبەر ئەوەی ئێمە هیچ پارەمان نەبوو، تەنیا ئۆتۆمبێلێکی کۆنی بچووکمان نەبێت، کە خێراییەکەی تەنیا 60 کیلۆمەتر بوو لە کاتژمێرێکدا، لەکاتیکدا دەبووایە لە ڕۆژهەڵاتی ئەوڕوپاوە بپەڕینەوە بۆ تورکیا. کامەران بەدرخان پێی گوتین ئێوە ناتوانن ڕاستەوخۆ بۆ کوردستان گەشت بکەن، باشترین چارەسەر بۆ ئێوە ئەوەیە بچنە تاران و لەوێ به و ئۆتۆمبیلە کۆنە بڕۆن. کەسێک دەبینن بە ناوی بەڕێز قاسمی، بەڵام لە ناوەکەی دڵنیا نیم، دواتر بەڕێز قاسمی پێتان دەڵێت چی بکەن.

بەهەرحاڵ، بە ئۆتۆمبیلەکەمان بەڕێکەوتین، بەهێواشی لێمان دەخوڕی و دەنگی ڤڕ و هۆڕی زۆر بەرز بوو، ڕۆژی دواتر کاتژمێر 9 گەیشتینە تاران و لە سنوور پەڕینەوە بەرەو تەبرێز. لە تاران بەڕێز قاسمیمان بینی، وتی دەبێت بۆ چەند ڕۆژێک چاوەڕێ بکەن، له و ماوەیە چەند وشەیەکی فارسیش فێر بووم، وەکوو سبەی و دووبەیانی، چونکە ئەو خەڵکانەی لە دەورمان بوون، هەمیشە وەڵامی پرسیاری ئێمەیان دەدایەوە و دەیان وت، سبەی سبەی, با بزانین چۆن دەبێت سبەی (پاس فەردا) فەردا.. پاس فەردا فەردا... پاس فەردا. ڕۆژێکیان بەڕێز قاسمی پێی وتین پێوسیتە لەسەرتان بچن بۆ بەغدا، بەڵام تەنیا بەیەک ئۆتۆمبێل، چونکە ئێمە دوو ئۆتۆمبێلمان لابوو. پێويستە بچن بۆ بەغدا و دواتر چاوتان بە کەسێک دەکەوێت و ناوونیشانێکی پێ داین. لە شەقامێکی کۆنی بەغدا، کە بازاڕێکی جوانی بەغدا بوو، لەو شوێنە چەندین دوکان و کۆگا و پەرتووک هەبوون، پاشان گەیشتینە ناوەڕاستی بەغدا و دواتر چووینە دوکانی پەرتووکەکان و چاومان بە کەسێک کەوت و پێمان وت، ئێمە لە تارانەوە هاتووین و بەڕێز قاسمی ناوونیشانی جەنابتی پێ داوین. پیاوەکە سەیری کردین و وەڵامی داینەوە و گوتی زۆرباشە. گوتی پێویستە ئێوە کەسێک ببین کە پارێزەرێکی ئۆپۆزیسۆنە و لە هوتێل بەغدایە، ئەو پێتان دەڵێت چی بکەن. هەردوو برادەرەکانم لە کۆی سێ برادەرەکانم دەبووایە بگەڕێنەوە فەڕەنسا، لەبەرئەوەی کاتی زۆرمان بەسەر برد، بەڵام بۆمن ئاسایی بوو، چونکە دەستم بەتاڵ بوو. پزیشکە ژنە قوتابییەکە، کەمێک کاتی زیاتری هەبوو بە بەراورد لەگەڵ ئەوی دیکە، بۆیە لەگەڵ من و کەلوپەلە پزیشکییەکانيدا مایەوە، ئەو پیاوەی لەگەڵ ئێمە بوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکە گەڕایەوە تارا، لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلی خۆم پێشتر لە تاران لە گەراجێکی بچووکدا بەجێ هێشتبوو. پارێزەرەکەی بەغدا ئێمەی بانگهێشت کرد و هەمیشە به من و قوتابییە پزیشکەکەی دەگوت سبەی یەکتر دەبینین، سبەی یەکتر دەبینین، بۆچی؟ چونکە دەزانیت لەو کاتەدا عەبدولسەلام عارف بە ڕووداوی هەلیکۆپتەر کوژراوە، چۆن ڕووی دا، یاخود نا، هیچ کەس نەیدەزانی چۆن بووە. دواتر براکەی ئەو، عەبدوڵڕەحمان زۆر لاواز بوو، زۆر شەرمن بوو، بووە شوێنگرەوەی براکەی، گفتوگۆی نهێنی لە نێوان دیبلۆماتکارانی کورد و دیبلۆماتکارانی بەغدا هەبوو کە لە شاخەکانەوە و لە نزیک ناوچەی ناوپردان هاتبوون.

ڕۆژێکیان کە لە هوتێلێکی گەنجان دەمامەوە، لەبەرئەوەی ئێمە ئەوکات زۆر هەژار بووين، ئای خوایە، نامەیەکم بۆ هات، تێیدا نووسراوە کاتژمێر 6ی بەیانی ئامادە بن، تەنیا خۆتان و جانتاکانتان و.... هیتر. گوتم زۆر باشە، کاتژمێر شەشی بەیانی، موحسین دزەیی گەیشت و لەگەڵ پێشمەرگەکان کە کڵاشنيکۆفیان هەڵگرتبوو. بیرمە بە ئۆتۆمبێلێکی مارسیدیس بوو، دواتر وتی سڵاو، چۆنن؟ من لەناوپردانەوە هاتووم، دەبێت ئێستا بگەڕێمەوە بۆ ناوپردان، لەگەڵ مندا وەرن، گوتمان زۆر باشە، سوپاس.

بە ئۆتۆمبێلەکە بەڕێکەوتین، بەڵام لەژێر چاودێریی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی گەورەدا بووین و لە دوامانەوە دەهات، ئیتر نازانم بۆ پاراستنی ئێمە بوو، یان بۆ چاودێریکردنمان هاتبوو. نازانم بۆچی و بە دیاریکراوی، دوو ڕۆژ دواتر گەیشتینە سەر سنوور. ئەوکات دوو سنوور هەبوو لە نێوان کوردستانی سەربەخۆ و کوردستانی عێراق، ئەو بەشەی داگیر کرابوو، لەلایەن سوپای عێراقەوە کۆنتڕۆڵ دەکرا. یەکەم گرووپی سەربازیی کە بینیم، هاوشان لەگەڵ پێشمەرگەی چەکدار بێنە بەرچاوت، چەکداری عەرەب بوون و کۆمۆنیست بوون. موحسین دزەیی بۆمی ڕوون کردەوە و گوتی تۆ دەزانی ئێستا لە کوردستان شۆڕش هەیە و پێشوازیی لە هەموو خەڵکێک دەکەین کە دەیەوێت بۆ ئازادی لە عێراق تێ بکۆشێت؟ هاوشانی ئەوان، شیعە، کۆمۆنیست، کریستیان، جووەکان و هیتر هەبوون.

یەکەم شت کاری تێکردم، کوردستان وڵاتێکە و بەدوای سەربەخۆیيدا دەگەڕێت، وڵاتێکی سەربەخۆ و ڕێزگرتن لە هەموو کەس. دواتر لە ڕێگایەکی بچووکەوە چووینە ناوپردان. ناوپردان ناوچەیەکی بچووک، هاوشێوەی لادێ بوو، لە گەڵاڵە نزیک بوو، کە ئەم ناوچەیە زۆرتر گرنگ بوو. ناوپردان بنکەی سەرەکیی کەی دی پی (پارتیی دیموکراتی کوردستان) بوو، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە لە بواری هەواڵگریی خزمەت دەکەن، لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە. بەخێرهاتنمان لێ کرا، عیسمەت شەریف وانلیش لەوێ بوو، بیرمە وەکوو من پانتۆڵێکی سپی و بلوزێکی شینی لەبەر بوو. ئەو بە فەڕەنسی قسەی دەکرد، هەستم بە شۆک کرد، خەڵکی دیکەش لەوێ بوون، ئەوان زۆر بەخشندە بوون، زۆر زۆر، بەم مامەڵە و ڕەفتارەیان زۆر کاریان تێ کردم. بەهۆی کوالێتیی ڕێکخستنەوە هەمووان لە بارودۆخێکی زۆر خراپ دەژیان، بۆ نیوەڕۆ برنجمان هەبوو لەگەڵ هەندێک پارچەی ڕووەکی. بیرمە وەکوو تەماتە و شلەیەک بوو، زۆر شل بوو، وا دیار بوو خراپ نەبوو، هەندێک جار ماسی هەبوو، بۆچی؟ چونکە لەو دەورەبەرە ماسی هەبوو.

لەگەڵ ئەفسەرێکی پێشمەرگە بووم، هەندێک جار کاتێک فڕۆکەکان بۆمبیان دەخسته خوارەوە و نەدەتەقین، ئەو لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی دیکە، بۆمبەکانیان پووچەڵ دەکردەوە و تەقەمەنی ناویان دەردەهێنا. هەرچەندە بارودۆخەکە زۆر مەترسیدار بوو، بەڵام کارەکەیان سەرسوڕهێنەربوو. بیرمە ئەفسەرێکی هەواڵگریی لەوێ بوو، دەمویست بزانم کورد تا چ ئاستێک زیرەکن، ئەو ئەفسەرە هەواڵگرییە هەندێک شتی پێکەنیناوی پێ گوتم. ئه و کە لە تۆمارکردنی ئەو نامانەی لە بەغداوە دەهاتن، شارەزا بوو، گوتی: سوپاس کە عێراقی زۆر گەمژەن، چونکە لەو نامە نهێنییانەدا هەمیشە ناوی مەلا مستەفا بارزانیان دەهێنا، ئێمە دەمانزانی دواتر کۆدی نهێنی بدۆزینەوە. ئەگەر شارەزایيت لە کۆدی نهێنی هەبێت، ئەوا تێدەگەێت لەمن.

دواتر منی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی جەنەڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی ببینم، زۆر هەستێکی خۆشم هەبوو، بە ئۆتۆمبێلێکی جێب ڕۆیشتین، لەبەرئەوەی جەنەڕاڵ بارزانی لەناوپردان نەدەژیا، چونکە جێگایەکی زۆر مەترسیدار بوو، جۆرێک لە بنکەی سەرەکی تایبەتی هەبوو، کە لە سنووری ئێران زۆر دوور نەبوو.

لەوکاتەدا کوردستان جیا کرابووەوە، هاوشێوەی دوورگەیەک بوو، لەلایەک ئێران کە هەندێک جار یارمەتی کەی دی پی دەدا، لەبەرئەوەی ئێران کێشەی لەگەڵ سووریا و تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکه هەبوو، لەلایەکەشەوە دیکەوە سووریا و تورکیا. وەکوو دەشزانیت، حکوومەتی تورکیا هەرگیز لەگەڵ کورد میهرەبان نەبووە. زۆر سەرسوڕهێنەر بوو، دەبینی ژیان لە شاخەکان و لەگەڵ بارودۆخی زۆر خراپدا و چەند کەلوپەلی سەربازیدا، چەند سەختە. من لە سوپای فەڕەنسا ئەفسەر بووم، بۆم دەرکەوت کە بەشێک لەو چەک و تەقەمەنییانە، هی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیی بوون، وەکو ڕادیۆ و چەکی ڕەشاش. ئەوان چەکی ڕەشاشیان لە بازاڕی نێودەوڵەتی دەکڕی و لە ڕێگای نهێنییەوە دەیانهێنایەوە. کورد لەوکاتەدا زۆر زۆر هەژار بوو، بیرمە ئەوکات ڕۆژێک پێشمەرگەیەک پێی گوتم: ئێستا زۆرباشە کە برنج دەخۆین، هەندێک جار چامان دەخواردەوە، بەڵام چەند ساڵێک پێش ئێستا، ئێمە نانمان هەڵدەگرت و دەمانپاراست، بۆخۆمان نا، بەڵکوو بۆ داهاتوو. چونکە بۆ هەڵگرتنی چەکی ڕەشاش لەسەر شاخەکان، زۆر گرنگ بوو.

دکتۆر مەحموود عوسمانم بینی، ئەو بەشێکی کارەکانی سیاسی بوو و بەشێکی دیکەیشی کاری پزیشکی بوو و لەناو نەخۆشخانە کاری دەکرد. لەوکاتەدا هەندێک شتی سەرنجڕاکێش هەبوون کە بیزانیت، هەروەها پزیشکێکی عەرەبم بینی پەنابەر بوو، کە لەگەڵ پێشمەرگە لە نەخۆشخانە کاری دەکرد . پێی گوتم زۆر سەرسوڕهێنەرە، چۆن پێشمەرگەکان بریندار دەبن و بە خێرایی چارەسەر دەکرێن، بەڵام بەندکراوانی عێراقی چارەسەریان بۆ ناکرێت، لەوانەیە زۆر بەهێواشیی چارەسەر بکرێن، ئەمەش دەزانی لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە؟ لەناو مێشکی پێشمەرگەوە، یان لە ورە و مەعنەویاتەوە سەرچاوەی گرتووە؟ ئەوان زۆر بەهێز بوون، ئەوان دەیانزانی بۆچی شەڕ دەکەن و چیان دەوێت، ئەمەش یارمەتی لەشی ئەوانی دەدا، بۆ دووبارە زیندوبوونەوە بۆ شۆڕشی کورد.

کوردستان24: یەکەم جار سەردانی کوردستانتان کرد کەی و لە کوێ بوو؟

ژان ماری پرادیێر: یەکەم سەردانم بۆ کوردستان لە مانگی تەممووزی ساڵی 1966 بوو، کۆتایی پایيز و سەرەتای زستان بوو. یەکەم جار لە ناوپردان بووم، دواتر زۆر بەختەوەر بووم، لەبەرئەوەی کاک سامی عەبدولڕەحمان ڕۆژێک پێی گوتم حەز دەکەیت لەگەڵ من بێیت؟ دەمەوێت سەردانی هێزەکان بکەم، دەبێت هەندێک پارە بدەمە پێشمەرگە، چونکە پێشمەرگەکان پێویستیان بە پارە بوو بۆ خێزانەکانیان. دواتر ئۆتۆمبێلێکمان گرت، هەندێک جار جێب، یان لۆری، بۆ سەردانیکردنی ئەو شوێنانەی ئازاد کرابوون، بە دیاریکراوی لەبیرم نییە، لەبەرئەوەی سەردانی شارە گەورەکانمان نەدەکرد، بەڵام ئێستا کە گەڕامەوە بۆ کوردستان، بينيم ئێوە شاری زۆر گەورەتان هەیە. ئێمە پێشتر لەگەڵ پێشمەرگە لە لادێکان و سەر شاخەکان بووین، هەندێک جار لە لادێیەکەوە دەپەڕینەوە بۆ ئەوی ديکە، بەڵام هەندێک لە لادێکان لەلایەن سوپاوە داگیر کرابوون. شتێکی سەرنجڕاکێشم له بیرە، سامی شتێکی پێ دام، بەڵام پێش ئەوەی ناوپردان بەجێ بهێڵین، پێشمەرگە یەکپۆش بوون و جلی پێشمەرگایەتیان لەبەر بوو، منیش وەکوو پێشمەرگە، جلی ئەوانم لەبەرکرد لەگەڵ جەمەدانی. هیچ کەس، هیچ سیخوڕێک، یان حکوومەت نەیاندەتوانی من بناسنەوە، کە من کەسێکی فەڕەنسیم. بیرمە کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک پێشمەرگە بە لادێیەکدا تێپەڕ دەبووین، کە ئەوکات جۆرێک لە ئاگربەست هەبوو، ئەوەی جێگای مەترسیی زۆر بوون، جاشەکان بوون، جاشەکانی ساڵی 1965، تۆ وشەی جاش دەزانی؟ وایە؟ جاش... جاش.

جاشەکان ئەو کوردانە بوون لەلایەن حکوومەتەوە پارەیان پێ دەدرا، بۆ ئەوەی لە دژی پێشمەرگە شەڕ بکەن. لەوکاتەدا بۆچی سوپای عێراق جۆرێک بێدەنگیی پێوە دیار بوو؟ بە ڕەسمی بێدەنگیان پێوە دیار بوو، جاشەکان هەندێک جار هێرشیان دەکردە سەر پێشمەرگە، ئەو گرووپە بچووکانە زۆر ترسناک بوون، لەبەرئەوەی وەکوو لە یەکێک لە وێنەکاندا بینیت، ئێمە ژمارەمان لەگەڵ کاک سامی، نزیکەی 10 پێشمەرگە یان 12 پێشمەرگە بووین، هەمیشە پێکەوە دەگەڕاین، هیچ شتێکی زیاتر نەبوو، هەندێک جار لە گرووپی دیکەی پێشمەرگە نزیک دەبوینەوە، ئەوانیش دەهاتنە ناو گرووپەکەی ئێمەوە.

کوردستان24: بەڕێزتان چەند جارێک لە کاتی شۆڕشی ئەیلوولدا سەردانی کوردستان و پێشمەرگەتان کردووە و سەرکردایەتیی شۆڕشتان بینیوە؟

ژان ماری پرادیێر: بەڵێ، هەر زۆر، هەندێک شت هەیە پێویستە پێت بڵێم. ئەوکات زۆر کاتم هەبوو، هیچ کەسێک وەک کۆریای باکوور، یان وڵاتانی دیکە نەبوون، بە دوای من بکەوێت و بەهیچ شێوەیەک پرسیار لەمن بکات و پێم بڵێت ئەوە بکە و ئەوە مەکە. بۆ یەکەم جار عیسمەت شەریف وانلی وەرگێڕی من بوو، لەگەڵ ئەودا چووینە لادێیەک، دوای ئەوە پرسیارم لە خەڵک دەکرد، چی گرنگە بۆ تۆ؟ هەستی تۆ چۆنە؟ تۆ چۆن بیر دەکەیتەوە؟ ئایا دەربارەی داهاتوو چۆن بیر دەکەیتەوە؟ بەم شێوەیە، ئەوان دەیان گوت تەنیا سەربەخۆیی و ئازادی. دوای ئەوە هەندێک لە ئەندامانی بنکەی سەرەکیی پێشمەرگە دەیانتوانی بە ئینگلیزی قسە بکەن، لەبەرئەوەی عێراق لەلایەن سوپای بەریتانیاوە داگیر کرابوو و بۆ ماوەیەکی زۆر بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتی بەریتانی، هەر لەبەر ئەمەش بوو خەڵکێکی زۆر بە ئینگلیزی قسەیان دەکرد، ئەمەش زۆر ئاسان بوو بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ یەکدی. واتە هەمیشە هەندێک کەس هەبوون بە ئینگلیزی قسە بکەن.

یەکەم جار هەندێک شتم لە زیندانەکانەوە بیستبوو، کە زۆر سەرسوڕهێنەربوون و زۆر کاریان لێم کردبوو، بەڵام لەوکاتەدا هەموو ئەو خەڵکانەی لەوێ بوون، بێدەنگ بوون. مەبەستم ئەوەیە بڵێم بە شێوەیەک ڕەفتاریان نەدەکرد کە زاڵبن، نەخێر، خەڵک بە شێوەیەکی ئاسایی قسەیان دەکرد. کوڕێکی گەنجی بارزانی، کە ناوی ئیدریس بوو، هەروەها مەسعود، زۆر بێدەنگ و سەرقاڵ بوون. بارودۆخەکە ئارام بوو، ئەوکات جۆرێک لە یەکسانی هەبوو، ئەگەر لەگەڵ سەرکردە چەپەکانی ئەوکات، مەبەستم ڤیدل کاسترۆ، یان ماو تسی تۆنگ و هەندێک سەرکردەی ديکە بەراوردت بکردایە، بارزانی کەسێکی زۆر سادە و بێدەنگ بوو. قسەی دەکرد بێ ئەوەی هاوار بکات، یان ڕیکلام بکات. چەند جارێکی کەم و هەندێک ڕستەی دەگوت، دەزانی بۆچی کاتێک لە سەرەتادا دوای ئەوەی پرسیارت لێ کردم، پێکەنیم؟ ئەوکاتە من زۆر هەرزەکار بووم و هەندێک شتم دەربارەی دەروونزانیی شەڕ، توندوتیژی و تیرۆریزم و ئەوانه دەزانی، تەنانەت جێبەجێکردن وشەیەکی فەڕەنسییە، وەکوو پێیان دەگوت دەروونزانیی شەڕ، دواتر پرسیارم لە بارزانی کرد، بۆچی ئێوە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام نادەن؟ وەکوو چۆن فەلەستینییەکان تەقینەوە و ئاگریان لە فڕۆکەکان بەردەدا، بە بۆمب هێرشیان دەکردە سەر سەفارەتەکان و بەو شێوەیە؟ لە وەڵامدا بارزانی گوتی: ئەمە باش نییە، ئەمە ڕەوشتی ئێمە نییە، لەبەرئەوەی خەڵکی بێتاوان دەکوژرێت. بۆیە من نامەوێت ئەوە بکەم، پێویستە بەرگریی لە وڵاتەکەم و لە کورد و گەلی کورد بکەم، پێویست ناکات هێرش بکەمە سەر کەسانی بێتاوان.

تۆ دەتوانی ئەو بۆچوونە بێنیتە بەرچاوی خۆت، لەو کاتەدا و لە ساڵەکانی شەستەکاندا کەسێک ئەوەت پێ بڵێت. ئەوە سەرسوڕهێنەر بوو، لەبەرئەوەی لە جیهاندا هەمیشە دەمانبینی فەلەستینییەکان هەڵدەستان بە ئەنجامدانی تەقینەوە، یان کوشتنی خەڵک، لە ناویشیاندا خەڵکی بێتاوانیان وەکوو ئامرازێکی سیاسی بەکار دەهێنا و توندوتیژیان ئەنجام دەدا، بەڵام بۆچی بارزانی ئەو ئامرازانەی وەک چارەسەر بەکار نەدەهێنا؟ چونکە ئەو ئامرازانە تەنیا قوربانی لێ دەکەوتەوە و کەسانی بێتاوان دەمردن. چیدیکە زیاتر هەیە بیڵێم؟ ئا بیرم کەوتەوە، ئەو هەندێک شتی پێ گوتم سەرسوڕهێنەربوون. گوتی: من تێناگەم بۆچی فەڕەنسا پشتگیریی ئێمە ناکات، کە وەکوو تێکۆشەر دەجەنگێین؟ لەبەرئەوەی ئێمە تێدەکۆشین و مافی خۆمانە، بۆیە پێویستە فەڕەنسا پشتگیریی ئێمە بکات، بەڵام وەکوو خۆت دەزانی، سیاسەتی نێودەوڵەتی بە هیچ شێوەیەک لەسەر ئەمە بونیاد نەنراوە.

دواتر کاتێک لە ساڵی 1969 گەڕامەوە کوردستان، لە جارانی پێشتر زۆر زیاتر مامەوە، له و ماوەیە گرێبەستێکم بەدەست گەیشت، به و پێیەی ستافی بڵاوکراوەیەکی گرنگی ئەو سەردەمە دەیانویست ئەو ڕووداوانە بڵاو بکەنەوە، کە لەبیرەوەریی بارزانیدا هەبوون. چونکە پێشتر بە بڵاوکراوەکەم ڕاگەیاندبوو، کە بارزانی زۆر زانیاری لایە دەربارەی سیاسەتی نێودەوڵەتی، هی پێش جەنگی دووەمی جیهانیی و ماوەی دواتریش، واتە دوای جەنگ لە ئێران و کۆماری مەهاباد، ئەمه و لەگەڵ هی سەردەمی ڕووسیا، کاتێک کە لە ڕووباری ئاراس وەکوو پەنابەر پەڕینەوە و لە ڕووسیا مانەوە، هەروەها هی ماوەی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان. بۆیە ئەگەر بارزانی ڕازی بوو هەموو ئەو شتانەمان پێ بڵێت، ئەمە دەبێتە بابەتی پەرتووکێکی زۆر سەرسوڕهێنەر لە بارەی شۆڕشی کورد، بەڵام کاتێک گەڕامەوە ناوپردان و ئه و شتەم بە کاک سامی و دکتۆر مەحموود عوسمان و ئەوانی دیکە گوت، بارزانی ڕەتی کردەوە قسە بکات، لەبەرئەوەی بارزانی ئاگاداری لەسەر زۆرێک لە نهێنییەکان هەبوو، درکاندنی ئەمەش بۆ ئه و باش نەبوو، لەبەرئەوەی لەوکاتەدا شۆڕشی کوردی لاواز بوو، ئەگەر هەر شتێکی بۆ میدیا و ڕۆژنامەکان گوتبا بە زیان بۆی دەشکایەوە. دەنا ئەو زۆر شتی دەربارەی شای ئەوکاتەی ئێران و عەرەبەکان دەزانی، ئەو دەربارەی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی دیکه شارەزا بوو . بەتایبەتیش کە لەوکاتەدا هەموو وڵاتان هەوڵیان دەدا بارزانی بکوژن، تەنانەت بارزانی کاتێک خەڵکی بیانیش دەچوونە لای، زۆر دڵخۆش و ئاسوودە نەبوو، چونکە ناوبراو گومانی هەبوو ئەو کەسە سیخوڕ بێت و کار بۆ سەنتەرێکی هەواڵگریی نێودەوڵەتیی وەکوو ئیسرائیل، یان کەی جی بی بکات، بۆیە هەمیشە ڕەتی دەکردەوە بۆ میدیا قسه بکات، ئەوکات هەستێکی لەم جۆرەم بۆ دروست بوو و لە دۆخەکە تێگەیشتم.

کوردستان24: ئەگەر ئەو ڕۆژانە بەبیر بهێنیتەوە، باس لەچی دەکەیت؟

ژان ماری پرادیێر: حەز دەکەم پێت بڵێم، گەر بتەوێت دەربارەی بارودۆخی کورد لە 1975 قسە بکەم باشە؟ دوايین سەردانم بۆ لای بارزانی 1972 بوو. لە ساڵی 1972 لە بەغدا هاوسەرگیریم کرد، کاک سامی شایەتی هاوسەرگیرییەکەم بوو، ئەوکات لە زانکۆی ئيستانبول وانەم دەگوتەوە، پاشان گەڕاینەوە بۆ ناوپردان بۆ لای بارزانی، حەزم کرد ژنەکەم بە بارزانی بناسێنم، لەبەرئەوەی چەندین جار دەهاتم و دەچووم بۆ کوردستان وهەندێک کات زۆر دەمامەوە، هەندێک کاتیش کەم. هەندێک جار گونجاو نەبوو، بۆیە هەر لە بەیروت، یان لە تاران دەیانگەڕاندمەوە. دەزانی ئەوکات سیاسەتی دونیا بەرامبەر کورد بەرز و نزم دەبووەوە؟ شەڕ، ئاشتی، ئاگربەست.. شەڕ، ئاگربەست، شەڕ. دۆخەکە بەردەوام بەم شێوەیە بوو. ئەو کاتەی هەوڵ مدەدا بچمە کوردستان، هیچ کات دڵنیایی نەبوو کە ڕێگەم پێ دەدرێت لە سنوور بپەڕمەوە، یاخود نا. ساڵی 1975 لە تورکیا و بە دیاریکراویش لە زانکۆی ئیستانبۆل خەریکی کاربووم، دواتریش چوومە ئەمەریکای باکوور بۆ ئۆرۆگوای، بەڵام هەمیشە هەوڵم دەدا لە پەیوەندی بمێنمەوە لەگەڵ کوردەکان، دیارە ئەوەش ئاسان نەبوو، وەلێ دواجار دواتر بڕیارم دا بگەڕێمەوە کوردستان. لە زستانی 1975، دەوروبەری ساڵی 1974 و 1975 بوو، بەڵێ زستانی 1975 بوو، چوومەوە لای کامەران بەدرخان و پێم گوت دەمەوێت بچمەوە کوردستان. بەدرخان گوتی زۆر باشە و کێشە نییە، بڕۆ بۆ لای ئەو پیاوەی لە ئەڵمانیا دەژی و ئەو پێت دەڵێت چی بکەیت. دواتر ئەو پیاوە پێی گوتم سواری فڕۆکە ببە و بڕۆ بۆ تاران، لە تاران فڕۆکەیەک هەبوو وەستا بوو، بۆ من نا، بەڵکوو بۆ ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەریتانی، کە ڕاستەوخۆ بۆ ڕەزاییە دەفڕی، لەو کاتەدا ناوی ڕەزایيە بوو، وا بزانم ئێستا ناوی ئورميەیە. دواتر لە ڕەزايیە ئۆتۆمبێلێکمان گرت و بەڕێکەوتین و گەیشتینە کوردستانی عێراق. زۆر پێم سەیر بوو، زۆر لۆریم دەبینی, لۆری سەربازیی لە ئێرانەوە لە سنوور بەرەو عێراق دەپەڕینەوە، سندووق و زۆر شتی دیکەیان بار کردبوو، سوپاس بۆ خودا هیچ وێنەیەکم نەگرت، چونکە زۆر ئاگاداری خۆم بووم، دەمزانی زۆربەی ئەو شتانە لە ئێرانەوە دێن.

لە ساڵی 1969 بوو، کاتێک لە سنووری ئێران بۆ عێراق دەپەڕیمەوە، هەندێک شتی پێکەنیناوی هەبوون، لەبەرئەوەی پێشمەرگە لەسەر ڕێگە منیان هەڵگرت و لە ئێران لەسەر ڕێگا سواری جێبێک بووم، کەسێک پێی گوتم، دەبێت خۆت بە جەمەدانی دابپۆشی، گوایە تۆ بە ڕەسمی پێشمەرگەی و بریندار کراویت و لە نەخۆشخانەیەکی ئێرانەوە دەتگوازینەوە. منیش گوتم ئۆکەی. پێیان گوتم بێدەنگ بە و نابێت هیچ قسەیەک بکەیت، ئەگەر دەستگیر کراین پێویستە بە ئێرانییەکان بڵێین کە تۆ پێشمەرگەیت، منیش گوتم زۆر باشە. بیرمە ئەو پێشمەرگەیەی لەگەڵم بوو ناوی سيزار بوو، کاک سيزار، بەڵام جێبەکە زۆر زۆر خراپ بوو هەر تەکانمان دەدا و هەڵدەبەزینەوە، هەندێک جار دەچەقی، نزیکەی کاتژمێر 9 بوو بە ڕێگادا دەڕۆیشتین، ڕێگایەکی بەناوبانگ بوو کە لەلایەن ئەندازیارێکی سکۆتلەندییەوە دروست کرابوو، دواتر لەناکاو گرووپێک لە سوپای ئێرانیمان بینی، کە چاودێریکەربوون و لەبەردەم ئێمەدا وەستان. زستان بوو و ئۆتۆمبێلەکە لۆری بوو و بە قوڕ داپۆشرا بوو، پاشان کاک سيزار پێی گوتم ئای خوایە، ئێمە چەند بێ بەختین، پێویستە بە خێرایی لێ بخوڕین، ئەگەر ئەوان ئێمەیان وەستان، ئەوا زۆر خراپ دەبێت، لەگەڵ جێبەکە و تەکاندانی زۆر و ڤڕەڤڕ، لەناکاو کاتێک بەسەر گردێکدا هەڵدەگەڕاین, جێبەکە وەستا.

کاک سيزار چەندین جار هەوڵی دا، بەڵام هەر ئیشی نەدەکرد، لە هەمان کاتدا گرووپێک لە سوپای ئێرانیمان بيني، بە جێبێکی دیکه، لەگەڵ ئەفسەرێکی ئێرانی ڕێک لە ناوەڕاستی ڕێگەکە وەستا بوون، دیار بوو ئەفسەرە ئێرانییەکە ترسا و ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و ڕێک بەرەو کاک سيزار چوو، هاواری کرد ئەوە چی دەکەیت؟ پێویستە ئێمە لەم ڕێگایەوە پێبپەڕین، ئەوانەی دوای من هەمووان سەربازی چاودێریکەرن. کاک سيزار گوتی سەیرکە، ئۆتۆمبێلەکەم کارناکات، ئیتر چی بکەم؟ دواتر ئەفسەرەکە سەیرێکی کردم و منیش وەکوو ئەکتەرێکی باش بووم، لەوانەیە ڕێک بەم شێوەیەی ئێستا بووم، دواتر ئەفسەرەکە گەڕایەوە لای جێبەکەی خۆی و پاڵی بە جێبەکەی سيزارەوە دا. بەم شێوەیە لە سنووری عێراق پەڕینەوە، لەلایەن سەربازانی ئێرانی چاودێریکەرەوە پاڵمان پێوە دەنرا، بەم شیوەیە گەیشتینەوە عێراق، تۆ بێنە بەرچاوی خۆت لەوکاتەدا ژیان چەند قورس بوو.

کوردستان24: بۆچی وڵاتانی دەوروبەر و ئەوڕوپا ئەگەر هاریکاری شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردیان کردبێت بە شێوەیەک نەبووە کاریگەر بووبێت، ئەو خۆ بەدوورگرتنەی وڵاتان بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟

ژان ماری پرادیێر: وەڵامێکی ئاسان هەیە بۆ پرسیارەکەت، لە هەمان کاتدا وەڵامێکی قورسیشە. یەکەم لەناو مێشکی ئەوڕوپییەکاندا پێیان وابوو بارزانی کەسێکی دەرەبەگە, ئەمەش سەرسوڕهێنەرە, لەبەرئەوەی کۆماری مهاباد ڕاگەیەندرا بوو و لە پێکهاتەیەک لە کوردەکانی ئێران و عێراق. لەو کاتەدا کورد بەسەر چەند گرووپێکی سیاسیدا دابەش کرابوون، تۆ بیرتە وەکوو جەلال تاڵەبانی و ئەوانی دیکە. جەلال تاڵەبانی ئەوکات جامانەی لەسەر نەدەکرد، بەڵکوو وەکوو خەڵکی شۆڕشی کوبییەکان، جلوبەرگی لەبەر دەکرد. ڕۆژنامەنووسێکی ئەوڕوپی پێیوابوو بەڕاستی ئەو بە تەواوی پیاوێکی شۆڕشگێرە، لەبەرئەوەی کاتێک سەیری بارزانیان دەکرد کە جامانەی لەسەرە، بە جامانە ڕەنگ سوورەکەی لەگەڵ پێشمەرگەدایە و زۆر بێدەنگە و هاوار ناکات مارکسیەت و کارل مارکس و لینین، یان ماوتسی تۆنگ، کەچی تاڵەبانی هاواری لەسەر هەموو شت دەکرد و فەڕەنسییە چەپەکانیش حەزیان دەکرد گوێیان لەو وشانە بێت. وەکوو شۆڕشگێرێکی نێودەوڵەتی قسەی دەکرد، ئەمەش لە ڕووی دەروونییەوە زۆر خراپ بوو، چۆن؟ کاتێک دەتەوێت بۆ خەڵکی شی بکەیتەوە، کە شۆڕشی کورد چییە، ڕووبەڕووی دوو شت دەبوویتەوە.

یەکەم: خەڵکی دەیانگوت، ئەمە زۆر گرنگ نییە بۆ میدیاکان و بڵاوکراوەکان. دەیانگوت شتێکی زۆر سەرنجڕراکێش نییە شت دەربارەی کورد بڵاو بکەینەوە، بەڵام پەرتووک دەربارەی ماوتسی تۆنگ؟ بەڵێ سەرنجڕاکێشە، شۆڕشی کولتووری... بەڵێ، بەڵام ئەوە هیچ نەبوو، کاتێک لەبەردەم چەپەکاندا قسەم دەکرد، ئەوان دەیانگوت بەڵێ ئەوە زۆر نامۆیە تۆ پشتگیریی شۆڕشی دەرەبەگایەتی دەکەیت. ئیتر منیش دەمگوت نەخێر، ئەمە شۆڕشی دەرەبەگایەتی نییە، بەڵکوو ئەمە شۆڕشێکی نیشتیمانی و دیموکراسییە، وەلێ وەکو خۆت دەزانیت، گۆڕینی بیرکردنەوەی خەڵک قورسە، ئەمە زۆرگرانە.

دووەم: زیرەکیی کەسەکان، مەبەستم دیبلۆماتکاران، وەکوو سەرۆکی وڵات و ئەوانی دیکە، ئەمەریکییەکان، ساڵی 1975 ئەمریکییەکان و بەتایبەتی کسینجەر گوتی دەتوانین جیهان بگۆڕین، گوتی و ئەنجامی دا، وەکوو ئەوەی ئێستا بەڕێز ترامپ دەیکات، دەزانیت؟ ڕۆژێک ڕەشەکان و ڕۆژی دواتر سپییەکان، دوو ڕۆژ دواتر زەردەکان، ئیتر ئاوا. ناتوانیت باوەڕی تەواوت هەبێت کاتێک لە 1975 کوردستانم بەجێ هێشت، شۆڕشی ڕزگاریخوازی لەڕووی بەهێزییەوە لە چڵەپۆپە دابوو، کاتێک گەیشتمەوە پاریس، ڕێک دوای ڕێککەوتننامەی جەزائیر بوو، ئه و کاتە ئێران و ئەمریکا و حکوومەتی عێراق ڕێککەوتننامەیەکیان لە نێوان خۆیاندا واژۆ کرد، دواتر ئەمریکییەکان گوتیان کوردەکان خواتان لەگەڵ.

دەربارەی فەڕەنساش، فەڕەنسا ئەو کات کێشەی زۆری هەبوو، بەتایبەت کێشەی داگیرکاریی، لەهەموویش سەختتر، هەوڵیان دەدا پەیوەندیی نوێ لەگەڵ ئەو وڵاتانەی بەرهەمی پیترۆڵیان هەیە دروست بکەن، ئەمەش گرنگە. لەو کاتەدا کوردستان دابەش کرابوو، وەکوو دەزانیت ئەوڕوپا هەوڵی دەدا هاوسەنگیی لەنێوان سووریا و ئێران و تورکیا بپارێزێت، تورکیا ئەندامە لە ناتۆ، ئەمەش ئاسان نییە بە فەرمی بیکەیت. پەیوەندیی نهێنی لەوانەیە گونجاو بێت، بەڵام نازانم چۆن؟ لەوانەیە لەلایەن هەندێک حکوومەتەوە پارە درابێتە شۆڕشی کوردی، بەڵام زۆر کەم و بە فەرمی نەبووە، ئەوە تەنیا ئێستا لەبەر مەترسیی تیرۆریزم و گۆڕانکاری، هاوکاری دەکرێن، بەڵام دەبینی لە سووریا ئەمریکییەکان کوردەکان بەجێ دێڵێت و دەڵێ کوردەکان خواتان لەگەڵ.

کوردستان24: دوای نسکۆ ڕاتان چۆن بوو و چ هەڵسەنگاندنێکتان هەبوو؟

ژان ماری پرادیێر: هەوڵم دا هەندێک کار بکەم، یەکەم لەبەرئەوەی زۆر نیگەران بووم. بیرمە 1975 و پێش ڕێککەوتننامەکە، پێشمەرگە کوردەکان لەسەر شێوەی جەنگی کۆن، شەڕیان دەکرد. واتە چەکدارە کوردەکان ئامادە نەبوون لەسەر شێوەی شەڕی پارتیزانی، بجەنگن، وەکوو کارکردنی شانە نهێنییەکان لەناو شاردا، کە ڕاستەوخۆ شەڕ دەکەن. بیرمە ساڵی 1974 کاتێک لە کوردستان بووم، بە شەو لە نزیک ناوپردان بۆ شوێنێکی دیکە دەڕۆیشتم، کاتێک سەیرمان دەکرد، چەکی زەبەلاح لەلایەن ئێرانەوە درا بوو بە کورد و ئەوانیش سوپاسگوزار بوون، بەڵام لەوکاتەدا زانیم گونجاو نییە تێک بشکێنرێن، ئەمە بۆ کوردستان نەدەگونجا. دواتر ساڵی 197 چوومە مهاباد و لەگەڵ قاسملۆ، دەربارەی بزووتنەوەی کوردەکان لە ئێران قسەمان کرد. کاک سامی و چەند کەسی دیکەم بینی، پاش ئەوەی چاوم بە هەندێک هاوڕێی ديکەی کورد کەوت، زانیم خەڵکی کورد، بەتایبەت سەرکردە کوردەکان، زۆر شارەزا بوون. دوای شەڕی عێراق کە لەلایەن بۆش و هاوەڵەکانی ئەنجام درا، ئەمریکییەکان پرسیاریان لە بارزانی کرد، بەوەی دەبێت هەموو ئەو چەک و تەقەمەنی و تانک و چەکە قورسانەی لایانەهەیە بۆ ئەمریکییەکانی بگەڕێننەوە، گوتیان ئێستا شەڕ تەواو بووە، بێزەحمەت ئەوەی پێتان دراوە، بۆمانی بگەڕێننەوە، بەڵام بارزانی گوتی نەخێر، لای خۆمان دەیانپارێزین.

بڕاشکاوییەوە دەڵێم، لەبەر چەند هۆکاریک ئێستاهەست دەکەم داهاتوو قورستر دەبێت، بەڵام دڵنیا بن سەردەکەون. ئومێد دەکەم کوردستان جۆرێک لە یەکگرتوويیان هەبێت لە ڕووی سیاسییەوە، تەنانەت ئەگەر بۆچوونی سیاسیی جیاوازیش، یان شتی دیکهش هەبێت، بەڵام پێکەوەیی و دیدگا زۆر گرنگە، لەمن تێ دەگەیت؟

کوردەکان خەڵکانێکن ئازادییان دەوێت، بەڵام هەندێک جار سەربەخۆیی دەبێتە هۆی دابەشکردن و لەتبوون، بۆیە پێویستە پارێزگاریی لە کولتووری خۆت بکەیت، ئەمه و بەبێ ئەوەی هەوڵی جیاکاری بدەیت و پێکەوە کار بکەن. ڕاستییەکەی پێویستە کوردستان گەشە بکات، سەرەتا لە خزمەتگوزارییە سروشتی و سەرەتایيەکان، لە زەوی و ڕێگاوبانەکان و باخچەکان و چەند کەرتێکی دیکە، پێموایە بەم شێوەیە، کوردستان دەتوانێت ببێت بە دەرگایەک بۆ جیهان.

کوردستان24: قسەیەکت هەبێت وەک دوا وتەی ئەم دیدارە کە پێت خۆش بێت ئاماژەی پێ بکەیت و لە پرسیارەکاندا نەبووبێت؟

ژان ماری پرادیێر: ئەمە زۆر گرنگە بۆ ئەم نەوەی تازە و بۆ خەڵکی ئێستاش، هەمیشە مێژووی خۆیان، شەڕ و تێکۆشانەکانیان لەبیریاندا بمێنێتەوە، هەموو ئەو قوربانیانەی داویانە، ڕەفتارە جوانەکانیان، ڕەوشتبەرزیی هەموو ئەو کوردانەی ئه و ماوەیە بۆ یەکگرتوویی شەڕیان کرد. بەراستی زۆر سەرم سوڕمابوو لە کوردستان، لەبەرئەوەی هەستم دەکرد ئەمە نیشتیمانی ئازادییە، ئازادیی ئایینی، ئازادیی جێندەری و یەکسانیی لەنێوان پیاو و ژن، ڕێکخستنەکانیان، خۆشەویستیان بۆ وڵاتەکەیان، خۆشەویستیێکی زۆر لەسەر شێوە کۆنەکە، بۆچی؟ لەبەرئەوەی دەبینی لە هەموو جیهان خەڵکی ڕەفتاری جوانیان لەدەست داوە، سەیرکە.. (بە پێکەنینەوە)، ناتوانم لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن بڵێم، بەڵام کاتێک دەبینی ئەو بارودۆخەی لە چین هەیە، ئایا ئەمە دیموکراسییە؟ نەخێر، ئەمە جۆرێکە لە خەون، هەندێک خەڵک وەکو فەڕەنسییەکان کێشەی زۆریان هەیە، بەڵام کاتێک دەڕوانیتە ڕابردوو، هەندێک کات هەبووە دەگونجێت پێکەوە کار بکرێت و جیاواز بیربکەنەوە، ئیتر بەم شێوەیە.

ئەگەر ئێستا سەیری کوردستان بکەیت و بە 50 ساڵ پێش ئێستا بەراوردی بکەیت، دواتر دەڵێیت ئای خوایە گیان، وەکوو لاس ڤیگاس وایە، ئۆتۆنۆمی، ئابووریی ئۆتۆنۆمی، ئابووریی سەربەخۆ، دەزانیت هەندێک جار شۆک دەبم کاتێک دەزانم هەندێک بەروبوومی ڕووەکی لە تورکیاوە دێن، ئینجا بە خۆم دەڵێم چی؟

دەمەوێت چیرۆکێکی خۆشت بۆ بگێرمەوە. ئەو وێنەیەی دەربارەی عارف، مەبەستم عەبدولڕەحمان عارفە، کاتێک سەردانی کوردستانی کردبوو و گفتوگۆی تایبەتی لەگەڵ بارزانی کردبوو، زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسە عەرەبەکان، یان کامێرامانەکان دەچوون بۆ کوردستان، وەکوو گەنج جلوبەرگیان لەبەر دەکرد، لەسەر ڕووبارەکان، یان لەبەردەم درەختەکاندا وێنەیان دەگرت. بیرمە کاتێک وێنەی ڕووباریان دەگرت، پێم گوت بۆچی؟ وتی دەتوانیت هۆکارەکەی بدۆزیتەوە بۆ؟ لەکاتی ئاگربەست، بەشێک لە کوردستان وا دەردەکەوت وەکو وڵاتێک لە هاویندا کە خێزانەکان لە بەغداوە بۆ بەسەربردنی ڕۆژێکی خۆش لە کەشوهەوایەکی خۆش و پاکدا دەهاتنە کوردستان. به و شێوەیە بوو، بەڵام نابێت ئەوەمان بیر بچێت، بەهۆی بۆمبی ناپاڵمەوە، هەندێک درەخت و سەرچاوە سرووشتییەکان سووتێنرا بوون، زۆرێک لە خانووەکانیش بۆمباران کرابوون و خەڵکێکی زۆریش کوژرا بوون و ببوونە قوربانی.[1]
ئەم بابەتە 467 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.kurdistan24.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-11-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 22-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 467 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
خۆپاراستن لە زیانی تیشکە ناووکی یەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-ژان گوژۆن پەیکەرتاشی فەڕەنسی مەزنی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
گفتوگۆیەک لەگەڵ مەقام زانی کورد (حەمە درێژ)
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
مەترسی یەکانی کارەباگرتن و جۆرەکانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شانۆگەری ی ئەنتیگۆنا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,990
وێنە 105,139
پەرتووک PDF 19,078
فایلی پەیوەندیدار 95,579
ڤیدیۆ 1,260
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
خۆپاراستن لە زیانی تیشکە ناووکی یەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-ژان گوژۆن پەیکەرتاشی فەڕەنسی مەزنی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
گفتوگۆیەک لەگەڵ مەقام زانی کورد (حەمە درێژ)
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
مەترسی یەکانی کارەباگرتن و جۆرەکانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شانۆگەری ی ئەنتیگۆنا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.844 چرکە!