سرکەی دە ساڵە
سرکە: ترشاوی ترێ و میوەکانی وەکو(خورما و هەنار و سێو)ە، زۆر میوەی تریش ترشاویان لێ دەگیرێت بە گوێرەی پێشکەوتنەکانی مرۆڤ، هەر لەسەر سرکە کورد وتویەتی: سرکە تاترش بێت زیانی بۆ خۆی دەبێت، ترشاندنی ترێ و میوەکانی تر تا زۆرتر بترشێنرێن و بمێننەوە شێوەی(مەی وشەڕاب) تا کۆنتر بن، خەستتر و بەتامتر و ترشاوتر دەبن، سرکەیەکیش دەساڵ لەمەوبەر دروستکرا بێت، بە سرکەیەکی باش و ترش دادەنرێت و مرۆڤ عەوداڵی ئه و جۆرە ترشاوەیە، دوژمنداری و قەرز کۆن دەبن بەڵام هەر دەبێت تۆڵە بکرێتەوە و پارەی قەرزیش هەر دەبێت بدرێتەوە، بۆیە قین و ڕق و کینەی دەساڵ لەمەوبەریش دەمێنێت و کوردیش بۆ کینەیەکی لەمێژینە و دوور و درێژ وتویەتی: ئه و قینەیە سرکەی دەساڵە واتە: کۆنە و ڕقێکی ئەستورە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 495