شێر ئەگەر پیر بێت، مێش لە(گەڵ و گون)ی دەئاڵێت
وتراویشە: گورگ پیر بوو دەبێتە مەخسەرەی سەیان، مەخسەرە واتە گاڵتەجاڕ، لە ڕوویەکیتریشەوە دەوترێت: پیری و هەزار عەیب، هەڵبەت شێر کە له و ئیدیۆمەدا وەک نمونە هێنراوەتەوە چونکە پاشای دارستانە، هێمای هێز و دەسەڵاتە، بەڵام ئەو قەڵەمڕەویە کاتییە و ڕۆژێک دادێت بەره و نەمان و کزبوون و لاوازبوون و کۆتایی دەچێت، مێش: زیندەوەرێکی بچووکە وەک هێمای لاوازی و بێ دەسەڵاتی له و ئیدیۆمەدا هاتووە، بەرامبەر دڕندەیی و گەورەیی و زەبەلاحی شێر بەکارهێنراوە، مێش ئەوەندە بێ دەسەڵاتە بەڵام کە شێر پیربوو دەبێتە گاڵتەجاڕ و مەخسەرەی مێشان و مێشە گزگزە بە ئارەزووی خۆی لەسەر گەڵ و گونی دەنیشن و بێ باکانە خوێنی گونی دەمژن، ئه و واقیعە وەکو ڕێنمایی و ئامۆژگاری بۆ مرۆڤەکان کراوە بە ئیدیۆم و بۆ فەنابوون و کاتی قودرەت و دەسەڵات وتراوە: شێر ئەگەر پیر بێت، مێش لە(گەڵ و گون)ی دەئاڵێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 807 ganger