ئیچ قەڵا لە ڕواندز: ئەم شوێنەوارە پاشماوەی قەڵایەکی دێرینی سەردەمی میرنشینی سۆرانە، قەڵاکە لە دوو نهۆم پێک دێت لەسەر گردێکی بەرز درووستکراوە.
(ئیچ قەڵا) قەلایەکی گرنگی شوێنەوارییە و لەسەر گردێک درووست کراوە لە باکووری ڕواندز بە دووری (1500) م ڕوبەری بینایەی 19م پانە و 22م درێژە کە دەکاتە 418 م2 لە سەردەمی میرنشینی سۆران لەسەر دەستی میر محەمەد ناسراو بە (پاشای کۆرە) درووست کراوە بۆ مەبەستی سەربازی و بەرگری کردن لە ڕواندز و کۆنترۆڵ کردنی ڕێگا سەرەکییەکان هەندێ پاشماوەکانی ماوە وەک بناغە و بەشێک لە دیواری لای باکووری قەلاکە ماوە.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,146 times