ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,159
書籍 19,170
関連ファイル 96,557
Video 1,317
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئەو بەیانییە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو بەیانییە

ئەو بەیانییە
ئەو بەیانییە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ئەو بەیانییە، سالەی پوورە ڕێحان بە دەنگەدەنگی دایکی لە خەو خەبەری بووەوە کە دەیگوت هەتیوە هەستە، هەستە دنیا ئاو بردی و کەچی تۆ هەر لە ناو جێگاکەتا وەک سیپاڵ پاڵ کەوتووی و ئەتلێیتەوە، ... هەستە هەستە!
سالە کە پشتی لە دایکی بوو، بە سەر شانی چەپدا وەرگەڕا و، بۆڵاندی کە ڕۆژێک نەبوو بە دڵی خۆم بخەوم و بۆڵەبۆڵی تۆ لێم تێک نەدا، ... ئەم هەراهەرایەت لە چییە ئەڵێی پێیان بە کەلکتا ناوە، ... چی بووە پیرێژن چی؟

هەستە نەگبەت هەستە، ... ئاخری خدری مام ڕەسوڵیان ئیعدام کرد، ... قوڕ بەسەر دایکە هەناسە ساردەکەی، ... هەستە هەستە! ئەو زاڵم و خێرنەدیوانە تەنیا پەنایان لێ سەند.
سالە بە یەک تەکان ڕاست بووەوە و، گوتی چی ی ی ی... خدریان ئیعدام کردووە؟
پوورە ڕێحان جوابی نەدایەوە، لە تەنیشت سەماوەرەکەی دانیشت و هەر وا بە ئەژنۆی خۆیدا دەکێشا. ساڵە دەستبەجێ هەستا سەرپێ، جل و بەرگەکەی لەبەر کرد، ئاوێکی بە دەست و دەمووچاویدا کرد و دەرپەڕییە دەرەوە. دایکی لە پەنجەرەکەوە هاواری لێکرد ئەڵێن تەرمەکایان هێناوەتەوە بۆ مزگەوت.

سالە لای نەکردەوە و دەستی بە گیرفانیدا کرد و پاکەتە جگەرەکەی دەرهێنا و سیگارێکی داگیرساند. سەعاتی دەی بەیانی بوو و ناو کۆڵان چۆڵ بوو. هەتاو ئەگەرچی نەگەیشتبووە تەوقی ئاسمان، بەڵام پێستی دەگەست. لە بڵیندگۆکەی مزگەوتەوە هیچ دەنگێک نەدەهاتە گوێ. نە دەنگی قوڕئان و نە بانگهێشتی مەلا بۆ خەڵکی لە بابەت بەدەم هاتنی مردوویەکەوە و ناشتنی تەرمەکەی. هەموو شتێک تا ئەو پەڕی خۆی بێدەنگ بوو. وەک بڵێی هیچ باسێک نیە. سالە لەبەر خۆیەوە گوتی ڕەنگە دایکم هەڵە بێت!
تا مزگەوت چوار کۆڵانی درێژ لە بەیندا بوو. لە کۆڵانی دووهەم ئالاسکەفرۆشێک بە گارییەکەیەوە لە سێبەرێکدا ڕاوەستابوو و بە شتێکەوە خەریک بوو.

سالە، خدری مام ڕەسوڵی چاک دەناسی. لە منداڵییەوە هاوڕێ بوون. ئەگەرچی ئەو دوو کۆڵان لە پشتەوەی گەڕەکەکەی ئەماندا دەژیا، بەڵام لە بیری دێ هەمیشە پێکەوە بوون. هەرچەند ئەم هەر لەو سەردەمەوە لاسار و گرژ و سەربزێو بوو و، خدریش ئارام و بێدەنگ و فەقیر. لە بیری دێ هەمیشە ئەم بوو کە لەسەری هەڵدەدا. خدر قەت نەیتوانی دەست لە کەس هەڵبێنێتەوە. سالە بە پشتەدەستی فرمێسکی قەتیس ماوی چاوەکانی سڕییەوە و، بە خۆی گوت ئاخ خ خ... حەیف بۆ ئەو کوڕچاکە... ئاخ... ئاخ!

سەردەمی منداڵی زوو تێپەڕی و سالە بە لایەک و خدریش بە لایەکی تردا. سالە بوو بەو زەلامەی خەڵکی شار سڵیان لێدەکرد و خدریش سوێندیان بە سەر دەخوارد. هەرچەند سەلام و چاک و چۆنیان هەر مابوو و، کاتێک بە تووش یەکترەوە دەبوون دیسان زۆر بە ئاسانی دەچوونەوە دۆخی ساڵان، بەڵام ژیان هەر کامەیانی بە لایەکدا خستبوو. ڕاستییەکەی ئەوە بوو شتێک لە خدردا بوو کە قەت لای سالەی پوورە ڕێحان کۆن نەدەبوو... شتێکی سەرنجڕاکێش کە لە هیچ کەسی تردا بەدەی نەدەکرد. ئاخر جار کە بینیبووی ساڵێک لەوە پێش بوو. پێش گرتنەکەی. خدریان لەسەر سیاسەت گرتبوو. دەیانگوت لە گروپێکدا ئەندام بووە کە بە تەمای کووشتنی سەرۆکی شارەبانی بوونە. دووانیان لێ گیرابوو و سێهەم دانەیش هەڵاتبوو. بۆ ئەو دیو سنوور. ئەوەیشی وا لە گەڵی گیرابوو هەموو شتێکی درکاندبوو.

سالە ئەوەتەی لەبیری دێ لەم شارە خۆشی لە کەس نەهاتبوو. لای ئەو خەڵکی کۆمەڵێک دڕندە بوون کە تەنیا لە بیری خۆیاندا بوون و گەر دەستیان بڕۆشتایە یەکتریشیان دەخوارد و ئاداریان بە سەر پاداری یەکەوە نەدەهێشتەوە. سالە لای سەیر بوو کە کوڕێکی چاکی وەک خدر ئەمەی نەدەزانی و، زۆر نەزانانە لەسەریان هەڵیدەدا. بە خۆی گوت چاکی جۆرێکە لە ساویلکەیی.
کە گەیشتە مزگەوت، بینی لەبەر دەرگاکەیدا کەسی لێ نیە. ئەوەندەی تر دوودڵ بوو کە داخۆ بڵێی هەواڵەکەی دایکی ڕاست بێ. بە سەر دوو پلیکانەکەدا سەرکەوت و خۆی بە حەوشەی مزگەوتدا کرد. دەیزانی مردووشۆرخانەکە لە کوێیە. ڕێک لە تەنیشتی ئاودەستەکاندا بوو. هێشتا نەگەیشتبوو کە لە دوورەوە مجێورەکەی بینی. وەک بڵێی سەرقاڵی شتێک بێت. کە گەییشت، لەبەر دەرگای نیوەکراوەی مردووشۆرخانەکەدا دووانی تری بینی کە بە چرپە لەگەڵ یەک قسەیان دەکرد. هێشتا نەگەیشتبووە ئەوان کە گوێی لێ بوو لە دوورەوە دەنگی گریان و قیژە هات. سالەی پوورە ڕێحان دەنگەکەی ناسییەوە. دایکی خدر بوو. هەنگاوی وشک بوو و دڵی بەرایی نەدا بچێتە ژوورەوە. دوو کەسەکە بە سەرسوڕمانەوە، بە بێ ئەوەی لێی پرسن، لێیان ڕوانی.

سالە زۆر شتی لەو ڕۆژە لە بیرنەماوە. هەر ئەوەندەی دێتەوە بیر کە جگە لە مجێور و دوو کەسەکە و خۆی و دایکی خدر و خاڵی، کەسی تر نەهاتن بۆ مزگەوت. لە دوو کەسەکەش یەکیان مردووشۆرەکە بوو. دایکی خۆی بە سەر مەیتە خوێناوییەکدا دابوو و دەمی نابووە خوێنە سوورەکەی کووڕەکەی. بوورابووەوە. بردبوویان و لە ژووری مجێورەکە لە دووای ئەوەی سەروچاویان بۆ شۆردبوو، پاڵیان خستبوو. دایکی وەک شەقشەقە دەلەرزی. دیانەکانی یەکیان نەدەگرتەوە. یەکێک لە سێبەرەکان چرپاندی کە گوتوویانە کۆبوونەوەی خەڵک قەدەغەیە و، دەبێ بە بێدەنگی بنێژرێ.
هەر وایشی لێهات. جگە لە مەلا، دایکی، خاڵی، گۆڕهەڵکەنەکە و سالەی پوورە ڕێحان کەسی تر لە قەبران نەبوو. ئەو دوو سەگە بەڕەڵایەیش وا دووراودوور بە دەوریاندا دەهاتن. هەر بەو ماشینەیش وا خاڵی هێنابووی، گەڕابوونەوە. نە دەنگی قورئانێک و نە سەرەخۆشییەک و نە هیچ. هەموو شتێک زۆر خێرا تەواوببوو.

بۆ ئێوارە سالە نەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە. ڕووی کردە حەسەن ئارەقی و بە زۆر بوتڵێکی پێ پەیدا کرد و خنیە گیرفانی و ڕووی کردە تەپۆڵکەیەکی قەراغ شار. بە بێ مەزە و تەنیا بە جگەرەوە هەر هەمووی هەڵقوڕاند. لەوێوە گۆڕستانەکەی جوان لێوە دیار بوو. لە کاتێکدا با فرمێسکە کتوپڕی و یەک لە دووا یەکەکانی لەگەڵ خۆی دەبرد، چەند جار چەقۆ زامندارەکەی دەرهێنا و چەند خەتی خستە ناو قۆلەکانی. هەر لەوێێشەوە چەند جار نەڕاندی کە لە قوزیایەکی ئەو خەڵکە بەم، ... هەی گەوادینە!
کە لە تەپۆڵکەکە خلۆر بووەوە دونیا تەواو تاریک ببوو. گڵۆپەکانی شار دەدرەوشانەوە. ژیان زۆر بێڕەحمانە بەردەوام بوو. لە کۆڵانەکەی تەنیشت ماڵەوە بوو کە پەشیمان بووەوە و بەرەو گەڕەکەکەی باشووری شار بایدایەوە. ئەو خانووەی وا جاروبارە ڕووی تێدەکرد و خەجێی مام وسوو تیایا دەژیا. خەجێ شەرمی لە کەس نەبوو و بە کەیفی خۆی بۆ پارە گانی دەدا.

کە لە دەرگای دا، خەجێ دەستبەجێ کردیەوە. لە نێوان سالە و خەجێ تەنیا باسی پوڵ و گان نەبوو. لە ناو ئەواندا حاڵ و هەوایەکی تریش هەبوو کە کەمێک خۆی لە ئەشق نزیک دەکردەوە، ... ئەگەرچی ئەشق نەبوو. شتێک وەک وابەستەیی. وەک حەوانەوەیەکی بێ ئاگایانە و پەنابردنێکی خۆبەخۆ بۆ یەکتر. ڕاستییەکەی ئەوە بوو سالە قەت لە خەجێی وەک قەحبە نەدەڕوانی، ئەگەرچی دەیزانی قەحبەیە. ڕەنگە خەجێیش قەت لە سالەی وەک لات و شەقاوە نەدەڕوانی.

سالە بە بینینی خەجێ خۆی بە سەر شان و ملیدا دا و، دەستی کرد بە گریان. خەجێ کە چاوەڕوانی وەها شتێک نەبوو، لە ژێر شان و باهۆی پیاوانە و بەرزی سالەدا عەبەسا. بەڵام هیچی لێ نەپرسی. یەکەم جار نەبوو پیاوە شێت و سەرگەردانەکان بە گریانەوە ڕوویان تێدەکرد. بەڵام هەستی ژنانەی پێی گوت کە ئەمجارەیان فەرقی هەیە. کە دانیشتن، دیسان هیچی نەپرسی. لێ گەڕا سالەی پوورە ڕێحان بە ئیشتیای خۆی بگری. کە گریان تەواو بوو، سالە لە پشت چاوە لێڵەکانییەوە لێی ڕووانی. خەجێ میهرەبانانە بزەیەکی دا. سالە جگەرەیەکی دەرهێنا و دایگیرساند. دووکەڵەکە لە ناو سەقفە گڵینەکەدا پێچ و قەفی خوارد و، ون بوو.
ئەو شەوە سالەی پوورە ڕێحان وەک منداڵێکی ساڵانی زوو، ڕێک وەک ئەو کاتانەی لە گەڵ خدری مام ڕەسوڵ هاورێ بوون، لە ئامێزی خەجێ دا نووست.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは313表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( زریان عەلی 21-06-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 25-06-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 21-06-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは313表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.19 KB 21-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,545
画像 106,159
書籍 19,170
関連ファイル 96,557
Video 1,317
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.39 秒(秒) !