پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,724
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
تاک و کۆمەڵگەی عیراق لە دیدی عەلی وەردییەوە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاک و کۆمەڵگەی عیراق لە دیدی عەلی وەردییەوە

تاک و کۆمەڵگەی عیراق لە دیدی عەلی وەردییەوە
تاک و کۆمەڵگەی عیراق لە دیدی عەلی وەردییەوە
#ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

دکتۆر عەلی وەردی بیرمەند و کۆمەڵناس و مێژوونوسێکی دیاری عیراق و گێتی عەرەبییە. زۆربەی مێژوونوس و کۆمەڵناسانی عیراق و جیهانیش لەو باوەڕەدان کە هیچ کەسێک هێندەی عەلی وردی کۆمەڵگەی عیراقی نەناسیوە. عەلی وەردی لە ساڵی 1913 لە بەغدا لە دایک بووەو لەساڵی 1995 لە بەغدا کۆچی دواییکردووە. زانکۆ و پلەی ئەکادیمی لە ئەمریکا خوێندووەو خاوەنی کۆمەڵێک کتێبی گرنگە لەوانە کەسایەتی تاکی عیراقی، چەپکێک لە مێژوویی کۆمەڵناسی عیراق، گاڵتەجاری عەقڵی مرۆڤایەتی، واعیزەکانی سوڵتان کۆمەڵێک بەرهەمی تر. ئەو خاوەنی دیدێکی تەواوی جیاوازە بۆ تاک و کۆمەڵگەی عیراقی، ئەمەش لە بەشێکی زۆری کتێبەکانیدا بەروونی دەریخستووە.
لەماوەی پێشوودا چاوم بە دیدارێکی زۆر تایبەتی کەوت کە ئەویش لەگەڵ نووسەری عیراقی حەمید مەتبەعی سازیکردووە، ئەمەش لەکتێبێکدا بەناونیشانی عەلی وەردی داکۆکی لە خۆی دەکات کە لەلایەن وەرگێڕی هێژا. د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد کراوەتە کوردی و دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان چاپی کردووە.
لەم کتێبەدا عەلی وەردی تێڕوانینی خۆی لەسەر کۆمەڵێک مەسەلە باسکردووە لەوانە: کەسایەتیی و کۆمەڵگەی عیراقیی، زانست، ئەدەبی کۆن و نوێ، شۆڕش، مێژوو. کۆمەڵێک بابەتی تریش. لەهەمووشی گرنگتر، وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لە بۆچوونەکانی دەگیرێت. زۆرجار لەرێگەی دیدارێکەوە، مرۆڤ دەتوانێت تێڕوانینی کەسی بەرامبەر بزانێت، بەتایبەتی ئەگەر کەسێکی شارەزا ئەم دیدارە بکات. ئێمەش لەرێگەی ئەم کتێبەوە بە بەشێکی بیروبۆچوونی عەلی وەردی ئاشنا دەبین.

$زانست$
لەم کتێبەدا قسەوباسی زۆری تێدایە لەبارەی زانست و ئەدەب و نووسین. کاتێک حەمید مەتبەعی پرسیاری ئەوەی لێدەکات کە بۆچی ئێستا دژی بۆچوونەکانی سەلام موسای ڕووناکبیری میسری دەوەستێتەوە لەکاتێکدا سەلامە موسا وەسفی کارەکانی ئەوی کردووە. وەردی لە وەڵامدا دەڵێت:
لە زانستدا مەسەلەی وەفایی و بێ وەفایی بوونی نییە، بواری وەفا لە پەیوەندییە شەخسییەکاندا بوونی هەیە. ئەگەر زانست لەسەر بنەمای وەفای شەخسی کاری بکردایە، ئەوا پێش نەدەکەوت.

$شۆڕش و مێژوو$
عەلی وەردی تێڕوانینی تایبەت بە خۆی هەیە لەبارەی مێژوو و شۆڕشەوە، کە زۆرجار بەدڵی ئەو کەسانە نەبووە کە خۆیان بە شۆڕشگێر و خەباتگێر دادەنێن. لەمبارەیەوە دەڵێت:
مێژوو بریتییە لە زنجیریەک شۆڕشی بەدوای یەکداهاتوو، ئەوەی لەسەردەمێکی دیاریکراودا شۆڕشگێر و پێشکەوتنخواز بووە، دەشێت لە قۆناغی دواتردا کۆنەپەرست بێت. ل26

$مرۆڤ$
لەبارەی مرۆڤیشەوە دیدێکی تەواو جیاوازی هەیە، بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەندیی بە کەسایەتیی و ڕۆڵی کۆمەڵگە لەسەر تاک هەیە. لەمبارەیەوە کۆمەڵێک بۆچوونی تایبەتی هەیە.
مرۆڤ بە گشتی هەقیی خۆش ناوێ، بەڵکو من ی خۆش دەوێ، ئەو کاتێک باسی هەق دەکات کە لەگەڵ من دا بگونجێت. خۆ ئەگەر هەق و من جیاواز بوون، ئەوا مرۆڤ بە دوای من دا دەڕوا و هەقی لەبیر دەچێتەوە...ل72
گرفتی مرۆڤ ئەوەیە خۆی دەستی لە دروستکردنی کەسێتی خۆیدا نییە لە چوارچێوەیەکی زۆر دیارییکراودا نەبێت. ئەو وا دەزانێت دەتوانێ خۆی خۆی دروست بکات، بەڵام بە هەڵەدا چووە. نازانێ خۆی دروستکراوە، دروستکەر نییە، ، ، ل 86
عەقڵ زاڵ نییە بەسەر سروشتی مرۆییدا، بەڵکو سروشتی مرۆیی زاڵە بەسەر عەقڵدا و هەڵیدەسوڕێنێ. کاتێک مرۆڤ ڕەفتارێکی دیاریکراو دەگرێتە بەر، یان باوەڕ بە بیروباوەڕێک دەهێنێت، ئەو وادەزانێت ئەمە بە ئیرادەی خۆیی و بە هەڵبژاردنی ئازادانە و بیرکردنەوەی خۆی ئەمەی کردووە، ئەو نازانێت لە پشتی ڕەفتارەکەی یان بۆچوونەکەیدا چەندین فاکتەر هەیە، ئەو فاکتەرانەش کار دەکەنە سەر بیرکردنەوەی بێئەوەی پێی بزانێت، ، ل 106

$هەموومان شێتین$
هەر لەبارەی سروشتی مرۆییەوە، عەلی وەردی قسەی زیاتری هەیە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیی بە ژیریی و شێتییەوە هەیە. لەمبارەیەوە دەڵێت:
زانستی نوێ دەڵێ، ئێمە هەموومان شێتین، بەڵام بە ڕێژە و پلەی جیاجیا، بەڕێژەی زۆر یان کەم. هیچ کەسێک لە دنیادا سەد لە سەد عاقڵ نییە.ئەمە مانای ئەوەیە ئێمە هەموومان لە ڕەفتارو بیرکردنەوەکانماندا ملکەچی ئەو فاکتەرانەین کە کارمان تێدەکەن و ئێمە نایزانین، یاخود هەستی پێ ناکەین، بەڵام ئەو کەسانەی خودا شانسی پێ بەخشیون دەتوانن ڕەفتارو بیرکردنەوەیان کۆنتڕۆڵ بکەن، بە جۆرێک ڕێگە نادەن پاڵنەرە نەستییەکان کاریان تێبکات، ، ، ل 110

$هەموومان بێ ئابڕووین$
خاڵێکی تر کە مایەی سەرنجم بوو، تێڕوانینییەتی بۆ مەسەلەی ئابڕوو، لەمەشدا بەهەمانشێوەی مەسەلەی شێتی، پێی وایە ئەمەش ڕێژەییە.
زاناکان پێمان دەڵێن ئێمە هەموومان، بە جۆرێ لە جۆرەکان بێ ئابڕووین، وەک چۆن ئێمە هەموومان شێتین بە ڕێژەی جیاجیا، ئاواش هەموومان بێئابڕووین بە ڕێژەی جیاواز. کەسێک خاڵی بێت لە بێئابڕوویی وەکو ئەو کەسە وایە سەد دەر سەد عاقڵ بێت. یان بەتەواوەتی کامڵ بێت و هیچ کەموکورتی نەبێت.کەسی واش لەهەموو دونیادا بوونی نییە...ل113.

$کاریگەری کۆمەڵ و خەونی موگناتیزی$
عەلی وەردی زۆر باوەڕی بە کاریگەری کۆمەڵ بەسەر تاکەوە هەیە، بەتایبەتی لەکاتی جەنگ و ئاژاوەگێڕیدا. ئەمەش زیاتر بە پشت بە بەستن بە تێزەکانی فەیلەسوفی فەرەنسی گۆستاڤ لۆپۆن.
وەردی لەمبارەیەوە دەڵێت:
مرۆڤ دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەو خەواندنەی لە ڕێگەی هوتافلێدان یان گوتاری زایەڵەداری سەرکردەکانی ئاژاوەچییانەوە، کۆنتڕۆڵ دەکرێت. ئەوان دونیای بۆ پڕ دەکەن لە وەهم و زۆر پێوەنان، ئەویش باوەڕ بە هەموو قسەکانیان دەکات و بەپێی فەرمانی ئەوان دەجووڵێتەوە. کاتێک لە دواییدا ئەو خەواندنەی لەسەر دەرەوێتەوە، پێی سەیرە ئەو کارانەی کردووەو سەری لە کردەوەکانی خۆی سوڕ دەمێنێ، وا دەزانێ خەون بووە.
نابێ ئەوەمان لەیاد بچێت کە سروشتی ئاژاوەگێڕی تەنها لەو کەسانەدا نییە کە بەکردەوە بەشداری دەکەن، بەڵکو لەوانەیە ئەو کەسانەش بگرێتەوە کە بەدڵ و بە زمان لەگەڵیدان، ، ، ل116

$سیستمی کۆمەڵایەتی$
هەمیشە جۆری ئەو سیستمەی کە کۆمەڵگەکان بەرێوە دەبات، مایەی مشتومڕ و نیقاشی گەورەی نێوان فەیلەسوفان و بیرمەندانی جیهان بووە. لەو کاتەشدا کە عەلی وەردی ژیاوە، جیهان لە نێوان دوو فیکرە یان فەلسەفە دابەشبووە، فەلسەفەی کۆمۆنیستی ڕوسیا، فەلسەفەی لیبڕاڵیی ئەمریکا. بەڵام عەلی وەردی خاوەنی تێروانینی خۆی بووە. ئەو پێی وایە هیچ سیستمێکی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئیداری کامڵ نییە و بەدەر نییە لە کەمووکورتی.
لەمبارەیەوە دەڵێت:
مرۆڤ بە سروشتی خۆی ناتەواوە، مرۆڤ توانای ئەوەی نییە سیستمێکی کامڵ دامەزرێنێت کە هەموو خەڵکی ڕازی بکات، ، ، مادام من تەوەری کەسێتی مرۆڤە، کەواتە مرۆڤ هیچ شتێک قایلی ناکات، تەنانەت ئەگەر بچێتە بەهەشتیشەوە، هەرچەند شتێکی دەست بکەوێت، هەوڵ بۆ شتێکی تر دەدات. ل193

$عیراق لە سەردەمی عوسمانیدا$
عیراقیش وەکو هەموو شوێنەکانی تری ژێردەستەی دەوڵەتی تورکی عوسمانی، لەوپەڕی دواکەوتوویی ڕەوشی خراپدا بووە. وەردی زۆر بەجوانی لە کتێبەکانیدا، باسی ئەو ڕەوشە خراپەی عیراق دەکات لەسایەی تورکدا. لێرەشدا دووبارە جەخت لەم خاڵە دەکاتەوەو دەڵێت:
عیراق لە چەرخی عوسمانیدا لە بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی وادا دەگوزەرا، لە ڕووی دواکەوتنی شارستانی و برسێتی و نەخۆشی، هەر لە بارودۆخی سەدەکانی ناوەڕاست دەچوو. فەیسەڵی یەکەم هات و هەوڵی دا عیراق لە نەهامەتی ڕزگار بکات، لەم پێناوەدا زۆر تێکۆشا، بەڵام بەر لەوادەی خۆی مرد، ئەمەش بەدبەختی عیراق بوو، ، ، ل 152

$گۆڕانکاری لە کۆمەلگەی عیراق$
لەلایەکی ترەوە عەلی وەردی بەحوکمی ئەوەی شارەزایی زۆر باشی مێژووی عیراقە، ئاگاداری قۆناغە گرنگەکانی کۆمەڵگەی عیراقییە، بەتایبەتی لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم و هاتنی ئینگلیز و کرانەوەی بەرووی جیهان، کە ئەمەش گۆڕانکاری گەورەی لە کۆمەڵگەی عیراقیی کرد، لەهەمانکاتیشدا ڕووبەروی کۆمەڵێک کێشەی کردووە.
لەمبارەیەوە دەڵێت:
لەسەرەتای سەدەی بیستمەدا واعیزێک پەیدابوو داوای دەکرد کەس شەمەندەفەر بەکارنەهێنێت بۆهاتووچو، ئەو وتی: ئێوە واز لە گوێدرێژی خودا دەهێنن و سواری شەمەندەفەری کافران دەبن؟ بێگومان کەس بە گوێی ئەو قسەیەی نەکرد، خەڵکی بەبێ دوودڵی شەمەندەفەریان بۆ سەفەر بەکاردەهێنا، ، 124

$نووسین پیشەیە$
عەلی وەردی خاوەنی دیدێکی تەواو تایبەت بووە بۆ ئەدەب و نووسین، کە زۆرجار بەدڵی زۆرینەی ئەدیبان و نووسەرانی عیراق نەبووە، ئەو پێی وایە ئەدەبێکی کامڵ و باڵا بوونی نییە، پێشی وایە نووسین پیشەیە وەکو هەموو پیشەکانی تر. لەبارەی ئەدەبیشەوە بۆچوونی تەواو جیاوازی هەیە و لەمبارەیەوە دەڵێت:
لە واقعدا لەرووی سروشتی مرۆییەوە، جیاوازی نییە لە نێوان ئاسنگەر و ئەدیب، جیاوازی دیاری ئەمان لەو جیاوازییەدایە کە لەسەرێک هەریەکەیان لەهەلومەرجێکی جیاواز پێگەیشتوون، لەسەرێکی تر ئەو بەهرە زەینییە کە خودا پێی بەخشیوە، دەشێت تاک بەبەهرەیەکی زەینی وا لەدایک بێت کە ڕێگەی بۆ خۆش بکات ببێ بە ئەدیب، پاشان لە بارودۆخێکدا بژی یارمەتیدەر یان هاندەربێت بۆ ئەو کارە، بۆیە لەوانەیە ببێ بە ئەدیبێکی دیارو بەناوبانگ، بەڵام گرفتی ئەو تاکە ئەوەیە، کاتێک دەگاتە پایەیەکی دیار، لە خۆبایی دەبێت و وا دەزانێ خۆی خۆی دروستکردووە، ئەو بەهرە زەینییەی بیر دەچێتەوە کە خودا پێی بەخشیوە، هەروەکو ئەو هەلومەرجەشی بیر دەچێتەوە کە یارمەتی داوە، ئەگەر ئەو شتە نەبوایە لەوانەیە ببوایە بە ئاسنگەر یان ببوایە بە حەماڵ و یان ببوایە بە سواڵکەر. ل35

$ئەدەبی کۆن و نوێ$
لەبارەی جیاوازی نێوان ئەدەبی کۆن و نوێشەوە بۆچوونێکی جیاوازی هەیەو دەڵێت:
لە کۆندا ئەدیب گوێی بە کەس نەدەدا و تەنها دەیویست ڕەزامەندی سوڵتان بە دەستبێنێت، چونکە سوڵتان دەتوانێت شاعیر بۆ بڵندترین پایە بەرز بکاتەوە، هەروەکو دەشتوانێ بۆ نزمترین ئاست دایبەزێنێت، بەڵام ئەدیبی نوێ چاو دەبڕێتەوە میللەت، میللەتیش بە سروشتی خۆی ئارەزووی ئەوەی نییە شاعیرەکە ستایشی بکات، وەکو ئەوەی لە ڕابردوودا لە بەرامبەر سوڵتان دەیکرد. میللەت تاکەکەس نییە حەز بکات ئیگۆی خۆی من ی خۆ بەرز بکاتەوە، بەڵکو ژمارەیەکی زۆری گرووپ و تاکەکەسن داوا لە ئەدیب دەکەن لە تێگەیشتنی ئەم دنیایەی تیایدا دەژین سوودیان پێ بگەیەنێت.
بەداخەوە ئەمڕۆ لە عیراق و تاڕادەیەک زۆربەی وڵاتانی جیهانیش، زۆرکەم نووسەران دەتوانن بە بەرهەمەکانیان بژین، ئەمەش زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فرۆشی کتێب کەم بۆتەوە، ئەمەش وا لە نووسەران دەکات، کە بۆ بژێوی ژیانیان پشت بە سەرچاوەیەکی تری بژێوی بگەڕێن. ئەمەش یەکێکە لە مەترسییە گەورەکان کە ڕووبەروی دونیای نووسین و مەعریفەی ئێستامان دەبێتەوە.

$شاعیرانی تاکسی ئامێز$
لەلایەکی ترەوە عەلی وەردی بۆچوونی زۆر تایبەتی بەرامبەر بە شیعر و شاعیران هەبووە، بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەندی بە شاعیرانی کلاسیکی عەرەبەوە هەیە بۆ نموونە موتەنەبی. ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی زۆرێک لە نووسەران و ئەدیبانی عیراقی و گێتی عەرەبی. لەم کتێبەشدا بە ووردی ئەم دیدگایەی باس کردووە. لەهەمووی گرنگتر باسی شاعیرانی تاکسی ئامێز دەکات، لێرەدا زۆر بەجوانی ئەم دەستەواژەییەی شیکردۆتەوەو دەڵێت:
من ڕێز و حورمەت و شکۆیەکی زۆرم بۆ شاعیری پابەند-مولتەزیم هەیە، بەڵام شاعیری نامولتەزیم ئەوەی من حەز دەکەم ناوی بنێم شاعیری تاکسی ئامێز، ئەوا من قینم لێ دەبێتەوەو ڕقم لە هەموو ئەو کەسانە دەبێتەوە کە ئەو ڕێچکەیە دەگرن. شاعیرانی تاکسی ئامێز، ئەوانەن کە ستایشی سوڵتانەکانیان کردووەوە هەقیان بە ناهەق و ناهەقیان بەهەق زانیوە، بەپێی ئەو خەڵات و پاداشتەی لە سوڵتانەوە وەریان گرتووە.
هەربۆیە ئەو بۆچوونێکی تەواو پێچەوانەی بەرامبەر بە شاعیری گەورەی عەرەب موتەنەبی هەیە، زۆرکەسیش بە دوژمنی موتەنەبی دادەنێن. هەرچەندە ئەو تەنها دەڵێت:
موتەنەبی ساتیشی حاکمی میسری کافوری ئیخشیدی کرد و دوایش زەمی کرد، ئەو بۆیە ستایشی کرد، چونکە تەماحی لە پاداشتەکانی هەبوو، بەڵام کە پاداشتی لێ بڕا، ئیتر زەمی کرد.پێشتریش بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی ستایشی حاکمی سوریا سیف الدولە الحمدانی کردووەو لە دوایشدا زەمی کردووە، ڕەخنەگران چاوپۆشی لەم لایەنەی شیعری موتەنەبی دەکەن، تەنها دەڕواننە لایەنی هونەری و شیعرەکە، ل31

$دوا قسە$
بە دڵنییایەوە لەم کتێبەدا قسەوباسی زۆری تێدایە هەمووشیان قسەی تایبەت و گرنگ و جوانن، ئەم کتێبە هاوکاری زۆرمان دەکات بۆ تێگەیشتن لەبەشێکی بۆچوونەکانی عەلی وەردی لەبارەی مرۆڤ، تاک، کۆمەڵگەی عیراقی و جیهانی.
لێرەدا جێگەی خۆیەتی کە دەستخۆشیی لە برای هێژامان کاک نەوزاد بکەین، هیوای کاری جوانتری بۆ دەخوازین.[1]
ئەم بابەتە 635 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ئادان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 17-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 17-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 17-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 635 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
خوازبێنی
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بڕیار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,724
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
خوازبێنی
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بڕیار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.938 چرکە!