بەختی مە تارە سێوە کیری کەرانی پێوە، بەختی خەرکی شیرنە سێوە شەکر و نەباتی پێوه
لە کۆیە زیاتر ئه و ژنە بەتەمەن و ڕەشبینانە دەیڵێن، کە گلەیی لە بەخت و شانسی خۆیان دەکەن، ناشوکرن و بەهیچ شێوەیەک شوکرانە بژێر نین و پێیان وایە بەختی باش هەر ڕوو لە خەڵکی تر دەکات و لە ژیاندا بەلای ئەواندا نایەت، وا هەست دەکەن نا خۆشی و نەخۆشی و دەرد و بەڵا هەر ئەوان بەسەر دەکاتەوە، هیچ خێریان نە لە خۆیان و نە لەمێرد و ماڵ و مناڵ نەدیووە، ئەمەش لە دایکان و پێشینانەوە بۆیان بەجێماوە و دووچاری خەمۆکی و دڵتووندی و نیگەرانی کردوون، کاریگەری بەسەر دڵ و دەروونیاندا جێهێشتووه، خۆیان بەخاوەنی ئه و بەدبەختیە دادەنێن، له و بەند و بالۆرە و ئیدیۆمەدا میوەی سێو وەرگیراوە(بەختدارەکان، سێوی شیرین) و(بێ بەختەکان، سێوی تاڵ)یان بۆ بەکارهاتووە، هەر کاتێک دووچاری حاڵەتیکی نەخوازراو و بەسەرهات و کارەسات و ڕووداوێک ببنەوە بە ناشوکرییەوە دەڵێن: بەختی مە تارە سێوە کیری کەرانی پێوە، بەختی خەرکی شیرنە سێوە شەکر و نەباتی پێوه.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,233 ganger