دەقی پرسەنامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕی گەلەکەمان کاک ڕەفیق عارف ئەمین ناسراو بە (گوڵەباغ)مان پێ گەییشت.
هەڤاڵ گوڵەباغ پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خاوەنی میدالیای بارزانیی نەمر و وەفاداری ڕێبازی کوردایەتی و کەسایەتییەکی تێکۆشەری ناوچەی کۆیە و کوردستان بوو، ژیانی خۆی لەپێناو ئازادی و سەرفیرازیی گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی گوڵەباغ و هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داوکارم گیانی خوالێخۆشبوو گوڵەباغ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
29ی ئایاری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 840 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!