پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,417
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
فێڵ
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فێڵ

فێڵ
فێڵ
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

گوڵزار هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە چل، مێردەکەی، کە وەستای خانوو بوو، لە داربەستێک کەوتەخوارەوە و مرد. داربەستەکە زۆر بەرزنەبوو، بەڵام بەننای بێچارە بەختی نەبوو و، بە لایەکی خراپدا کەوتبووە خوارەوە و بۆیە دەستبەجێ گیانی سپاردبوو.
گوڵزار زۆر جوان و خان و مان بوو. لە تەمەنی پانزە ساڵیدا شووی کردبوو و لە هەفدە ساڵیدا یەکەم منداڵی بە دونیا بەخشیبوو. بۆیە ئیستا کوڕە گەورەکەی بیست و دوو ساڵی تەمەنە و کوڕ و کچەکەی تریشی بە نۆرە بیست و هەژدە. کوڕە گەورەکەی ژنی هێناوە و، کورەکەی تری دەرس دەخوێنێ و کچەکەیشی وەک خۆی لە تەمەنی پانزدە ساڵیدا شووی کردووە و ئیستا خاوەنی منداڵێکە.
لە مێژە کوڕە گەورەکەی، لەبەر ئەوەی ژنەکەی لە گەڵ گەڵزار نەدەسازان، گواستوویەتەوە و لە گەڕەکێک ئەولاتر دەژین. کچەکەیشی خاوەن مێرد و منداڵی خۆیەتی و لە گەڕەکێکی یەکجار دوورتر لەم دەژی. دەمێنێتەوە کوڕەکەی تری کە ئەویش لە شاران دەخوێنێ و، تەنیا هاوینان و نەورۆز دێتەوە.

بۆیە گوڵزار یەکجار تەنیایە. ڕۆژ تا ئێوارە بە ماڵەکەیەوە مەشغوڵە. خاوێنی دەکاتەوە، شتەکان سەد جار دەستماڵ دەکێشێ، حەوشە دەشواتەوە، گوڵەکان ئاودەدا، سەیری تەلەفزیۆن دەکا، گوێ لە ڕادیۆ دەگرێ، دەچێ سەردانی دراوسێکانی دەکا، ئەوانیش دێن بۆ لای، ... بەڵام، ... بەڵام کات هێشتا یەکجار بە دەستەوە دەمێنێتەوە و لە کۆتاییدا جگە لە سەیرکردنی دەرودیوار هیچی تری بۆ نامێنێتەوە. بە خۆی دەڵێ لە خۆوە نیە ئەڵێن تەنیایی بۆ خوا باشە! نەگبەتیی گوڵزار لەوەدایە کە کەس و کارەکەی خەڵکی شارێکی ترن و، ئەم زۆر دەستی پێیان ڕاناگا.

گوڵزار لە پەنجەرەکەوە پیاوانی بینیوە کە لە کۆڵانەوە تێدەپەڕن. لە دووای مردنی مێردەکەی زۆر بیری لێ نەکردبوونەوە، بەڵام بە تێپەڕینی کات و دوورکەوتنەوەی ڕابردوو، بەرەبەرە خەیاڵی دەچووە سەر پیاوان. لەبەر خۆیەوە لەم کاتانەدا لێوی خۆی دەگەست و لەحنەتی شەیتانی دەکرد و هەوڵیدەدا بە خۆخەریک کردن بە شتێکەوە لە بیر خۆی بباتەوە. بەڵام خەیاڵەکە هەر دەگەڕایەوە. جاری وابوو بیری پیاوەکەی دەکەوتەوە و، چاوەکانی پڕدەبوون لە فرمێسک. بەڕاستی چەندە بەدبەخت بوو و، چەندە خێرا مێردەکەی کە تەمەنی لە چل و پێنج لاینەدابوو دونیای فانی جێهێشتبوو و ئەمی بە دونیایەک غەم و پەژارەوە جێ هێشتبوو.

هەڵبەت هاوکات گوڵزار ئەمەیشی دەزانی ئیستاکە ناوی بێوەژنی لە سەرە و، لەگەڵ ئەوەی تەڵاق نەدرابوو بەڵام خۆبەخۆ ئەو قەدر و حورمەتەی جارانی لە ناو خەڵکیدا نەمابوو. بگرە ژنانی گەڕەکیش کە زۆر بەینی لەگەڵیان خۆش بوو، لێی دەتەکانەوە و وەک جاران بە دەمییەوە نەدەچوون. وەک بڵێی لە مێردەکانیان دەترسان. نەک ژنیان بە سەردا بێنن و گوڵزاری دەستەخوشک و ڕازاوە کتوپڕ ببێ بە هەوێ و شەریکە بەشیان. گوڵزار ئەوەندەی تر فرمێسکی بەکوڵ دەڕێژێ و، جاری وایشە بەپەلە بە پشتە دەستی دەیانسڕێتەوە و خێراخێرا دەڵێ خوایە گیان گووم خوارد، ... گوو!

کە تەمەنی لە چل لایدا ڕۆژێک ژنێکی دراوسێیان کە لەمێژبوو نەیبینیبوو، لە دەرگای ماڵیدا و خۆی کرد بە ژوورەوەدا. ژنە لە پاش چاک و چۆنی و زمان لووسییەکی زۆر، کە بە لای گوڵزارەوە عەجایەب دەینواند، سەرئەنجام هاتە سەر مەبەستەکەی و گوتی کە ڕاسپاردەی 'مامۆستا ڕازی'یە و هاتووە خوازبێنی لێ بکا. ئەوسا بە تێر و تەسەلی باسی مامۆستای بۆ کرد کە مەعلیمی قوتابخانە بووە و، ئیستا خانەنشینە و خاوەن ماڵ و موڵکی خۆیەتی و وەزعی شوکور زۆر باشە و شتی تری لەم بابەتە. هەروەها باسی ئەوەیشی کرد کە مامۆستا چەند ساڵێکە ژنەکەی مردووە و کەسی وەهای دەستنەکەوتووە و ئیستا گەر خوا یاربێ و بیکا بە نەسیب دەیەوێ گوڵزار ببێ بە هاوسەری.

گوڵزار مامۆستا ڕازی دەناسی، زیاتر لە شەست ساڵی عومر بوو و ئاسمیشی هەبوو. ڕاستییەکەی ئەوە بوو ئەم خوازبێنیە کتوپڕییە پەشۆکاندی و تێگەیی کە وەهایش نیە و پیاوان چاویان لێیەتی. لەگەڵ ئەوەی لە دڵەوە خۆشحاڵ بوو، بەڵام کاتێک بیری لە منداڵەکانی و لە عەیبەی خۆی کردەوە، دەستبەجێ وەڵامی دایەوە کە:
خوشکێ گیان ئەیەڕۆ ئەم قسانە چییە، شووی چی و شتی چی! من تازە منداڵی گەورەم هەیە، عومرێکم بە سەرا تێپەڕیوە و جگە لەوە هێشتا غەمی ئەو خێرنەبینیو و ڕەحمەتییە لە دڵما سەوزە، ... جا چۆن شتی وا ئەبێ!
ژنە دراوسێکەیان هەر چی کرد کە گوڵزار ڕازی بکا، بێسوود بوو. ئەوەیکە هێشتا گەنج و جوانە و تەمەنێکی باشی بە بەرەوە ماوەو تەنیایی باش نیە و شووکردنەوە حەڵاڵە و حەرام نیە و... بەڵام ئەخت و چاری نەکرد و دەسخەڕۆ لە ماڵەکە چووە دەرەوە. وەک ئاخرین قسەیش گوتی کە ئەمە وەک دوواوەڵام وەرناگڕێ و، دوواتر دێتەوە. هەڵبەت قەتیش نەهاتەوە!

وەک بڵێی بەم خوازبێنیە کونی ڕەحمەت کرابێتەوە، ئیتر ناوەناوە خوازبێنیکەر ڕوویان دەکردە ماڵەکەی. کەس نازانێ کوڕە گەورەکەی چۆن ئەم هەواڵەی بیست. ڕۆژێک بەپەلە هات بۆ لای دایکی و، لە پاش هەڕەشە و گوڕەشەیەکی زۆر گوتی گەر شووبکاتەوە یان سەری دەبڕێ، یان قەت ئەم لە ماڵی خۆیدا نابینێتەوە.
گوڵزاری دڵتەنگ، ئەمجارە کاتێک خوازبێنیکەر دەهاتن، زۆر بە توندی جوابی دەدانەوە و بۆیە ماوەیەکی چاک دونیا بێدەنگ بوو.
لەم کەین و بەینەدا بوو کوڕەکەی تری هاتەوە و کاتێک ئەویش بە شتەکەی زانی، لە پاش بیرکردنەوەیەکی زۆر، ڕووی کردە دایکی و پێی گوت کە مافی خۆیەتی و لە ڕاستیدا دەبێ شووبکاتەوە. گوتی:

خەسرەو حەقی بە سەر ئەمەوە نیە، مەگەر بۆ خۆی گەر ژنەکەی بمرێ ژنی تر ناهێنێتەوە!؟... ها! نەک ئەیهێنێتەوە بگرە یەک هەفتەیش ڕاناوەستێ. بۆ ئەو پیاوەی من ئەیناسم ئەهێڵێ کفنی ژنەکەی زەرد بێ! قسەی قۆڕ ئەکا، دایکە گیان هەر پیاوێکت هاتە خوازبێنی و بە دڵت بوو، دیارە پرسیکیش بە ئێمە بکە، شووی پێ بکە و تەواو. پێت وانەبێ منیش زۆر بە لاتەوە دائەنیشم و بۆ هەمیشە ئەمێنمەوە! خەسرەو ئەبێ تێبگا دونیا گۆڕاوە و، وەک جاران نەماوە. ئاگات لێ نیە ژنان ئیستا لە سەر تەلەفزیۆن گۆرانی ئەڵێن و ئەوانیش وەک پیاو لە دەرەوەن و کارئەکەن؟

گوڵزار لەم هەڵوێستەی کوڕەکەی عەبەسا. هەرچەند لە دڵەوە دەیزانی کە لە زەمانی نەگۆڕدراوی جارانیش دا بێوەژن هەر شوویان کردووە و هیچ عەیبیش نەبووە. کەس نازانێ بۆ دونیا کتوپڕ وای لێهاتبوو.
یەک هەفتە دووای ئەمە لە نێوان خەسرەو و کوڕە خوێندەوارەکەی شەڕ و مقۆمقۆیەکی گەورە سازبوو، بەڵام خەسرەو لەگەڵ ئەوەی بە تەمەن گەورەتر بوو، لە ئاست قەڵافەتی زلتر و کەسایەتی بەهێزتری براکەیدا کشایەوە و لە کوڵ و کفی جارانی کەوت. وەک بۆ خۆی گوتبووی بۆ هەمیشە تەرکە ماڵی دایکی کرد. بە خۆشییەوە دەستی چەقۆی نەگرتبوو.
بەڵام ڕاستییەکەی ئەوە بوو کە گوڵزار دیسان لە دەروونەوە بەوە ڕازی نەبوو شووبکاتەوە. بۆیە وەک هەمیشە لە خانووە قەدیمییەکە بە ژیانی ئاسایی خۆیەوە خەریک بوو. بەرەبەرە چەند تاڵێکی سپیشی بە تەوقەسەرییەوە بینیبوو و ئیتر ئەمە تەواو دایچڵەکاندبوو. تەمەن چ بازبازێنێکیەتی!

کتوپڕ دونیا گۆڕا و بوو بە شۆڕش. خەڵکی هاتنە سەر شەقام و، جیهان وەها شڵەقا کە بیری هەموو کەس تەنیا لە لای حکومەت و خۆپیشاندان و کوشتن و گرتن و شتی لەم بابەتە بوو. گوڵزار لە پشت پەنجەرەکەوە گوێی لە دروشمدانی بە هێزی خەڵکی بوو کە پڕ بە دەم لە دژی شا هاواریان دەکرد و، خوازیاری ڕووخانی بوون. کوڕە خوێندەوارەکەی گوڵزاریش یەکجار بەم بەزمەوە سەرقاڵ بوو و بگرە یەکێک لە ڕیبەرانی ڕێکخستنی تەزاهوراتەکان بوو. شۆڕش ببووە هۆی ئەوەی ژنانیش کۆمەڵ کۆمەڵ بچنە ڕیزی خۆپیشاندانەکانەوە. زۆر جار گوڵزار دەنگی تێکڕا و تیژی ژنانی دەبیست کە چەن بڕیادەرانە و ئازایانە لە دژی دەوڵەت شوعاریان دەدا.

هیشتا شا نەڕووخابوو کە دیسان کابرایەکی تر هاتە خوازبێنی گوڵزار. ئەمەیان لە چاو ئەوانی تر یەکجار جەوانتر بوو. لەوە دەچوو هاوتەمەنی خۆی بێت. شتێک لە دەورووبەری چل و دوو چل و سێ ساڵدا. پیاوێکی ماقوڵ و خۆشناو و ئەمیش وەک مامۆستا ڕازی مەعلیمی قوتابخانەی ناوەندی بوو. گوڵزار لێکی دایەوە کە ئیستاکە بە هۆی دۆخی پەرۆشی دونیاوە باشترین هەل بوو بۆ شووکردن. ئیتر نە خەڵک سەریان دەپڕژا باسی بکەن و نە تەنانەت کوڕەگەورەکەیشی ئەو کاردانەوە شێتانەی جارانی دەبوو. جگە لەوە گوڵزار زۆر جار لەم لاولا باسی مافی خوراوی ژنانی بیستبوو و ئەمە کەمێک بوێرتری کردبوو. لە پاش پرس و جۆ بە کوڕە خوێندەوارەکەی و هەروەها کچەکەیشی، کە هەمیشە لەم بوارەدا بێدەنگ بوو، سەرئەنجام شووی پێکرد. مەراسمێکی زۆر بێدەنگ و خۆمانەیان گرت و، ئیتر کۆتایی بە سەردەمی تەنیای گوڵزاردا هات.

ژیانی نوێ بە پێچەوانەی چاوەڕوانیی گوڵزار، هەر زۆر باش بوو. مێردە نوێیەکەی پیاوێکی پیاوانە و ڕێزدار بوو. زۆر حورمەتی گوڵزاری دەگرت و، بگرە بۆ یەک جاریش بێت دەنگی لێ بەرزنەدەکردەوە. 'مامۆستا وەزیری' ئەهلی خۆپیشاندان و سیاسەت نەبوو و، لە کاتێکدا خەڵکی لە دەرەوە قوڕگی خۆیان دەدڕی ئەم لە تەنیشت پەنجەرەکە دادەنیشت و جگەرەی دەکێشا و تەنیا بیری دەکردەوە. هەڵبەت عادەتێکی تریشی هەبوو. کتێبخانەیەکی گەورەی لە ماڵەوە هەبوو و، زۆربەی کات خەریکی خوێندنەوە بوو. بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە زۆربەی ڕۆژەکان قوتابخانەکان دادەخران و، مامۆستاکان وەک جاران نەدەچوونەوە سەر ئیش و کاریان.

سەرئەنجام وەک پێش بینی دەکرا شا ڕووخا و، حکومەتێکی نوێ هاتە سەر کار. دونیا وەها شڵەژابوو کە کەس هەر گوڵزاریشیان لەبیر نەمابوو. جاری وابوو بە خۆی دەگوت عەجەب بەختێکم هەبوو!
بەڵام بە پێچەوانەی چاوەڕوانیی خەڵکی، ئەگەرچی شا ڕووخابوو و دونیا بە لایەکی تردا وەرگەڕابوو، کەچی هەر ڕۆژەی شتێک ڕوویدەدا. جۆرەها حیزب و سازمان گروپ سەریان هەڵدابوو و هەر کامەیان داوای شتێکیان دەکرد، حکومەتی نوێ لەوەی کە دەسەڵاتی بە سەر هەموو وڵاتدا نەبوو تووڕە بوو و هێزی چەکداری دەناردە سەریان. بە کورتی لە زۆربەی شوێنەکان ئەوەی هەبوو پشێوی بوو و بۆیە ڕۆژ نەبوو خەڵکی زیاتر نەکوژرێن و شەڕ و پێکدادان ڕوونەدا. لە یەکێک لەم شەڕانەدا بوو کە کوڕە خوێندەوارەکەی گوڵزار بە فیشەکێک کە لە سەری درابوو، کوژراو و ڕێک لە تەنیشت گۆڕەکەی باوکیا ناشتیان. گوڵزار تا چەند مانگ دوواتریش هەر چاوی بە فرمێسک بوو و، وەها خەمێکی قورس لە سەر دڵی بوو کە لەوانە بوو لە ژێریا بخنکێ. بەڕاستی گەر مامۆستا وەزیری نەبووایە، ڕەنگە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان بکردایە. بەم شێوەیە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر میهر و موحیبەتی مێردە نازدارەکەی دەچووە دڵییەوە و، لە بەر خۆیەوە زیاتر شوکری خوای دەکرد.

ساڵێکی دیکەش تێپەڕی. وڵات کەمێک ئارامتر ببووەوە، بەڵام خراپتر لە هەر شتێکی تر ئەوە بوو کە عێراق هێرشی هێنابوو و شەڕێکی گەورە بە تووش نیشتمانەوە ببوو. وا دەهاتە بەرچاو کە بە گشتی هیچ داهاتوویەکی ئارام بەم زووانە پیش بینی نەدەکرا و، وەک بڵێی کونی بەڵا وەها ڕەها ببوو کە هیچ عیبادەلبەشەرێک نەیدەتوانی بیگرێتەوە. گوڵزار کاتێک لای دەکردەوە و سەیری ڕابردووی لە کاتی شۆڕشەوە دەکردەوە، جگە لە ڕووخانی شا کە خەڵکی خۆشحاڵ کردبوو و شووکردنی خۆی کە خۆی و مامۆستا وەزیری و کوڕە خوێندەوارەکەی خەنی کردبوو، هیچ ڕووداوێکی خۆشی تری نەدەبینییەوە. وەک بڵێی زەمەن لەو کاتەوە وەستابێ و خوا دونیای فەرامۆش کردبێ. بەڵام بە خۆشییەوە مامۆستای هەر لە تەنیشتدا بوو و ئەمە گەورەترین خەلاتێک بوو وا پێی بەخشرابوو.

دیسان ساڵێکی تر تێپەڕی. لەو ماوەیەدا گوڵزار بوو بە خاوەن کچێکی تر و ناوی لێنا دیاری. دیارە مێردەکەی ئەم ناوەی هەڵبژارد. دیاری کەوتە گڕوگاڵ و بە بوونی خۆی ئەوەندەی تر هەستی خۆشبەختیی لە گوڵزاردا بزواند. لەو ماوەیەدا مامۆستا دەستێکی بە ماڵەکدا هێنا. حەوشەی پشتەوەی چیمەنتۆ کرد و، فەرشێکی تازەیشی کڕی.

بەڵام مامۆستا وەزیری ماوەیەکە گۆڕاوە. وەک جاران نەماوە. توڕە دیارە، هەڵبەت نە لە بەرامبەر ژنەکەیدا یاخود دیاریی کچیدا. نا، بە گشتی کاتێک لە دەورووبەری دەڕوانێ، گنجەکانی تەوێڵی لە هەر کاتێکی تر زیاترن. ڕەنگە باشترە بڵێین بە هۆی بیرکردنەوەی زۆرەوە. کەمتریش دەدوێ و، زیاتر لە هەر کاتێکی تر دەخوێنێتەوە. لە جیاتی یەک ڕۆژنامە، ئابوونەی دووانە. جگە لەوە ئیستا چەند پیاوێک هاتووچووی دەکەن کە گوڵزار لەوە پێش قەت نەیدیبوون. دێن و، دەچنە ژوورەکەی تر و تا درەنگان قسەدەکەن. گوڵزار جاری وایە بە ترس و دڵەڕاوکەوە، لەبەر ئەوەی نەکا پێی بزانن، دەچێ و لە پشت درگاکەوە گوێیان لێدەگرێ. لە قسەکانیان ناگا. بەڵام هەندێ وشە دەناسێتەوە: حکومەت و ماف و ئازادی. یاخود وا نابێ.... وانابێ! جاری وایە ژوورەکەیش وەها پڕ دەبێ لە دووکەڵی جگەرە کە گوڵزار ناچارە لە دووای ڕۆیشتنیان تای پەنجەرەکان بکاتەوە، بۆ ئەوەی هەوای ئازاد بێتە ژوورەوە. گوڵزار دەبینێ مێردەکەی لە ناویاندا خاوەن پێگەیەکەی تایبەتە. لەبەر خۆیەوە، لەگەڵ ئەوەی نیگەرانە، بەڵام ئەوەندەی تر شانازی بە مامۆستا وەزیرییەوە دەکا.

لەگەڵ ئەوەی هەموو شتێک کەمێک باشتر دێتە بەر چاوی، بەڵام دڵەڕاوکێکانی گوڵزار وەک گیاجاری بەهار هەڵدەکشێن و هەتا دێت زیا و زیاتر دەکەن. لە ژێر چاوەوە سەیری مامۆستا وەزیری دەکا، بەڵام قەت هیچی لێ ناپرسێ. دەزانێ ئەم کۆبوونەوانە نائاسایین. جگە لەوە هەندێ ڕۆژنامەی تر بە دەست مێردەکەیەوە دەبینێ کە لەوانی تر بچووکترن و مامۆستا وەزیری زۆر لە بەر دەستدا دایاننانێ. هەمیشە لە گەڵ خۆیەتی. بە خۆی دەڵێ خوا بە ڕەحمی دەگێڕێ، ئا... حەتمەن!

لە سەروبەندی پێگرتنی کچەکەیدایە کە وڵات دیسان ئەوەندەی تر ئاڵۆزدەبێ. لە یەکێک لە نیوەشەوەکانی ژیاندا دەستەیەک چەکدار خۆ بە ژوورەوەدا دەکەن. بەر کۆڵان، سەر بانی و تەنانەت حەوشە چیمەنتۆکراوەکەی پشتەوەیش پڕدەبن لە پیاوە توڕە و تەوسنەکان. گوڵزار کە بە ژیانی (تەنانەت لە کاتی مەرگی مێردەکەیشیدا) نەیقیژاندووە، دەقیژێنێ، منداڵەکەی دەگری و مامۆستا وەزیری کە نازانێ چۆن چۆنی سەروبنی ڕووداوەکە وەها یەک بخاتەوە کە ژنە و منداڵی ئەهوەن ببنەوە، هەر ئەوەندەی لە دەم دێتە دەر کە تکایە... تکایە لە دەرەوە ڕاوەستن بۆ خۆم دێم! داوایەکی بێسوود. هەر لەوێدا بە پەلە جل و بەرگەکەی پێ لەبەردەکەن و، دەیبەن.
ساڵەکان دیسان تێدەپەڕن و مامۆستا وەزیری نایەتەوە. گوڵزار جاری وایە دەچێ بۆ سەردانی. خەسرەو کە سوێندی لە دایکی خواردبوو یان بیکوژێ یا سەردانی نەکا، لەگەڵی سوار ماشین دەبێ و دەیبا بۆ ئەو شارە گەورەی وا زڕباوکەکەی تیایا زیندانیە. گەر سۆنیای زڕخوشکیشی گەورەبێت، ڕەنگە بتوانێ یارمەتی دایکی بدا و چیتر ئەو پێویست نەکا بە شوێن دایکییەوە بێت.

گوڵزار جاری وایە بیر لە ڕابردوو دەکاتەوە. نا هیچ شتێک سەبارەت بە شێوازی شووکردنەکەی بە هەڵە نایەتە بەرچاو. هەرچەند بیستوویەتی کە خەڵکی دەڵێن ئەمەیش عاقیبەتی فێڵکردنە لە شۆرش![1]
ئەم بابەتە 232 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 21-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 25-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 232 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,417
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!