پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,689
پەرتووک PDF 19,154
فایلی پەیوەندیدار 96,432
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مەلا مستەفا بارزانی کاری کردووە کە کورد وەک سیمرخ لە خۆڵەمێشی خۆیەوە ژیان دروست بکاتەوە
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیمساعیل بێشكچی

ئیمساعیل بێشكچی
K24- هەولێر:

لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان24، ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و کۆمەڵناسی تورک و دۆستی گەلی کورد باس لە سەردەمی هەلگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و چیرۆکی چۆنیەتی چەکەرەکردنی بڵێسەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە ساڵی 1961 هەر لە زاخۆوە تا دواخاڵی خاکی کوردستان لە باشوور دەکات و ئاماژە بەوەش دەدات، کە چۆن دەنگوباسی ئه و شۆڕشە لە باکووری کوردستانیش دەنگی دایەوە و ئه و شۆڕشە چ کاریگەرییەکی لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش هەبوو.

لە هەڤپەیڤینەکەدا بێشکچی وەڵامی چەند پرسیارێکی کوردستان24 دەداتەوە و سەرەتا باس لە چۆنیەتی گەیشتنی دەنگوباسی شۆڕشی ئەیلول بۆ تورکیا دەکات، دواتر باسی ئه و دۆخە سەختە دەکات، کە مەلا مستەفا بارزانی شۆڕشی تێدا بەرپا کرد و ڕۆڵی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەدی بارزانیش له و بڕگەیەدا زەق دەکاتەوە.

هاوکات باس له و دژایەتییەش دەکات، کە وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی بەرامبەر بەر شۆڕشی گەلی کورد هەیانبوو، هەر له و چوارچێوەیەشدا باس لە سەردەمی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد دەکات.

هەر لە وەڵامی پرسیارەکاندا ئه و سیاسەتمەداری تورکە باس لە کاریگەری جوگرافیا و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی کوردستان لەسەر شۆڕشی کوردستان دەکات، کە چۆن دوای گەڕانەوە لە بەغدا، مەلا مستەفا بارزانی بە پشتبەستن بە خەڵکی کوردستان خەبات و بەرخودانی کرد.

ئیسماعیل بێشکچی ئاماژە بە کاریگەری وڵاتانی دراوسێش لەسەر دۆزی کورد دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، کورد له و سەردەمەدا هیچ پاڵپشت و پشتیوانێکی نەبوو و بۆ ئه و مەبەستەش بەراوردێک لەنێوان دۆزی کورد و فەلەستین دەکات، کە لەڕووی پشتیوانییەوە چەندە جیاوازن، بەڵام هەرگیز کورد ئامادەی خۆبەدەستەوەدان نەبووە.

سەبارەت بە گۆڕینی دیدگا و ئاراستەکەشی بەرامبەر بەکورد، بێشکچی چیرۆکێکی ڕاستەقینەی خۆی لە سەردەمی سەربازیدا دەگێڕێتەوە، کە ئەوەی بە چاوی خۆی بینیوە، تەواو جیاواز بووە لەوەی کە لە تورکیا لەبارەی کوردەوە بۆی گێڕدراوەتەوه، بۆ ئه و مەبەستەش ئاماژە بە سەروسەربردەیەک دەکات و لە ناوەڕۆکی ئەم هەڤپەیڤینەدا هەموو وردەکاریەکان دەخاتەڕوو.

ناوەڕۆکی هەڤپەیڤینەکەی کوردستان24، لەگەڵ ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و کۆمەڵناسی تورک و دۆستی گەلی کورد:

1- بۆ یەکەمجار چۆن دەنگوباسی شۆڕشی ئەیلوولی کوردستان لە ساڵی 1961 بەئێوە گەیشت؟

ئيسماعيل بێشکچی:

من لە ساڵی 1983 لە گەڤەڕ سەرباز بووم. ئەوکات تێکۆشانی مەلا مستەفای بارزانی لەئارادابوو. ئێمەش لەسەر سنوور بووین. هەر لەگەڵ دەستپێکردنی ئه و خەباتە، تورکیاش یەکینە سەربازییەکانی لەسەر سنوور بەهێزکردبوون. بۆ نموونە چەند هێزێکی پیادەی لە بارەگاکانی بلیس، مووش و ئەرجیش ڕەوانەی سەر سنوور کردبوو، بۆ ئەوەی یەکینە سەربازییەکانی لەسەر سنوور بەهێز بکات. من لە لیوای بلیس بووم و لە هاوینی ساڵی 1963ێش لە گەڤەڕ سەرباز بووم. ئەوکات زۆر زانیاریم لەبارەی کوردەوە نەبوو، بەڵام خەباتی ئەوان ڕوون و ئاشکرا بوو و لەبەرچاو بوو.

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق کوردی ئه و ناوچانەی بۆردومان دەکرد. هەندێک جاریش ئه و بۆمبانەی فڕۆکە جەنگییەکان هەڵیدەدان، بەر گوندەکانی سەر سنووری گەڤەڕ دەکەوتن. هەروەها ئەوکات ململانێیەک لەنێوان کورد و کوردیشدا هەبوو. بۆ نموونە ناوچەی برادۆست بەرهەڵستی مەلا مستەفا بارزانییان دەکرد و شەڕ لەنێوانیادا هەبوو، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی لەمشێوەیەش هەبوو. بەشێک له و برادۆستیانە بەهۆی ئه و شەڕ و ململانێییە بەره و گەڤەڕ کۆچیان کرد، واتا وەک پەنابەر خۆیان بە تورکیا سپارد. لە خاکی شێخ ڕەشیدی برادۆستی... ئەوکات دۆخێکی لەمشێوەیەش لەئارادا بوو. لەلایەکی دیکەوە بەردەوام تورکیا فەرمانی ئەوەی دەکرد، کە خاکەکەی وەک ڕێڕەوێکی هاتووچۆ بەکارنەهێنرێت. چونکە لە ساڵی 1947ەوە ئه و ناوچەیە وەک دەرچەیەک بەکاردەهات. لە ساڵی 1947 واتا سەردەمی مەهاباد مەلا مستەفا لەگەڵ یەکینەکانی چووبووە ئێران، دواتریش لەوێوە بەره و یەکێتی سۆڤیەت چووبوو. ئه و گەشتەش لەرێگەی گەڤەرەوە ئەنجامدرابوو. تورکیاش فەرمانی بە هێزەکانی کردبوو، کە یان دەبێت مەلا مستەفا بارزانی دەستگیر بکەن، یانیش ڕێگە بە گەشتێکی له و شێوەیە لە ناوچەکە نەدەن.

شۆڕش لە 9ی ئەیلوولی 1961 دەستیپێکرد و لە ساڵی 1963شدا خەبات و تێکۆشان بە شێوەیەکی توند بەردەوام بوو. من له و باوەڕەدام کە ئەوکات کوردانی ئه و ناوچەیە بەشێوەیەکی نهێنی زۆر هاوکاری بارزانییان کرد. خوێ، شەکر، گۆرەوی و سووتەمەنیان بۆ دەنارد.

هەروەها ئەوکات دەوڵەتی تورکیا وێنەی مەلا مستەفا بارزانی لەناو هۆزەکانی ناوچەکە بڵاوکردبووەوە. ئەویان وەک کەسێکی داواکار نیشان دەدا و دەیانگوت، هەر کەسێک ئه و دەستگیر بکات و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیای بکات، خەڵات دەکرێت. ئەوکات زانیارییەکانم لەبارەی کوردەوە کەم بوون، بەڵام به و جۆرەش من خۆمم ڕادەستی بیروباوەڕی دەوڵەت نەکردبوو.

2- شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1961 لە سەدەمی شەڕی سارد دەستیپێکرد. هەڵسەنگاندنی ئێوە بۆ ڕابەرایەتی مستەفا بارزانی چییە، کە توانیی لەناو هاوکێشە و یارییە سیاسییە هەرێمایەتی و جیهانی ئه و سەردەمە شۆڕش بەرپا بکات و مامەڵە بکات:

ئیسماعیل بێشکچی:

هەڵبەتە پێویستە ئێمە ئاوڕێک لە پشت پەردە مێژووییەکەی بدەینەوه؛ ساڵی 1920 لە سەردەمی جەماعەتی میللەتان پارچەکردنی کورد و پارچەکردنی خاکی کوردستان زیانێکی زۆری بە کورد و کوردستان گەیاند. سیاسەتی ئه و سەردەمیش بە هاوکاری دوو وڵاتی گەورە و میتینگەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەبرا. بۆ کورد دۆخێکی زۆر سەخت بوو. وەک ئەوە وابوو کە ئێسقانی مرۆڤێک لەیەک جیا بکرێنەوە یانیش مێشکی مرۆڤێک پان بکرێتەوە، ئه و سیاسەتانەش کاریگەریەکی له و شێوەیەی لەسەر کورد کردووە. ئه و وڵاتانە دەیانویست به و سیاسەتانەی و پارچەکردنی کوردستان، کورد بەیەکجاری لەسەر زەوی بسڕنەوە، بۆ ئەوەی کۆتایی بە بوونی ئەوان بهێنن. بەتەواوی لە دۆخێکی له و شێوەیەدا کە هێرش و سیاسەتی زۆر قورس لەسەر سەری کورد پیادە دەکرا، مەلا مستەفا بارزانی کاری کردووە کە کورد (وەک باڵندەی سیمەرخ) جارێکی دیکە لە خۆڵەمێشی خۆیەوە ژیان بۆخۆی دروست بکات. مەلا مستەفا بارزانی ڕۆڵێکی لەوشێوەیەی گێڕاوە. هەڵبەت دەبێت ئێمە له و پرۆسەیەدا لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی ڕۆڵی کەسایەتییەکانی دیکەش لەبیر نەکەین.

پێویستە ئێمە شێخ عەبدولسەلام و شێخ ئەحمەدیش وەک پێشەنگی ئه و پرۆسەیە دەستنیشان بکەین و مەلا مستەفا بارزانیش وەک بەردەوامیپێدەری ئه و پرۆسەیە نیشان بدەین. لە ساڵی 1947 کۆماری مەهاباد ڕووخێنرابوو و لەگەڵ قازی محەمەد گەلێک بەڕێوەبەر و سیاسەتمەداری کورد دەستگیرکرابوون. له و سەردەمەدا مەلا مستەفا بارزانی بۆ دیاریکردنی ئایندەی کورد دەچێتە تاران، بۆ ئەوەی له و بارەیەوە قسەر لەگەڵ شا بکات. بەر لەوەی دیدار لەگەڵ شا ئەنجام بدات، دامەزراوەیەکی هەواڵگری ئێران لەگەڵ شێخ ئەحمەد بارزانی دەکەوێتە پەیوەندی. هەواڵگری ئێران بە شێخ ئەحمەد بارزانی دەڵێت: چەکەکانتان دانێن و لە هەمەدان جێگیر بن. شێخ ئەحمەد بارزانیی بێ ئەوەی بیر له و داواکارییە بکاتەوە، یەکجار وەڵامی ئێران دەداتەوە دەڵێت: ئێمە چەکەکانمان دانانێین و بە هیچ شێوەیەکیش لە هەمەدان جێگیر نابین. کاتێک بەفر تاوایەوە و ڕێگاکان کرانەوە ئێمە دیسان دەگەڕێینەوە باشوور. ئێوە دەتانەوێت چ لە مەلا مستەفا بارزانی و هاوڕێکانی بکەن ئێوە ئازادن. زۆر مەلا مستەفا بارزانی دیکە لەناومان هەن. دوای ئه و بڕیارە یەکلاکەرەوەیە مەلا مستەفا بارزانیش دەگەڕێتەوە ناو هێزەکانی کورد.

دوای ئەوە گەشتەکەی بەره و یەکێتی سۆڤیەت دەستیپێدەکات. هەڵبەت چوون بەره و خاکی یەکێتی سۆڤیەتیش پرۆسەیەکی گرنگ بوو . ئەوکات ژیانی کوردانی یەکێتی سۆڤیەتستان ژیانێکی پەنابەرێتی نەبوو. ئه و ژیانی ئەوان بەندایەتی لەسەر خاکە. له و سەردەمەدا کورد لە ئازەربایجان دەربەدەر کراون. زیاتر لە 50 پێشمەرگە کە لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی بوون بەره و ئاسیای ناوەڕاست گوازرابوونەوە. لە ساڵی 1948 بەداخەوە ژیانی ئەوان لەوێ ژیانێکی پەنابەرێتیش نەبوو، بەتەواوی بەندایەتییەک بوو، کە پەیوەست بوو بە خاکەوە. باشبوونی ژیانی کورد لە یەکێتی سۆڤیەت دوای مردنی ستالین واتا لە ساڵی 1952 و 1953ەوە دەستپێ دەکات. دوای ئه و ساڵانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سۆڤیەتیستانەوە لە مۆسکۆ خانوویەک بۆ مەلا مستەفا بارزانی دابین دەکرێت. ئیدی مەلا مستەفا بارزانی ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە و زۆربەی دیدارەکانی لەگەڵ هاوەڵەکانی له و خانووە ئەنجام دەدات. دوای مردنی ستالین کورد هەندێک خۆیان ئامادە دەکەن و ئاگاداری یەکتر دەبن و دێنەوە لای یەک.

لە ساڵی 1958 دوای ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی لە عێراق، مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ 500 پێشمەرگە دەگەڕێتەوە عێراق و بەمەش هەم لە مێژووی کوردستان و هەمیش لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات. ئه و سەردەمە گەلەک گرنگە. چونکە کاریگەری ئه و گەڕانەوەیە نەک تەنیا لەسەر کوردستان، بەڵکو کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و تورکیاش دروست دەکات. دۆزی کورد وەک هۆکارێک لە بنچینەی هەموو کودەتا سەربازییەکانی تورکیادا بوونی هەیە. واتا بۆ ئەوەی ئه و شکستەی عێراق لەسەر دەستی مەلا مستەفا بارزانی خواردوویەتی لە تورکیا ڕوونەدات، ئه و کودەتایانە ڕوویانداوە: کودەتای 7ی گوڵانی 1960، کودەتای 12ی ئاداری 1971، کودەتای 12ی ئەیلوولی 1980 و کودەتای 28ی شوباتی 1997، هەموو ئه و کودەتایانەش بۆ ئەوە بوون، کە کاریگەری ئەوەی لەسەر دەستی مەلا مستەفا بارزانی لە عێراق ڕوویاندابوو لە تورکیا دووبارە نەبنەوە، واتا بۆ ئەوەی لە کوردستانی باکووریش هەمان شت ڕوونەدات ئه و کودەتایانە ڕوویاندابوو. من له و باوەڕەدام کاریگەرییەکانی ئەمە زۆر گەورە بوون.

بەر لەوە من باسی خانووەکەی مۆسکۆڤام کردبوو. ئەوێ بۆ کورد و کوردستان پێگەیەکی زۆر گرنگی پێزانینە. من له و باوەڕەدام کە پێویستە کورد هەوڵ بۆ کڕینی ئه و خانووە بدەن. چونکە ئه و خانووە بۆ کورد گەلێک گرنگە.

بە بڕوای من هەم مەلا مستەفا بارزانی و هەمیش بارزانییەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارگەری زۆر گەورەیان دروستکردووە. بۆ نموونە لە تورکیا هۆکاری کودەتاکان هەر کورد بوون و هەروەها خەبات و تێکۆشانی مەلا مستەفا بارزانی لە باشوور دەستپێکردن بوو. بەڵام بەداخەوە نە بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی تورکیا، نە سیاسەتی تورکیا، نە چاپەمەنی تورکیا و نە زانکۆکانی تورکیاش بە هیچ شێوەیەک لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە نەکردووە. وێڕای ئەوەی کە هۆکاری هەموو کودەتاکان کورد و دۆزی کورد بوو، بەڵام هیچ کامێک له و دامەزراوانە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئه و بابەتە نەکردووە. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە، کە کورد هەمیشە ڕەتکراونەتەوە، بە زوڵم و ستەمکاری پەستان و فشار دەخرێتە سەریان. لە پرۆسەیەکی له و شێوەیەدا بۆ ئەوەی کورد بە هیچ شێوەیەک نەهێنە پێشەوە، سیاسەتی تورکیا، چاپەمەنییەکەی و زانکۆکانی هیچ کات گرنگییان به و بابەتە نەداوە و تا ئێستا لێکۆڵینەوەیەکیشیان له و بارەیەوە نەکردووە. کاتێک پرسیار لەبارەی هۆکارەکانی کودەتای 27ی گوڵان دەکرێت، دەڵێن: ئەوکات خوێندکاران ڕاپەڕیبوون، زیان بە سیستەمی دەوڵەت گەیشتبوو و سیستەمێکی نوێ نەیدەتوانی دابمەزرێت، بۆیە کودەتا کرا. بەڵام ڕاستییەکەی وا نییە. دۆزی کورد و کوردستان لە بنچینەی ئه و کودەتایەدا بوونی هەیە، بەتایبەتیش بۆ ئەوەی ئه و خەباتەی لە باشووری کوردستان نەگوازرێتەوە بۆ باکوور ئه و کودەتایە ئەنجامدرا. هەڵبەت مەلا مستەفا بارزانی کەسایەتییەکی بە تەنها نییە. دەبێت بارزانییەکان لە پرۆسەیەکدا هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت. پرۆسەکە لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی، شێخ ئەحمەد بارزانی و تا مەلا مستەفا بارزانییەوە سەرچاوەی گرتووە، پرۆسەیەکی گرنگە. هەورەها من وەک کەسایەتی پڕ بە دڵ یادی عەبدولسەلام بارزانی، شێخ ئەحمەد بارزانی و مەلا مستەفا بارزانی دەکەمەوە.

ئیسماعیل بێشکچی بە جلی کوردییەوەئیسماعیل بێشکچی بە جلی کوردییەوە
3- جوگرافیا و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی کوردستان چ کاریگەرییەکی لەسەر شۆڕشی کوردستان هەبووە؟ چەندە لە خزمەت سەرخستن یان بارقورسکردنی شۆڕشی کوردستاندا بووە؟

ئیسماعیل بێشکچی:

لە ساڵی 1961، مەلا مستەفا بارزانی لە بەغدا دەگەڕێتەوە. لە ساڵی 1958 ئەگەری پەیمانێک هەیە. چاوەڕێ دەکرا لەگەڵ حکومەتی بەغدا و عەبدولسەلام قاسم پەیماننامەیەک هاتبایە ئاراوە. بەڵام ئەمە ڕووینەدا، لەسەر ئەمە مەلا مستەفا بارزانی لەبەغدا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان، لەسەر ڕێ و ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری بەردەوامی بە خەبات دەدات. دۆخێکی له و شێوەیە هەیە: مەلا مستەفا بارزانی لە 1961 ڕێپێوانێک لە بارزانەوە تا زاخۆ دەستپێ دەکات، بۆ ئەوەی بزانێت کە خەڵک بۆ خەبات و تێکۆشانەکەی پشتیوانییەکی چۆن دەکات، بۆ ئەوەی بزانێت تێڕوانینی خەڵک بۆ ئه و خەبات و تێکۆشانە چییە. بەڵام مەلا مستەفا بارزانی هیچ جۆش و خرۆشێک و ئومێدێکی لە خەڵک نەبینیوە.

کاتێک مەلا مستەفا بارزانی لە زاخۆ دەیەوێت ئاشکرا بکات کە خەڵک بۆ تێکۆشان ئامادە نییە، لە باکوور گۆیی (مەبەستی عەشیرەتی گۆییە) دەڵێن: ئێمە و چەکەکانمان ئامادەین کە بەشداری و پشتیوانی تێکۆشانەکەت بکەین و پشتگیری لە تۆ بکەین. دواتر گۆیی بەشداری ئه و خەباتە دەبن و مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ بەشداریکردنی گۆییان لە زاخۆوە بەره و بارزان ڕێپێوانێک دەکات. لەکاتی گەشتەکەیان ژمارەی بەشداربووان هەر لە زیادبووندا بووە. دوای پشتگیری گۆییەکان گەلێک کەس بەشدارییان له و گەشتەدا کردووە. دواتر لە بارزانەوە بەره و سلێمانی ڕێپێوانێک ساز دەکرێت. ئه و ڕێپێوانە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی دیکە قەرەباڵغتر بوو. شۆڕشی 9ی ئەیلوول به و شێوەیە دەستیپێکردووە. واتا پرۆسەی بەشداریکردنی خەڵک به و شێوەیە بوو. بەڵام سەرەتای سەردەمی ئه و پرۆسەیە کورد چەکێکی زۆری بەدەستەوە نەبوو. له و پرۆسەیەدا هیچ هاوکارییەکی کورد نەکرابوو. واتا لە دەستپێکی ساڵی 1960 و ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکاندا هیچ کەسێک یارمەتی کوردی نەدابوو. دواتر زانیمان کە ئیسرائیل لەڕێگەی ئێرانەوە چەند هاوکارییەکی زۆر بچووکی پێشکەش کردووە، بەڵام ڕژێمی ئیدارەی ئێران واتا شا، نەیدەهێشت ئه و هەموو هاوکارییانە بگەنە دەستی کورد. بۆ نموونە ئیسرائیل 10 تفەنگی دەنارد، بەڵام ئێران دوو تا سێ دانەی له و تفەنگانەی بۆ کورد دەنارد و ئەوانی دیکەی بۆ خۆی دەهێشتەوە.

تێڕوانینی شا لەبارەی کوردەوە به و شێوەیە بوو: کورد با لە دژی عێراق بن بەڵام هەرگیز با سەرنەکەون. هەر بۆیەش ئه و هاوکارییە کەم و بچووکانەی لە ئیسرائیلەوە بۆ کورد دەهاتن، لەبەر ئێران بە تەواوی نەدەگەیشتنە دەستی کورد. من له و باوەڕەدام کە ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر خەڵک و شۆڕشی ئەیلوول دروست کرد.

دیدارێکی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئیسماعیل بێشکچیدیدارێکی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئیسماعیل بێشکچی
4- ڕۆڵ و کاریگەری وڵاتانی دراوسێی کوردستان چییە؟

ئیسماعیل بێشکچی:

بێگومان کاریگەری ئەوان گەلێک زۆر بوون، بەڵام دەبێت مرۆڤ ئەوە باش بزانێت، ئەوکات یەکێتی سۆڤیەت و ئەمەریکاشی لەگەڵ هیچ کەس پشتگیری لە کورد نەکرد. هیچ هێزێک نەبوو لەپشتی کورد بێت و پشتیوانی لە کورد بکات. یەکێتی سۆڤیەت، ئەمەریکا، وڵاتانی ئەوروپا، فرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیاش لەناویان هیچ وڵاتێک پشتگیرییان لە کورد نەکرد. هەر لەخۆیەوە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوژمنی کوردن. تورکیا، عێراق، ئێران و سووریا هەموویان دوژمنن. واتا کورد لە دژی دوژمنایەتییەکی له و شێوەیە گەورە خۆڕاگر بووە. ئەمە وەک ئەوەی فەلەستین نییە. تەنیا یەک دوژمنی فەلەستین هەیە ئەویش ئیسرائیلە. بەڵام هەموو وڵاتانی دەوروبەر؛ میسر، عەرەبستانی سعوودیە، عێراق، ئێران، سووریا و هەموویان پشتگیری فەلەستینیان دەکرد. بەڵام پشتگیرییەکی له و شێوەیە لەکورد نەکراوە. کورد هەمیشە بەتەنیا بوون. بێگومان پشتگیری ئیسرائیل گرنگە، بەڵام تا ئێستا نە کورد و نە ئیسرائیلیش هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ئه و پشتگیرییە بڵاونەکردووەتەوە.

هەموو وڵاتانی عەرەب ئەگەر خۆشەویستییان بۆ فەلەستین هەبێت یان نەبێت، بەڵام دەیانەوێت لەڕووی ماددییەوە بەناچاری هاوکاری فەلەستین بکەن. لە بوارەکانی سیاسی و دیپلۆماسی یارمەتی بدەن. 22 وڵاتی عەرەب، 57 وڵاتی ئیسلامی کە پەیوەستن بە کۆنفرانسی ئیسلامی، چ لەڕووی سیاسی یانیش دیپلۆماسییەوە یارمەتی فەلەستین دەدەن. هاوکارییەکی له و شێوەیە هیچ کات پێشکەش بە کورد نەکراوە. بەپێچەوانەوە وڵاتانی ئیسلامی، وڵاتانی عەرەب لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یارمەتی هاوکاری ئه و وڵاتانەیان کرد کە لە دەوروبەری کوردن، بۆ ئەوەی شکست بە تێکۆشانی کورد بهێنن.

5- جاری یەکەم چۆن دیدگای ئێوە لەبارەی کورد گۆڕا؟

ئیسماعیل بێشکچی:

لە قەرس لە ئارپاچای عەرداخانێ سەربازێکی کورد هەبوو. کاتێک زانیمان سنوورمان تێپەڕاندووە. لە هەر کیلۆمەترێکدا لەسەر سنوور گاشەبەردێک هەبوو. بەڵام ئەمە زۆر ڕوون نەبوو. ئێمەش نەمانزانی کە سنوورمان بەزاندووە. نزیکەی 400 بۆ 500 مەترە ئێمە سنوورمان بەزاندووە. ئەوکات پێشمەرگەیەک گوتبووی: ئێرە هەرێمی ئێوە نییە. منیش لە قسەکانی ئه و پێشمەرگەیە تێنەگەیشتبووم. ئەوکات سەربازی ئارپاچایی مۆڵەتی وەرگرت بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکات و کردی. ئەوکات من هەستم بە شتێک کرد. له و سەردەمەدا لە ئەنقەرە دەیانگوت: کورد هیچ نینە، زمانی ئەوان هیچ نییە، کوردێکی ئەوبەری چیا لە زمانی کوردەکەی ئەوبەری دیکەی چیاکە تێناگات. دواتر من هەستمکرد کە کوردی هەرێمی ئارپاچای و کوردی هەرێمی بارزان کە 700 کیلۆمەتریان لەنێوانە، زۆر بەباشی لەیەکتر تێگەیشتن و زۆریش باش قسەیان کرد. ئه و ڕووداوە لە ژیانی مندا پێگەیەکی زۆر گرنگ دەگرێتەوە. چونکە ئەوکات ئینکار و ڕەتکردنەوە هەبوو، دادگا، زانکۆ و میدیا هەموویان کوردیان ڕەت دەکردەوە و زمانی کوردییان ئینکار دەکرد و دانیان پێدا نەدەنا. بۆیە بە کوردی بە کوردی لێکتێگەیشتنی دوو کورد کە 700 کیلۆمەتر لەیەکەوە دوورن گەلێک گرنگ بوو بۆ شکستی سیاسەتی ئینکارکردن و ڕەتکردنەوەی کوردیش وردەکارییەکی زۆر گرنگ بوو.[1]
ئەم بابەتە 541 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.kurdistan24.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-09-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 22-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ەوە لە: 22-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ەوە لە: 22-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 541 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.182 KB 22-06-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,689
پەرتووک PDF 19,154
فایلی پەیوەندیدار 96,432
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!