ئاگر لەسەر پشتی بکەوه
پشت: لە لە خوار پشتی ملەوە تا سەر کەفەڵ و سمتی مرۆڤە، بەئێسکێکی گەورەی درێژکۆڵە بەستراوەتەوە کە پێی دەوترێت:بڕبڕەی پشت، هەر زەبر و لێدانێک بەر ئه و پشتە بکەوێت تەواو کار لە چالاکی و جولەی مرۆڤ دەکات، بۆیە پشت لە زۆر بواردا لە ئیدیۆمی کوردیدا ئاماژەی پێکراوە وەک: پشتەوشکێنی کردەوە، پشتی شکاند، پشتی شکا، پشتی هەیە، بێ پشتە، پشتی بە سەفینی دایە، پشت ئەستور و....تاد، لێرەش دووبارە پشت له و ئیدیۆمەدا بەکارهاتووە لە بەر پڕبایەخی پشت بۆ مرۆڤ و ڕاگری هەموو ئەندامەکانی تری لەش بە سەرەیەوە، ئەگەر زیان بەر پشت بکەوێت کار لە هەموو بزاوتێک دەگیرێت و شەلەل و دەستەپاچە دەمێنیەوە، ئاگریش کە پشتی مرۆڤ بگرێتەوە بەتەواوەتی پەکی دەخات و ئەگەری چاکبونەوەی کەمتر دەبێتەوە، بۆیە بووە به و ئیدیۆمە و بۆ فەوتاندن(مەحفکردن) و لەناوبردن و تواندنەوە و پەکخستن و سوتاندن و دوورخستنەوە بەڕق و کینەوە دەوترێت: ئاگری لەسەر پشتی بکەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,550 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!