دەقی پرسەنامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
هەواڵی کۆچی دواييی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەزيز گەردی، نووسەر و وەرگێڕ و ئەکاديميستی دياری کورد خەمباری کردين.
پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری دەکەم ، لە دڵەوە هاوبەشی خەميانم.
لە خوای گەورە داواکارم گيانی بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوايی بە هەمووان ببەخشێت.
مامۆستا عەزيز گەردی بە درێژاييی تەمەن بە خامە بەپێزەکەی بەتايبەتی بە وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبييەکانی جيهان بۆ سەر زمانی کوردی، خزمەتێکی زۆری بە ئەدەب و زمان و ڕۆشنبيریی کوردی کرد و چەندين نەوەی ڕۆشنبيرانی کوردستان، بە کار و بەرهەمەکانی ئەو، بە ئەدەبی جيهانی ئاشنا بوون.
به و خزمەت و ئەرکە زۆرەی کێشاويەتی، مامۆستا عەزيز گەردی مايەی ڕێز و پێزانينێکی زۆرە و جێپەنجەی بۆ هەميشە بە بواری ئەدەبی و ڕۆشنبيريی کوردييەوە دەمێنێتەوە. گيانی شاد و يادی هەميشە بە خێر.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/6/6[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,523 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!