ئاردی بێژراوە، سۆی ڕێژراوە
ئاردی بێژراوە، سۆی ڕێژراوە. تایبەتە بە بەشە شێوەزاری
سلێمانیسلێمانی.
ئاردی تەقیاگە، سۆسێ ڕژیاگە. تایبەتە بە بەشە شێوەزاری ئەردەڵان.
ئاردی رویگە، سۆسی ماگە. تایبەتە بە بەشە شێوەزاری ئەردەڵان.
ئاردی رویگە، کەپەکی ماگە. تایبەتە بە بەشە شێوەزاری ئەردەڵان.
سۆ: کەپەکی ئارد کە دوای بێژانەوەی ئارد دروست ئەبێ.
ماگە: واتە ماوە.
رویگە: بێژراوە.
لە کوردەواردا، ئارد بە بێژنگ دەبێژرێتەوە، پاشماوەکەی پێی دەڵێن: سۆ یان کەپەک، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە شتێک پاکبکرێتەوە، لە خەوش و خاڵ، واتە: خاوینکردنەوەی شتێک لە پیسیی.
[1]