پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,311
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
نەدین مایێنزا: دۆخی ئەو شوێنانەی سووریا کە تورکیا داگیری کردوون وەکو خەلافەتی داعشە
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەدین مایێنزا

نەدین مایێنزا
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو شوێنانەی داگیرکاریی تورکیای تێدایە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بارودۆخێکیان دروستکردووە وەک بارودۆخی خەلافەتی داعش.

نەدین مایێنزا، سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بێستوون عوسمان باسی ئازادیی ئایینی لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان کرد.

نەدین مایێنزا ئاماژە بەوە دەدات، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕاپۆرتی تایبەتیان لەسەری هەیە، کە چەندین کاری ناشرین و خراپیان لەلایەن میلیشیا ئیسلامیستەکانەوە کراوە کە تورکیا پشتیوانییان دەکات. بەتایبەتیش بەرامبەر ژنانی هەندێک لە کەمینە ئایینییەکان.

سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی باسی ژنێک دەکات و دەڵێت، لەسەر سنووری نێودەوڵەتیی تورکیا و سووریا هەندێک ژنم ناسی کە هەڵاتبوون، بەڵام دواتر گەڕابوونەوە بۆ ئەوەی ئەندامانی خێزانەکەیان بدۆزنەوە، لەوێ دەستگیرکرابوون. یەکێکیان بە دەستگیرکەرەکانی گوتبوو ئێزدییە، پێی وابوو ئەوە یارمەتیدەدات و دەیسەلمێنێت پەکەکە نییە، بەڵام زۆر خراپتر مامەڵەی لەگەڵدا کرابوو. نینۆکی دەرهێنرابوو، دەستدرێژیی سێکسییان کردبووە سەری و چەندین جێگەی برینی بە جەستەوە بوو

سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی دەڵێت، کولتووری یەکدی قبووڵکردن و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان زۆر سەرنجڕاکێشە و زۆر سەختە بتوانی بەراوردی بکەیت بە بەشەکانی دیکەی عێراق کە تووندترن قبووڵکردنی ئایینیی تێدا کەمترە.

دەقی هەڤپەیڤینی نەدین مایێنزا لەگەڵ ڕووداو:

رووداو: تۆ لە ڕۆژئاڤا بوویت و یەکەم کەس بوویت کە مێزگردی نێودەوڵەتیی ئازادیی ئایینی ڕێکبخەیت لە ڕۆژئاڤا. دەتوانیت باسی ئازادیی ئایینیم لە ڕۆژئاڤا بۆ بکەیت؟ بەتایبەتی باسی ئەو موسڵمانانەم بۆ بکەیت کە بەم دواییانە بوونەتە کریستیان؟

نەدین مایێنزا: لە ڕۆژئاڤا کولتوورێکی سەرنجڕاکێش و گرنگیی پێکەوەژیان و قبووڵکردنی ئایین و ئیتنیکی یەکدی و بێگومان جێندەری یەکدیش هەیە، تەنانەت ڕێگەپێدراوە خەڵک ئایینەکەی خۆیشی بگۆڕێت، ئەمە لە ناوچەکەدا زۆر نایبینین، کەنیسە هەیە تایبەتە بەو کەسانەی ئایینی خۆیان گۆڕیوە و بوونەتە کریستیان، کە مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵگەی دیکەی جیاوازدا دەکەن و بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت وەک هەر کەنیسەیەک یاخود کۆمەڵگەیەکی دیکەی کریستیان.

رووداو: ئەمەش بووەتە ئاراستەیەکی نوێ؟ بەتایبەتی دوای داعش، ڕاستە؟

نەدین مایێنزا: ڕاستییەکەی یەکەم جارمە من بیبیستم، بەڵام زەحمەتە بتوانم بەدڵنیاییەوە دەستنیشانی بکەم، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەبیستین کە خەڵک ئایینی خۆیان دەگۆڕن، بەڵام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کەمێک جیاوازە، لەبەرئەوە نموونەی زیاتر دەبینیت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

رووداو: دەتوانیت کەمێک باسی گوندە ئێزدی و کریستیانەکانم بۆ بکەیت لەسەر سنوورەکان، بەتایبەتی لەسەر سنووری نێودەوڵەتیی تورکیا و سووریا، دەمانبینی هەندێک لەو گوندانە بە داگیرکاریی تورکیا زیانیان بەرکەوتبوو، چی بەسەر دانیشتووانی ئەو گوندانەدا هات کە زۆریان لێکرا گوندەکانیان بەجێبهێڵێن؟ ئایا لە شارەکانی دیکەدا دەژین؟ ئەی بارودۆخیان چۆنە؟

نەدین مایێنزا: ڕاستە، هێشتا سەتان هەزار کەس شوێنی خۆیان بەجێهێشتووە لە ناوچەی داگیرکاریی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەبارەی ئەوانەشی کە لە شوێنی خۆیاندا ماونەتەوە، چەندین ڕاپۆرت لە دەزگا سەربەخۆکان و ڕێکخراوەکان بڵاوکراونەتەوە و تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕاپۆرتی تایبەتیان لەسەری هەیە، کە چەندین کاری ناشرین و خراپیان لەلایەن میلیشیا ئیسلامیستەکانەوە کراوە کە تورکیا پشتیوانییان دەکات. بەتایبەتیش بەرامبەر ژنانی هەندێک لە کەمینە ئایینییەکان ئەنجامدراوە؛ چەندین بەسەرهات هەن، بەسەرهاتی تۆقێنەر... بۆ نموونە لێرەش، هەندێک ژنم ناسی کە هەڵاتبوون، بەڵام دواتر گەڕابوونەوە بۆ ئەوەی ئەندامانی خێزانەکەیان بدۆزنەوە، لەوێ دەستگیرکرابوون. یەکێکیان بە دەستگیرکەرەکانی گوتبوو ئێزدییە، پێی وابوو ئەوە یارمەتیدەدات و دەیسەلمێنێت پەکەکە نییە، بەڵام زۆر خراپتر مامەڵەی لەگەڵدا کرابوو. نینۆکی دەرهێنرابوو، دەستدرێژیی سێکسییان کردبووە سەری و چەندین جێگەی برینی بە جەستەوە بوو. بەڕاستی ئێمە بارودۆخێکی زۆر خراپی ئەو کەمینە ئایینییانە دەبینن کە لەو ناوچەیە دەمێننەوە؛ هەندێک کەسی کریستیان لەسەر پەرستشکردن دەستگیرکراون، بەتایبەتی ئەگەر ئایینیان گۆڕیبێت. هەروەها بەسەرهاتی پیاوێکی پیر هەیە، کە چەند دەیەیەک لەمەوپێش ئایینەکەی گۆڕیوە، بەڵام هەر دەستگیرکراوە، خراوەتە زیندان و ئەشکەنجەدراوە. کەواتە...

رووداو: ئەم کەسانەت ڕووبەڕوو بینی؟

نەدین مایێنزا: بەڵێ یەکدیمان بینی و

رووداو: هەروەها ژنەکەش؟

نەدین مایێنزا: بەڵێ، کەواتە ئەو شوێنانەی داگیرکاریی تورکیای تێدایە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بارودۆخێکیان دروستکردووە وەک بارودۆخی خەلافەتی داعش. بەڵام ئێمە ئەم شتانە نابیستین، چونکە کارێکی گران دەبێت لەسەر کۆمەڵگەی نەتەوەیی، هۆکارەکەشی ئەوەیە تورکیا ئەندامێکی هاوپەیمانیی ناتۆیە. لەبەرئەوە خەڵک بەئاسانی ڕوویان وەردەگەڕێنن و لەبیری دەکەن، بەڵام بەڕاستی کارەکانیان ناشرین و قێزەون بوون. دەبێت بەسەرهاتەکانیان باسبکرێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەسەریان بێتەدەنگ. کردنەئامانجی کەسانی بێتاوان لە ئۆکراینا ئاسایی نییە و نابێت لە سووریاش ئاسایی بێت.

رووداو: سەردانی هیچ یەکێک لەو کەنیسانەت کرد کە ئەو کریستیانانەی لێیە کە ئایینی خۆیان گۆڕیوە لە ڕۆژئاڤا؟

نەدین مایێنزا: بەڵێ، سەردانم کردوون، هەموو جارێک لانیکەم سەردانی یەکێکیان دەکەم، بەڕاستی سەردانێکی جوان بوو، لە یەکێک لەو کەنیسەیانە ڕێکخراوێکی ئیسلامی پێشوازی لێدەکردن بە گوڵەوە، لەبەرئەوە ڕۆژئاڤا کولتوورێکی جوانی هەیە، تێیدا یەکدی قبووڵ دەکەن و هەروەها شتێک هەیە، بەوپێیەی هەموو کەسێک ناتوانێت بچێتە ئەوێ و بە چاوی خۆیان بیبینن... بەڵام لە هەموو ئاستێکی حکومەتدا ئەم پێکەوەژیان و کولتووری قبووڵکردنی ئایینی و ئیتنیکییە چەسپێنراوە، بە شێوەیەک هاوسەرۆکیان هەیە و چەندین گرووپی ئیتنیکی هەیە، هەمووشیان پێکەوە کارکردنیان پێکەوە لە حکومەتدا وا دەکات ئەم کولتوورە لەخۆبگرێت.

رووداو: ئایا ئەم کولتوورە تەنیا لە کۆمەڵگەی کوردیی ڕۆژئاڤا هەیە؟ یاخود کولتوورەکە تەشەنەی کردووە بۆ ناوچەکانی دیکەی زۆرینەعەرەب، وەک ڕەققە، ئیدلیب و شوێنەکانی دیکە؟

نەدین مایێنزا: بەڵێ، ئەم کولتوورە تەشەنەی کردووە بۆ شوێنەکانی دیکەش، چەند ڕۆژێکم لە شارەکانی وەک ڕەققە، تەبقە، منبجدا بەسەربرد، هەر بەڕاستی ئەم شێوازی حکومەتەیان لە بنەوە دامەزراندووە، بە شێوەیەک هەموو ئایینەکان بەشێکن لێی. هەڵبەت لەو شوێنانەشی کە زۆرینە موسڵمانن، تەنیا کریستیان یاخود ئێزدی لێ نییە بەزۆری، بەڵکو تورکمانیش هەن، لەگەڵ ئێزدی و کریستیانەکاندا بەشێکن لە حکومەت و قبوڵوکراون و پێشوازییان لێدەکرێت.

رووداو: با بێینە سەر باشووری کوردستان، پێم وابێت مانگی کانوونی دووەم سەردانی کوردستانت کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیراندا کۆبوویتەوە. دەتوانیت کەمێک باسی هەرێمی کوردستانم بۆ بکەیت؟ هەروەها باسی ئازادی، مەبەستم ئازادیی ئایینیم بۆ بکەیت لە وڵاتەکە، بەراورد بە بەشەکانی دیکەی عێراق.

نەدین مایێنزا: ڕاستییەکەی هیچ دەرفەتی بەراوردکردنی تێدا نییە، کولتووری ئێرە، قبووڵکردنی ئایینی یەکدی، هەروەها ئەو ڕاستییەی کە نوێنەرایەتیی هەشت ئایین لە حکومەتدا هەیە، هەروەها کەنیسە و پەرستگە و شوێنی نزاکردنی کردووەتەوە، ئەمە زۆر سەرنجڕاکێشە لێرە، زۆر سەختیشە بتوانیت بەراوردی بکەیت بە بەشەکانی دیکەی عێراق، کە تووندترن و قبووڵکردنی ئایینیی تێدا کەمترە، بۆ نموونە لەگەڵ زەردەشتی و بەهاییەکان و ئەوانی دیکەش، لە کاتێکدا لێرە پێشوازییان لێدەکرێت. لەبەرئەوە کاتێک سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی ئەمریکا بووم بۆ ئازادیی ئایینی، کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر خولی دووەمم کۆتاییهات، بەوردی لەبارەی ئەوەوە نووسیمان کە ئەم ناوچەیە زۆر ئەرێنییە و پێشوازیی زۆر لە کەمینە ئایینییەکانی کردووە و دەرگەی بۆ کردوونەتەوە، کاتێک لە دەستی داعش ڕایان کرد لە ساڵانی 2014 و 2015.

رووداو: ئەم نێوبانگەی کوردستانی باشوور و ڕۆژئاڤا بەباشی ناسراوە لە ئەمریکا؟ بەتایبەتی لەلایەن ئەنجلیکان و جیزویدەکانەوە کە زۆر بەخەمن لە بارودۆخی کریستیانەکان لەم ناوچەیەی جیهاندا؟

نەدین مایێنزا: لە ڕاستیدا لە کاپیتۆڵ هیڵ، ئاگادارییەکی زۆرباش لەمبارەیەوە هەیە و خۆشحاڵیشن پێی، هەڵبەت ڕای گشتیی ئەمریکا گرنگییەکی ئەوتۆی پێنادەن، بەڵام سەرکردە ئایینییەکانی کۆمەڵگەکان لە ئەمریکا ئاگاداری تەواوی ئەوە هەن کە لەسەروبەندی کۆمەڵکوژیی ئێزدی، کریستیان و گرووپەکانی دیکە، ئێرەیان بە زۆنێکی سەلامەت دانەوە بۆی هەڵبێن.

رووداو: ئەی ئەمە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر مامەڵەی واشنتنەوە هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی ڕۆژئاڤا؟

نەدین مایێنزا: پێم وایە کاریگەریی هەیە، چونکە کلیلی پرسەکان سەقامگیرییە. ئەگەر تەماشای جیهانیش بکەیت، کەمێک سەختە سەقامگیرییەکی لەو شێوەیە هەبێت کە پێویستمانە، بەتایبەتی لەم دوو وڵاتە، کە ئازادیی بیروباوەڕ و ئایینی تێدا نییە. چونکە دەبینین جیاکاریی ئایینزای و تووندوتیژی ئایینزاییش هەیە لە ناوچەکە و چەند بەشێکی دیکەی جیهانیش. بە برەودان بە کۆمەڵگەیەک کە جیاکاریی ئایینزای تێدا کەمتر بێتەوە و خەڵک بتوانێت پێکەوە بژین، سەقامگیریی زیاتر دەبێت و ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لەبەرئەوە زۆر گرنگە ئەمریکا بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەبێتە وەبەرهێنانی مەزن، چونکە کوردستان لە ساڵی 2014 ڕووبەڕووی داعش بووەوە و بەردەوامیش دەبێت لەوەی بەشی سەقامگیریی عێراق بێت، لەبەرئەوە زۆر گرنگە ئەمریکا لێرە بمێنێتەوە و پشتیوانی لەم حکومەتە بکات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 722 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 06-06-2022 (2 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مافی مرۆڤ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 22-06-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 22-06-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 22-06-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 722 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.134 KB 22-06-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,311
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.469 چرکە!